پشکۆ ئەمین: هەرەشەکانی ئێران و ئەمریکا بەکوێ دەگەن، هەلۆکان شەرێکیتریش دەکەن!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەلۆکانی کۆشکی سپی لەهەوڵدان بۆ لێدانی ئیران، چاوەروانی هەڵەیەک یان دۆزینەوەی هۆیەک و بیانویەکین تا لە ئێران بدەن، ترەمپ بەهەموو ئەمسەرو ئەوسەرێکیەوە بە رارای و نەزانینیەوە پێناچێت شەری بوێت و نایەوێت بیکات.
ترەمپ پێش ساڵێک هاواری کرد، کە سوپاکەمان دەکشێنینەوە لە سوریا و ئەفگانستان و عیراق، نامانەوێت سەربازی ئێمە لەدەرەوەی وڵاتەکامان بێت!
ترەمپ لەریکەوتنە ئەتۆمیەکەی لەگەڵ ئیران کە سەرۆکی پیشوتر ئۆباما ئیمزای کردبوو کشایەوە، بەشێکی زۆر لە سیاسەت مەدارەکان و راویژکارانی سیاسی دەیانوت، کشانەوەی ترەمپ پەیوەندی هەیەبە دژایەتی ئۆباماو سەرکەوتنی ئەوەوە لەم رێکەوتنەدا.
ترەمپ گوێ لە هەلۆکان دەگرێت، ئەم هەڵۆیانە بەشێکیان هەرئەوانەی سەردەمی جۆرج بوشن و هەڵگیرسێنەران و خواستارانی شەرەکەی ئیراقن John Bolton، کە یەکێکە لەهەرە نزیکەکانی ترەمپ، لە گەڵ بۆلتینیشدا وەزیری بەرگری Mike Pompeo ئەویش یەکێکە هەلۆکان و خوازیارانی لێدانی ئێرانین هەرەشەکانیان زۆر تورەیە و دەیانەویت بە زووی لییدەن !

ترەمپ بروای تەواوی بەم دوانە هەیەو گوێیان لێدەگرێت!
دەڵێن کە ترەمپ راویژکارو پاریزەرەکەی کۆشکی سپی جۆن بۆڵتنی بانگ کردوەو بە پێکەنینەوە پێیوتوە، کە دەبێت پەیمانم بدەیتێ کە لە ماوەی ئەم دوساڵەی سەرۆکایەتیمدا دەست بەهیچ شەرێک نەکەین، ئەم وتویژە دزەی کردۆتە دەرەوەو واشنتۆن پۆست و هەندێک دەستگای چاپەمەنیتریش بڵاویان کردۆتەوە!
بۆلتن دەڵێت: هیچ بەڵێنێکی وەهام نەداوە!
هەڵۆکان هەموو کارێک دەکەن تا ترەمپ رازیکەن بەلێدانی ئیران، دەنگی تەپڵ و زرمەی تۆپی شەری هەڵۆکان روەو دوو شوێن دەروات کۆریاو ئێران، کەشتی فرۆکە هەڵگری USS Abraham Lincoln بەرێوەیە بەرەو رۆژ هەڵاتی ناوەراست!
ئەوروپیەکان دەستەوەستانین و ناتوانین هیچ بکەن، هەوڵیاندا ترەمپ رازی بکەن، بەڵام بێهودە بوو. ئێستا هەوڵدەدەن کە ئێران هەڵە نەکاو لە گرێبەستی ئەتۆمیەکە پاشگەزنەبێتەوە، دەڵێن گەر هەنگاوی هەڵەبنێت، ئیمەش سزاکانی بەسەردا دەسەپێنینەوە!
ئەوروپیەکان زۆرجار باس لە سیاسەتی سەربەخۆ دەکەن و دەڵێن کە ئەوان ئازادن و سەربەستن لەبریاردانیاندا گەرچی لە هەندێک کاری ئەمریکا نارازین و لەگەڵیدانین، بەڵام هیچیان پێناکرێت دژی، تەنها هەر قسەیە بێکردار ، هەندێک وڵاتی ئەوروپیش پشتگیری لە ترەمپ دەکەن لەسزاکانی سەرئیران، دژایەتی ئێران دەکەن بەتایەبتی لەپەلهاویشتنی بە وڵاتانی ناوچەکەو دەست خستنەناو کاروباریان وهاوکاری کردنی گروپە تیرۆرستیەکانی وەک حیزباللە و جیهادی ئیسلامی، هەروەها دژایەتی ساروخ و چەکی دورمەودای ئێرانین، ئەمانە پێیانوایە کە ئێران لە ژێرەوە هەرخەریکە و پەرە بە ئەتۆمەکەی دەدات!
روسەکان و چینیش تائێستا تەنها دەمیان هەبوەو دژایەتی بریارەکانی ئەمریکایان کردوە لەسزا ئابوریەکاندا، بۆیە پێانچێت ئەوانیش کوری خۆیان بکەنە قوربانی کچی ئێران،
دوریش نیە لەژێرەوە رێکەوتنێک کرابێت لەنێوان ئەمریکاو روسدا لەسەر ئیران!
دەبا بزانین ئێران لە چ بارێکدایە گەر بیەوێت شەڕ لەگەڵ گەورەترین زلهیزی دنیا کە ئەمریکایە بکات! ئێران هەر بەکشانەوەی ئەمریکا لە رێکەوتننامەی 5+1 نەوەویەکە گرژی و ئاڵوزی بەخۆیەوەبینی، بازاری ئێران تێکچوو، تمەن دابەزی، خۆپیشاندان لە شارەکانی ئێران بەگشتی و بەتایبەتی تەهران و بازاڕی گەورەی ئێران کە ئابوری ئێرانە دەستی پێکرد بازرگانە گەورەکان کە پاڵپشت و کۆڵەکەی دەسەڵات و مەلاکانی قومن، زیانیان بەرکەوت، بۆیە هەندێکیان بونە بەشدار و پاڵپێوەنەری خۆپیشاندەرەکان !
مەلاکان و دەستە و دائیرەی قوم لەناو یەکدا ناکۆکن و هەر یەکەیان بۆ بەرژەوەندیی خۆی هەوڵ دەدات و پاسدار و روحانی و محافەزەکاران و سیاسەتوانان و سوپا، هەریەکەیان بەشێوەک لە شێوەکان دژی یەکن لە پێناو بەرژەوەندی و دەسەڵاتدا!
چەندان ساڵە میللەت بە دەست ئەم کۆمەڵە مەلایەوە دەناڵێنێت و لەو پەری بێزاریو نەبونی و هەژاریدایە، بێ ئیشیەکی زۆر هەیە،میللەتانی تری ئێران کورد و عەرەب و بلوج و ئازەر دژی دەسەڵاتی مەلاکانن، ئیتر چۆن شەڕی ئەمریکای تاکە زلهێزی دنیا دەکات و پێێدەکرێت! دەسەڵاتیش لە ئێراندا خۆی لەناو خۆیدا دوو بەشە، یان بڵێم دوو باڵە، باڵی پاسدار کە عەلی خامنەی سەرکردەو رابەریانە، ئەمانە هەموو کارگەو چەک و ئەتۆم و پارەو سەروەت و سامانی ئیران هەیە، لە ژێر دەستی ئەمانەدایە ! رۆژانەش هەرەشە دەکەن شەڕەکەمان دایکی شەڕەکان دەبێت، سەرکردەکانی سوپای قودس و پاسداران هەڕەشەی داخستنی گەروی هورمز دەکەن، کە شادەماری رێگەی تێپەربوونی نەوتی جیهان و ئەمریکایە، پاسداران دەڵێن گەر رێگە لەنەوتی ئێمە بگیریت ئەوا ئێمەش رێگە نادەین تەنکەرێک نەوت بە هورمزدا تێپەربێت!
باڵی سەرۆک کۆمار کە رۆحانیە، ئەویش بێدەسەڵاتەو هیچی پێناکرێت تەنها جێبەجێکارەو هەوڵی چارەسەردەدات و دژی شەرە جار بەجاریک شتێک دەڵێت،
ئەی ئەمەریکای زلهیزی دنیاو ترەمپی سەرۆکی لە چ باریکدایە؟ ئەمریکاش لەمکاتەدا گەر واز لە هێزەکەی و پارەکەی و چەک و جبەخانەکەی بهێنین و باس لەناوخۆی بکەین ئەوا دەتوانین بڵێین کە لەئیران باشترنیە لەناو خۆیدا، سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ لەوەتەی هاتۆتە سەرکار، وەک رۆژنامە نووسەکانی ئەمریکا و سیاسەتوانانی ئەمریکا دەڵێن، هەتا ئەمڕۆ ئەمریکا سەرۆکێکی وا نەزان و هیچ لەبارانەبوی بەخۆیەوە نەبینیوە!
بۆیە ترەمپیش لەبارێکی باشدانیە دیموکراتەکان، دژەکانی ترەمپ لە کٶنگریس زاڵن، ئەوان دژی شەڕ و کشانەوەن لە رێکەوتنی ئەتۆمی کە ئۆبامای سەرۆکی پێشوی دیموکراتخواز ئیمزای کرد! ترەمپ لەگەڵ رۆژنامەنوسان و زۆربەی میدیاکانی ئەمریکادا شەڕیەتی و بەدژەکانی گەل ناویان دەبات! ترەمپ لەلایەن دۆستەکان و ئەندامانی حیزبەکەی خۆیشیەوە جێگەی باوەڕنیەو متمانەیان پێی نەماوە و رەخنەباران دەکرێت، هەر رۆژە وەزیریکی دەست لەکار دەکێشیتەوە، لە دادگایەکەوە دەست و پێوەندەکانی بانگ دەکرێن و سزا دەدرێن !
لەدەرەوەی ئەمریکاشدا، وڵاتانی ئەوروپای هاوپەیمانی ئەتڵەسی ناسراو بە ناتۆ دەمێکە لەگەڵ ترەمپ و سیاسەتی ترەمپدا رێکنین، بە تایبەتی لەپاش دانانی باج لەسەر کاڵاکانیان کە دەنێررێت بۆ ئەمریکا و یان لەوێوە دێتە دەرەوە، ترەمپ دژاتیەتی خۆی بۆ ناتۆ دەردەبرێت و دەڵێت ناتۆ کەڵکی نەماوە کەس پارەنادات، ئەندامانی ناتۆ پێیان وایە ترەمپ دەیەوێت لە ناتۆ بکشێتەوە، داوا لەوڵاتانی ئەندامی دەکات کە بودجەی زیاتر بۆ ناتۆ ئامادە بکەن، گەر دەتانەویت ئەمریکا بتانپارێزێت لە روسیا! ولاتانی ئەوروپی ماوەی دوو بۆ سێ ساڵێك دەبێت بیر لەوە دەکەنەوە جیا لە ناتۆ سوپایەکی تایبەت بە خۆیان پێکبهێنین، تا گەر ئەمریکا بەجێیهێشتن و ناتۆ هەڵوەشایەوە، بتوانین بەرگری لە خۆیان بکەن! بۆیە ئەمریکاش لە ئێران باشترنیە لەرووی هاوپەیمانییەوە!
ترەمپ رۆژانە سزای زیاتر دەخاتە سەر ئیران، پاسداران خرانە ناو لیستی تیرۆرستانەوە، هەروەها سزای ئابوری ئیرانیدا بە نەهیشتنی فرۆشتنی نەوتەکەی، بەناوی خنکاندنی ئابوری ئیران و دەست هەڵگرتنی لەو خوە ناپەسەندەی کە هەیەتی، کە دەست وەردانە لە کاروباری ناوخۆی وڵاتان و تێکدانی ئەمن و ئاسایشی ناوچەکەیە!
بۆلتن نایشاریتەوە کەدەبێت رژیمی جمهوری ئیسلامی بگۆردرێت، بۆ ئەمەش پێویستە سزای زیاتر بخرێتە سەرئیران ،لەمەشدا ترەمپ دوای بۆلتن کەوتوە !
ئێران تائێستا خۆی راگرتبوو ، پشوو درێژ بوو ،بەڵام ئەمرۆ چوارشەمە لە 8 مایداکە سال رۆژی کشانەوەی ئەمریکایە لە ریکەوتنەکەی ساڵی 2015 ، رۆحانی کشانەوەی ئێرانی راگەیاند لەهەندێک خاڵی ریکەوتنە کەیان، ماوەی 60 رۆژی راگەیاند بۆ وڵاتانی تری ناو رێکەوتنەکە ئەڵمانیاو فەرەنساو بەریتانیاو روسیا و چین، گەر پشتگیری ئێران نەکەن و رێگە نەگرن لەو نەهامەتیانەی توشی ئێران دەبێت بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە، واتە بەپێی ناوەرۆکی رێکەوتنەکە کارنەکەن وپابەند نەبن پێوەی ،ئەوا لە پاش ئەو 60 رۆژە ئێران رێکەوتنەکە هەڵدەوەشێنێتەوە ، ئەوسا تاوان لە سەر ئیران نابێت ونیە !
ئەڵمانیاو فەرەنسا بەریتانیاو سکرتیری دەرەوەی یەکیەتی ئەوروپا موگرینی لە بەیانێکی هاوبەشدا نارازی بوونی خۆیان بەرامبەر بە کشانەوەی ئێران و دانانی 60 رۆژ نیشاندا، وتیان ئێمە چاودێری ئیران دەکەین بزانین لە رێکەوتنەکە لادەدات یان نا! هەرسێ وڵات دووپاتیان کردەوە کە ئەوان پابەند دەبن بەلابردنی سزای ئابوری لەسەر ئێران! هەروەها روسیا نارازیبونی خۆی پیشاندا بەکشانەوەی ئیران و تاوانەکەی خستە سەر ئەمریکا، کە لە رێکەوتنەکە کشایەوە.
تورکیای دراوسێی ئیران زۆرهەوڵیدا تا لەسزاکان ئەو بێبەری بکرێت و لەئیران نەوت وگاز بکرێت ،بەڵام ترەمپ ئەو کارەی بۆ دووبارەنەکردەوە ،هەرچەندە هەر دەڵێت ناتوانین و ناکرێت لەوێ نەیکرین وهەرزانتر دەکەوێت بۆمان ، بەڵام لەدوایدا سەری شۆرکردو روی لەعیراق و کوردستان کرد بۆ کرینی نەوت وگاز !
کوردستان بەشێکی زۆری کاڵاو کەل وپەلی لە ئێرانەوە بۆدێت بۆیە دەبێت ئاگاداربین ، عێراق بەشی زۆری شتومەکی لە ئیرانەوە دەهێنێت ودەکرێت ،
پۆمپیو بریاربوو کە رۆژی سێ شەمە لە گەڵ خاتوو میرکلی کانزلەری ئەلمانیادا کۆببیتەوە، بەڵام بە شێوەیەکی چاوەروان نەکراو، چەند کات ژمێرێک پێش چاوپیکەوتنەکەی هەڵوەشاندەوە و گەیشتە عیراق!
لەبەغدا چاوپێکەوتنی لەگەل هەر سێ سەرۆکایەتیەکەی ئیراقدا کردوەو پێیراگەیاندون کە دەبێت کۆتای بهینریت بە هەموو ئەو ریکەوتنە ئابوریانەی لەگەڵ ئێراندا کراوین ! هەروەها نابێت گروپەچەکدارەکانی سەربە ئێرانین لە ئیراقدا بمێنین، کەکۆمەڵێک لە گروپەکانی حەشدی شەعبی دەگریتەوە!

کورد لەکوێی ئەم شەرەداین گەر شەر ببێت یان نەبێت؟
ئێمە لەبەرئەوەی خۆماننین و خاوەنی خۆشماننین ! وەک هەمیشە لە هیچ کوێیەکی پلانی شەرەکەدانین واتە لەودیوی هاوکیشەکەوەین، تەنها کارمان پێدەکەن،داشێکی دامەین، چۆن بیانەوێت دەمانجوڵێنین و ، شەربکە وابکە ،ئەوە نابێت، هەروەک داشی دامەی تەواو ، بێهەست و بێنەست ،پارە پەرست ودەسەڵات پەرست، ئەوەی هەستی شۆرشگیری و کوردایەتی هەیە نەمان ماوە بەداخەوە!
گەرشەر روبدات خاکی ئێمە لە هەردوو پارچەی داگیرکراودا،رەنگبێت گەورەترین زیانی پێبگات و خوێنی ئێمەی سەرباز زۆرترین خوێنمان لێدەروات ،وێرانی و کاولکاری سووتان هەربۆ ولاتی ئێمە دەبێت، گەرچی رەنگبێت گەرئیران پجووک بکرێتەوە لە دەرەوەی دەسەڵاتی حیزبی کوردی ناوشەترەنجەکە لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی بکەرانی یاریەکە، رەنگبیت شتێکمان بۆ بکەن!
یەکنەگرتن و پارچە پارچەیمان هۆی هەمووکارەساتیکەکەبەسەرماندا دیتو تیپەردەبێت، دەنا گەر یەکگرتوبین دەتوانین لەداشی دامە دەرچین و خۆمان فەرزکەین و هەبین، ئەوەی دەمانەوێت بیکەین، بەڵام بەم بارەی ئێستاوە هیچمان پیناکرێت!
ترەمپ لە ساڵ رۆژی کشانەوەیدا بریاریدا سزای زیاتر بخاتە سەر ئابوری ئێران، بەدانانی سزا لەسەر هێنانی مس و ئاسن و پۆڵا و ئەلەمنیوم کە بەشێکە لە واریداتی ئیرانی بە بیانوی ئەوەی لە کارگەی دروستکردنی چەکی کۆمەڵکوژو ئەتۆمدا بەکار دەهێنریت . یان چەکەکان دەدرێنە گروپی تێرۆرستی، بە پێی ئەم بریارە دیسانەوە ئەمریکا سزای ئەو وڵاتانەش دەدات کە بازرگانی ئاسن و پۆلا لەگەل ئیراندا دەکەن!
هەرئەمرۆ ترەمپ وتی ئەو رێکەوتنەی لەگەڵ ئێران کراوە لە 2015دا کەڵکی چاککردن نیە وچاک ناکرێتەوە ، بۆیە باشترە ریکەوتنێکی نوێ بکەین!
هەرچی پارەیەک و حساباتێکیان هەیە لە ئەمریکادا دەیوەستێنین، لە گەڵ وەستانی کۆنتۆی هەموو ئەوانەی پارەیان لەبانکەکانی ئەمریکا هەیە بەشداران لە کرین و فرۆشتنی، چاکی وتەبێژی کۆشکی سپی Sarah Sanders لەوەڵامی پرسیاریکدا ئایا وڵاتە یەکگرتوەکان لەرێگەدان بۆ شەرلەگەل ئیران. وتی کەس شەر ناخوازێت، هیوادارین شەر نەبیت، سەرۆک ترەمپ دەسەڵاتی بەدەستەو، ناخۆازیت شەر ببێت،
ترەمپ وتی من پیخۆشحاڵ دەبم لەگەڵ لێپرسراوانی ئێراندا کۆببمەوە رێکەوتنێکی تازە ببەستین، وە هەوڵبدەین ژیانێکی باش و شایستە بۆ ئێرانیەکان دابین بکەین!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت