زەبەنگ بەهادین: یاری کردن بە قوتی خەڵك.

سه‌ره‌ڕاى رێككه‌وتنى ژوره‌ تاریكه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ى به ريز( عادل عبدالمهدی ) له‌ به‌غداد كه‌چى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ‌ هه‌موو مانگێك دوا ده‌كه‌وێت, له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌لێنانه‌ى كه‌ ئه‌درێت […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

سه‌ره‌ڕاى رێككه‌وتنى ژوره‌ تاریكه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ى به ريز( عادل عبدالمهدی ) له‌ به‌غداد كه‌چى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ‌ هه‌موو مانگێك دوا ده‌كه‌وێت, له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌لێنانه‌ى كه‌ ئه‌درێت بۆ پێدانى مووچه‌ له‌ كاتى خۆى به‌ڵام هیچ مانگێك به‌ڵینه‌كه‌ له‌ كاتى خۆى نابرێته‌ سه‌ر , ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم به‌ به‌رده‌وامى خه‌ریكى سه‌رقاڵ كردنى خه‌ڵكن به‌ كێشه‌ى جیا جیاوه‌ , وه‌ك رێككه‌وتنى حیزبه‌كان له‌سه‌ر پشك و به‌شى هه‌ر یه‌كیان له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كانیان له‌ ده‌سه‌لاتدا كه‌ له‌ راستى دا خۆیان پێش هه‌ڵبژاردن رێك كه‌وتوون و كۆتاییان به‌ به‌شكردنى پۆست و پاره‌ هێناوه‌ ئه‌مه‌ى ئه‌كرێت ئێستا ته‌نها سینارێویه‌كى دارێژراوه‌ بۆ چه‌واشه‌كردن و سه‌رقاڵكردنى خه‌ڵكى ,سه‌رده‌مێك به‌ كێشه‌ى په‌رله‌مان گه‌ر به‌ ووردى له‌ رابردووى په‌رله‌مان بروانیت ده‌بینیت حیزبه‌كان خۆیان هیچ به‌هایه‌كیان بۆ كارى په‌رله‌مان نه‌هێشتووه‌ هه‌رچى رێككه‌وتنى سیاسى هه‌یه‌ له‌ مه‌كته‌ب سیاسى حیزبه‌كان ده‌كرێت په‌رله‌مان به‌س مۆرى ده‌كا ,سه‌رده‌مێك به‌ كێشه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كه‌ جگه‌ له‌ سه‌پاندنى به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كانى پارتى دیموكراتى كوردوستان هیچى تر نى یه‌ هه‌ڵه‌به‌ته‌ ئه‌مه‌ش به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵێك پۆست و پاره‌و به‌رژه‌وه‌ندى گه‌وره‌ گه‌وره‌ بۆ حیزبه‌كانى دى ,میلله‌ت سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن به‌ بروانامه‌و بێ بروانامه‌ى له‌ كاتێكدا ئه‌وانه‌ى چه‌ند ساڵه‌ حوكمى ئه‌م ووڵاته‌ ده‌كه‌ن كوا بروانامه‌كانیان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بروانامه‌شیان هه‌بووبێ هه‌ر به‌ ویستى حیزبه‌كه‌یان و به‌ خواست و به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان كاریان كردووه‌ , ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك بابه‌تى لاوه‌كى رۆژانه‌ كه‌ خه‌ڵكیان پێوه‌ ماندوو كردووه‌ , هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ پاى چى , ئایا خه‌ڵك ئه‌وه‌ى پرسیوه‌ ئه‌م هه‌موو بێنه‌و بالۆره‌یه‌ بۆ چى یه‌ له‌ پێناو چیدایه‌ ؟
جاران بزوتنه‌وه‌ى گۆران به‌رنامه‌یكى هه‌بوو به‌رنامه‌ى ژماره‌كان به‌ به‌رده‌وامى داتاو دوكیومینتى پێشكه‌شى هاولاتیان ده‌كرد سه‌باره‌ت به‌ داهات و خه‌رجى و پاره‌ى نه‌وت و پاره‌ى خاڵه‌ گومرگى یه‌كان , ئێستا نه‌ك هه‌ر به‌رنامه‌كانیان نه‌ماوه‌ بگره‌ ئه‌ندام په‌ر‌له‌مانه‌كانیان له‌ به‌غداده‌وه‌ دڵنیاى ده‌ده‌نه‌ هاولاتیان كه‌ مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ بێ ئه‌وه‌ى هیچ زانیارى یه‌ك بده‌ن به‌ خه‌ڵك و هیچ داتایه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌ نه‌وتى هه‌رێم و بوودجه‌و و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران .
له‌ چاوپێكه‌وتنێكى كه‌ناڵى شه‌رقیه‌ نیوز وه‌زیرى دارایى عێراق ده‌ڵێت پاره‌ى چوار مانگى موچه‌مان ناردووه‌ بۆ هه‌رێم وه‌ك ئه‌وه‌ى رێككه‌وتن هه‌بووه‌ له‌ نێوان به‌غداد و هه‌رێم كه‌ رۆژانه‌ برى 250 دووسه‌دو په‌نجا هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى سۆمۆ بكرێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ به‌غداد به‌ به‌رده‌وامى پاره‌ى ناردووه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و بره‌ نه‌وته‌ راده‌ست نه‌كراوه به‌ سۆمۆ و رێككه‌وتنه‌كه‌ جێ به‌ جێ نه‌كراوه‌ , ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌كى سامناكه‌ بۆ وونكردنى وورده‌كاى گه‌یشتن و سه‌رف كردنى ئه‌و پاره‌یه‌ , ئه‌مه‌ سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى ره‌نگه‌ داهاتى خاڵه‌ سنورى یه‌كان تا ئێستا را ده‌ستى به‌غداد نه‌كرابێـت ,‌ ئه‌م بابه‌ته‌ یارى كردنێكى‌ ترسناكه‌ نه‌ك به‌ ته‌نها به‌ قوتى خه‌ڵك به‌ڵكو به‌ داهاتوى هه‌رێمى كوردوسانیشه‌وه‌ هه‌م له‌ روى ئابورى هه‌م له‌ رووى و سیاسیشه‌‌وه‌ , كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئێستا كه‌س نه‌ماوه‌ بڵێ كوا ئه‌و پاره‌یه‌ كه‌س نى یه‌ ژماره‌و داتا بداته‌ خه‌ڵك به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وانه‌ى دوێنێ هات و هاوارى شه‌فافیه‌تیان بوو ئێستا خۆیان خه‌ریكى دیزه‌ به‌ ده‌رخۆنه‌ى بابه‌ته‌كانن , كاتێك په‌رله‌مانتارانى كورد له‌ به‌غداد دڵنیایى ده‌ده‌نه‌ خه‌ڵكى كوردوستان كه‌ به‌ پێ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ئه‌مساڵ به‌غداد ناتوانێ ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌ ببرێت كه‌ بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دانراوه‌ , پێده‌چێت خۆیان ئه‌وه‌یان له‌ یادكردبێت كه‌ پرۆژه‌ یاسایى بودجه‌ ته‌نها بۆ سالێكه‌ به‌ دڵنیایى ساڵى داهاتوو هیچ كام له‌ كوتله‌ عه‌ره‌بى یه‌كان رازى نابن به‌مشێوه‌ رێككه‌وتنه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وان خۆیان ئاماده‌كردووه‌ كه‌ مه‌رجى قورس وتوند بۆ كورد دابینین له‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ساڵى داهتوو , ئه‌ى باشه‌ ئێستا حكومه‌تى‌ هه‌رێم پاره‌ به‌ كاشى له‌ به‌غداد وه‌رده‌گرێت و ئه‌گه‌ر داهاتى خاڵه‌ گومرگى یه‌كان ته‌سلیم نه‌كات و رۆژانه‌ش نه‌وت بفرۆشێ بێ ئه‌وه‌ى به‌رمیلێك بداته‌ به‌غداد مووچه‌ به‌مشێوه‌یه‌ دابه‌ش ده‌كات , ئه‌ى ده‌بێت ساڵى داهاتوو حكومه‌ت به‌ چه‌ند مانگ مووچه‌یه‌ك بدات . ئه‌مه‌ى ئێستا ئه‌كرێت به‌ پێ ى قسه‌ى وه‌زیرى دارایى عیراق بێت جگه‌ له‌ یاریكردن به‌ قووتى خه‌ڵكه‌وه‌ هیچى تر نى یه‌ .ئێستا فه‌رموون با ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ى كه‌ ده‌ڵێن ئێمه‌ كار بۆ شه‌فافیه‌ت و پاراستنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین له‌ به‌غداد با پێمان بڵێن ئه‌و پاره‌ی 4 چوار مانگه‌ى به‌غداد ناردویه‌تى كوا و له‌ كوێدا سه‌رف كراوه‌ ؟

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
زەبەنگ بەهادین

ئەرشیڤی بەڕێز: زەبەنگ بەهادین