بەختیار شارەزوری و سەرکەوتی جیهاز: هەرێمی کوردستان دەکەوێتە کوێی ململانێکانی ئەمریکا و ئێرانەوە.؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕۆژەهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم گۆڕانکاری گەورەدایە و ئەمەش وا دەکات کە ئاسیای ناوەڕاست و وڵاتانی سەر دەریای قەزوین بگرێتەوە، ئەم بەریەککەوتنە سەرەتاکانی لەوێوە سەرهەڵدەدات کە ڕوسیا پاشەکەشەی گەورەی کرد و ئێران توانی جێگرەوەی ئەو بێت لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا ، دواتر کە گەردەلولی بیابان ڕوی داو دوای ئەوە ئێران توانی وەک ئەختەبوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربکەوێ و دواتر دوای بەهاری عەرەبی بەتەواوەتی ئێران وەک نمایندەی هیلالی شیعی فراوانخوازیەکانی هەمو سنورەکانی بڕی، دواتر دوای دەرکەوتنی داعش توانی هەر لە ئەفغانستانەوە تا دەریای سور و یەمەن و لیبیا و لوبنان و فەلەستین و سوریا کەمێک بەحرەین هەژمونی خۆی بسەپێنێ و ببێتە ترسێکی قورس بۆ ئیسرائیل ، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش ڕێککەوتنی ئەتۆمی (5+ 1 ) فرسەتێکی تری دایە ئێران لەسەر هەردو ئاستەکە کاری خۆی بکات، دوای هاتنە سەر حوکمی هەڵۆکان و بە تایبەتی تر ترامپ ، هەمو یاریەکان ئاوەژو بونەوە و دوای نەمانی داعش ( کە پێشتر وەک پلانی بی دانرابو ) شەڕی ئێران بە شەڕی زیرەک دەست پێ دەکات، ئەمەش لەو چوارچێوەیەدا دێت کە ئەمریکا کۆی وڵاتانی دنیا دەخاتە ناو بازنەیەکەوە، واتا بازنەی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا ، ئەگەر ئەم بازنەیەی بڕی خەتی سوری بازنەکەی بڕی ئەوا ئەمریکا بچوکی دەکاتەوە بۆ ناو بازنەکەی کە بۆی کێشراوە، خۆ ئەگەر بچوک بویەوە ئەوا ئەمریکا هاوکاری دەکات تا بگاتەوە هێڵە سورەکەی بەرژەوەندی ئەمریکیەکان، کە دەڵێین بەرژەوەندی ئەمریکا تەنها 50 ولایەتەکە ناگرێتەوە بەڵکو ئیسرائیل و وڵاتانی هاوپەیمانی دەگرێتەوە ، ئەڵبەت ئێران ئەم سنورەی بڕی و گەیشتوەتە شوێنێک کە دەبێت تەواو لاواز بکرێت نەک ڕوخاندن لە ئێستادا، ڕوخاندن کەوتوەتە سەر هەڵوێستی ئێران ، ئەگەر پێشتر ئێران و ئەمریکا تا ئاستێک کێشەیان نەبوبێت ئەوا دو دژ بون لەبەردەم ترسێکی هاوبەشدا، لەم نێوەندەدا ڕوسیا و ئەمریکا دو هاوبەرژەوەندین و ئەمریکا لەبەرامبەر سوریادا بۆ ڕوسیا دەستکاری نەخشەی ئابوری و حوکمی عێراق و ئێران دەکات و ڕوسیا وەک کارت بە کارت قبوڵی کردوە، هەرچی مەسەلەی تورکیایە دوا جار تورکیا بە هەمو بەریەککەوتنەکانەوە هەمان دڵداری چاوشینی پیاوە سمێڵ زلەکەی ئەمریکایە و ئەمەش حکومی جیوپۆلەتیکە هەر دەچێتەوە باوەشی ئەمریکا، دوای ئەوەی ڕێگەی مامەڵەی نەوت و غاز لەهەر هەشت ولاتەکە داخرا (هند، چین، یابان، ئیتالیا، یۆنان، کۆریای باشور، تورکیا، تایوان ) ئەمریکا سورە لەسەر سفرکردنەوەی مامەڵەکانی نەوت و غازی ئێران، هەرچەندە ئێران هەڕەشەی داخستنی گەروی هورمز دەکات بەڵام دوا جار ناتوانی چونکە جۆرێکە لە مەرگی خۆی ، دوای ئەمە ئەمریکا وەک بەدیل سعودیە و قەتری دەست نیشنا کردوە تا ئەو هەشت وڵاتە پێداویستیەکانیانی لێ بکڕن، ئەگەر چی ئەمە دەتوانرێت پێداویستی ئەو وڵاتانە پڕ بکاتەوە بەڵام تێچوی گواستنەوەی بۆ هەندێ وڵات و کوالێتی نەوەتەکەی قورس تر دەبێت، خۆ ئەگەر ئێران بە هەمو مەرجەکانی ئەمریکا ڕازی بێت هێشتا ئەمریکا نایەوێت ئێران هەمان ئێرانی جاران بێت، بەڵکو ئەمریکا بە درێژایی مێژوو کاری لەسەر هاوسەنگی هێز کردوە لە نێوان هەردو هیلالەکەدا (شیعی و سونی ) ئەو کات دەبێت پێیەکانی ئەم ئەختەبوتە ببڕێتەوە و بیخاتەوە ناو ئێرانێکی وێرانی ئابوری، دوا جار ئێران دەیەوێت یاری بەکات بکات تا هەڵبژاردنەکانی 2020 .

هەرێمی کوردستان:
با لەوێوە دەست پێ بکەین دوای ڕیفراندۆم بۆچی عێراق نەرمی زیاتر دەنوێنێ و موچە دەنێرێت، تا ئێستاش تا ئاستێک هەرێم پابەند نەبوە بە مەرجەکانی عێراق، لەبەر ئەوەی عێراق بڕێکی زۆر غاز و نەوت لە ئێران دەکڕێت دوای ئەوەی ناتوانێت ئەمە بکات باشترین شوێن هەرێمی کوردستانە تا بتوانێت غاز و نەوەتی بە پێی پێویستی ناوخوی لێ تەواو بکات غاز وەک پێویستی و نەوت وەک سەرچاوەی داهات، بۆیە دەیەوێت لەگەڵ حکومەتی هەرێم ڕێک بکەوێت، بە کورتی ئەم گۆڕانکاریانە لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان دەبێت، لەلایەکی تروە تورکیا بە پێ ی پاڵاوتگەکانی و کوالێتی نەوتی هەرێم زۆر گونجاوە بۆی لەگەڵ کەمی تێچوی گواستنەوە بۆیە تورکیاش زۆر پێویستی بە غاز و نەوتی هەرێم دەبێت، ئەگەر پێشتر عێراق ویستبێتی لە ڕێگەی پەیوەندی بەغدا و ئەنقەرەوە گوشار بۆ هەرێمی کوردستان دروست بکات ئەوا ئەو کارتەش سوتا ئەمریکا ڕێگای نادات، دوا جار تا هەڵوێستێکی ڕونی ئێران سەبارەت بە ئەمریکا هەرێم دەکەوێتە سەر هێڵی گۆڕانکاری و شانسی ئابوری و سیاسی، دوا جار چی ئەمریکا و عێراق و تورکیا بەرژەوەندیەکانیان یەک دەگرن لە هەرێمی کورستاندا، ئەوەی دەمێنێتەوە مەسەلەی دو زۆنیە کە ئێمە پێمان وایە ئێران گڵۆپی سەوزی ناچاری هەم بۆ زۆنی سەوز و هەم بۆ عێراقیش هەڵدەکات تا بتوانێت بازرگانیەکانی تری مسۆگەر بکات بەدەر لە نەوت و غاز، ئەمریکا گوشار دروست دەکات تا پێگەی هەرێم بەهێز بێت وەک پێگەیەکی بەهێزی خۆی سەرەتاکانی لە یەکگرتنەوەی هێزەکانی (70 ، 80 ) وە دەست پێدەکات، پریسیارەکە ئەمەیە ئایا کورد وەک ئەقڵی دەوڵەتداری دەتوانێت مامەڵەیەکی دروستی ئەقڵانی گشتی لەگەڵ ئەم ڕوداوانەدا بکات، یان هەر بە ئەقڵی خێڵەکی دەمێنێتەوە، ئایا کورد لە هەرێمی کوردستاندا دەزانن ئەو یاریە بکەن بە پێی گۆڕانکاری ئاراستەی بەریەککەوتنی هێزەکان لەم ناوچانەدا، پرسیارەکە هەڵدەگرین بۆ ئەو کاتانەی کە کورد فاوڵی قورس دەکات.
دوا جار ئەم شەڕانە سەرەتای دەستپێکی شەڕە گەورەکەیە کە پێ ی دەوترێت ڕێگەی ئاورشمی، کە هەر ئەمڕۆ 3- 5- 2019 دەستی پێکرد.
بڕوانە ئەم ڤیدۆییە ڕووداو
ئەم ڕووداوانەش دەتوانێت بەدوادا چونی بۆ بکەیت:
1- پەیوەندیە کاتژمێر و نیویەکەی ترامپ و پۆتین.
2- وتەی محمد جەواد زەریف .
3- وتەی وەزیری دەرەوەی بەحرەین خالید بن ئەحمەد.
4- سەردانی ترامپ بۆ تورکیا .
5- سەردانی چاوش ئۆغڵۆ بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕای لەسەر کەرکوک.
6- کێشەی فەنزوێلا و مادۆرا و گوایدۆ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت