ئەرسەلان جاف: رۆڵى ژینگە لەدروست بونى کەسێتیدا.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تایبەتمەندى و عەقڵیەتى هەرکەسێک، بەرهەمى ئەو ژینگەیەیە .کە تێدا دە ژى و ڕۆ ڵى گە ورەى ھەیە لە دروستبونى کەسێتى مرۆڤەکاندا بۆیە. ھەڵەیە ئەگە ربێین خۆیندنەوە بۆ دنیابینى و تێگە یشتنى مرۆڤەکان بکەین بەبێ، لەبەرچاوگرتنى ئەو ژینگەى، کە تێدا دەژى و ھەر لەبەر ئەم گرنگییە زۆرێک لە بیرمەندان ژینگە بە ماڵى دووەمى مرۆڤەکان دادەنێن و پێیان وایە ژینگەى مرۆیی کاریگەرى ڕاستەوخۆى هەیە لەسەر هەر چالاکییەک. بۆیە بونى ژینگەیەکى تەندروست و لە بارو، دور لە ئاڵۆزى و دەسەتەبەرکردنى بێداویستیە سەرەکییەکان و ڕەخساندنى دەرفەتى یەکسان. لە بە ردەم مروڤەکاندا لەسەرجەم بوارە جیاوازەکانى ژیاندا ھۆکارێکى سەرەکییە بو پێشکەشکردنى تاکێکى سودبەخش، بە کۆمەڵگاو کائینێک بێت قسە لەسەرتێکڕاى پرسەگشتییەکانى ووڵات بکات و چاودێریکى جدى بێت، لە کۆى ئەو ڕووداوانەى کە روودەدەن و ڕوودەدات.
بەڵام بە داخەوە ئەم ژینگەیە لێرە بەناونیشانیش بوونى نیە ئەوەى ھەیە بە ھەموو پێوەرەکان کار لەسەرناوبردنى تواناکان و لە قاڵبدانى بیرو ڕوئیاى مرۆڤەکان دەکات، ژینگەیەک لێوان لێو لە ئاڵۆزى و ڕاکردن بە دواى قووتى ڕۆژانەدا بەشێوەیەک، وایکردوە مرۆڤ ھەرچى ڕوحى داھێنان ئەوەى پێى دەوتریت تواناى مرۆى، لە دەروونى خۆیدا بیکۆژێت و شتێک بیرى لێناکاتەوە پەرەپێدانى تواناکانى بێت. لەم حاڵتەشدا مرۆڤ نەتوانێت شتێکى تازەو سودبەخش پێشکەش بە کۆمەڵگەى بکات و، ئەو پەیامەى کەھەیەتى بیگەیەنێت بە دوروبەرو کۆمەڵگەکەى، ھەر بۆیە مرۆڤ بەدریژاى ژیانى لە ھەوڵدابووە بۆ دەستبەرکردنى ژینگەیەک کە ناکۆک نەبێت لە گەڵ ویست و ئیرادەیداو لەم پێناوەشدا ئامادەبووە چەندین جار کۆچ بکات لە جێگەیەکەوە بۆجیگەیەکى دیکە، لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە ژینگەى مرۆیى چەند کاریگەرى ھەیە لەسەر ژیانى ئێساتاو ئایندەى خۆمان و نەوەکانمان وە ئەو جیاوازییە گەورەیەى کە لە نێوان ھاوڵاتییەکى ئەفەریقى و یابانیدا لە ڕووى داهێنان بەرەو پێشبردنى ووڵاتەکانیاندا ھەیە، تەنھا لە جیاوازى ژیانگەکەیانەوەى سەرچاوەى گرتوەو ئەگینا لە ڕووى توانا مرۆڤییەکانەوە دواجار وەک یەکن و ھیچ جیاوازییەکیان نییە لەو وڕوو.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت