دڵشاد مەجید: پارتی و ئێران.. حەشدی شەعبی لەناوچە جێ ناکۆکەکان بەھێز دەکەن.!

دەرچوونی پارێزگای موسڵ و جێگری پارێزگای موسڵ، رێکەوتنێکی سیاسی نێوان بارزانی و حەشدی شەعبیە. ئەم پارێزگا نوێیەی موسڵ ( مەنسور مەرعید) پاڵێوراوی حەشدی شەعبیەو پیاوی فالح فەیازە. جێگرەکەشی (سیروان محمد) […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

دەرچوونی پارێزگای موسڵ و جێگری پارێزگای موسڵ، رێکەوتنێکی سیاسی نێوان بارزانی و حەشدی شەعبیە.
ئەم پارێزگا نوێیەی موسڵ ( مەنسور مەرعید) پاڵێوراوی حەشدی شەعبیەو پیاوی فالح فەیازە. جێگرەکەشی (سیروان محمد) پارتیە.
ئەمەش بەو مانایە دێت بەھێزکردن و مانەوەی ھەژموونی حەشدی شەعبی سەر بەئێرانە، بەسەر پارێزگا سونیەکان.. واتە کۆنترۆڵکردنی خەتی ئێران – دیالە- کەرکوک- سەلاحەدین- موسڵ. تەلەعفەر- شنگاڵ- سوریا..
بۆیە ئەو ڕووداوانەی کەرکوک کەلەم چەند ڕۆژەی دوایی ڕوویدا، بەدەر نیە لەم پلانەی پارتی و حەشدی شەعبی و ئێران.
ئەوەی لەموسڵ لەپرۆسەی ھەمانەگی پارتی و حەشدی شەعبی بۆ دانانی پارێزگای موسڵ ڕوویدا دوور نیە بە ھەمان شێوە ھەمان پرۆسەش بۆ دانانی پارێزگار لە کەرکووکیش ڕووبدا.!
لەلایەکی تر پارتی بۆ کڵاونان لەسەر حزبەکانی کوردستان بەتایبەتی یەکێتی، لەڕێگای بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی ( خەسرەو گۆران ) پروپاگەندەیەی ئەوە بڵاو دەکەنەوە، کەگوایە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ناکرێ و دوادەخرێ.. ئەمەش فێڵێکی تری پارتیە، پارتی لەمانگی 3 وە تەواوی ئامادەکارییەکانی بۆ ھەڵبژاردنی پارێزگاکان کردووە.. بەرنامەیەکی تۆکمەی بەھاوکاری ھەندێ لایەنی تورکمانی و حەشدی شەعبی لەکەرکوک داناوە و داڕشتەوە ..
# کەناڵی شەرقیە کەناڵێکی نزیک پارتیە، ئەم زانیاریانەی سەبارەت بەھەمانگی نێوان پارتی و حەشدی شەعبی و ئێران بڵاوکردۆتەوە.

https://www.facebook.com/dilshad.majeed1/videos/2240729039340860/

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
دڵشاد مەجید

ئەرشیڤی بەڕێز: دڵشاد مەجید