جیهاد موحەمەد: قوتابیە زوڵم لێکراوەکانی کوردستان!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

7حەوت قوتابی، کە لەسەر داوای خۆیان ناتوانم ناویان بەرم، ناتوانم ناوی قوتابخانەکە و بەڕێوەبەرەکەیان بهێنم، چونکە لەوە دەترسن هێندەی تر بەر سزای قورسی بەڕێوەبەر و مامۆستاکانیان بکەون!
حەوت قوتابی پار لە پۆلی سێی ناوەندی، کە ئێستا پێی دەگوترێت پۆلی 9ی بنەڕەتی، یەکی لە وانەیەکدا دەکەون، هەر حەوت قوتابیەکە لە دەوری دووهەمدا دەردەچن و دەگەنە پۆلی دە، واتە پۆلی چواری ئامادەیی. ئەم حەوت قوتابیە تا نیوەی ساڵ لە پۆلی دەدا دەوام دەکەن، هەموویان زیرەکانە تا نیوەی ساڵ و تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ دەردەچن. لە پڕ ڕۆژێک لە ئیدارەوە هەر حەوت قوتابیەکە بانگ دەکرێن، بەڕێوەبەر پێیان ڕادەگەیەنێت، کە ئێوە لەو وانانەی تیایدا ئیکمال بوون دەرنەچوون!، بە هەڵە ئێوە پێتانڕاگەیەنراوە کە دەرچوون و ئەم ماوەیە بە هەڵە ئێوە لە پۆلی دەدا دەوامتان کردووە. هەرچەند هاوار دەکەن و دایک و باوک و کەسوکاریان خۆیان دەگەیەنە لای مامۆستا و بەڕێوەبەرەکەیان بێ سوود دەبێت، دەیانگێڕنەوە بۆ پۆلی نۆ. کارەساتەکە لێرەدا ناوەستێت!. لە پڕ ڕۆژێکی تر پێیان ڕادەگەیەنرێت، ئێوە دەبێت بڕۆنە دەرەوە لە قوتابخانە!، چونکە ئەمساڵتان فەوتاوە، وەرناگیرێن، تا ساڵی ئایندە، واتە ساڵی ئایندە بۆیان دەبێت بە دوو ساڵ کەوتن لە پۆلی نۆدا، دیسان لێرەشدا تاوانەکە ناوەستێت؟ تەنانەت مافی ئەوەیان لێ دەسەندرێتەوە کە باسی ئەم زوڵم و ستەمەی خۆیان بکەن و دەردەدڵی خۆیان بکەن لە ڕاگەیاندنەکاندا.
زۆر هەوڵمدا لەگەڵ ئەم قوتابیانەدا لە ڕێگەی یەکێکیانەوە، کە لەسەر ئەم مەسەلەیە بنووسم و نەیەڵم ئەم مافەیان بفەوتێت و بیکەم بە هەرا لەسەر پەروەردە و مامۆستاکانیان و بەڕێوەبەرەکەیان، دەپاڕانەوە کە شتی وا نەکەم چونکە هێندەی تر دەکەونە بەر ڕق و کینەی مامۆستاکانیان و بەڕێوەبەرەکەیان. ئەم چیرۆکە وەک بیستم قوتابی پۆلی 12ەشی گرتۆتەوە، قوتابی هەبووە پێیڕاگەیندراوە کە لە پۆلی 12 دەرچووە، چوەتە زنکۆ، لە پڕ لە زانکۆ پێیڕاگەیەندراوە کە دەرنەچووە و بە هەڵە پێیڕاگەیەندراوە کە دەرچووە! گەڕانویانەتەوە بۆ پۆلی 12. ئەمانە نەک هەر کارەساتە بەڵکو تاونێکی گەورەیە بەرامبەر بە قوتابیان دەکرێت.
ئەم کارەسات و تاوانە، لە کاتێکدا دەکرێت، کە لە زۆربەی هەرە زۆری سیستمی فێرەگکانی دنیادا کەوتن نەماوە، فێرگە جێگەی زانین و فێربوونە، نەک جێگەی سازا و کەوتن و هەڕەشەکردن.
سیستمی فێرگە و پەروەردە و زانین لە وڵاتی فنلندەدا، کە پێشکەوتووترین سیستمی فێربوون و زانین و پەروەردەیە، نەک هەر کەوتن نییە، بەڵکو فێرگە خۆشترین و بە تامەزرۆترین جێگەیە بۆ فێرخوازان، کە حەز دەکەن ٢٤ بیست و چوار سەعات لە فێرگەدا بمێننەوە، هێندە تامەزۆرن بۆ ئەو فێربوون و پەروەردیە. ئەمەی بەرامبەر بە قوتابی دەکرێت لە فێرگەکانی کوردستاندا دواکەوتووترین فێرگە قبووڵی ناکات، ئەمە هەمان سیستمی حوجرەکانی ساڵەکانی پەنجاکان و شەستەکانە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت