پشکۆ ئەمین: کێ شەر دەخوازیت؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

رۆژ بە رۆژ ئاشتی و ئارامی ناوچەکە بەرەو زیاتر ئاڵوزی دەروات سیمای شەریکی گەورە بەدەردەکەوێت, ئەوەتا لێپرسراوانی ئەمریکا داوادەکەن کە هاتوچۆی فرۆکەکانیان لەسەر کەنداوی فارس کەم بکرێتەوە، هەر لەم کاتەدا ئیکسۆن موبیل کارەکانی خۆی لە ناوچەکەدا وەستان، سەرکردایەتی سوپای ئەمریکا حاڵەتی ئامادە باشی بۆ سوپاکەی زیاتر کردو راگەیاند: فرۆکەو کەشتی جەنگ و سەربازی ئەمریکی هەموو خرانە ئامادەباشی، کەشتیەکانی شەرو فرۆکەی جەنگی لە زیادبووندان، کاتیکیش هەموان دەم دەکەنەوە، دەڵێن شەرمان ناوێت، هاتنی ئەم هەموو کەشتی جەنگی و فرۆکە هەڵگرانە بەخۆیان و ئەو هەمو ساروخانەی ژێریانەوە بڵێیت بۆ خۆشی و ئاشتی و ئارامیبیت؟
لەم رۆژانەدا ئایەتوڵلە عەلی خامنەی خاوەن قسەو تاکە قسە روشت و کەکەس ناتوانێت قسەی رەتکاتەوە لە ئێراندا رایگەیاند: ئێمە شەرمان ناوێت، خوازیاری شەڕنین و نامانەوێت لەگەڵ ئەمریکادا نەشەڕبکەین، نەرێک بکەوین!
خامنەی وتی: ریکەوتن لەگەڵ ئەمریکادا وەک خۆکوژی و خواردنەوەی ژەهرە، ئێمە بریاری بەرگری لەخۆمان دەکەین! هەر ئەمرۆ خامنەی رەخنەی توندی لەروحانی سەرۆک و وەزیری دەرەوەی ئیران زەریفی گرت کە ساڵی 2015 ریکەوتنی ئەتۆمیان لەگەڵ وڵاتانی خاوەن هەقی ڤیتۆو ئەڵمانیادا ئیمزاکردو دەڵێت نازانم چۆن ئەو ریکەوتنە کرا، زۆرجار پێموتین کە نەکردنی باشترە.
لەم رۆژانەدا هەواڵدەری ئەسنا، لەزاری حسەین سلامی سەرۆک و سەرکردەی سوپای بەسیجی ئیرانی دەڵێت: ئێمەی ئیرانی و سوپای پاسدارنمان نامانەوێت لەگەڵ ئەمریکا شەربکەین، ئەمەش لە ترسا نیە لە ئەمریکا، ئێمە ناترسین ئەوە ئەمریکیەکانین دەترسین! ئێمەی ئامادە بۆ شەهید بوون کەی لەمەرگ ترساوین! لەکاتێکدا کە دژی کافران شەردەکەین گەر بکوژرێین شەهیدین، ئەوە ئەمریکیەکانین کە لە مەرگ و مردن دەترسێن، بۆیە سەرکەوتن بە سەر ترسنۆکاندا زۆرئاسانە، ئەوان لەترسی مەرگ شەرناکەن و خۆیان دەشارنەوە تا نەکوژرێن!
ئا ئەم وتانە ترەمپی تورەکرد بۆیە رۆژی یەک شەمە لە چوار نامەی کورتدا کە لە تویتەردا بڵاوی کردەوە وتی: گەر ئێران شەری بوێت و هەرەشە بکات، ئەوا دەڵێم ئیران بریاری کۆتای خۆیدا و دەیسڕمەوە! هەرەشە لە وڵاتەیەکگرتوەکان مەکە جاریکیتر!
دووشەمە، 20/05/2019 08:55 ئێوارە بەکاتی واشنتۆن کەناڵە باش و لەبەرچاوەکەی ترەمپ ڤوکس نیوز، تویتەرەکانی ترەمپی بڵاوکردەوە کەمێکیش ترش و خوێی پێوە کرد ووتی: گەر ئێران شەری بوێت مانای سرینەوەو کۆتایهێنانە بە ئیران، ڤوکس وتی: سوپای پەسداران دەتوانین بەبیانوی بونی کەشتی جەنگی ئەمریکی لە کەنداوی فارسدا پەلاماری سەربازە ئەمریکیەکان بدەن، هەروەها وتی، ئەمریکیەکان دەترسێن لە پەلاماری ئەولایەنانەی کە دۆستی ئیرانین بە تایبەتی لە عێراقدا!
هەرەشەکانی ترەمپ، وەڵامێک بوو بۆ حسەین سەلامی سەرکردەی پاسدارو بەسیج کە فوی لەئاگری شەرەکە کرد، هەروەها بۆ ئەو ساروخە بیخاوەنەی، لەنزیک سەفارەتی ئەمریکی لەناوچەی سەوزدا کەوتە خوارەوە!
ترەمپیش بێگویدانە هیچ شتێک وەڵامێکی ترسناکی هەرەشەکانی حەسەن سەلامی دایەوە و ئیرانی بە خاوەنی ساروخەکە زانی و بەنزینی کرد بە سەر ئەو ئاگرەی کە چاوەروانی هەڵگیرسان دەکات!
ئەم تورەبون و هەرەشەی شەر هەلگیرسانە، لە پاش ئەو راپۆرتە دێت کە نێورک تایمز بڵاوی کردەوە کە ترەمپ و ئەمریکا نایانەوێت شەری سەربازی لەگەڵ ئیران بکەن، ترەمپ دەیەوێت بە ستراتیژیکی تازە، لە رێگەی شەری ئابلۆقەو سزای ئابوری و ترس و دڵەراوکێوە چۆک بە ئێران دابدات و رازیبێت بۆ مۆرکردنی ریکەوتنێکی نوێی ئەتۆمی وە جێبەجێکردنی ئەو دوانزەخاڵەی ئەمریکا دایناوە بۆ ئیران! ئەم ریکەوتنەش واتە ژەهرەکەی لای عەلی خامنەی، بۆیە ئامادە نیە لەگەڵ ئەمریکادا رێکبکەوێت!
شاناهان ی 56 ساڵ کە دەنگ هەیە بەم زوانە بەرەسمی بکرێتە وەزیری بەرگری ئەمریکا، لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکادا جەنراڵ جۆزیف دالفورد رایانگەیاند، سەرۆک ترەمپ شەری ناوێت و نایەوێت کە شەر لەگەل ئیران و هیچ وڵاتێکی تریشدا بکات، ئەم هەواڵەی شاناهان و جەنرال جوزیف زلەیەکی گەرم بوو، دایان بە پەناگوێی هەڵۆکانی ناو کۆشکی سپیدا بۆڵتن و پۆم پیو، ئەمەش ئەو هەواڵەی بە راست پیشاندا کە لەنوسینی پیشومدا لەزاریکە واشنتون پۆست بلاومکردەوە کە ترەمپ بۆڵتنی بانگ کردوەو پێیوتوە توشی شەرم مەکە!
لەم کاتەدا، نزیکەی ساڵێکی ماوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، شەر بۆ ترەمپ بەم شێوەیە، مانای خۆ کوژی و خواردنەوەی جامی ژەهرەکەی خامنەی، بۆیە تاپشتگیری تەواو بەدەست نەهێنیت لە گشت لایەکەوە، کۆنگریس و پەرلەمان، هەردوو حیزبی کۆماری و دیموکرات، ئەوا ترەمپ دەستپێشخەری هیچ شەرێک ناکات!
گەرچی داگیرکردن و رازیکردنی ئیران بۆ ژێردەسەڵات و بەرژەوەندی ئەمریکا زۆر گرنگە، ئەمرۆ ئیران زیاتر بەلای روسیا و چیندا دەشکێتەوە و بەرژەوەندیەکانی بە ئەوانەوە گرێداوە!
ترەمپ بیریەتی یەکێک لەهۆکانی سەرکەوتن و هەڵبژاردنی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنیدا، ئەو بەڵێنە بوو کە دای بە هێنانەوەی هەموو سەربازەکانی ئەمریکا بۆ نیشتیمان و دورخستەنەوەیان لەشەر! ئێستا چۆن خۆی توشی شەرێکی نەخوازراو دەکات، کە سەربازی ئەمریکی تێدا بکوژرێت!
ترەمپ دەزانیت و ئاگادارە کە هۆی شەری جۆرج بووش لەگەڵ ئێراقدا لە ساڵی 2003 دا هەواڵی ناراست پێدراو بوو، کە عێراق چەکی کۆمەڵ کوژی هەیەو شاردویەتیەوە، پاش کۆتای شەر و ئازادکردنی ئیراق، گەران و پشکنین لەلایەن پشکێنەرانەوە هەواڵەکە بێبنەما دەرچوو، بۆیە ترەمپ بە بۆڵتن دەڵێت توشی شەرم مەکە! بۆڵتن یەکێک بوو لە هەڵۆکانی ئەو شەڕەی بوش!
ترەمپ دەزانێت کاتێک جورج بوش شەری عیراقی کرد لە %85 زیاتری ئەمریکیەکان و بەشێکی ئەوروپاشی لەگەڵدابوو، ئێستا کێ لەگەل ترەمپدایە؟ تەنانەت بەپێی ئەو راپۆرتانەی لە ئەمریکاوە دێت، هەندیک کۆنگریسمانی کۆماریەکانی ناو حیزبەکەی خۆشی لەگەڵدا نیە، ئەوەتا کۆنگریسمانیکی کۆماریەکان داوا دەکات ترەمپ بدرێتە دادگاو دەستی پێ لەکاربکێشریتەوە، ئەمە یەکەمجارە لەمیژووی ئەمریکادا ئەندامی حیزبێک داوای دەست لە کارکێشانەوەی سەرۆکی وڵاتەکەی و لە حیزبەکەی خۆی بکات!
سەرۆکی پەرلەمانی ئەمریکا نانسی پیلوسی دیموکراتخواز دەڵێت: هیوادارم کە راویژکارانی کۆشکی سپی بزانین کە چیدەڵێن، دەشبێت بزانین کە ئەوان هیچ توانایەکی بریاریاردانی شەریان نیە و نابێت شەر هەڵبگیرسێنرێت لەگەڵ ئێران، بێ گەرانەوەو رەزامەندی کۆنگریس، سیناتوری دیموکراتی بۆب بومینیندیز لە پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەمریکادا دەڵێت، هەڵسوکەوتی پیاوەکانی کۆشکی سپی لە کەناڵی سی ئین ئین زۆر جێگەی گومان و دڵە راوکێن، لە ژێرەوە خەریکی چەواشە کردنین، تەجروبەی شەری پێشوم ناوێت، بە بیانوی چەکی کۆمەڵکوژی. هەندێک دەڵێن: بوونی جۆن بۆڵتن، پیاوە سمیڵ سپیەکە، کە دوانزە ساڵە دەڵێت، کەوتنی دەسەڵاتی مەلاکان لە ئیراندا نزیکە، لە ئیدارەی ترەمپداو وەک راوێژکاری ئاسایشی گشتی کۆشکی سپی ترسناکە! لەگەل هەموو ئەمانەشدا بەپیی راپرسیەک، کە دوینی بلاوکرایەوە لە 51 ئەمریکیکان دژی ئیرانین.
لەم رۆژانەدا وتەی جەنراڵێکی بەریتانی بوە هۆی تورەکردنی زیاتری دیموکراتەکان و هەندێکیش لە کۆماریەکان، کاتێک جەنراڵەئینگلیزیەکە وتی: هیچ مەترسیەک و خواستێکی شەر لە ئارادانیە، نە لە ئیران ونە لە عیراق نە لە سوریادا، نازانم ئەمریکا بۆچی سەفارەت دادەخات، سوپا بۆ دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشی قورسەوەو دبلۆماتکارەکان دەکشێنێتەوە! وتەی ئەم جەنراڵە پێچەوانەی بریاری سەرکردایەتی سوپای ئەمریکاو سی ئای ئەی بوو کە رایاندگەیاند، ئێران نیازی هێرشکردنە سەر دام ودەستگاکانی ئەمریکا و وڵاتانی دۆستی ئەمریکای هەیە !ئەمە بووە هۆی ئەوەی دیموکراتەکان بەکاری بۆڵتن و پۆمپێوی بزانین و داوای رونکردنەوەی زیاتر بکەن و بڵێن لە پشت ئێمەوە شەرێک لە ئارادا هەیە، ئێمە ئاگادارنین، دیموکراسەکان تورەبون! ئەوروپیەکان داوای بەردەوامی رێکەوتنەکە دەکەن لەگەڵ ئیراندا ، کشانەوەی تاک لایەنانەی ئەمریکایان پێباش نەبوو ، لەگەل ئەوەشدا کە رەخنەیان هەیە لە ئیران لە دەستخستنە ناو کاروباری ولاتانی ناوچەکە و هاوکاری کردنی گروپە تیرۆرستیەکان ،
ئیران پاش هەڵوەشاندنەوەی بەشێکی ریکەوتنە ئەتۆمیەکەی لەگەل ئەوروپاو ئەمریکادا لەم چەند رۆژەدا پیتاندنی بۆ چوارقات بەرزکردۆتەوە، رۆژنامەیەکی ئەڵمانی دەڵێت گەر وابروات لەماوەی ساڵێکدا ئیران دەبێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی!
دوێنێ بەریتانیا رایگەیاند کە پشتگیری لە ئەمەریکای هاوپەیمانی دەکەن گەر لەگەڵ ئێراندا بکەوێتە شەر! وەزیری دەرەوەی ئیران داوا لە ترەمپ دەکات بە هیواشی قسە لەگەل ئیراندا بکات، واتە بەرێزەوە، ئەمە ئەوە دەگەینێت کە ئیرانیەکان لە ئەمریکا ناترسن، ترەمپ شەری ناوێت، ئەی کێیە شەری دەویت؟
ئەمریکا بەئاسانی و بێشەر ناتوانیت هەیمەنەی خۆی بەسەر دنیادا هەبێت! هەرچی کێشەکانی ئەمرۆی دنیا هەیە دەستێکی ئەمریکای تێدایە! ئیران، ڤەنزویلا، کوریا، لەگەل ئەوروپادا لەگەڵ روس و چین بونی لە سوریاو ئیراق و ئەفریقا هەموی لە پێناو بەرژەوەندی ئەمریکادایە!
وتە بەناو بانگەکەی ترەمپ: ئەمریکا یەکەم! بەرژەوەندی و هەیمەنە، باج و گومرگ، دانان لەسەر هەموو وڵاتیک لە فەلەکیدابێت یان نەبێت!
کێ شەری دەوێت؟
عەربستانی سعودیە کە یەکێکە لە دۆستە هەرە نزیکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، وەزیری دەرەوەکەی دەڵێت: عەرەبستانی سعودی شەری ناوێت وشەر خوازنیە، بەڵام گەر ئێران پەلامارمان بدات ئەوا ناچارین پاریزگاری لە خۆمان بکەین، ئەمە وتەی عادل بەشیر وەزیری دەرەوەی سعودیەیە، دەڵێت کە مەلیکی سعود سەلمان بەهەموو شێوەیک پارێزگاری لە وڵاتەکەی و هاونیشتیمانیانی دەکات،هەروەها عادل وتی، مەلیک سەلمان بانگهێشتی هەموو سەرۆک و سەرکردەکانی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و جامیعەی عەرەبی دەکات بۆکۆبونەیەکی هاوبەش،
لە رۆژی 30 مانگی مایدا لەشاری مەکە تا هەموان پیکەوە گڤتوگۆ بکەن و بریارێکی هاوبەش دەربارەی خۆراگرتن و وەستانەوە دژ بە دەستدرێژیەکانی ئێران لە ناوچەکەدا بدەن، لە پاش هێرش و پەلامار و دەنگۆی داخستنی گەروی هورمز لەلایەن ئیرانەوە کە رێگەی سەرەکی رۆیشتنی نەوت و بازرگانیکردنە!
عادل وتی: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارە لەوەڵامدانەوەو راوەستان دژی ئێران کەدەیەوێت ئارامی ناوچەکەو ناردنی نەوت راگرێت!
ئیسرائیل بەهەمان شێوە دەڵێت: ئێمە شەرمان ناوێت هەوڵدەدەین کە شەر روو نەدات، لە نێوان ئەمریکاو ئێراندا، دەمانەویت ئاشتی لە ناوچەکە دا بەرقەرابێت ئەمە وتەی ناتانیاهووە! سعودیەو ئیمارات و ئیسرائیل لە دۆستە نزیکەکانی ئەمریکان.
ئیستا خۆیان بێدەنگ دەکەن و خۆیان دەبەنە کەنارو دەڵێن ئاشتیخوازین لەکاتێکدا ئەم وڵاتانە ئەمریکایان هاندەدا بۆ لێدانی ئێران و تێچووی هەموو شەرەکەیان دەگرتە ئەستۆی خۆیان، ئێستا خۆیان لە شەرەکە دەدزنەوە! واتە دەیانەوێت ئەمریکا شەرەکەیان بۆ بکات، خۆیان دەترسێن و دەزانین، ئەگەر لە لێدان ودەست وەشاندنی یەکەم و دوهەمی ئەمریکادا ئێران بەچۆکدا نەهێنێت و هەرچی ساروخ و فرۆکەی هەیە لەناو نەبات، پەل وپۆی هەموو دۆستە نزیکەکانی لە عێراق و سوریاو لوبناندا نەکات، ئەوا وڵاتەکانیان تادەگاتە ئیسرائیلیش زۆرشت لە دەست دەدەن لە شەردا ئەمانیش ئەمەیان ناوێت!
ئیسرائیل دەترسێت، کە ئەو دەسکەوتانەی لەئاشتی و بە سیاسەت لە سەردەمی ترەمپدا بەدەست هاتون وەک ( قودس و جولان ) لە شەردا لە دەستی بدات، بۆیە نایەوێت شەرببێت، یان ناخوازیت توشی شەریک ببیت لە گەڵ حیزب اللەدا بە وەکالەتی ئێران!
ئیران بەئاشکرا پەلاماری سعودیەو ئیمارات دەدات مەلیکی سعودیش لە وتارەکەیدا داوا لەئەمەریکا دەکات کە بەباشی لە ئێران بدات لە کاتێکدا کە سعودیە یەکێکە لەو ولاتانەی لە دنیادا پارەیەکی زۆر سەرف دەکات لە کرینی چەک و فرۆکە و ساروخ و کەشتی جەنگیدا! فرۆکەی جەنگی و ساروخ و چەک وجبەخانەیەکی گەورەو پێشکەوتوی هەیە کە لە هەموو رویەکەوە لە ئێران زۆر زیاترە،
رۆژی سێشەمە دوو فرۆکەی بێفرۆکەوانی حوسیەکانی یەمەن لە سعودیەدا، بنکەی سەربازی ناو فرۆکەخانەی نەجرانیان بۆردومان کرد، هەر هەفتەی پێشوودا چوار تەنکەری بازرگانی نەوت لە بەندەری دوبەیدا هێرش کرایە سەری کەس نازانێت کێیە! هەفتەی پێشوو دوو کێڵگەی نەوتی سعودیە بەفرۆکەی بێفرۆکەوان لەلایەن حوسیەکانەوە دیسانەوە هێرش کرایە سەریان!
حوسیەکان چەک و پارەو هاوکاری لەئێران وەردەگرن بۆیە هەر زوو سعودیە وتی هەموو ئەوکارانە کاری ئێرانە!
ئیران دەڵێت: شەرم ناوێت

ئەمریکا دەڵێت: شەرم ناویت! سعودیەو ئیسرائیل هەر نایانەوێت!
ئەی کەواتە کێ شەری دەوێت؟ بڵێیت شەر ببێت؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت