کاوسێن بابەکر: کاتێ سیاسەت لەگرێژەنە دەردەچێ.

ئەگەر بەتێڕامانێکی سەرپێییش لەم ڕوداوانەی ئەم دواییە بڕوانی هەر لەپرۆسەی هەڵبژاردنەوە تادەگاتە دانوسانەکانی پێکهێنانی حکومەت، بۆت دەردەکەوێ کە سیاسەت بەتەواوی لەگرێژەنە دەرچووەو نەمیتۆد ونە ڕێبازی سیاسی و نەئامانجی سیاسی و […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

ئەگەر بەتێڕامانێکی سەرپێییش لەم ڕوداوانەی ئەم دواییە بڕوانی هەر لەپرۆسەی هەڵبژاردنەوە تادەگاتە دانوسانەکانی پێکهێنانی حکومەت، بۆت دەردەکەوێ کە سیاسەت بەتەواوی لەگرێژەنە دەرچووەو نەمیتۆد ونە ڕێبازی سیاسی و نەئامانجی سیاسی و نەدروشمەکان لای هیچ حزبیک کاریان پێنەکراوەو بەهای خۆیان بەتەوای لەدەستداوە. ڕەنگە کەسانیک هەبن بڵێن ئەوەتا پڕۆژەمان هەبووەو سوربووین لەسەر دروشم و داواکانمان لە سیستەمی پەرلەمانی و کەمکردنەوەی دەستەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم و هەڵبژاردنی سەرۆک و لێپرسینەوەی لەپەرلەمان دیارە ئەمانە داواودروشمی سەرجەم حزبەکان بوون جگە لەپارتی، بەڵام لەکۆتاییدا بۆ ئەو پارتانە مانەوە کە بەشداریان لەحکومەتدا پێنەکراو بەناچاریی بوون بە ئۆپزسیۆن و کەوتنە بەرزکردنەوەیان!
گۆڕان کە لەهەموان گەرمتربوو بۆ بەشداری حکومەت هەر ئەویش بوو چەند ساڵی ڕابردوو وەک دارکونکەرە مێشکی خەڵکی کوندەکرد بەو دروشمانە و سیستەمی پەرلەمانی کەگوایە سیمای دێموکراسیەتەو ببڕای ببڕ لێی نایەتەخوارەوە! کەچی ئێستا لەپارتی گەرمتر کار بۆ دانانەوەی هەمان یاسای سەرۆکایەتی بەهەمان ئەو دەستەڵاتانەوە کە پێشتر هەیبووەو ئەم دژایەتیەکی کەللـەرەقانەی دەکرد دەکا، نەک هەر ئەوە بەڵکو کە کەسانێک ڕەخنە دەگرن ئەم دێ پینەو پەڕۆی بۆ دەکات و پاساو بۆ پێویست نەبوونی بڕوانامەش بۆ سەرۆک دێنێتەوەو لەبیریان چۆتەوە کە دەیانگوت حکومەت و چاکسازی بەکەسانی نەخوێندەوار ناکرێ!
تێپەڕاندنی ئەم یاسایە بەدەنگی 89 ئەندام کەیەکێتیشی تێدایە سەرەڕای دەیان تێبینی ئەو لەگرێژەنەدەرچوونەی سیاسەتمان باشتر بۆ ڕوون دەکاتەوەو دەورەیەکی بێ ئۆپزسیۆنێکی چالاک و حکومەت و دەستەڵاتێکی بێ چاودێرو بێ لێپرسینەوەمان پێشان دەدا کەنوقڵانەی کۆپی حکومەتی پێشو نەبێ ئەوا دڵخۆشکردن بە حکومەتیکی جیاوازو خزمەتگوزارو دادپەروەر کە مافە خوراوەکانی موچەخۆران بگێڕێتەوە و کۆمپانیاو کارگەکان وەگەڕ بخاتەوە ڕەنگە زێدەڕۆیی بێ.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
كاوسەین ىابەکر

ئەرشیڤی بەڕێز: كاوسەین ىابەکر