کاوسێن بابەکر: سەرۆکی کۆمار تۆپی مادەی 140 لە لای تۆیە!

دوای 16سال لەڕوخانی ڕژێمی سەددام و14ساڵ لەپەسندکردنی دەستور، کە تێیدا مافە بنچینەییەکانی کورد چەسپێنران و لەناویشیاندا مادەی ١٤٠تەرخانکراوە بۆ ئاساییکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشەی کەرکوک و ناوچەکێشەلەسەرەکان. بەڵام تائێشتا لەچەند هەنگاوێک […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

دوای 16سال لەڕوخانی ڕژێمی سەددام و14ساڵ لەپەسندکردنی دەستور، کە تێیدا مافە بنچینەییەکانی کورد چەسپێنران و لەناویشیاندا مادەی ١٤٠تەرخانکراوە بۆ ئاساییکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشەی کەرکوک و ناوچەکێشەلەسەرەکان. بەڵام تائێشتا لەچەند هەنگاوێک کە لەسێ قۆناخەکەی چارەسەر هێشتا قۆناخی یەکەم کەئاساییکرنەوەی ناوچەکەیە تێنەپەڕاندووەو ئەوەی کراویشە دوای 16ئۆکتۆبەر بۆدواوە گەڕێنراوەتەوەو ئێستا کوردەکان لەگوندەکانیان دەردەکرێن و گەنم و جۆکانیان دەدرونەوەو پارێزگاری داسەپاوی کەرکوکیش لەکۆنە بەعسیەکان بەعسی تر خەریکی لەسەرکار لابرندنی بەرپرسە کوردەکانی شارەکەیە و بەبیانوی جۆراو جۆریش پارتی نایەتە ژێر باری لابردنی ناوبراو و دانانی کوردێک بۆ گێڕانەوەی ئەوەندەی دەکرێ و یان هیچ نەبێ وەستاندنی پاریزگار و خەمخواردنێکی دڵسۆزانە لەئایندەی ئەو ناوچانە.
ئیدی کاتی هاتوە سەرۆکی کۆمار دەستەڵاتەکانی کە مادەی 67ی دەستور پێی داوە کەپاراستنی دەستورە بەکاربهێنێ و ئەو پێشێلکاریانە بوەستێنێ کە بەسەر مادەی 140دا هاتوون و بەئاشکرا پێشێلیان کردوەو هەموو ئەوهەنگاوانەی بۆ جێبەجێکردنی هەڵهێنراون پێچەوانە کردۆتەوە.
ئێستاش بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا لەسەرۆکایەتیەباڵاکانی عێراق دراوەو سەرکۆماریش دەتوانێ بەپێی دەستور هەموو پێشێلکاریەکان چارەسەر بکات و پشتیوانی لەکۆتاییهێنان بە سێ قۆناخەکە بکات، ئەوەش بەوە دەکرێ سەرەتا هێزەکانی حەشدی شەعبی کە بوونەتە پشتیوانی نەتەوە پەرستە عەرەبەکان بکێشێتەوەو هێزێکی هاوبەشی پۆلیسی فیدراڵی و پێشمەرگەو سوپا لەناوچەکە جێگیر بکات کە پشتیوانی جێبەجیکردنی دەستور بن و لێبڕاوانە پشتیوانی ئەم لیژنەیە بکات و دەستەڵات و بودجەی پێویستیان بۆ تەرخان بکات و نەهێڵێ بەدەردی لیژنەو مادەدەستوریەکانی دیکە بچێ!.
دەریشکەوتووە کە یەکێک لەهۆکارەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش لەناوچەکە، نەبوونی هێزی پێشمەرگەیە کەهێزێکی شارەزاو بەئەزمونەو گێڕانەوەی ئەم هێزە بۆ ئەو ناوچانە، لەچوارچێوەی هێزێکی هاوبەشدا کە دەستورو ڕێککەوتنامەکانی نێوان سوپاو پێشمەرگەش پشتیوانی دەکات. زەرورەتێکی حاشاهەڵنەگرەو هەموو ئەوانەش بەپێی دەستور لەدەستەڵاتی سەرۆکی کۆماردان. بۆیە داوادەکەین سەرکۆمار ئیدی دەستەڵاتە دەستوریەکانی بەکار بهێنێ و ئەم کێشانە کەوەک بۆمبی تەوقیتکراون کۆتایی پیبهێنێ و لاپەرەیەکی نوێی پێکەوە ژیان لەنێوان پێکهاتەکانی ناوچەکەدا بکاتەوە، کە هەر ئەوەش تاقە شتە کەدەستەبەری ئایندەیەکی بەروومەت و ئاشتیانە لەناوچەکەدا دەکات.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
كاوسەین ىابەکر

ئەرشیڤی بەڕێز: كاوسەین ىابەکر