دڵشاد مەجید: وەزیری دارایی درۆزنترین و سەختەتچی ترین وەزیرە لەم حکومەتە.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەدوا کۆبوونەوەی نێوان وەفدی ئابووری بەغداو حکومەتە سەقەتەکەی نێچیر و ڕێباز حەملان و قوباد.
وەفدی بەغدا ناڕەزایی و بێ تاقەتی خۆیان لە شێوازی دابەشکردنی مووچە دەڕبڕیەوە. ووتویانە ئێمە پارەی تەواوی ھەر چوارمانگمان ناردووە. بۆ تا ئێستا یەک مانگ دابەشکراوە.؟
لەوەڵامدا حکومەتە سەقەتەکەی ھەرێم دەڵێ: ئێمە بۆیە مووچەکان نادەیەن بەسەر یەکەوە. لەترسی ئەوەی نەوەک ھەڵاوەسان ڕووبدا لە بازاڕ.!
وەفدەکەی بەغدا گاڵتەیان بەو قسەیە ھات و بە زەردەخەنەیەکی گاڵتەجاری سەریان بۆ لەقاندن.
• یەکێک لە داواکاری ئەو وەفدەی بەغدا، سەرو سۆراغ کردنی ئەوپارانە بوو, کە حکومەتەکەی رێباز و نێچیر و قوباد لە لقی بانکی ناوەندی ھەولێر و سلێمانی دەستیان بەسەر سەرجەم پارەی بانکە ئەھلیەکان داگرتبوو. کەنزیکەی شەش ملیار دۆلار بوو. کەچی تا ئێستا حکومەتەکەی ڕێبازو نێچیر و قوباد تەنیا 300 ملیۆنیان گەڕاندۆتەوە.!
• تورکیا ماوەی 3 مانگە داھاتی نەوتی نەناردووە.. کەچی ئەم سەختەچیە دەڵێ موچە لەکاتی خۆی دەدەین.. بەچی.!
بۆیە داوا لەسەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن و خەڵکی دەکەم .. دەڵێم بەھەموو کەس باوەڕ بکەن بەڵام تەنیا بەم ڕێباز حەملانە باوەڕ مەکەن، چونکە ئەم زاتە تەنیا بۆ خوڵ خستنە چاوی خەڵک و قۆڵبڕینی خەڵک ماوەتەوە. ئەم دەعبایە وەک (خادمی موطیع)، بۆ پارەو پلەو پایە ھەموو شتێک دەکات.. (سڵیش ) لەھیچ شتێک ناکاتەوە.
بۆ زانیاریتان ڕێباز حەملان چۆتە لای بارزانی باوک و مەسرور و نێچیر. پێی ڕاگەیاندون کەئامادەیە لەھەرشوێنێک بێت حزمەت بکا. تا ئێستا مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی وەڵامیان نەداوەتەوە. بەڵام دەنگوی ئەوە ھەیە نێچیرڤان بارزانی بیباتە لای خۆی. بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک دەڵێن رێباز حەملان داوای پۆستەکەی فوئاد حوسێنی لەسەرۆکایەتی ھەرێم کردووە.!
……
#ناوی تەواوی بانکەکان و کۆی سەرجەم پارەکانی دەستی بەسەر داگیراوە.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت