ئاودێر لوقمان: کەم بوونەوەی کتێبخانەکان و زیادبوونی کافتریاکان.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ماوەی چەند ساڵێکە خوێنەریی کتێبی چاپکراو بەڕێژەیەکی زۆرکەم بووەتەوە، لە ئێستادا ئەو شوێنانەی کتێبی لێدە فرۆشران داخراون و شوێنەکەیان کراوە بە شتێکی تر، ئەمەش بۆ دووهۆکار دەگەریتەوە:
یەکەم/ بەهۆی ئاراستەی نوسین و پەرتوکەکان بۆ سەر پانتایی کۆمپیوتەرو لەو ڕێیەوە ئاسانکاری بۆ بەردەم خوێنەر.
دووەم/ کەمی گەشەی فکریی تاکی کورد بۆ عەوداڵ بوون بە خوێندنەوە تا زیاتر خولیای هۆشیاری و بەئاگا بوون بێت،
لەکاتێکدا کتێب خوێندنەوە سەرچاوەی زۆربەی پێشکەوتنەکانی تاکو کۆمەڵگایە. واتە پێشکەوتنی هەرکۆمەڵگەیەک وەستاوەتەوە لەسەر ئاستی خوێنەواری ڕۆشنبیری تاکەکانی ئەو دەوڵەت و ناوچەیە. وەنەخوێنەواری سەرچاوەیی بەدبەختی و گەندەڵی و دواکەوتووی هەرناوچەو دەوڵەتێکە.
ئەوەی گرنگە لێرەدا ئەوەیە گەنجانی ئێمە زۆربەی هەرەزۆریان سەردانی کافتریاو چاخانەکان دەکەن و زۆربەی کاتەکانیان لەوێ بەسەر دەبەن. لەبەرامبەردا ڕێژەیەکی زۆر زۆر کەم گەنجمان هەیە کەسەردانی کتێبخانەو شوێنە فێرخوازیەکان بکەن . ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی کە بەشێکی زۆری کتێب فرۆشان وازیان لە فرۆشتنی کتێب هێناوەو ئیشێکی تریان دۆزیوەتەوە لە بەرامبەردا کافتریاو چاخانەکان زۆر بوون و بەردەوام پڕن لەگەنج. تەنها لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردودا چەندان دوکانی کتێب فرۆشتن لە کوردستان داخراون و لەبەرامبەردا ڕێژەی کافتریاکان کە گەنجان بۆ کێشانی نێرگەلە ڕووی تێدەکان چەندان قات زیادی کردووە. ئێمە ئەگەر تەنها قەزایەکی وەکو سەیدسادق وەربگرین لەشەش ساڵ پێش ئێستا لەقەزای سەیدسادق دا نزیکەی شەش کتێبخانەی گەورەو بچووک هەبوون و تەنها یەک کافتریای لێبوو، کەگەنجان بۆ نێرگەلە کێشان ڕوویان تێدەکرد. بەڵام ئێستا ڕێژەکە پێچەوانە بووەتەوەو دوو کتێبخانەی تێدا ماوەو لە بەرامبەردا زیاتر لە شەش کافتریای تێدا کراوەتەوە.
ئەم ئامارەش پێمان دەڵێ، کە کوردستان بەرەو دواکەوتووی دەگەڕێتەوە و بێگومان بە پلانی دەسەڵات ئەو کارانە دەکرێن و بۆ ئەوەی گەنجانمان ئاگاداریی کارە گەندەڵی و دزێوەکانی ئەوان نەبن و سەرقاڵیان ئەکەن بە شتی بێسودو زیان بەخشەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت