تورکیا سێ مانگە پارەی داھاتی نەوتی بۆ ھەرێم نەناردووە.!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

نوسین و ئامادەکردنی/ دڵشاد مەجید

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەھۆکاری سەردانیکردنی مەولود چاوشئۆغلۆ بۆ بەغداو ھەرێم باس دەکرێن.
یەکێک لە ئامانجەکانی سەردانی مەولود چاوش ئۆغلۆ بۆ ھەولێر، ئەوەیە بەھەولێر بڵێت ئەگەر تورکیا ئەو شکایەتەی دادگای پاریس بە عیراق بدۆڕێنێ، دەبێت ھەرێم ئەو جەزاو غەڕامەو قەرەبووە بدات بەحکومەتی عیراق کەبە 26 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێ. یانیش ھەرێم ئەو کێشەیە لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکاو تورکیا لەو سەرئێشەیە دووربخاتەوە.
ھەرکاتێکیش ھەرێم نەچێتە ژێر ئەو بابەرە، ئەوا تورکیا ناردنی نەوتی ھەرێم لەڕێگای تورکیا ڕادەگرێت.. ئەمە لەلایەک. لەلایەکی تر وەزیری دارایی ھەرێم لەلای ھەندێ لەدۆست و کەسە نزیکەکانی خۆی درکاندوویەتی کەتورکیا ماوەی سێ مانگە نەک ناھێڵێ پارەی نەوت بێتە ھەرێم.. بەڵکو نەشیخستۆتە سەر (حسابی بانکی )حکومەتی ھەرێم لە ھالک بانک. ھەروەھا لە ئەمریکاش ڕۆژنامەنووس مایکل رۆبین ھەمان زانیاری دووپاتکردۆتەوە کەتورکیا دەستی بەسەر داھاتی نەوتی ھەرێم داگرتووە..
بەپێی ھەندێ سەرچاوەی عێراقیش ئەردوغان لای بەرپرسێکی باڵای عیراقی( ناوەکەی پارێزراوە) گلەیی لەپارتی کردووە.. کەتائێستا ئەو قەرزانەی لەتورکیا وەریناگرتوە نەیانگەڕاندۆتەوە. ڕەنگە نەناردنی پارەی داھاتی نەوتی ھەرێم لەلایەن تورکیاوە، لەجیاتی قەرزەکانی خۆی گلیدابێتەوە..
ئەم خوێندنەوەیەش ئەوە دەسەلمێنێ کەحکومەتی ھەرێم دوای ئەوەی تەواوی بوودجەی چوار مانگی لەبەغدا وەرگرتووە.. بەڵام تا ئێستا توانوویەتی مووچەی یەک مانگ بەتەواوەتی لەچوار مانگ دابین بکات. ھەروەھا بەگوێرەی ھەواڵ و زانیاریەکان ھەرێم ئامادەیە نەوتەکە ڕادەست بکا.. بەڵام داوای گەرەنتی دەکا لەدوا ڕۆژ داوا لەھەرێم نەکرێ و لێپرسینەوەی لەگەل نەکرێ ..کە تەواوی ئەو داھاتەی لەفرۆشتنی نەوت دەستی کەوتووە بیگەڕێنێتەوە بۆ بەغدا..
ئەم کۆبوونەوەی وەفدی ئابووری بەغدا لەگەڵ حکومەتی ھەرێم و سەردانی وەزیری دەرەوەی تورکیا و بەڕێوەچوونی دادگاکەی پاریس. سودفە نیەو ئەم دوكەڵە بێ ئاگر نیە..!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت