دکتۆر کەمال میراودەلی: چارەنووسی ئەردۆگان لە ئەستەمبولەوە بۆ ئیدلیب- بەشی سێیەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بنەماکانی مانەوەی ڕژێمی ئەردۆگانیی
ئەم بەشە دەبوو تایبەت بێ بە باری ئابووری، بەلام وەک هەمیشە پێویستە فاکتەرەکان وەک پرۆسەی بەردەوام بێت، بەلام هەمیشە شایانی گۆڕان لە ناو دیمەنە گەورەکەدا واتە جوگرافیای پێکەوەکارکردنی کۆی فاکتەرە دوور و نزیکەکان، سەیر بکەین. بۆیە دوای دەرچوونی راپۆرتی سالی 2019 ی کۆمیسیۆمنی ئەوروپا، کە توندترین راپۆرتە لە رەخنەگرتن لە رژیمی ئەردۆگان و پاشەکشییەکانی لە هەموو بوارەکانی مافئ مرۆڤ، دادوەریی و حوکمی یاسا، دیمۆکراسیی و دەزگاکانی دیمۆکراسیی، ئابووری و بازاری ئازاد و… هتد، بە پێویستم زانی پێداچوونەوەیەکی ئەو بنەمایانە بکەمەوە کە تا ئێستا رژیمی ئەردۆگانیی بە هۆیانەوە توانیوێتی درێژە بە تەمەنی تاونکارانەی خۆی بدات.
مانەوەی رژێمی ئەردۆگانی لە سەر 6 بنەمای سەرەکی وەستاوە:
1- سەرکوتکردنی ئۆپۆزیسیۆن
2- خنکاندنی میدیا
3- خراپبەکارهێنانی دین و کالتی کەسپەرستیی
4- ئەمراندنی ئابووریی و گەندەڵیی
5- دوژمنایەتییەکی فاشیستانە بەرامبەر کورد و کوردستان
6- هەلپەرستی و یاریکردن لە نێوان ئەمریکا و ڕوسیادا

( 1 )
سەرکوتکردنی ئۆپۆزیسیۆن
هەموو هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە ژێر دەسەلاتی باری نائاسایی ئەنجامدران، کە لە کوردستاندا مانای دەسەلاتی سەرباز و جەندرمەی تورکیی و دەستێوەردانی ئاشکرا لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بوو. تەنیا لە تەمووزی 2018 دا یاسای باری نائاسایی ماوەکەی بەسەرچوو، بەلام بە یاسای [دژەتێرۆر] جێگەی گیرایەوە کە هەر لە مانگی ئابی ئەو سالە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسندکرا.
ئەو یاسایە بە پێی راپۆرتی کۆمیسیۆنی ئەوروپای 2019 دەربارەی تورکیا
[ئازادییە بنەرەتییەکان سنووردار دەکات، و بەتایبەتی رێگە بە دەرکردنی کارمەندانی دەولەت لەوانە دادوەرەکان و درێژکردنەوەی ماوەی ڕاگیرکردن [دیتێنشن- حەپسکردن پێش دادگایی کردن] و قەدەغەکردنی ئازادی گەران و کۆبوونەوەی گشتیی و زیادکردنی دەسەلاتی والییەکانی لەلایەن حکومەتەوە دانراو، دەدات.]europa.eu/rapid
بە پێی بەدواداچوونی ڕێکخراوی جیهانیی چاودێریی مافی مرۆڤ [هیومانرایتز ۆچ] تۆمەتی تێڕۆریزم بەربلاوترین تۆمەتە بۆ گرتن و زیندانییکردنی هەموو ئەوانەی دەسەلات بە ناحەزی خۆیان دەزانێت.
بە پێی ژمارەکانی وەزارەتی دادی تورکیی، تا مانگی حوزەیرانی 2018، (48،429) کەس واتە نزیکەی %20 ی هەموو گیراوەکانی تورکیا کە ژمارەیان ( 246،426) کەسە، بە تۆمەتی تێرۆریزم گیراون یان حوکمدراون. لەوانە 34،241 کەس بە تۆمەتی پێوەندی بە گولەنیستەکانەوە [فەتۆ] گیراون و 10،286 کەس بە تۆمەتی پێوەندیی بە پەکەکە وە، و 1270 کەس بە تۆمەتی پێوەندی بە داعشەوە. ئەوانەی گیراون و حوکمدراون ڕۆژنامەنووس و کارمەندی دەولەت و مامۆستا و سیاسیی و ئەفسەرانی پۆلیس و کارمەندی سەربازییان تێدایە. www.hrw.org
بە پێی راپۆرتی کۆمیسیۆنی ئەوروپی 29- 05- 2019 لە مانگی کانوونی یەکەم/ دیسەمبەتری 2018 دا[ کۆی ئەو کەسانەی بە بێ دادگاییکردن زیندانییکراون گەیشتە 57،000 کەس، کە زیات لە %20 ی کۆی زیندانییەکانن، قەڵەبالغی و پاڵپەستۆیەکی زۆر لە زیندانەکاندا اهەیە و بارو دۆخییان لە داتەپیندایە. ]europa.eu/rapid
لە کاتی کۆدیتای تەمووزی 2016 ەوە تا ئێستا زیاتر لە 170000 کەس لە وەزیفە و کارەکانیان دەرکراون و پرۆسەی گرتن و دەرکردن قەت نەوەستاوە و بەردەوامە.

ئۆپۆزیسیۆن تێرۆریستە
ئەردۆگان لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکانیدا ناحەزانی وەک رکەبەری دیمۆکراسی ناناسێنێت، بەلکو وەک ناحەز و تیرۆریست و دوژمنی تورکیا و بە ئاشکرا هانی لایەنگیرانی دەدا هێرش بکەنە سەر سەرکردەکانی ئۆپۆزیسیۆن.
لە 20 نیساندا لە کاتی پرۆسەی ناشتنی سەربازیكی تورکیدا کە لە شەڕی پەکەکەیدا کوژرابوو، سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆن کەمال کلینیجدارۆغلۆ لە لایەن بەڵتەجییەکانی ئەپەکە وە هێرشی کرایە سەر و زۆر بە زەحمەت لە لایەن پاسەوانە شەخسییەکانییەوە لە پارچە پارچەکردن رزگار کرا. هۆکاری هێرشەکە ئەوە بوو گوایە پێوەندی بە هەدەپەی تێرۆریستەوە کردووە.www.bbc.co.uk

ئاشتیخوازیی و بەشدارینەکردن لە تاواندا، تاوانە
لە یەکی کانوونی دووەمی 2016 دا زیاتر لە 1200 باسکار و پرۆفیسۆر و ئەکادیمیی لە 90 زانکۆی تورکیا و دەرەوەی تورکیا داخوازیینامەیەکیان ئیمزا کرد بە ناونیشانی ‘ ئێمە نابینە هاوبەشی ئەو تاوانە! واتە تاوانی دووبارە کوشتنی کورد و وێرانکردنی کوردستان بە ناوی شەڕی تێرۆریزمەوە دژی پەکەکە.
داوایان کرد کۆتایی بە توندوتیژیی دژ بە سیاسییەکان و چالاکەکانی کورد بهێنرێت و پرۆسەی ئاشتیی و دانوستان لەگەڵ پەکەکە دەستپێبکرێتەوە. هەروەها دژ بە بەکارهێنانی تانک و زرێپۆش لە ناوچە شارەوانییەکان وەستان و بە [کۆمەلکوژی بە ئەنقەستی خەلکی کورد] وەسفیان کرد. لە 12 ی کانوونی دووەمدا ئەردۆگان بە توندی هێرشی کردە سەر داخوازییکاران کە فەیلەسوفانی جیهانیی وەک دەیڤید هارڤی و ئیمانویڵ ۆلەرستاین و سلاڤۆی ژیژیک و نوام چۆمسکی تێدا بوو، بە تابووری پێنجەم تۆمەتباری کردن و داوای لە دادوەری تورکی کرد کە دژی خیانەتکارەکان بجووڵێت. دوایی هەر 1228 ئیمزاکارە تورکەکان خرانە بەر لێکۆلینەوە و زۆریان لە کارەکانیان دەرکران.
لە 25ی مایسی 2016 دا نووسەرو شاعیری تورک زولفو لیڤانێلی کە تاکە سەفیری خواستچاکی یۆنیسکۆ بوو لە تورکیا، دەستی لەکارەکەی کێشایەوە، بە هۆی بیدەنگیی یۆنیسکۆ وە لە ژێرپێدانی مافی مرۆڤ و نەمانیمافە بنەرەتییەکانی مرۆڤ لە تورکیادا. لە تویتەردا نووسی: لە کاتێکدا شوینەوارە میژییەکانی سوور[ ی ناوچەی کوردیی] خاپوور دەکرێن من بە چ روویەکەوە داوای پاراستنی شوێنەوارەکانی ئەستەمبول بکەم؟
When [Kurdish region] Sur’s historical heritage is being destroyed, I can’t with a straight face urge people to protect the historical heritage of Istanbul

( 2 )
خنکاندنی میدیا
لە سالی 2018 دا وەک سالانی پێشتر تورکیا یەکەم دەولەت بوو لە جیهاندا بۆ زۆرترین ژمارەی رۆژنامەنووسی زیندانییکراو. 175 رۆژنامەنووس و کارمەندی میدیایی بە تاوانی تێرۆریزم گیراون یان لە زینداندان. سەدانی تر چاوەڕێی دادگاییکردن دەکەن. زۆربەی هەرەزۆری میدیا سەربەخۆیی نییە و خەتی سیاسی حکومەت پێشدەخەن.
رۆژنامەنووسانی کورد و کوردیار لە تورکیا بەردەوام تووشی گرتن و ئازاردان دەبن، بۆ ئەوەی رێگە لە گەیاندنی راستیی رووداوەکان لە باکووری کوردستان بە خەلکی تورکیا، لە کوردو تورک، بگرێت.
لە مارتی 2018دا پۆلیسی تورک لە نەکاو شالاوی بۆ رۆژنامەی کوردیار [دیمۆکراسیی ئازاد- ئۆزگورلوکچو دیمۆکراسی] برد و هەموو ئەوانەی لەوێ کاریان دەکرد بە ڕۆژنامەنووس و کارمەندو کرێکارەوە گیران و چاپخانە و کەلوپەلەکەیان لەلایەن دەوڵەتەوە دەستی بەسەرداگیرا. لە 21 تەمووزدا بە بریاری دادگا داخرا. و 27 کەس لە رۆژنامەنووسان و کرێکارانی چاپخانەکەی دراون بە دادگا. hrw.org/world
بلۆککردنی سایتەکان و سانسۆر لە سەر میدیای کۆم-میدیا و لابردنی ناوەرۆکی پۆستی سەر ئینتەرنێت بۆتە کارێکی ڕۆتینی و هەزاران کەس لە سەر پۆستی کۆم-میدیا لێکۆلینەوەی ئیجرامییان لەگەڵ کراوە و دراون بە دادگا.
[[ قسەوتن بە ئەردۆگان [سووکایەتیکردن] بە جەریمە دەداندرێت و چوارساڵ زیندانییکردنی پێوەیە. ئەردۆگان 200 کەیسی یاسایی بە تۆمەتی سووکایەتکردن بە شەخسی خۆی داوە بە دادگا، ئەوانە منداڵی قوتابخانەشیان تێدایە.]

Insulting the president is a crime punishable by up to four years in prison. Mr Erdogan has filed close to 2,000 lawsuits against people, including school children, for insulting him. independent.co.uk

( 3 )
خراپبەکارهێنانی دین و کالتی کەسپەرستیی
دەسەڵاتی دیکتاتۆری فاشیستی ڕەها و ئایدیۆلۆجیکردنی فاشیستانەی دین هەمیشە و لە ئەزموونی هەموو دەسەلاتە ستەمگەرییەکانی جیهان و مێژوودا پێکەوە دەڕۆن. دیکتاۆر بۆ ئەوەی موحاسەبە نەکرێت، بە ئارەزووی خۆی فەساد و گەندەلیی و گەوادیی بکات، کەس لە هەڵە و تاوانەکانی نەپرسێتەوە، هەموو ناحەز و ئۆپۆزیسیۆنیک بکڕێت، یان دەمکوت و سەرکوت بکات، دەبێ فەرمانەکانی پیرۆزبکرێن، شەخسی خۆی و بنەماڵە و کەسانی نزیکیی تەقدیس بکرێن، بکرێ بە نوینەر یان جێگر [خەلیفە] یان پەیامبەری خودا لە سەر زەوی.
پاشا گەندەڵ و ئۆتۆ-ئۆلیگارکەکانی ئالی سەعود دەیان ساڵە بە بەکارهێنانی وەهابییەت بۆ تەقدیسکردنی سیفەتی [ وەلیئەمربوون] و سەپاندنی شەریعەتی سەربڕین و دەستبڕین دژی ناحەزەکانیان و قەدەغەکردنی ئازادییە تاکیی و کۆمەڵییەکان بە ناوی شەریعەتەوە، دەسەلاتی خۆیان سەپاندووە و چەسپاندووەو فاشیزمی دینیی وەهابیشیان بۆ ولاتانی دنیا ناردووە. سەدان موفتی گەواد بە ئارەزووی خۆیان تەفسیری قورئانیان دەکرد و بەلگەی ساختە-حەدیسییان دێنایەوە تا تەقدیسی وەلی-ئەمرییانەی ئالی سەعود بکەن. ئێستا لە ژێر گوشاری ئەمریکا و ئینتەنرنێتدا، خەریکی مۆدێرنەکردنی سیستمەکەیانن و پێویستییان بە گەوادی دینیی نەماوە، هەرە زۆربەیان گێڕیان گۆڕی و بێدەنگ بوون، ئەوانی تر گیراون و چاوەڕیی سەرپەراندنن.
ئاخوندەکانی ئێران بە ناوی شیعەگەریی دوازدە ئیمامیی ویلایەتی فەقیهە خۆیان کردۆتە ڕۆح اللە و سێبەری خودا و، وە ئەوە 40 سالە ئێرانیان کردۆتە زیندانێکی گەورە بۆ گەلان و هاوولاتانی ئێران و ناردنە دەرەوەی تێرۆر بۆ ولاتانی دراوسێ.
لەگەڵ زیادبوونی دەسەلاتە دیکتاتۆریەکانی ئەردۆگان، بەکارهێنانی دین بۆ پاکانەبۆکردنی زیادی کرد. مونافیقەکانی ئیخوان وەک قەرزاویی و عەلی قەرەداغی، دەوری دەڵاڵی دینییان لە تەقدیسکردنی ئەردۆگان و پیرۆزکردنی جێنۆساید و خوینڕیژیەیکانی بەتایبەتی بەرامبەر کورد، بینیوە. دوای ئەو هەموو گەوادیی و پێداهەڵدانەی قەرزاویی و فتواچییەکانی ئیخوان، ئاخری ئەردۆگان خۆشێ خۆی وەک پەیامبەر راگەیاند.
بیگومان میدیای میتیی باشوور، ئەم هەوالانە بلاوناکاتەوە و بەدواداچوونیان بۆ ناکات. میدیایەکە وەک دەسەلاتی بنەمالەیی: دوژمن بە دۆست و، هاوپشت بە دوژمن دەناسێنێت.
ئەمانەی خوارەوە ڤیدیۆی قەرزاوی-ن و بە دەنگ و ڕونگی خۆی:
1- قەرزاوی: جوبرائیل پشتیوانی ئەردۆگانە و ئەستەمبول پێتەختی خەلافەتی ئیسلامییە.youtube.com
القرضاوي: جبريل يدعم أردوغان.. وإسطنبول عاصمة الخلافة
2- قەرزاوی: ئەردۆگان باری خەمی هەموو ئوممەتی ئیسلامی لە کٶڵ ناوەwww.youtube.com
القرضاوي : أردوغان هو من يحمل هم الأمة الإسلامية
3- دوای کۆدیتاکە، قەرزاوی فتوایەک بۆ پشتگیریی ئەردۆگان دەداتwww.youtube.com

بەشێک لە پەیامەکی قەرزاوی بۆ ئەردۆگان:
[ اللە لەگەڵتە، گەلانی عەرەب لەگەلتن، مسڵمانان لەگەڵتن، هەموو ئازادیخوازانی دنیا لەگەڵتن، ئێمەش عولەمای ئوممەتی ئیسلامیی لە مەشاریق و مەغاریب لەگەڵتاین. جوبرائیل و مسلمانە چاکەکان و مەلائیکەت پشتیوانتن.
ئەی سەرۆکی کەریم: بە سەر رێبازی موستەقیمی خۆتدا بڕۆ.. تورکیا بەو شێوەیە بنیاتبنێ کە خۆت دەیخوازی.. وەک ئێمە دەیخوازین.. خەلک بەرەوە هەق رێبەرایەتی بکە، بۆ پێگەیشتن بانگیان بکە، بۆ لاواز و بێدەسەلاتکراوان/موستەزعەفین پشتیوان بە، پشتگیری چەوساوەکان بە، ئێمەش لەگەڵتاین، پشتت دەگرین، پشتیوانی حیزبەکەت و هەوادارانت دەکەین. خودای تەعالا دەڵێت: ئەی ئەوانەی باوەڕتان ‌هێناوە لە خودا بترسێن و لەگەڵ مرۆڤە ڕاستەکان/صادقەکان بن].youtube.com

ئایا ئەمە قسەی زانای دینییە یان گەوادی دینیی؟
بەلام ڕاست نییە کە گەوادی دینیی بە یەک کەسەوە دەنووسێت و بەس. بەلکو وەک پیشە بە دوای هەموو دەسەلاتدارێک و ستەمگەریکی دنیاییدا دەگەرێت تا گەوادیی خۆی پیشکەش بکات. ئەوەی قەرزاوی بۆ ئەردۆگانی وتوە بۆ بن عەلی تونس و بەشاری سوریا و حەمەد بن جاسمی قەتەر و ناتۆ شی وتووە. بڕوانە ئەو ڤیدیۆیە:
فضائح يوسف القرضاوي على اليوتوب: مدح بن علي والقذافي وبشار وأمير قطر والناتوwww.youtube

گەر خوا نەبووایە، ئەردۆگان سەرنەدەکەوت
لە وتاری سەرەکی کۆبوونەوەی دەستەی [کۆمەلەی گشتی یەکیتی زانایانی ئیسلامی] ش قەرزاوی دووپاتەی کردەوە: [ اللە لەگەڵ سەرۆک ئەردۆگانە] وتی :
[[ تورکیا پیلانی لێدەکرێت لە لایەن ئەوانەی نایانەوێت ئەم ئوممەتە ببێتەوە ئوممەتێکی مەزن، ڕۆژاوا لە پشت ئەمەوەیە، خەریک بوو سەردەکەوتن گەر اللە لەگەل سەرۆک رەجەب تەییب ئەردۆگان نەبایە، خودا توند پشتی گرتن، سەکەوتنی ئەوانی نووسی، و لە شەڕی ئەوانی تر رزگاری کردن. ئەردۆگان هەر سەردەکەویت مادام مسڵمانە سادقەکان لەگەڵ ئەون
عالەمی ئیسلامی مەسیبەتی گەورەی تووش هاتوون، ئالای لێسەندراوەتەوە، تورکەکان لە هەموو شوێنێک جەنگان، و کۆڵیان نەدا و هەر لە جەنگدا بوون، هەتا هەندێ کات هەندێ مێژوونووس نووسیویانە کە: مێژووی ئیسلام لێرە دەستپێدەکات، ئیسلام لەناو دەچوو، ئەم ئەستەمبولە تورکەکان فەتحیان کرد، کە ریسالەتی ئیسلامیان هەڵگرت، ئەی برایان جارێکی دی ئالای ئیسلام سەر لە نوێ دەگەڕێتەوە، برایان، خودای عەززەوەجەل لەم دواییەدا ئیسلامی سەرخست. براکەمان موجاهیدی زاهید کە ئەم ئالایەی بۆ مسلمانان بۆ دنیاکان هەڵگرتووە ئەردۆگان، ئەردۆگای پیاوچاکی سەرخست، کە نە پارەوسامانی هەبوو ، نە هیزی لەگەڵ بوو، خودا لەگەل ئەردۆگان و براکانێتی، پشتی گرتن، سەرکەوتنی بۆ نووسین. لە شەڕ و خراپەی ئەوانی دی ڕزگاری کردن. ئەوانی [ لە مردن] بۆ ئێمە گێرایەوە. هەمیشە دەیپارێزێزێت.
بۆیە، هاتووین بۆ تورکیا تا دەستمان بخەینە ناو دەستی براکانمانەوە.ە]] کۆتایی قسەکانی قەرزاوی.www.youtube.com
وقال القرضاوي في افتتاح الجمعية العمومية للاتحاد الذي يرأسه التي تحتضن إسطنبول، أن تركيا تتعرض لمؤامرة من قبل “الذين لا يحبون أن تعود هذه الأمة أمة كبرى، والغرب من وراء ذلك، وكادوا ينتصرون لولا أن الله مع الرئيس رجب طيب أردوغان وإخوانه، الله هو الذي شد أزرهم، وكتب نصرهم، وأنقذهم من شرور الآخرين.. سينصر الله أردوغان ما دام المسلمون الصادقون معه”، وفق ما نقلت صحيفة زمان التركية، اليوم الأحد.
و “العالم الإسلامي أصابته مصائب كبرى في تاريخه، أخذت منه الراية وأصبح الأتراك يحاربون في كل مكان، ويأبون إلا أن يحاربوا حتى أن في بعض الأوقات بعض الناس من المؤرخين كتبوا أن تاريخ الإسلام يبدأ من هنا، الإسلام كان سيضيع”.
وتابع قائلا: “إسطنبول هذه من فتوح الأتراك المسلمين الذين حملوا رسالة الإسلام، ستعود راية الإسلام من جديد يا إخوة، نصر الله عز وجل الإسلام في المدة الأخيرة ونصر أخانا الحبيب المجاهد الزاهد الذي حمل هذه الراية للعالمين، أردوغان، الطيب أردوغان، حمل راية الإسلام ولم يكن عنده مال ولا عنده رجال، الله مع أردوغان وإخوانه، الله هو الذي شد أزرهم، وهو الذي كتب نصرهم وهو الذي أنقذهم من شرور الآخرين، هو الذي أعاد أرودغان وأنقذه، وسينصر الله أبدا أردوغان، من أجل هذا أيها الإخوة جئنا إلى تركيا لنضع يدنا في يد إخواننا.”.

ئەردۆگان ئەمیری موئمینین و پێغەمبەری نوێیە
گەر بتوانی بە وردی نێوان دێرەکان بخوێنیەوە دەزانی قەرزاوی دەڵێ چی..
دەڵێ: ئەو ئیسلامەی عەرەب دەستیپێکرد و پێغەمبەرەکەی لە قوڕەیش بوو گرنگ نییە. ئەو ئیسلامە فەوتا، ئالاکەی نەما. ئیسلامی راستەقینەی بەهێزی دنیاگیر لە لەلایەن تورکەکانەوە دەستیپێکرد و لە تورکیاوە دەستپێدەکات، ئەوان لە هەموو دنیا بۆ بلاوکردنەوەی ئیسلام جەنگان، ئەستەمبوڵیان فەتح کرد و کردیان بە پێتەختی خەلافەتی ئیسلامیی، ئیستاش خودا خۆی ئەردۆگانی هەڵبژاردووە، لە کۆدیتاکەدا جوبرائیل پاراستی و دەیپارێزێ و ئەمیری موئمینین و پەیامبەری نوێیە و ئێمە بۆ بەیعەت و پشتگیری ئەو هاتووین.

قەرزاوی مونافیق
بێگومان گەوادی دینیی لە پێش هەموو شتێکدا مونافیق ە. مونافیق یانی دوو ڕوو، دوو زمان، درۆباز، ساختەچی و لە قورئاندا مونافیق دوای موشریک بە پیسترین گرۆی مسڵمانی ساختە دێت.
بێگومان قەرزاوی گەمژە نییە، دەزانیت ئەردۆگان عەلمانییە، قەومییەکی ئەتاتورکیی نەتەوەپەرستی هاوپەیمانی دەوڵەت بەهجەلییە، سەهیۆنییە، ناتۆیی یە، دڕندەیەکی خوێنخۆرە، بنەماڵەچییەکی فاسید و پارەدزە، بەلام ئەمانە گرنگ نین، ئەو گەوادیی خۆی دەکات و لەزەتی لێوەردەگرێت.
لە چاوپێکەوتنێكی ئەلجەزیرەدا لێی دەپرسن چۆنە ئاوا پشتگیری ئەردۆگان دەکات لە کاتێکدا سیستمەکەی تورکیا هیشتا عەلمانییە دەلێت: لە بەر ئەوەی ئەردۆگان کەسێکی داخراو نییە! پیاوێکە بیر دەکاتەوە، راویژکاریی دەکات، لە کێشەکانی ژیان و ئەزموونی گەلانی جیهان فێر دەبێت و داخراو نییە. گەر عەقڵی ئینسانیی بۆی بلوێ بیرکاتەوە، داهێنان بکات، و لە ئەزموونی گەلانی دی فێر بێت، بەو مەرجەی لەگەڵ دەقەکانی شەرع خیلافی نەبێت، ئەوە کێشەیەک لەمەدا نییە].
وأوضح أن من أسباب تأييده للرئيس أردوغان كون الأخير شخصا غير منغلق “لأن المنغلقين على أنفسهم لا يتغيرون ولا يتطورون ولا يتعلمون من غيرهم.”
وأضاف الشيخ القرضاوي: “أما أن يتاح للعقل الإنساني أن يفكر ويبدع ويستفيد من تجارب الأمم الأخرى بما لا يخالف نصوص الشرع فلا مشكلة في ذلك”، بحسب الجزيرة نت
ئەردۆگان خۆی بە پێغەمبەر بەروارد دەکات
ئەردۆگان حیکایەتە جوبرائیلییەکانی قەرزاوی بە جددی وەردەگرێت و بە دەمی خۆی پشتڕاستییان دەکاتەوە! لەگەل بەکارهێنانی مزگەوت و گروپە سۆفییەکان و میدیا و کۆبوونەوەکانی خۆی بۆ ڕەواجپێدانی حیکایەتی بە پێغەمبەربوونی خۆی، ئاخری خۆشی بە زمانی خۆی دەیگێڕێتەوە هەر وەک چۆن اللە جوبرائیلی بۆ پاراستنی محەممەد لە ئەشکەوتی حەرا نارد، ئاوا جوبرائیلی بۆ پاراستنی ئەو لە ناو تەیارەکەیدا نارد، کاتێ کۆدیتاچییەکان سەرکەوتنە سەر تەیارەکەی بە دوایدا دەگەران بیگرن بەلام گەرچی ئەو پۆلیسەکانی بینین، جوبرائیل چاوی کوێرکردن کەسیان ئەردۆگانیان نەبینی.
ئاوا فتواکەی قەرزاوی پشتڕاست کردەوە: جوبرائیل خۆی ئەردۆگانی پاراست و اللە وەک پێغەمبەری تازەی مسلمانانی سادیق دەیپارێزێت.

مێگەلاندنی خەڵک
ئەمە هیچ سەیر و گرنگ نییە لە مەیدانی دین، سیاسەت، ئایدیۆلۆجی، ئابووریی، زانست مونافیق و ساختەچی دەرکەون.
بەلام لایەکەی تری هاوکێشەکە گرنگە، دەیان بەلکو سەدان هەزار مرۆی بە مێگەل کراو بە دوای ئەو فتوا و ئەفسانە و حیکایەتی قودسییەتی ستەمگەران دەکەون و خۆیان دەکەنە مرید و قۆندەرە و قاحبەی دنیایی دەسەلاتە فاشیست و خوێنخۆرەکان. دەوری میدیا و کەنالەکان و موسەلسەلاتی تەلەفزیۆنی و خەتیب و وفتواچی و خراپبەکار‌هێنانی مزگەوتەکان و قوتابخانەکان و بێکار کردن و هەژارکردن، لە پەرەپێدانی ئەم جۆرە وتار و حیکایەتانەدا لەم سەردەمەدا زۆر زیادی کردووە، وەک هەمیشە نەخوێندەوار، بۆشنبیر، هەلپەرست، هیچلەدەستنەهاتوو، رقخواز، خۆفرۆشی پارە و وەزیفە، خائین و مونافیق دەبنە وەرگر و گوێگر و سەرگر بۆ ئەم جۆرە ئەفسانانە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت