دکتۆر کەمال میراودەلی: هاوارێک بۆ هەموو گۆڕانخوازێکی بە شەرەف – گۆڕان بۆ وای لێهات؟

دۆست دەتگریەنێت، دوژمن دەتفرۆشێت! ( 1 ) بۆ هەموو گۆڕانخوازانی بە شەرەف، بۆ هەموو گەنجێکی کورد کە لە ژیانییەوە تا تاکە هەناسەیەکیان بۆ هیوای گۆڕینی کوردستان بۆ سیستمێکی دیمۆکراتیی و […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

دۆست دەتگریەنێت، دوژمن دەتفرۆشێت!

( 1 )
بۆ هەموو گۆڕانخوازانی بە شەرەف،
بۆ هەموو گەنجێکی کورد کە لە ژیانییەوە تا تاکە هەناسەیەکیان بۆ هیوای گۆڕینی کوردستان بۆ سیستمێکی دیمۆکراتیی و پێشکەوتنخواز و دادپەروەر بەخت کرد و بێهومێد کران،
ئەوە ئەرکی ئێوەیە ئەوەی هێشتا پێیدەڵینن گۆڕان بوەستێنن لەوەی ببێتە مامانی دروستکردنی سیستمی بنەمالەیی ئەبەدیی خیانەتکار و ببێتە جاش و داردەستی پرۆژەی داگیرکردنی کوردستان و ئەنجامدەری خەتەرترین پیلانی خیانەتی نەتەوەیی کە خەتەرناکترینە نەک تەنیا بۆ باشوور بەڵکو بۆ هەموو کوردستانی گەورە بە تایبەتی رۆژاوا.
لە وتاری پێشوودا، هەر دوو ڕۆژ پێشتر، وتم ئەردۆگان بۆ وەستاندنی دەوڵەتی کوردیی و گەیشتنی کوردی رۆژاوا بە دەریای ناوەراست [پیلانی جێنۆساید] ی کوردی رۆژاوای داڕشتووە، دیارە میدیای میتیی دوژمنپەرستی باشوور وای لەخەلک کردووە ئەم قسانە وەک پشووەبایەک بە گوێیاندا تێپەرێت گەرچی ئەوە دیارە عەفرینی بۆ ئەم مەبەستە داگیرکرد و 350000 کوردی دەربەدەر کردووە و دیوار و شوورەی بەدەوردا دروست کردووە و هەموو ئەو عەرەب وتورکەی بردوونی بۆ عەفرین تۆماری نفووسی دڕاندوون و بە سەریاندا سەپاندوون خۆیان وەک خەلکی عەفرین تۆمارکەن و گەرانەوە بۆ شوێنێ خۆیان لە بیر بەرنەوە. رۆژبەرۆژیش تەتریک و تەعریبی دەکات و ئاوارە عەرەبەکانی ئیدلیب بۆ عەفرین دەبا.
پیلانی جێنۆسایدی رۆژاواشی بۆ ئەوەیە سێ ملیۆن ئاوارەی عەرەب کە لە تورکیان لە ناوچەکوردییەکان جێگیر کات. هەوڵی داگیرکردنی قەندیلیشی بۆ ئەوەیە کە داعشەکان و ئیسلامیستە هەرە توندرەوەکان بە تایبەتی لەشکری تورکمانستان کە ڕوسیا ڕازی نییە بمێنێت لەو ناوچانە هەتا هەتایە جێگیر بکات.
ئێوە باوەڕ بەوە ناکەن بەلام ئەوە ترامپ سەرۆکی گەورەترین دەولەتی بەدەسەلاتی دنیا هەر دوینێ ئاشکرای کرد کە ئەردۆگان 65000 هێزی سەربازیی لە رۆژهەلاتی فورات سازو ئامادە کردبوو کە [دوژمنە سروشتییەکانی کوردەکان لەو ناوچانە بسڕیتەوە بەلام من رێگەم لێگرت’.
بەڵام ئایا ئێوە دەزانن لەو 65000 ە 10000 جاش و خائینانی بنەمالەیی کوردن و بە حەماسەوە بۆ ئەو جینۆسایدە ئامادەن و دەزانن ئەوە وەزیری پێشمەرگەکەی گۆڕان بوو کە رازیبوو تورکیا بێتە بەعشیقە و مەشق بەو هێزانە و پێشمەرگە بکات و گٶڕان وەک یەکێتیی بە بەشداری پۆستپەرستانەی لە حکومەتی پێشوودا لە دروستکردنی کارەساتی لەإرۆشی نەتەوەیی شەنگال دا لە بنی پێوە تا تۆقەسەری بەشدار بوو.
لە پێناو چیدا وا لە میللەت و منالانی بێتاوانی خۆتان دەکەن، کاتی دنیا بە تایبەتی ئەمریکا دەیەوێت بتانپارێزێت بۆ ئێوە ئەو بەلگە بەدەستەوە دەدەن کە خۆتان گەورەترین دوژمنی خۆتانن وحەزتان لێیە ببنە قاحبەی داگیرکەرەکانتان و سووک و چرووکن و شایانی ئەوە نین کەس بتانپارێزیت؟ و حەتمەن ئەمریکا پێیخۆشە بەو گەوادییەتان لەو هەلویستە حەریجەی لەگەڵ تورکیا رزگاری بکەن و فاکتەری مۆرالیی و ئەخلاقی بۆ پاراستنی کورد نەمێنێت و بەرژەوەندی گەورەتری لەگەڵ تورکیا بپارێزێت!

