عوسمان عومەر: ڕۆلى دەزگاى مۆساد لە هەلگیرسانى جەنگ دژى ئێران.

لەو گرژى و ئاڵۆزیەى نێوان ویلایەتە یەکگرتوەکان و ئێران ناتوانرێ رۆڵى ئیسرائیل و دەزگاى مۆساد لەبەرچاو نەگیرێ، چونکە لەوەتەى دەولەتى ئیسرائیل دامەزراوە سەرۆکێکى وا بەپشت و پەناى وەک ترامپى بەخۆە […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

لەو گرژى و ئاڵۆزیەى نێوان ویلایەتە یەکگرتوەکان و ئێران ناتوانرێ رۆڵى ئیسرائیل و دەزگاى مۆساد لەبەرچاو نەگیرێ، چونکە لەوەتەى دەولەتى ئیسرائیل دامەزراوە سەرۆکێکى وا بەپشت و پەناى وەک ترامپى بەخۆە نەدیوە، لەبەرئەوەى یەکەم سەرۆکى ئەمریکا بوو بوێرانە بریارى گواستنەوەى کونسولگەرى ئەمریکاى بۆ قودس دەرکرد و، هەروەها بەرزاییەکانى جۆلانیشى بە دەولەتى ئیسرائیل بەخشى بێ گوێ دانە شەرعیەتى نێودەولەتى.
دەولەتى ئیسرائیل بەپێى بەرنامەیەکى پلان بۆ دارێژراو هەولی لاوازکردن و بێهێزکردنى دەولەتانى ناوچەکەى داوە بەتایبەت عیراق و سوریا و، سەرقاڵکردنیان بە جەنگ و ململانێى تایەفى و ناوخۆ و هەولدان بۆ دابەشکردنیان بۆ دەولەتۆکە، یەکێک لەوانە هاندانى کوردبوو بۆ ڕیفراندۆمى سالى 2017 و جیابونەوە لەعیراق بەهاندان و دەست لە پشتدانى کەسێکى سەر بەخۆیان و، لەهەمان کاتیش دروستکردنى پەیوەندى باش و گەشە پێدانى لەگەڵ هەندێ لە وولاتە عەرەبیەکان. ئەوەى تا ئیستا مایەى نیگەرانى و سەرقاڵکردن و بیرکردنەوەى دەولەتى ئیسرائیلە ئێرانە لەناوچەکە و، بەرنامە ئەتۆمیەکەى و، موشەکە بالیستیەکانى و پاڵپشتى حیزبوڵا و چەند لایەنێکى دیکەیە.
ئیسرائیل لەساڵ 2009 لەئان و سات دا بوو تاک لایەنە هێرش بکاتە سەر دامودەزگا ئەتۆمیەکانى ئێران، چۆن ساڵى 1981 هێرشى کردە سەر ڕاکتەرى تەموزى عیراق لە توێثە وێرانى کرد. بەلام هۆکارى ئەنجام نەدانى ئەو هێرشە تاکەلایەنە سەرنەکەوتنى و مەترسى پەرچەکردارى ئێرانیەکان بوو. ئەوەتا لە ئێستادا دەرفەتێکى لەبارى بۆ هەڵکەوتوەو ڕەخساوە ئەو گرژى ئالۆزیەى نێوان ئەمریکا و ئێرانە و، ئیسرائیلیەکان ئەوەیان لەبەرچاوگرتبوو ئەو هێرشەى دەیکەنە سەر ئێران ناگاتە یەک لەسەر دەى ئەو هێرشەى ئەمریکا بیکات و زیان بە دام و دەزگاکانى ئێران دەگەیەنێ. جگە لەوەش دەرفەتێکى چاکتریش لەبەردەم ئیسرائیلیەکانە کە راوێژکارى کاروبارى خۆرهەلاتى ناوەراست جارید کۆشنێرى جولەکە، هاوسەرى کچەکەى ترامپە و ڕاوێژکارى ئەنجومەنى ئاسایشى نیشتیمانى جۆن بۆڵتنە و، وەزیرى دەرەوەشى پۆمپیۆیە و، ئیسرائیل ئەوەشى لەبەرچاوە ترامپ سال و نیوێکى حوکمڕانى ماوە پێناچیت جارێکى تر هەلبژێردرێتەوە. ئەمانە باشترین پاڵپشتى ئیسرائیلن.
یەکێک لەو دەرفەتانە هانى ئیران بدرێ کە گەروى هورمز دابخات، دەرفەتێک دەرەخسێنێت بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکان تا لەئەنجومەنى ئاسایشى نەتەوە نەیەکگرتوەکان بڕیارى وەشاندنى گورزى سەربازى بە پالپشتى نێودەولەتى و گەلەکۆمەکێ نیۆدەولەتى بەدەست بێنێ، چونکە داخستنى گەروەکە دەبووە هۆى بەرزبونەوەى نرخى نەوت و وەستاندنى گواستنەوەى نەوت بۆ زۆربەى وولاتانى جیهان بەوەش شەرعیەتى بەدەست دەبوو. بەلام زیرەکى و ووریایی ودرک پێکردنى مەترسیەکان لەلایەن ئێرانیەکانەوە واى کرد هەرزوو لەو بریارە پاشگەز ببنەوە، هەرچەند ئابلوقە ئابوریەکە کاریگەریەکى زۆرى بەسەریانەوە دەبێ، بەلام ئەوان لەجەنگى هەشت ساڵەیان لەگەل عیراق فێرى سیاسەتى ئیکتیفاى زاتى بوون, تەنها وەک هەرەشە ئاماژەى بە کشانەوە لە پەیماننامە ئەتۆمیەکە خستۆتە ڕوو چۆن لەسالى 2015 ناچارىکردن ملکەچى داخوازیەکانى ئیران بن.
جولەکە نایەوێ ئەو بارگرژى و ئالۆزیەى کەوتۆتە نێوان ئەمریکا و ئێران لەدەست خۆى بدات و، نایەوێ سەرکەوتو ژێر کەوتوش هەبێ. بەلکو پلانى موخابەراتى زۆرى هەیە بۆ ئەو دەرفەتە چەند نمونەیەک دەخەمە ڕوو لەوانە:
* سالى 1982 ویستى بچێتە ناوخاکى لوبنانەوە، چەند کەسێکى فەلەستینى لە ڕیکخراوى ئەبونیزال بەکرێگرت بۆمەبەستى تیرۆرکردنى بالوێزى ئیسرائیل لە لەندەن شلۆمۆ ئەرچۆف هەر دواى 3 رۆژ لەو کارە هێزەکانى بەڕێکردە ناو خاکى لوبنانەوە.
* لەپەڕاوەکانى مۆسادى ئیسرائیلى نمونەى زۆر هەن لەوانە: کاتى خۆى جۆن کەنەدى تیرۆرکرا بەهۆى ئەوەوەبوە، کە کەندى رازى نەدەبوو بەهیچ شێوەیەک ئیسرائیل ببێتە خاوەنى بۆمبى ئەتۆمى.
* بۆهەمان مەبەستیش سالى 1968 رۆبەرت کەنەدى تیرۆکرد، چونکە دەیزانى کێ بەپرسە لەتیرۆرى براکەى بۆیە وایکرد بەدەستى فەلەستینى سرحان بشارە سرحان تیرۆر بکرێ بۆ دوورخستنەوەى گومانەکان لە مۆساد. ئەوەشمان بیرنەچێ ئیللى کوهین بەکریگراوى جولەکە لە سوریا هێندەى نەمابوو بگاتە دەسەلاتى سەرۆکایەتى لەشەستەکانى سەدەى ڕابوردوو، بەلام بە ڕێکەوتێکى زۆر سەیر ئاشکرابوو. دوا کردەشیان توانیویانە بەکرێگیراوێک لەناو دەزگاى ئاسایشى حیزبوڵا بچێنێن و تا 2014 ئینجا ئەویش ئاشکرابوو.
ئەوە مشتێک بوو لەخەروارێکى کارەکانى ئیسرائیل بۆ بەرژەوەندى خۆى. لەکۆتایید سالی 2018 ش نزیک بوو لەوەى کە ئەمریکیەکان گورزێک لە ئێران بوەشێنن پاش ئەوەى چەند موشەکێک لە سنورى کونسولگەرى ئەمەریکى لەبەغدا کەوتە خوارەوە. پرسیارەکە ئەوەیە کێ نالێ ئەویش هەر بەدەسیسەى ئەوان نەبووە؟ رەنگبێ ئەمجارەش چەند کەسێکى تر راسپێرێ بۆ هێرشکردنە سەر بەرژەوەندیەکانى ئەمریکا بۆ ئەوەى ئاگری شەرەکە خۆش کات و کەف کوڵى دامرکێ و خۆشى لەپەناوە دەستێک لە ئیران بوەشێنى. بەلام پیم وایە ئیران پانۆراماو پلانەکانى مۆسادى خوێندبێتەوەو تا ئیستاهیچ بیانویەک بەدەستەوە نادات و لەدۆخێکدا گەر ئەو جەنگە رووى دا پریشکى زۆر ناوچە دەگرێتەوە و، سودمەندیش هەر دەولەتى ئیسرائیلە بەپلەى یەکەم و زیان گەیاندن بەگەلانى ناوچەکەو زیاتر کردنى مەینەتیەکانى ئەو گەلانە. کۆتا پرسیاریشم ئایا پێ ناچێت هەر مۆساد واى کردبێ بۆمبیۆ لەجیاتى سەردانى ئەلمانیا بێتە عیراق؟

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
عوسمان عومەر

ئەرشیڤی بەڕێز: عوسمان عومەر