شێرزاد شێخانى: بۆچى له‌كانديدبونى دكتۆر فه‌رهاد پيرباڵ ترسان؟!

له‌وڵاتانى ” ديكتاتۆرخواز” دا، مه‌به‌ستم له‌داهێنانى ئه‌م ده‌سته‌واژه‌ تازه‌يه‌، ئه‌و ميلله‌تانه‌يه‌ كه به‌ده‌ستى خۆيان سيسته‌م ئه‌كه‌ن به‌ ديكتاتۆرى، چ به‌ بێده‌ىنگبونيان له‌كاتى ‌سه‌رهه‌ڵدانى سه‌ره‌تايى ديكتاتۆرييه‌تى حيزبى، ياخود بايكوتكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان و […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

له‌وڵاتانى ” ديكتاتۆرخواز” دا، مه‌به‌ستم له‌داهێنانى ئه‌م ده‌سته‌واژه‌ تازه‌يه‌، ئه‌و ميلله‌تانه‌يه‌ كه به‌ده‌ستى خۆيان سيسته‌م ئه‌كه‌ن به‌ ديكتاتۆرى، چ به‌ بێده‌ىنگبونيان له‌كاتى ‌سه‌رهه‌ڵدانى سه‌ره‌تايى ديكتاتۆرييه‌تى حيزبى، ياخود بايكوتكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان و رێگه‌دان به‌ته‌زويرى ئه‌نجامه‌كان وسه‌پاندنى حيزبى قائيد به‌سه‌ر ‌پرۆسه‌ى سياسيدا.. جا له‌م وڵاته‌ ديكتاتۆرخوازانه‌دا زۆر ئاساييه‌ كانديدى حيزبى قائيد زۆرينه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان بباته‌وه‌.. نموونه‌ش ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ساختانه‌ى رژێمه‌ عه‌ره‌بيه‌كانى ئه‌م ناوچه‌يه‌ن، كه‌ ساڵانێكى دوورودرێژ به‌ڕێوه‌ ئه‌چون و، ئه‌نجامه‌كانى ببون به‌ نوكته‌ى سه‌رده‌م كاتێك هه‌مو سه‌رۆكێكى ئه‌م وڵاتانه‌ به‌ رێژه‌ى سه‌رووى نه‌وه‌دو، هه‌ندێ جاريش به‌ رێژه‌ى 99,99,99 % ئه‌يانبرده‌وه‌ .
له‌هه‌رێمه‌كه‌ى ئێمه‌شدا ئه‌گه‌ر چى، هه‌ندێ له‌سه‌ركرده‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ره‌نگه‌ له‌ترسى حه‌ياچوونيان له‌به‌رده‌م راى گشتى دونيادا، نه‌وێرابن ئه‌م رێژه‌يه‌ بۆ خۆيان دياريبكه‌ن، به‌ڵام له‌مه‌حسه‌ڵه‌دا هه‌ر ئه‌وان بردويانه‌ته‌وه‌و هه‌ر ئه‌وانيش ئه‌يبه‌نه‌وه‌، جا چ به‌ده‌نگى راسته‌قيينه‌ى خه‌ڵكه‌وه‌ بێت، يان به‌ته‌زويرو ساخته‌كارى . ئه‌مه‌ش حاڵى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستانه‌ له‌يه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ له‌ساڵى‌ 1992 وه تاكو ئه‌مڕۆ!‌.
له‌دوايين پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌رگاى خۆ پاڵاوتن له‌به‌رده‌م هاوڵاتيانى هه‌رێم بۆ ئه‌م پۆسته كرايه‌وه‌‌، دواتر چه‌ند ناوێك په‌سند كران، چه‌ندى تريش ره‌فز كرانه‌وه‌. يه‌كێك له‌و ناوانه‌ى ره‌فزكران‌ ناوى به‌رێز دكتۆر فه‌رهاد پيرباڵ بوو، كه‌ كه‌سايه‌تيه‌كى ئه‌كاديمى بێلايه‌ن و رۆشنبيرێكى گه‌وره‌ى ميلله‌ته‌كه‌مانه‌.
جارێ به‌ر له‌ هه‌موو شتێك، ئه‌و چوار ناوه‌ى راگه‌يه‌ندران، من به‌ش به‌حاڵى خۆم ناوى كه‌سيانم پێشتر نه‌بيستوه‌، نه‌مزانيوه‌‌ كه‌سێكيان سياسه‌تمه‌دارو‌ سه‌ركرده‌ى هيچ حزبێك بن، له‌وه‌ ئه‌چێ هه‌ر هه‌مويان بێ لايه‌ن بن، چونكه‌ هيچ حزبێكى كوردستان جورئه‌تى ئه‌وه‌ى نه‌بوه‌ كانديدى هه‌بێت بۆ ئه‌م پۆسته‌، كه‌واته‌ لانيكه‌م ئه‌كرا ناوى دكتۆر فه‌رهاديش يه‌كێك بێت له‌و كه‌سايه‌تيه‌ بێلايه‌نانه‌.
من پێموايه‌ له‌ئێستاوه‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى داهاتووى هه‌رێم يه‌كلا بۆته‌وه‌و پۆسته‌كه‌ به‌ر كاك نێچيرڤان ئه‌كه‌وێ، هه‌م به‌حوكمى ئه‌وه‌ى پارتى 45 كورسى په‌رله‌مانى هه‌يه‌و 11 كورسى ترى كۆتاكانيشى له‌گيرفانه، هه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه‌وا هه‌ردوو حزبه‌كه‌ى ترى ناو په‌رله‌مان ( يه‌كێتى و گۆران ) بێگومان ده‌نگ به‌ كانديده‌كه‌ى پارتى ئه‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش لانيكه‌م‌ كاك نێچيرڤان سه‌رووى هه‌شتا ده‌نگى په‌رله‌مانتاران مسۆگه‌ر ئه‌كات، كه‌واته‌ هيچ پێويستى نه‌ئه‌كرد براده‌رانى پارتى خۆيان تووشى ئه‌و ئيحراجيه‌ بكردايه‌ به‌ره‌فزكردنى كانديدبونى دكتۆر فه‌رهاد!.
ئه‌سڵه‌ن من پێموايه‌ ئه‌گه‌ر ره‌حمه‌تى مام جه‌لال و كاك نه‌وشيروانيش له‌قه‌بره‌كه‌يان زيندوو بونايه‌و بچوونايه‌ ناو ئه‌م پرۆسه‌يه‌وه‌، ديسان نوێنه‌ره‌كه‌ى پارتى ئه‌يبرده‌وه‌، ئه‌وه‌ش نه‌وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ بێت له‌قه‌درو قييمه‌تى ئه‌م دوو زاته‌ گه‌وره‌يه‌، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ پارتى ده‌ستى به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كانى ده‌سه‌ڵاتدا‌ گرتوه‌و، زۆربه‌ى سه‌ركرده‌ى حزبه‌كانيشى كردۆته‌ پاشكۆى خۆى. كه‌واته‌ هيچ پاساوێك نه‌بوو بۆ ئه‌م هه‌ڵه‌ گه‌وره‌يه‌ به‌ لابردنى ناوى دكتۆر فه‌رهاد، به‌تايبه‌تيش وه‌كو ده‌وترێ ده‌نگدان به‌ كانديده‌كان به‌شێوه‌ى ئاشكرا ده‌بێت، به‌مه‌ش باوه‌ڕ ناكه‌م هيچ ئه‌ندامێكى په‌رله‌مان له‌فراكسيۆنى حزبه‌كانيتر بوێرن ده‌ست هه‌ڵنه‌بڕن بۆ كانديده‌كه‌ى پارتى.
ره‌نگه‌ مه‌ترسييه‌كه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ بێت، نه‌وه‌كا ده‌نگه‌كانى كاك نيچيرڤان له‌ خوار هه‌شتاوه‌ بێت، ئه‌مه‌ش ديسان پاساوێكى بێ مانايه‌، چونكه‌ ته‌نانه‌ت خودى كاك مه‌سعوديش له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ گشتيه‌كاندا له‌خوار سه‌دا حه‌فتاى ده‌نگه‌كانيشى هێناو هيچ كێشه‌يه‌كيش له‌پرۆسه‌ى سه‌ركه‌وتنه‌كه‌يدا نه‌بو بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
شێرزاد شێخانی

ئەرشیڤی بەڕێز: شێرزاد شێخانی