عوسمان عومەر: چەند هۆکارێک هەن ڕێگرى لە روودانى جەنگ دەگرن.

دواى ئەو پێشهاتانەى کە لەم دواییەدا هاتنە ئاراوە و لەگەل ئەو دەنگانەى لەناوچەکە و جیهان بەرزبونەتەوە و هوشدارى لە ڕوودانى جەنگێکى هەرێمایەتى تر لە خۆرهەلاتى ناوەراست ڕوبدات دواى جەنگى گەردەلولى […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

دواى ئەو پێشهاتانەى کە لەم دواییەدا هاتنە ئاراوە و لەگەل ئەو دەنگانەى لەناوچەکە و جیهان بەرزبونەتەوە و هوشدارى لە ڕوودانى جەنگێکى هەرێمایەتى تر لە خۆرهەلاتى ناوەراست ڕوبدات دواى جەنگى گەردەلولى بیابان و روخاندنى رژێمى سەدام حسین و ئەو دەنگانەشى کە تەپل بۆ ڕودانى جەنگ لێدەدەن و لەگەل ئەو هەموو ئاڵ و گۆڕى تۆمەتانەى نێوان ئەمریکا و ئێران . هەندێ وولات هوشدارى و مەترسى بلاودەکەنەوە سەبارەت ئێران و دەستێوەردانەکانى ویستە فراوانخوازیەکانى لە ناوچەکە وەک سعودیە و هەندێ وولاتانى کەنداو لەسەرو هەموشیانەوە ئیسرائیل نیگەرانیەکى زۆریى سەبارەت بە مەسەلەى کوورە ئەتۆمیەکان و پلاتینیۆم و بەرهەمهێنانى بۆمب و کلاوەى ئەتۆمى بەمەترسیەکى راستەخۆى دەزانێ دژى دەولەتەکەیان. هەموو ئەوانە دوو پانۆڕاما لە خۆ دەگرێ یەکیان وەشاندنى گورزێکى سەربازیە لە کورە ئەتۆمیەکانى ئێران، چۆن کاتى خۆى لەسالى 1981 ئیسرائیل گورزێکى هەوایی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمیەکەى عیراق لە توێثە و ڕاکتەرى تەموز, دووەمیشیان فشارخستنە سەر ئێرانە تا ڕەزامەند بێ دام و دەزگا ئەتۆمیەکانى بخرێنە ژێر چاودێرى لیژنەى ووزەى ئەتۆمى، بەلام ئایا ئێران بەتەواوى هەموو دام و دەزگاو شوێنە ئەتۆمیەکانى دەخاتە ژێر چاودێرى یا هەندێکیان بەشاراوەیی دەهێڵێتەوە کێشەکە لەوەدایەو سیاسەتى مراوەغە و پێچ و پەنا بەکار دەهێنێ لە دانوستانەکانى لەگەل دەولەتان و لیژنە ئەتۆمیەکە، ئەوەش رێگە خۆشکەر دەبێ ئەم گرژى و ئالۆزیە لەناوچەکە هەر بەردەوام بێ.
با لەوەوە دەست پێبکەم هەریەکە لە ئێران و ئەمریکا یەکترى تۆمەتبار دەکەن ئەمریکا چەند توانایەکى سەربازى نوێى هێناوەتە ناوچەکە و ئێران بە نا یاسایی لە قەلەمیان دەدات, ئەمریکیەکان بێ گوێدانە هیچ یاسایەک بونیان لەناوچەکە زیادى کردووە وەک هێنانى بۆمب هاوێژى دوورمەوداى B52 کە تواناى فرینى بۆماوەى 1200کم هەیە بێ وەرگرتنى سوتەمەنى و 35 تەن بۆمبى ئاسایی و بۆمبى زیرەک و تواناى ئاراستەکردنى موشەکى و هێرشکردنە سەر ئامانجەکان لە دوورى 400کم هەیە, کەشتى فرۆکە هەلگرى ئەبراهام لنکۆلن و کەشتیەپارێزەرەکانى کە 5680 سەربازى هەلگرتوە لەگەل 100 فرۆکەى F35 ى تازەترین فرۆکەى پێشکەوتو. هەروەها هێنانى فرۆکە هەلگرى USS ئالینگتۆن و تاقمى کەشتیەکە و 1000 سەرباز و بارەگایەکى ئیدارەى کردە سەربازیەکان و هەلگرى سیستەمى موشەکى دژەهەوایی و موشەکى پاتریۆت کە مەوداکەى 300کم دەبێ, لەبەرامبەردا ئیڕان هەموو هێزە دەریایی و هەوایی و زەمینى خستۆتە ئامادەباشیەوە و هەرەشە دەکات هەر هێرشێک بکرێتە سەریان لە شوێنى خۆیان کەشتیە ئەمەریکیەکان نوقم دەکات ئەوەشمان لەیادنەچێت ئێران بە هاوکارى تەکنۆلۆژیاى کۆریاى باکورو چین و ڕوسیاو ئۆکرانیا سیستەمى رۆکیتە بالیستیەکانى برەو پێداوە جگە لەوەش سیستەمە موشەکیە ئاراستەکراوە دوور مەوداو مەودا ناوەند و کورت مەوداکانى سازو ئامادەکردووە و، هەندێ لەو سیستەمە موشەکیە مەودا ناوەند و کورت مەوداکانى داوە بەحوسیەکان. ئەوەبوو لەم چەند ڕۆژەى ڕابوردوو دوو لەوانە ئاراستەى سعودیە کرا، بەلام هەردووکیان هەر لەئاسمان خرانە خوارەوە و هەندێ لە موشەکە کورت مەوداکانیشى دراوە بەو میلیشیا حەشدى شەعبى تا ئاراستەى هەندێ بنکەو بارەگاوهێزە ئەمریکیەکان بکرێ لەکاتى پێویست لەناو خاکى عیراق و، هەندێکشى بیگومان ناردووە بۆ هاوپەیمان و بریکارەکەى لە لوبنان کە حیزبوڵایە تا ئەویش لەکاتى پێویست موشەک بارانى بنکەو بارەگاکانى ئیسرائیلى پێ بکات. لەگەل ئەوانەش پێم وایە ڕوسەکان پشتیوانێکى باشن بۆ ئێرانیەکان لە ناوچەکەو لەکاتى هێرشى موشەکى ئەمەریکى یا ئیسرائیلى رەنگبێ هاوکارى ئێران بێ و، ئەو مەشەکانەى ئاراستەى ئیران دەکرێن بۆى بخاتە خوارەوە و نەهێلن بگەنە شوێنى مەبەست , هەرچەندە لەگەل ئەوەشم کە ئێرانیەکان ناتوانن خۆیان بۆ گورزە ئەمریکیەکە ڕابگرن بەهۆى توانا تەکنۆلۆژى پێشکەوتوى سەربازى ئەمریکیەکان. گەر سەیرى لاپەرەکانى میژوو بکەین ئێرانیەکان بەهۆى لەخۆبایی بونیانەوە هەمیشە لەشەرکانیان شکستیان خواردووە و گفتوگۆ دانوستانەکانیشیان بەپیالەى ژەهر ناوبردووە و مەرجیش نییە ئێران تەواو شکست بێنى، چونکە زلهێزەکان و دەولەتە ئیمپریالیەکان بەردەوام یارى مشک و پشیلە لەگەل گەلانى خۆرهەلاتى دەکەن بۆ بەرژەوەندى و پەیدا کردنى بازار بۆ چەکەکانیان. نمونەشم بۆ ئەوە هەرچى چەکى عیراق هەبوو لە جەنگى 2003 لەناوبرا دواتر بایی سەدان ملیار دۆلار چەکیان بە عیراق فرۆشتەوە و لەسەرحسابى گەلانى عیراق سەرەڕاى کاولکاریەکەیان.

لەکۆتایی دا دەتوانم بلێم چەند هۆکاریکێش هەن کە ڕیگرى لە رودانى جەنگ دەکەن لەوانە:
1- لەنوسینێکى ترم دا ئاماژەم بەوە کردووە ئێرانیەکان پەند و وانەیان لەسەرکێشیەکانى سەدام وەرگرتوە و زەلیلى خەیمەکەى سەفوانیان لە پێشچاوە و، سەرەڕاى ئەوەش ئێرانیەکان وولاتى خۆیان خۆش دەوێ و نایانەوێ وەک عیراق گەلانى کورد و بلوژ و عەرەب لێیان ڕاپەرن و وولاتەکەیان پارچە پارچە ببێ، بۆیە پێم وایە سیاسەتێکى حەکیمانە دەگرنە بەر پێش ئەوەى بگەنە ئەوەى کار لەکار بترازێ.
2- ئەوەى گرنگیشە سەبارەت بەجەنگ، ویلایەتە یەکگرتوەکان پیویستى بەوە هەیە راى گشتی و ناوخۆ و میدیاکان سازبدرێن و خۆشەیان بکەن بۆ جەنگ، ئەوە تائیستا پێم وایە نەکراوە.
3- ویلایەتەیەکگرتوەکان هیچ بەرژەوەندیەکى نییە بۆ جەنگ بەرپاکردن، چونکە ترامپ لە بەرنامەى هەلبژاردنەکەى بە روون و ئاشکرایی ئاماژەى بەجەنگ نەداوە، بەلکو بەرزکردنەوەى تواناى ئابورى وولات بووە.
4- گرژى ئالۆزیەکان بەمەبەستە لە نێوان ئەمریکیەکان و ئێرانیەکان بۆئەوە بەردەوام وولاتانى کەنداو بێ ترس و دلە راوکێ نەبن لەبەرامبەر ئێران وبۆ ئەوەى ویلایەتەیەکگرتوەکان بەردەوام فرۆشى چەکى هەبێ و تەکاندنى گیرفانى کەنداوییە دەولەمەندەکان وخۆ دەرخستن بۆ پاراستنیان لەناوچەکە.
5- گەر جەنگ رووبدات گیانى بەرەنگارى لە نێوان عەرەبەکان بەهێز دەکات و پەیوەندییەکانیان باش دەبێ و میحوەرى دژە ئیسرائیل و ئەمریکا لەلایەن توند ڕەوەکانەوە زیندو دەبێتەوە.
6- هەرچەند بەنوێکردنەوەى ئابلوقە ئابوریەکە زۆر وولات هاوردەى نەوتى ئیرانیان ڕاگرت و لەولاشەوە گەر ئەوە تاکتیک نەبێ روسەکان دەلێن ئیمە پۆلیس و فریاگوزارى هیچ وولاتیک نین، بەلام بۆ بەرژەوەندیەکانى خۆیان لە خۆهەلاتى ناوەراست تا ڕادەیەک هاوکارى ئیران دەکەن.
7- تا ئیستا هاوپەیمانە ئەورپیەکانى ویلایەتەیەکگرتوەکان کۆک و تەباو هاوڕانین لەگەلى بۆ مەسەلەى جەنگ و نایانەوێ جاریکى تر تیوە بگلێن و هیچ دەسکەوتێکیشیان لە ناوچەکە نەبێ.
لەکوتاییشدا ڕونەدانى جەنگ ئەوەیە جۆن بۆلتن تەنها هەلگرى ئەو جۆرە گوتارەیە، دەنا لە هیچ لایەنێکى فەرميەوە بریارى جەنگ نەدراوە تەنها توندکردنى ئابلوقەى ئابورىە پێشتر ڕیگە درابوو هەندێ وولات، کە نەوتى ئێران بکڕن ئیستا لێى قەدەغە کردن. لەیەک بارودۆخیش دا جەنگ روو دەدات و بیانو دەدرێتە دەست ویلایەتەیەکگرتوەکان و ئەنجومەنى ئاسایشى نەتەوە یەکگرتوەکان ئەویش داخستنى گەروى هورمزە و ئیسرائیلیش ئەوەى پێخۆشە، بەلام ئێرانیەکان هەر زوو لەو بریارەیان پاشگەز بونەوە و ئەوەیان خوێندەوە کەجەنگ رێخۆشکەر دەبێ بۆ دەولەتى جولەکە کارى خۆى بکات.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
عوسمان عومەر

ئەرشیڤی بەڕێز: عوسمان عومەر