پشکۆ ئەمین: ئەمرۆ 3- 5 رۆژو یادی رۆژنامەگەری جیهانیە، دەبا بزانین لە گۆرستانی رۆژنامەنوسان تورکیا چ باسە؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تورکیای دراوسێ و داگیرکەری پارچە گەورەکەی کوردستان ئێمە بە پێی راپۆرتی ریکخراوی رۆژنامەنوسانی جیهان( ROG رۆگ) لە ریزبەندی 157 هەمدا دێت لە 180 وڵاتدا !
سەرۆکی رێکخراوی رۆژنامەنوسانی بێسنوری تورکی ROG کەرۆژنامە نوس و پەیامنێر Erol Önderoglu ئێستا لەناو قەفەزی تاوانباریدایە و دادگای دەکرێت و هەرەشەی 14 ساڵ زیندانی لێدەکرێت، بە تاوانی پشتگیری کردن لەرۆژنامەی Özgür Gündem“.کە رۆژنامەیەکی کوردیە، تورکیا دەڵێت،ئەم رۆژنامەیە پشتگیری لەرێکخراوێکی تیرۆرستی دەکات، واتە پێکەکە، بۆیە بریاری داخستنیدا !
لەمانگی شەشی سالی 2016 دا 40 کەسایەتی ناسراو داوای لابردنی بریاری داخستنی رۆژنامەی ئوزگریان کرد و دژی ئەوبریارە وەستانەوە و لەنوسراوێکدا داوای لابردنی بریاری داخستنی ئەو رۆژنامەیەیان کرد ،
دادگای تورکیش ئەو کەسایەتیانەی بە پشتگیری لە تیرۆرو پرۆپاگەندە بۆ تیرۆر تاوانبارکرد،
بریاری گرتنی دان، بەڵام تەنها سێ کەسیان دەستگیرکراکە ئامانەبوون Erol Önderoglu وە Sebnem Korur Fincanci کەپاریزەری مافی مرۆڤە هەروەها رۆژنامەنوسAhmet Nesin ئەم کارە دەنگێکی زۆری دایەوە،رۆژنامە نوسانی بێسنور داوای ئازادکردنیانی کرد وخۆپیشاندان لەئەوروپادا دەستی پێکرد،تا بانکی مون کەئەوسا،سەرۆکی نەتەوە یەکگرتوەکان بوو داوای ئازاد کردنی کردن، تورکیا لەناچاریداپاش 10 رۆژ زیندانی ئازادی کردن،
ئێستا دادگا دیسانەوە داوای دادگای کردنیان دەکاتەوە ودەستگیری کردونەتەوە ، رۆژنامەنوسAhmet Nesin پاش ئازادکردنەکە تورکیای بەجیهێشت و ئێستا هەڵاتوە! دەنگ هەیە کە 17 مانگی 6 دادگای بکرێن!
لەسالی 2016 دا Erol Önderoglu لەدادگا وتی ئەوەی دژمان دەوتریت و دەیڵێن هەموی ناراستەو بێبنەمایە، من لەماوەی 24 ساڵی کارکردنمدا، بەبێ جیاوازی بیرورا پشتگیری هاورێ رۆژنامەنوسەکانم کردوەو هاوکاریان بووم ،هەمیشەش پێداگریم لەئازادی رۆژنامەنوسی کردوە و پێموایە رێگەگرتن لەئازادی رۆژنامە نوسی پێشێلکردنی دیموکراتیەتە و دیکتاتوریەت بەرهەم دەهێنێت ،ئەوکارەش کەکردومە،کاریکی هەرەوەزیە لە پێناو ئازادی رۆژنامەگەریدا بووە!
Christian Mihr. سەرۆکی ریکخرای رۆژنامەنوسانی بێسنور Rog دەڵێت ، گەرچی هەردوو رۆژنامەنوس Deniz Yücel و Mesale Toluساڵی پار ئازادکران، بەڵام ژیان وئازادی رۆژنامە نوسی لەتورکیادا هیچ گورانێکی باشی بە سەردا نەهاتوە رۆژ بە رۆژ بەرەو خراپتربوون دەروات ، بۆیە داوای ئازادکردنی بی مەرج وپەلەی گشت رۆژنامەنوسان و گیراوەکانی میدیای ئازادو هەروەها رۆژنامەنوس وپەیامنیرو هاوکارمان Erol Önderoglu بە زووی دەکەین!
دەڵێین نابێت رۆژنامەنوسان لەسەر جێبەجێکردنی کارەکانیان زیندانی بکرێن ،ئەوان لەپێناو ئازدی و مافی مرۆڤدا کاردەکەن ،دەبێت پاداشت بکرێن نەک زیندانی، Erol Önderoglu پەیامنێر دەڵێت ئازادی رۆژنامەگەری لە تورکیادا نەماوە و جێگەی شەرمەزاریە ،گەر باس لەبوونی ئازادی رۆژنامەگەری بکرێت، دەڵێت ئەردوگان دەستیگرتوە بە سەر %95 هەموو میدیای تورکیدا ،بە پێی نێراوی واژۆ لەسەری ئەردوگان 189 رۆژنامەو میدیای هەواڵدەر داخراوە ، زیاتر لە 300 رۆژنامەنوسی ژن وپیاو لە زینداندایە،
پەیامنیری ڕۆگ ROG , باس لە زیندانی کردن و دەست بەسەراگرتنی رۆژنامەکان دەکات دەڵێت هەرکەس رەخنە بگرێت لەزیندانەو رۆژنامەکەش داخراوە یان لەلایەن یەکێک لە دەست وپێوەندەکانی ئەردوگانەوە کراوە ،
موسی کارت Musa Kart. کە کاریکاتیریستیکی تورکە وتەمەنی 65 ساڵە ئارەزوی دەکرد کە لەرۆژی رۆژنامەگری ئازادا بە ئازادی بژی، بەڵام بەداخەوە پێش هەفتەیەک دیسانەوە برایەوە بۆ زیندان، چوونکە دیسانەوە رەخنەی لە ئەردوگان و دەسەلاتەکەی گرت ،
موسا ساڵی 2005 ،یش کەوتە بەر رەحمەتی رق کینەی ئەردوگان کاتێک بەکاریکاتیرەکەی رەسمی پشیلەیەکی کرد، کە خۆی لە بەرگێکی خوریەوە ئاڵاندوە و بە ئەردوگانی شوبهاند ،
وادیسانەوە موسا لەگەڵ 5 هاورێی رۆژنامەنوسیدا کە لەرۆژنامەی جمهوریەتی تاکە رەخنەگردا، کاریان دەکرد دەستگیرکرانەوە!
جمهوریەت تاکە رۆژنامەیەکی رەخنەگرە کە تائێستادانەخراوەو بەردەوامە لە کارکردن لە گەڵ ئەوەی کە زۆربەی رۆژنامەنوس و سەر نوسەرەکەی یا لە زیندانین یان لە ئاوەرە و دەربەدەر،یان لە ئەڵمانیا ژیان بەسەردەبەن ،
رۆگ ROG دەڵێت سالی 2018 قەیسەری رۆژنامەو میدیای تورکی Aydin Dogan پاش یەک ساڵ شەرو بەربەرەکانی لەگەڵ ئەردوگاندا توانای خۆراگرتنی نەما بۆیە پاشان بەناچاری هەمووی بە کەسێکی خزم و نزیکی ئەردوگان فرۆشت ،ئەویش خرایە خزمەت ئەردوگان وئاکەپە! تەلەفزیونی CNN Türk و رۆژنامەی Hürriyet لێرەوە پەخش دەکران و بڵاو دەکرانەوە !
هارلیم دیسەر Harlem Desir نوێنەری پاراستنی ئاسایش و رۆژنامە گەری ومیدیای ئەوروپا OSZE داوا لەتورکیا دەکات کۆتای بهێنێت بەوەی کە رۆژنامە نوسان وەک تێرۆرست و رۆژنامە وەک کارێکی خراپ بناسێنێت !

ROG درێژە بە باسەکەی دەدات ودەڵێت ئەردوگان هەر بە تورکەکانەوە نەوەستا, کەوتە کرین یان دەرکردن و دەم کوتکردنی رۆژنامە نوسانی بیانیش ئەوەبوو لە کاتی هەڵبژاردنەکانی ئەم دوایەی شارەوانیەکانی تورکیادا هەردوو رۆژنامەنوسی تەلەفزیونی ZDF و Tagesspiegel“ ئەڵمانی دەرکرد، چوونکە چۆکیان بۆ ئەردوگان دانەدا و ئیقامەی مانەوە و کارکردنیان لە تورکیا بۆ تازەنەکردنەوە، بێگومان هەندیک رۆژنامە نوسی تری ئەوروپایش دەرکردە دەرەوەی تورکیا، گەرچی پاشان رێگەیدا بە رۆژنامە نوسە ئەڵمانەکان کەبگەرێنەوە !
پاش سالانی 2014وە دەستی کردوە بە چاودیریکردنی میدیای ئازادوتۆرە کۆمەلایەتیەکان و بەکارهێنەرانی وە سزادان وزیندانی کردنیان هەرکەسێک کە دژی ئەردوگان و دەسەلاتەکەی بووبێت یان رەخنەیەکی گرتبیت و خوا نەخواستە بە دیکتاتور ناوزەدی کردبێت ، تورکیاوە لای هەموو کەس و دنیا روونە هەر ئەمرۆ یاریزانی بەرەچەڵەك تورکیای Enes Kanter یاریزانی باسکە رەخنە لە تورکیا دەگرێت و دژی ئەردوگان دەدویت کە چاودیری Twitter دەکات و ئەمەش دژی ئازادی بەکارهێنەرانیەتی ، دەمیکە ، تورکیا ناسراوە و پێیدەوترێت گۆرستانی رۆژنامەنوسان !

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت