بورهان شێخ ڕەئوف: جارێکى تر تەنگەى هورمز لە چەقى ململانێکاندا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تەنگەى هورمز ڕێڕەوێکى ئاوى گرنگە لە نێوان ئێران و سوڵتانشینى عوماندا کە کەنداوى عەرەبى بە کەنداوى عومان دەبەستێتەوە لەلایەک و دەریاى عەرەبیش بە ئۆقیانووسى هندى دەگەیەنێت لەلایەکى ترەوە کە پانی یەکەى پەنجا کیلۆمەترە و قوڵاییەکەى شەست مەترە و پانى دەرچەى هاتنە ناوەو و چوونە دەرەوەى 10،5 کیلۆمەترە و ڕۆژانە (20) تا سى (30) کەشتى بارهەڵگرى نەوت کەنەوتى عەرەبستانى سعوودیەو عێراق و ئیمارات و وڵاتانى تریش باردەکەن بەو تەنگەیەدا دەڕۆن.
هەڕەشەى ئێران بۆ داخستنى تەنگەى هورمز کاتێک ئاماژەکانى سەرى هەڵدا کە سەرۆکى ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە ئایارى 2018 بڕیارى دا کە لە ڕێککەوتننامەى (5+1) بکشێتەوە کە لە ساڵى 2015 واژۆیان کردبوو لەگەڵ نوێکردنەوەو سەپاندنى هەموو سزا ئابوورییەکانى پێشوو بۆسەر کۆمارى ئیسلامى ئێران و لە 4 تشرینى دووەمى 2018 ەوە.
لە کاتێکدا عەربستانى سعوودیە 88% نەوتەکەى لێرەوە دەفرۆشێت و هەناردە دەکات و عێراق و ئیماراتیش بەشێکى زۆرى نەوتەکەیان لەهەمان ڕێگەوە هەناردەدەکەن، بەڵام کوەیت و قەتەر هەموو نەوتەکەیان لێرەوە دەفرۆشن.
لەبەرئەوە عەرەبستانى سعوودیە زیانمەندى یەکەم دەبێت لە کاتى داخستنى تەنگەى هورمز چونکە بەشى هەرەزۆرى نەوتەکەى لێرەوە دەفرۆشێت و لە بەرئەوە داخستنى ئەم ڕێڕەوە گرنگە واتە کارەساتێکى گەورە بۆ ئابوورى عەرەبستانى سعوودیە.
لە بەرامبەر ئەم هەنگاوانەى ئەمریکادا حەسەن ڕۆحانى سەرۆک کۆمارى ئێرانیش لە 2 تەمووزى 2018 وتى ئەگەر ڕێ لە فرۆشتنى نەوتى وڵاتەکەى بگرن ئەوە کەس بەتەما نەبێت لە تەنگەى هورمزەوە نەوت بفرۆشێت کە مەبەستى وڵاتانى کەنداو و تەنانەت عێراقیشە.

گرنگى تەنگەى هورمز
ئەم پێگە گرنگە ڕۆژانە 30-40% بازرگانى نەوتى جیهانى پیادا دەڕەوات کە نزیکەى 17 ملیۆن بەرمیل نەوتە تا ئێستا هیچ ئەڵتەرنەتیڤێک نى یە بتوانێت جێگەى بگرێتەوە بۆ وڵاتانى کەنداوو عێراقیش تەنگەى هورمز ڕێگەیەکى نێو دەوڵەتى گرنگە و ئاوەکەشى بە ئاوى نێودەوڵەتى دێتە ئەژماردن لە بەرئەوە هەر هەڕەشەیەک بۆ داخستنى کاریگەرى گەورەو کەمەرشکێنى دەبێت بۆ ئابوورى جیهانى و ئیقلیمیش هەر لەو ڕوانگەشەوەیە کە وتەبێژى فەرماندەیى هێزەکانى ناوەڕاستى ئەمریکا ڕیگەیاند کە وڵاتەکەى و هاوپەیمانەکانى پابەندن بە پاراستنى ئاسایش و ئارامى هەموو ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتى و ئیقلیمیەکان بە تەنگەى هورمزیشەوە و هەروەها ڕووبەڕووى هەر هێڕش و پەلامارو هەڕەشەیەکیش دەبنەوە کە ئاستەنگ بۆ جووڵەى کەشتیە بارهەڵگرەکان دروست بکات.

کاریگەرییەکانى داخستنى تەنگەى هورمز
لە کاتى داخستنى تەنگەکەدا لە سەرەتایترین کاردانەوەدا کاریگەرى ڕاستەوخۆى بۆ سەر نرخى نەوت دەبێت کە پێدەچێت زۆر بە خێرایى بەرز ببێتەوە کە ئەوەش هەموو خەڵکى هەژارو بەش مەینەت لە هەموو کونج و کەلەبەرێکى ئەم جیهانە زەرەرمەندى یەکەم دەبن و لەوانەیە ئەم کاردانەوەیە ئەمریکا و تەنانەت ئەوروپیەکانیش ناچار بکات کە مل بە دان وسان بدات لە گەڵ ئێران و بەدواى چارەسەرێکى خێرا بۆ قەیرانەکە بگەڕێن .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت