پشکۆ ناکام: خەیاڵ.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەم دوعا نامەیە لە گیرفانی شەرواڵێکا دۆزراوەتەوە.
سەرچاوە: بەرێۆەبەرایەتی جل و بەرگە بێ ساحێبەکان.

خودایە:
1_ بۆچی نەتکردم بە موستەشارێک و بە ڕانک و چۆغەوە خەڵکی کورد بە کلکە تفەنگ سواری تراکتۆر بکەم و ڕەوانەی بیابان و لەوێوە مەرگ بکردایە، دوای ڕاپەڕین !!یش بە” لیوا ” خانە نشین بکرامایە…بۆ ؟
2- بۆچی نەتکردم بە کوڕی بنەماڵەیەک پاش دووسێ ئاشبەتاڵ و خۆئاودیوکردن و بوون بە دەلیلی تانکی حەرەس جمهوری، جگە لە کەناڵێکی تایبەتبە خۆم ساحێبی پارەیەکی ڕەش وەک “نەوت”ی دەپانزە سفری بومایە.
…..بۆ؟
3- بۆچی نەتکردم بە نووسەرێکی ” حەب خواردوو” تا پێم بکرایە لە بەغا هەر بە شان و باڵی زێڕە یا هەڵمبایە و دواتر هەر بەهەمان حەماس و نەفەسی قەڵەمەکەی بەغا بە شان و شەوکەتی زێڕە کەی هەرێم هەڵمبایە
گرنگ ڕەونەقی زێڕە، چ لێرە و چ لەوێ…بۆ ؟
4- بۆچی نەتکردم بە شانۆکارێک کە ببومایە بە”عریف حفل”ی بەرپرسە حیزبیەکان و لە پایتەختەوە هاوام بکردایە: لە شانۆی کوردیا پشکی شێرم بەرئەکەوێ… بۆ ؟
5- بۆچی نەتکردم بە یەکێک لەو کۆمۆنیستانەی” لەپڕ ئەبن بەکوڕ” و لە لات و پوتی زەمانی چەکوش و داسەوە ببومایە بە پرۆلیتارێکی نەوتاوی.
…… بۆ ؟
6- بۆچی نەتکردم بە “ساواک”یەکی “دەنگخۆش” لەبەر ئەوەی “حەمە رەزا ” فریا نەکەوت ، لە هەرێم دکتۆرای فەخریم پێ ببەخشرایە..بۆ ؟

خودایە تۆش وەکو من جار و بار لە خەیاڵا ئەژیت.!؟!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت