بوڵاند مومای: فێڵکردن لە کورد، نامەیەک لە ئەستەمبوڵەوە.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پشکۆ ئەمین: وەرگێران بە کەمێک دەستکاریەوە لە ئەڵمانیەوە.
ئەردوگان ناتوانیت چارەسەری قەیرانی ئابوری بکات، ناشتوانیت دڵی کورد تا کاتی هەڵبژاردن لە 23 حوزەیراندا بەلای خۆیدا رابکێشیتەوە، بۆیە سەرۆکی تورکیا خۆی ئامادە دەکات بۆ فێلکردن! بەبی هۆ نیە، کە ئەردوگان پاش 26 رۆژ لەژماردنی دەنگەکان، پاشان رەفزی هەڵبژاردنەکەی ئەستەمبوڵی کرد.
ئەردوگان دەیەوێت رێگە لە دەنگۆی سەرکەوتنی ئۆپۆزسیون بگرێت و تەنگیان پیهەڵچنێت، هەرچۆنێکبیت رێگە چارەیەک بدۆزێتەوە، ئەمەش کاتی دەوێت. دۆزینەوەی رێگەوفێڵێکی تازە بۆ هەڵبژاردنەوەیەکی نوی.
پێشتریش ئەردوگان هەمان هەنگاوی گرتەبەرو سەرکەوتو بوو تیایدا، دەبێت کە ئەندامانی کۆمسیونی هەڵبژاردن هەر ئەوانەی کەکاتی خۆی بە رێگەی نایاسای ریگەیان بۆ ئەردوگان دۆزیەوە. ئەمجارەش، ریگەیەک ئامادەی کەن، بۆ رەفزکردنەوەی هەڵبژاردنەکە!
لای ئەردۆگان گرنگ چۆن رەفزکردن نیە، گرنگ تەنها بردنەوەیە! کۆمەڵێک هۆ هەیە بۆ دۆراندنی ئاکەپە لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکاندا، لە یانزە شاردا، بە تایبەتی لە ئەستەمبوڵ و ئەنقەرە.
دوو هۆی سەرکی هەیە کەهۆی ئەم دۆراندنە:
یەکەمیان/ قەیرانی ئابوری و گرانبونی کاڵاو شتومەک لەبازاردا کە کاریکردە سەر چینەکانی خوارەوە ، سەر ئەو دەنگدەرانەی کە ئەردوگان و ئاکەپە، پشتی پێبەستبوون لە هەموو دەنگدانیکدا.
دووهەم/ دەنگدەری کورد، ئەوانەی کە ئەردوگان پێیدەوتین، ئەمانە ئیرهابین، کوردەکان لەم هەڵبژاردنەدا یەک بۆکسیاندا بە پەناگوێی ئەردوگان و پارتەکەیدا، ئەم زلەیە زلەی کوردی بوو.
ئەردوگان بەهیچ شێوەیەک توانای چارکردنی ئەم دووهۆیەی نیە، ئەردوگان ناتوانێت نە قەیرانی ئابوری چارەسەرکات، نە دەتونایت دڵی کورد ئاشتکاتەوە ! هەڵبژاردن لە 23 مانگی داهاتودایەو کاتیش کەم ماوە بۆی.
با بەکورد دەستپێبکەین، ئەردۆگان سیاسەتی دابەشکردنی دەستپێکرد، کێ لە گەڵمدایە باشە و ئەوەی لەگەڵم نیە، تیرۆرستە. کورد تیرۆرستەکەیە، ئەوەی پشتگیری هادەپ بکات پشتگیریکەری تیرۆرستانە!
دەستورو یاسای سەرۆکایەتی وڵات کە ئەردوگان هەڵبژاردنێکی بۆ ساز کرد ئەم یاسایە، وڵاتی بە تەواوی دابەشکرد، بە پێی ئەو دەنگدانەی بۆیدرا، تەنها لە %51 دەنگی بەڵێیان بۆدا، واتە %49 دژی بوو ئەمەش هۆیەکیتربوو بۆ دابەشکرنی تورکیا!
ئەردۆگان هەموو ئەم کارانەی کرد تەنها بۆ ئەوەی کە هەلبژاردن بباتەوە بەمە تورکیای بە تەواوی بەسەر دوو بەرەدا دابەشکرد، جاران لە تورکیادا پاش هەڵبژاردن دەست دەکرا بە دروستکردنی هاوپەیمانی و پێکەوە وڵات بەرێوەبردن، ئێستا بە پێچەوانەوە پێش هەڵبژاردن هاوپەیمانی پێکدەهێنرێت.
ساڵی 2015دا ئەردوگان دانوسانی ئاشتی لەگەڵ کوردا وەستان و هەموو رێگاکانی چارەسەری ئاشتیانەی بەروی کوردا داخست. پارتی دادو گەشەپێدان (ئاکەپە) لەگەڵ بزوتنەوەی نەژاد پەرستی توندرەو مەهەپەدا هاوپەیمانی بەست، کە دوژمنێکی سەرسەختی کوردین و دژایەتیی پچوکترین مافی کورد دەکەن. ئەردوگان ئەم هاوپەیمانیەتیەی تەنها بۆ زیادکردنی دەنگەکانی کرد! بە ئاشکرا سیاسەتی دژایەتی کوردیان راگەیاند و دەستیان کرد بە گرتن و زیندانی کردن و بەربەست دروستکردن لەسەر ریگەی هەدەپەدا تا دەنگ نەهێنیت و سەلاحەدین دە میرتاش، سەرۆکی هادەپ کە لە هەڵبژاردنی پێشودا خۆی هەڵبژاردبوو بۆسەرۆکایەتی وڵات، لەژێر ناوی پشتگیریکردن لە تێرۆر خرایە زیندان،
نزیکەی سێ بەشی پەرلەمەنتارانی دەرچووی هادەپ کە سێ هەم پارتی ناو پەرلەمانبوو لە ژێر ناوو پەردەی پشتگیری لە ئیرهاب دەستگیرکران و لە زیندان توندکران.
ئەردوگان و مەهەپە دەستیان کرد بە دژایەتیەکی تەواوی هادەپ و جەهەپە، لەم کاتەدا بەشێک لەمەهەپە جیابونەوە و پارتیکیان دروستکرد بەناوی یای پارتی و بونە پشتگیری جەهەپە! هەروەها هادەپ بەبێ هیچ رێکەوتنێک، بریاریدا کە لەم هەڵبژاردنەدا بۆ دابەش نەبونی دەنگەکان کاندیدیان نەبێت، دەنگ بە کاندیدی جەهەپە بدەن.
کورد لە ئەستەمبوڵدا لە %10 دەنگی ئەستەمبوڵە! لە زیندانەوە سەڵاحەدین دەمیرتاش سەرۆکی دەستگیرکراوی هادەپ، وتی ئێستا کاتێکی مێژویمان لەبەردەستایە تا هێزی خۆمان پیشان بدەین، تا تێبگەین کەچی دەتوانین بکەین! بەمە لە ئەستەمبوڵ و ئەنقەرە و هەندێک شاری گرنگیتردا دەنگی کورد بۆ کاندیدی ئۆپۆزسێون بوو، دژی دەسەڵاتەکەی ئەردۆگان !
هەڵبژیرەرانی کورد کە دەنگی هادەپ بوون، دەنگی ئەو پارتەو ئەو خەڵکەی ئەردوگان پێیدەوتن تێرۆرست! بوە چقڵێک لە چاوی پارتەکەی ئەردوگان چەقی، لە هەردوو شاری گەوەری ئەنقەرەو ئەستەمبوڵ پاش 25ساڵ بۆیەکەم جار ئاکەپە دۆراندی و نوینەری جەهەپە بردیەوە!
پێش هەڵبژاردنەکە ئەردوگان رایگەیاند کە هەلبژاردنە ناوخۆیەکان و بردنەوەی مانای مانەوە لە دەسەڵات، خۆ گەر دۆراندی، ئەوا مانای سەرکەوتنی تێرۆرستان!
ئەو رۆژەی کە کۆمسیونی هەڵبژاردنەکان بریاریدا بە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن لە ئەستەمبوڵ، شتێکی چاوەروان نەکراو روویدا، لە هەمان رۆژدا، هەموو ئەو بەربەستانەی کە دانرابوون بۆ رێگەندان بە بینینی عەبدوڵە ئوجەلان سەرۆکی زیندانی کراوی پێکەکە لابران، هەمان رۆژ وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند کە هەموو ئەو مەرجانەی دانرابوو لەسەر رێگەی چاوپێکەوتنی ئۆجەلان هەمووی لابراو نەمان لەمرۆ بەدواوە پاریزەرو کەسوکاری دەتوانین برۆن بیبینین، هەر هەمان رۆژ دووان لە پاریزەرەکانی ئۆجەلان رۆشتنە دورگەی ئیمرالی و چاویان پێیکەوت! هادەپ رایگەیاند کە لابردنی ئەو مەرجانەو رێگەدان بەبینینی ئۆجەلان نابێتە هۆی ئەوەی کە هادەپ دەنگ بە نوێنەری جەهەپە نەدەن، لە هەڵبژاردنی 23 حوزەیراندا!
ئەردوگان دەزانیت کە سەرکەوتو نابێت گەر دەنگی کورد بەدەست نەهێنێت، دەشزانێت کەتەنها بەکارتی ئۆجەلان دلی کورد ئاشت ناکرێتەوە، بۆیە بریاریدا کە فێڵێکی تر لەکورد بکات، ئەویش ناردنی کۆمەڵێک مەلاو بەریوەبەرانی دامودەستگا خێرخوازیەکان بوو، بەهیوای ئەمانە بتوانین کورد بخەڵەتێنین تا لەو ناوچانەی کەکورد ژمارەی دانیشتوانی زۆرە دەنگ بە نوێنەری ئاکەپە بدەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت