رزگار شێخ حه‌سه‌ن: ئامرازه‌ یارمه‌تیده‌ره‌كانی به‌ بیرهاتنه‌وه‌ی زانیاری لای فێرخواز.

بیرهاتنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان یه‌كێكه‌ له‌ چالاكیه‌ عه‌قڵیه‌ گرنگه‌كانی مرۆڤ، ئه‌م چالاكیه‌ له‌ ساته‌وه‌ختی به‌ركه‌وتنی مرۆڤ به‌ روداو و پرسیار و پێشهاتنی نوێ ئه‌نجام ئه‌درێت و مرۆڤ په‌نا بۆ زانیارییه‌ عه‌مبار كراوه‌كان […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

بیرهاتنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان یه‌كێكه‌ له‌ چالاكیه‌ عه‌قڵیه‌ گرنگه‌كانی مرۆڤ، ئه‌م چالاكیه‌ له‌ ساته‌وه‌ختی به‌ركه‌وتنی مرۆڤ به‌ روداو و پرسیار و پێشهاتنی نوێ ئه‌نجام ئه‌درێت و مرۆڤ په‌نا بۆ زانیارییه‌ عه‌مبار كراوه‌كان ئه‌بات ، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ بۆ فێرخواز و كاری فێركاری پرۆسه‌یه‌كی یه‌كجار گرنگ و به‌بایه‌خه‌، هۆكارێكی گرنگه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی فێرخواز له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان و قۆناغه‌كانی دیكه‌ی پرۆسه‌ی فێركاریدا.
یه‌كێك له‌ كاره‌ گرنگه‌كانی به‌رده‌م خوێندكار له‌ پرۆسه‌ی فێربووندا عه‌مباركردنی زانیاریه‌ ، به‌ڵام یه‌كێك له‌ مه‌ترسیه‌كان له‌بیرچونه‌وه‌ی ئه‌م زانیاریه‌ عه‌مباركراوانه‌یه‌، بیرچونه‌وه‌و نائاماده‌ى خوێندكار له‌پاراستنى زانیارى، به‌رده‌وام ئه‌گه‌ره‌كانى سڕینه‌وه‌ى زانیاریه‌ عه‌مباركراوه‌كان زیاد ده‌كه‌ن ،پۆلێنكردنى قوتابی بۆ ئاسته‌ جیاوازه‌كانى لێهاتوى زانستى له‌فێربوندا زانستیه‌ و واتا گرنگ نیه‌ كێ یه‌كه‌مینه‌ له‌فێربوندا ، به‌ڵكو گرنگه‌ ڕێگاكانى پاراستنى زانیارى عه‌مباركراو نیشانى قوتابى بدرێت تا ئه‌ونده‌ى له‌یادگایدا هه‌یه‌ پارێز راوبێت ، مانه‌وه‌ى چیرۆكه‌ جۆراوجۆره‌كانى ژیان له‌ یادگاى مرۆڤدا ده‌لاله‌تى جیاوازى و پێویستى جۆراو جۆره‌ بۆ پاراستنى زانیاریه‌ عه‌مباركراوه‌كانى ژیانى مرۆڤایه‌تى ، گرنگه‌ مامۆستا بۆ دڵنیا بوون له‌ عه‌مبارى زانیاریه‌كان له‌ فێرگادا ده‌سنیشانى ستراتیژتى وانه‌ وتنه‌وه‌و ڕه‌چاوى بنه‌ماكانى فیربوون بدات كه‌ گرنكترینیان ئه‌مانه‌ن.

یه‌كه‌م : لێكدانى زانیارى و وێنه‌: گرنگى ئه‌م كرداره‌ گواستنه‌وه‌ى زانیاریه‌ له‌ڕێگاى دیمه‌نه‌ وێنه‌ بۆكێشراوه‌كانه‌وه‌ تا كردارى فێربون لاى فێرخواز له‌ تۆمارێكى هه‌میشه‌یدا عه‌مباربكرێت بۆ زه‌مه‌نێكى دورو درێژ .
دووه‌م: زانیارى زنجیره‌یی: به‌ستنه‌وه‌ى زانیارى عه‌مباركراو به‌زانیاریه‌ نوێكانه‌وه‌ هه‌روه‌ها داڕشتنه‌وه‌یان به‌ شێوه‌یه‌كى نوی ،یارمه‌تى ده‌رى قوتابی ده‌بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى زانیارى وبیرهاتنه‌وه‌ى ، له‌ ده‌ساڵى ڕابوردودا دواى لیكۆڵینه‌وه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان گرنگى ئه‌م كرداره‌ پێشكه‌وتنێكى گه‌وره‌ی به‌خۆوه‌ بینیوه‌
سێیه‌م: هۆشیارى فێرخواز : پێویسته‌ به‌قوڵی ده‌رك بكرێت به‌ گرنگی و ناوه‌رۆكی زانیارییه‌كان و ببێت به‌ به‌شێك له‌ هۆشیاری خۆێندكار، ئه‌مه‌ش ئه‌توانێت رێگا بگرێت له‌ بیرچوونه‌وه‌ی زانیارییه‌كان
چواره‌م : به‌ستنه‌وه‌ى گالته‌ئامێز به‌ فێربونه‌وه‌ : گۆڕێنى ڕوى ڕاسته‌قینه‌ى زانیاریه‌كان به‌ وێنه‌یه‌كى گاڵته‌ئامێز ، واتا له‌ به‌رامبه‌ر شاره‌زاكردنى وێنه‌ى پێنوسێك كه‌ چه‌ند هێنده‌ گه‌وره‌تربێت له‌ مرۆڤێك كه‌ هه‌ڵیگرتوه‌ ، یان له‌ ژماردندا له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر ژماره‌یه‌ك وێنه‌یه‌كى بۆ دیاریكرێت واتا ژماره‌ هاوتاى وێنه‌یه‌كى گاڵته‌ ئامێز بكرێت كه‌دیاره‌ گرنگ ده‌بێت له‌ مانه‌وه‌و پاراستن .
پێنجه‌م: وشه‌ی هاوواتا : یه‌كێك له‌ ئامرازه‌ گرنگه‌كانی رێگریكردن له‌ له‌بیرچوونه‌وه‌ی زانیارییه‌كان بریه‌ له‌ دانانی وشه‌ی هاو واتا بۆ كۆمه‌ڵێك وشه‌ی بنه‌ره‌تی كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ زانیارییه‌ عه‌مباركراوه‌كه‌وه‌ ، به‌مه‌ش له‌ رێگای ئه‌و وشه‌ی هاوتایانه‌وه‌ له‌ هۆش و بیری خوێندكاردا وشه‌ بنه‌ره‌تییه‌كانی زانیارییه‌كه‌ به‌ بیردێـه‌وه‌
لێره‌وه‌ تێده‌گه‌ین چه‌نده‌ گرنگه‌ هۆكارو ئامرازه‌كانى گه‌یاندنى زانیاریه‌كان پێشكه‌وتوو و هاوچه‌رخ بێت هێنده‌ش گرنگه‌ مامۆستا به‌دواى ئه‌و كردارانه‌وه‌ بێت كه‌ یادگاى فێرخواز پارێزراو ده‌كات و كردارى گه‌ڕانه‌وه‌ى زانیارى عه‌مباركراو ئاسانده‌كات ، هه‌ر مرۆڤێك له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشان و تێپه‌ڕاندنى قۆناغه‌ جیاوازه‌كانى ژیانیدا بۆته‌ خاوه‌نى كۆمه‌ڵه‌ زانیاریه‌كى عه‌مباركراوه‌ كه‌دیاره‌ دابه‌شكراوه‌ به‌سه‌ر دوو ئاستدا ،

1- ژیان و ژیانكردن فێریكردوه‌ ،

2-  ژیانه‌ ئه‌كادیمى و زانستیه‌كیه‌تى كه‌ ماندووبوون و هه‌وڵ پێیگه‌یشتوه‌، به‌لامه‌وه‌گرنگه‌ هۆیه‌كانى بیرهاتنه‌وه‌و بیرچونه‌وه‌ ده‌ستنیشان بكه‌م تا یارمه‌تیده‌ربێت بۆ فێرخواز له‌پاراستنى زانیاریه‌ عه‌مباركراوه‌كاندا
یه‌كه‌م : جیاكارى له‌نیوان خێرای و هێواش له‌ فێربوندا
یه‌كێك له‌ كاره‌كانی هه‌ندێك مامۆستا دابه‌شكردنی خوێندكاره‌ به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا كه‌ به‌خێرایی توانای فێربونیان هه‌یه‌ و هه‌ندێكی تر كه‌ توانای فێربونیان هێواشه‌ یان لاوازه‌ ، ئه‌مه‌ش بێگومان ئه‌نجامی نه‌رێنی هه‌یه‌ ، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر كردارێكى له‌م جۆره‌ په‌رچه‌كردارێك هه‌یه‌ كه‌ زوو بیر چونه‌وه‌یه‌ ، به‌ڵام له‌ زانستى نوێدا به‌دوادا چون كراوه‌ ، ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ هه‌ڵه‌یه‌ ، گرنگه‌ مامۆستایان به‌گرنگه‌وه‌ له‌و پۆلێنكاریه‌ى خۆیان بڕوان وگرنگى به‌ فێرخوازى هێواش وه‌رگر بده‌ن و به‌رده‌وام زانیاریه‌كان دوباره‌ بكرێته‌وه‌ تا له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى كات و به‌ هێواشى زانیاریه‌كان عه‌مباربكرێت ، كه‌سایه‌تى فێرخوازى هێواشه‌ پارێزراو چاودێریكراو بێت، دوربین له‌ ڕه‌وشتى ته‌همیشكردن به‌ڵكو هه‌وڵى به‌رده‌وام كاری پێشینه‌ى مامۆستایانه‌.
دووه‌م : په‌یوه‌ندى نێوان ماناو بیرهاتنه‌وه‌ :
پێویسته‌ ئه‌و پرۆگرامه‌ی فێری خوێندكار ئه‌كرێت به‌ ته‌واوی مانا و ئامانجی روون بێت ، هه‌تا مانا و ئامانج روون نه‌بێـت فێرخواز به‌ باشی وانه‌كه‌ له‌ یادگه‌یدا ناچه‌سپێ، باشترین نموونه‌، هه‌ندێك خوێندكار زۆرترین وشه‌ له‌ گۆرانیه‌كدا له‌به‌ر ئه‌كات و له‌ یادیدا ئه‌مێنێـه‌وه‌ به‌لام ناتوانیت ئه‌مه‌ بۆ وانه‌كانی قوتابخانه‌ی بكات ، لێره‌دا گرنگی مانای روون و ئامانجی روون ده‌ر ئه‌كه‌وێت
سێه‌م: گرنگى ڕاهێنان له‌ فێركردندا ڕاهێنان گرنگى له‌ پاراستنى زانیاریدایه‌ واتا كاریگه‌رى له‌ سه‌ر ئاستى فێربونى یه‌كه‌م نیه‌ ، لێكۆلینه‌وه‌كان ده‌ریان خستوه‌ خوێندنه‌وه‌ى بابه‌تێك بۆ پێنج جار له‌ ماوه‌ى پێنج رۆژدا سێ هێنده‌ پاراستنى زیاتره‌ له‌و بابه‌ته‌ى پێنج جار به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ ده‌خوێنریته‌وه‌ ، به‌رده‌وامى ڕاهێنان به‌ درێژایی هه‌فته‌ گرنگه‌و بایه‌خى پاراستنى زانیارى عه‌مباركراو زیاتر ده‌كات .
چواره‌م: تاقیكردنه‌وه‌ى فێرخواز بۆ خودى خۆیی : فێربون یان جێگیربونى زانیاری له‌ عه‌مباردا تا هه‌ر كات پێویستى كرد بیربێته‌وه‌ پێوستى به‌ خوێندنه‌وه‌ى به‌رده‌وام نیه‌ به‌ ڵكو دواى شیكارو خوێندنه‌وه‌ بۆ جارێك به‌رده‌وام پێویستى به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنى ئاستى جێگیربونى زانیاریه‌ له‌ عه‌مباردا تا ده‌سنیشانى نه‌زانراو بكرێت ، هه‌ڵه‌ به‌رده‌وامه‌كان جێگیربكریت له‌ بیرگادا .
پێنجه‌م : پاراستنى زانیارى به‌ جوڵه‌ هزریه‌كان لاى فێرخواز : فێركاریه‌ ڕاهێنراوه‌كان له‌و كارانه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ زۆر به‌ زوى فێری ده‌بێت ده‌یپاریزێت له‌ عه‌مبارى زانیاریه‌كاندا ، په‌روه‌رده‌كاران لایان وایه‌ كه‌ فیركردنى كردارى بۆ گیانداران كه‌ ژیری نیه‌ پارێزراو بێت ، كه‌واته‌ بۆ مرۆڤ زۆر پێشبینى كراوه‌ ، لێكۆلینه‌وه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ر ده‌وامى كرداریكى فێركارى بۆ حه‌وت ڕۆژ لاى مرۆڤ زامنى فێربون و عه‌مباركردنێتى بۆ هه‌ر كاتێكى داواكراو ئاماده‌یه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ ، هه‌ر وه‌ك به‌ كار هێنانى كیبۆرد كه‌ له‌دواى زه‌مه‌نێك بینینى ناوێت ، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ ده‌یان چاككه‌ر هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ نه‌بونى خوێنده‌وارى شاره‌زان له‌ كارى خۆیان به‌ هۆى جوڵه‌ى فێركارى.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
ڕزگار شێخ حەسەن

ئەرشیڤی بەڕێز: ڕزگار شێخ حەسەن