بەشداری لە حکومەت
بۆیە بە بێ:
A- ڕێکەوتن لە سەر بڕیاردان و ڕێفراندۆمکردن لە سەر دەستوور لە ماوەی سێ مانگدا و دامەزراندنی موئەسسەساتی دەستووریی و چاودێریی دارایی و دادوەریی و لیژنەیەکی بالای ئەمنی نەتەوەیی و
B- بە بێ وەستاندنی سیاسەتی لەشفرۆشیی بە ئەردۆگان و سووربوون لە سەر چوونەدەرەوەی سوپای تورک لە باشوور— بەشدارییکردن لە هەر گەوادخانەیەکی هەولیردا بە ناوی حکومەتەوە لە لەشفرۆشتنی ئاشکرا بە داگیرکەرانی تورک نە زیاترە نە کەمتر؟

( 2 )
نامەی دووەم بۆ کاک نەوشیروان
ئەوەی خوارەوە ئەو نامەیەیە کە هەر 100 رۆژ دوای هەڵبژاردنی 2009 بۆ کاک نەوشیروانم نارد و بە چەند ڕستەیەک کە لە دواوە نووسراوە وەلامی دامەوە. لە چاوپێکەوتنی کاتی خۆپیشاندانەکانیشدا پێی وتم کە نامەکەی بۆ پەنجا کەسی هەڵبژاردە لە ناو گٶڕاندا نارد، بەلام من لێمنەپرسی و خۆشی روونی نەکردووە کە ئایا هیچ کاردانەوەیەکی هەبووە؟ من جگە لەم چەند وشەیەە وەلامێکی ترم لێنەبیستەوە.
نامەکە لە ماوەی تەمەنی کاک نەوشیرواندا چەند جار بلاوم کردەوە .. ئیستاش وەک خۆی بلاوی دەکەمەوە ئەوەندە نەبێت بۆ ئاسانکردن سەرباس و ژمارەم بۆ داناون کە هەمووی 45 سەرنج و رەخنەو پێشنیازن .و تکایە لێێوردببنەوە گەر جێبەچیکرابان چ گۆڕانێکمان دەبوو؟
. هیوادارم گۆڕانخوازان و هەموو ڕۆلەیەکی کورد بە وردییی لێیان وردبێتەوە و بیربکاتەوە بۆچی بە داخەوە لە هیوایەکی هێندە گەورە و فراوانەوە گۆڕان بۆ کوێ خزاوە و کێی تێخزاوە و بۆچی بەکار دێت؟
لەگەڵ ڕیز و خٶشەویستیم.
دوژمن دەتخنکێنێت، دۆست دەتگریەنێت!نامەی دووەم بۆ کاک نەوشیروان
ئەوەی خوارەوە ئەو نامەیەیە کە هەر 100 رۆژ دوای هەڵبژاردنی 2009 بۆ کاک نەوشیروانم نارد و بە چەند ڕستەیەک کە لە دواوە نووسراوە وەلامی دامەوە. لە چاوپێکەوتنی کاتی خۆپیشاندانەکانیشدا پێی وتم کە نامەکەی بۆ پەنجا کەسی هەڵبژاردە لە ناو گٶڕاندا نارد، بەلام من لێمنەپرسی و خۆشی روونی نەکردووە کە ئایا هیچ کاردانەوەیەکی هەبووە؟ من جگە لەم چەند وشەیەە وەلامەکی هیچم لێنەبیستەوە.
نامەکە لە ماوەی تەمەنی کاک نەوشیرواندا چەند جار بلاوم کردەوە .. ئیستاش وەک خۆی بلاوی دەکەمەوە ئەوەندە نەبێت بۆ ئاسانکردن سەرباس و ژمارەم بۆ داناون کە هەمووی ٤٥ سەرنج و رەخنەو پێشنیازن .. هیوادارم گۆڕانخوازان و هەموو ڕۆلەیەکی کورد بە وردییی لێیان وردبێتەوە و بیربکاتەوە بۆچی بە داخەوە لە هیوایەکی هێندە گەورەو فراوانەوە گۆڕان بۆ کوێ خزاوەو کێی تێخزاوەو بۆچی بەکار دێت؟
لەگەڵ ڕیز و خٶشەویستیم.
دوژمن پێتپێدەکەنێت، دۆست دەتگریەنێت!

( 3 )

نامەی دووەم بۆ کاک نەوشیروان:
هیوابڕینی خەڵک لەنانبڕینیان خراپترە!
گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئاینده‌ییه ‌و رزگارکردنی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان له‌ سیستمی دزیی داگیرکاریی به‌ربه‌ریی بنه‌ماله‌یی ژنکوژ چار نییه‌ ده‌بێ ئه‌جندا و ئامانجی سه‌ره‌کی و جه‌وهه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بێ

سەرنجێک:
( 1 )
لە رۆژاوا بۆ هەر حکومەتێکی تازە و هێزیكی تازە ماوەی سەد رۆژی یەکەمی دەسەلاتیان بە پێوانەی راستگۆیی ودڵسۆزیی ولێهاتوویی و بەکاریی ئەو دەسەلاتە دادەندرێ و رۆژنامەکان و چاودێران و خەلک بە گشتی بە وردی چاودێری سیاسەت و بەرنامە و هەلسوکەوت و دەسکەوتی ئەو دەسەلاتە لە ماوەی ئەو سەد رۆژەدا دەکەن و حوکمی ئێستا وپێشبینی ئایندەیی بەسەردا دەدەن. وەک هیزێکی ئۆپۆزیسیۆنی نوێێ پڕ تەوژم و تەمای جەماوەر، سەد رۆژی یەکەمیش بۆ تێگەیشتنی ئاقار و ئاکاری گۆڕان گرنگ بوو. بەلام بە داخەوە لای ئێمە کات وەستاوە، بە سەد رۆژ و هەزار رۆژ ناپێورێت. کات لە دەرەوە دا نییە، لە بزاڤی خەلک و کۆمەلدا نییە، لە بەرنامە و بەجێگەیاندندا نییە. لە گۆرانەکانی دنیادا نییە، لە پەرلەمان ودیباتدا نییە..
کات لە مێشکی سەرۆکی تاقانە و تاکەپالەوان دایە، کە ئەو خەوت کات خەتووە، کە ئەو نەخۆش بێ کات نەخۆشە، گەر تووڕەو عاجزبێت کات سەرلێشێواوو ئاڵۆزە. خەلکەکانی دەرەوەش تارماییەکی بی گیانن بەدەوری کاتی پالەواندا بێ هوودە دوعا دەکەن و دەخولێنەوە.

( 2 )
لە نامەکەی پێشوودا، کە گۆڕان دروست نەبوو بوو، پێشبینی نەدەکرا جۆن دەبێت، ڕستەیەکی سەرنجراکیشی تێدایە: [. دیاره‌ گۆڕان قورسه‌ به‌ڵام ته‌نیا سه‌ره‌تایه‌کی سه‌رکه‌وتوو-و هیوابه‌خش ده‌توانێ ته‌وژمی بداتێ.] گەڕان بەدوای سەرەتایەکدا کە:
یەکەم/ سەرکەوتوو بێت.
دووەم/ هیوا بەخش بێت.
سێیەم/ لەم دووانەوە حەتمەن تەوژم دروست بکات.
تەوژم لە زمانی ئینگلیزیدا پێی دەوترێ [مۆمێنتەم]. مۆمینتەم بریتییە لە توانای جوولانەوەی شتێک بە پێی قەبارەکەی. شت، نەبزێوە تا لە دەرەوە هیزیک کاریی تینەکات و نەیجوڵینێت، بەلام کە پالنەرێکی بزواندنی گەورە هەبوو، ئەو شتە [تەوژم] پەیدا دەکات، واتە بە رێژەی هێزەکە جوولان دروست دەکات. بەلام بۆ ئەوەی مۆمینتمەکە بەردەوام بێت، دەبێت هێزی جوولاندنەکە بەردەوام بێت. کە هێزی جوولاندنەکە نەما، قەبارەکە هەرجەند ئەستووریش بێت، دەوەستێ و دەسەکنێتەوە. تەوژمی گۆڕان ئەو دوو شتە بوون: پاراستنی سەرکەوتنی سەرەتایی و هیوای خەلک بە بزوتنەوەکە. بەردەوامی ئەم دووانە جەوهەریی بوو بۆ بەردەوامیی و بەهێزکردنی تەوژمەکە.
بۆ بەردەوامی ئەو دووانەش بە ئاقاری سەرەتایی دروستی خۆی، میکانیزمی هەرەگرنگ بۆ بزوتنەوەیەکی نوێخوازو گۆرانخواز رەخنەیە، کە بزوتنەوەکە ئامادە نەبوو، بە پێچەوانەی خۆناساندنە سەرەتاییەکەی خۆی، رەخنە قبوڵ بکات، مادام وایە ئەو هیزەی کوشت کە هیوا و زامنی بەردەوامی سەرکەوتنەکان، بە بزوتنەوەکە دەدەن واتە تەوژمەکەی هەم لە وەستان هەم لە لادان دەپارێزن.

( 3 )
ئەم نامەیە دوای تێپەربوونی 100 رۆژ بەسەر دەرکەوتن و سەرکەوتنی تەوژمداریی گۆڕاندا نووسراوە.
کورد دەلێ: دۆست ئەوەیە دەتگریەنێت، دوژمن پێتپێدەکەنێت. ئەو رەخنانە کە لە دەرەوە نەنووسراون و لە پشتەوە نە درکێندراون و راستەوخۆ بۆ رێکخەری بزوتنەوەکە نێردراون، لە خۆشەویستیی و پەرۆشیکی ویژدانی قوولەوە هاتوون: پەرۆشی ئەوەی تەوژمەکە نەکەینە گۆماویكی وەستاوی بێ کات و بێ دەسکەوت و خەڵک بێهیوا نەکەین.
نامەکەم وەک خۆی داناوە ، بەلام لە بەر ئەوەی درێژە، سەردێڕم بۆ باسەکان داناوە تا ئاسانتر ناوەرۆکەکەی بزانرێت بەلام هیوادارم بە وردیی و تەواویی بیخوێننەوە.
وێنەیەکی ئەم نامەیەم هەر زوو بۆ کاک کەمال رەئوف سەرنووسەری هاولاتی نارد، چەند جار داوام لێکرد بە داخەوە بلاوی نەکردەوە. دوایی لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا زۆربەی لە گۆڤاری شەن – دا بلاوکرایەوە.

نامەی دووەم بۆ کاک نەوشیروان
لەندەن/ 12- 10- 2009

برای به‌رێز کاک نه‌وشیروان
سلاو و رێزی زۆرم بۆ به‌رێزتان هه‌یه‌. هیوادارم هه‌میشه‌ به‌خته‌وه‌رو سه‌رکه‌وتوو بن.
گه‌رانه‌وه‌ی برای ئازیزم کاک عه‌لی که‌ریمی – م به‌ هه‌ل زانی ئه‌م نامه‌یه‌تان بۆ بنوسم و چه‌ند سه‌رنج و بۆچوونێکی خۆمتان بۆ ده‌ربرم:

( 1 )
گرنگه‌ که‌ خاڵی جیاکردنه‌وه‌ و جوانکردنی لیستی گۆران ئاماده‌ییی بێ بۆ کرانه‌وه‌ و باوه‌شکردنه‌وه‌ بۆ هه‌موو بیرو بۆچوونه‌ جیاوازه‌کان

1- هاوین، که‌ برای به‌رێز کاک عومه‌ری سه‌ید عه‌لی هات بۆ له‌نده‌ن چه‌ند خاڵ و سه‌رنجێکم ده‌رباره‌ی کۆمپانیای وشه‌و ئه‌گه‌ره‌کانی لیستی گۆڕان بۆ ده‌ربری. دیاره‌ ئه‌وه‌ به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردن و دروستبوونی ده‌رفه‌تی هه‌لبژاردنی سه‌رکردایه‌تی و خۆکاندید کردنی خۆم بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من چاوه‌ڕیم ده‌کرد ئه‌و سه‌ره‌تا دایه‌لۆگه‌ له‌گه‌ڵ کۆمپانیای وشه‌و به‌رێزتان و براده‌رانی ریفۆرم به‌رده‌وام بایه‌. چونکه‌ گرنگه‌ که‌ خاڵی جیاکردنه‌وه‌و جوانکردنی لیستی گۆران ئاماده‌ییی ئه‌و بێ بۆ کرانه‌وه‌ و باوه‌شکردنه‌وه‌ بۆ هه‌موو بیرو بۆچوونه‌ جیاوازه‌کان که‌ هه‌موویان به‌ ئاقاری ئامانجی دروستکردنی بزوتنه‌وه‌یه‌کی گۆڕانی دیمۆکراتی جه‌ماوه‌ری بچن که‌ له‌ سه‌ر بنچینه‌ی بۆچوونی زانستی و یاسایی و ده‌ستووریی و ده‌زگایی (موسساتی) دامه‌زرابێ و بتوانێ له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا نمونه‌ی جۆره‌ خه‌باتێکی سیاسی تازه‌ پێشکه‌شی جه‌ماوه‌ر به‌ تایبه‌تی نه‌وه‌ی تازه‌مان بکا. له‌ ئه‌نجامدا ببێ به‌ نموونه‌یه‌کی نوێی هیوابه‌خش و هێزبه‌خش که‌ جه‌ماوه‌ر له‌ ره‌شبینی و بێهیوایی ده‌رباره‌ی گۆڕانی وه‌زعه‌که‌و باشتربوونی ژیانی خۆی رزگار بکا.

( 2 )
کۆمپانای وشە هیچ مەرجێکی موئەسسەساتی تێدا نییە و هیچ جیاوازییەکی لە راگەیادنی پارتی و یەکێتی نییە

2- خالی هه‌ره‌گرنگ که‌ بۆ کاک عومه‌رم ده‌ربری ئه‌وه‌ بوو که‌ به‌ داخه‌وه‌ له‌ کاتێکدا کۆمپانیای وشه‌ و به‌رێزتان هه‌میشه‌ داوای جیاکردنه‌وه‌ی حیزب له‌ حکومه‌ت و رێبازی ده‌ستووری و دروستکردنی موئه‌سسات ده‌که‌ن، کۆمپانیای وشه‌ خۆی هیچ مه‌رجێکی موئه‌سساتی تێدا نییه‌ و وه‌ک ده‌زگایه‌کی راگه‌یاندن هیچ جیاوازی له‌ ده‌زگاکانی پارتی و یه‌کێتی نییه‌.
دەکرا کۆمپانیای وشە بکرابایە بە دەزگایەکی نەتەوەیی ناحیزبیی و تەنانەت ناسیاسییش.
ده‌کرا کۆمپانیای وشه‌ بکرایه‌ به‌ ده‌زگایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ناحیزبی و ته‌نانه‌ت ناسیاسیش به‌ مانا حیزبییه‌ ته‌سکه‌که‌ی، ئه‌وسا له‌ سه‌ر بنچینه‌ی دانانی ڕێنمایی یه‌کسانی ده‌رفه‌ت و ده‌ستووری دیمۆکراتی و روونکاری (شه‌فافیه‌ت) و دیاری کردنی ئامانجی ستراتیجی درێژخایه‌ن و دانانی که‌سانی ته‌کنۆکراتی و ئینتێلێکچوالی به‌ پێی مه‌رجی یاسایی یه‌کسانی ده‌رفه‌ت بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و ئامانجانه‌ به‌بێ گوێدانه‌ پێوه‌ندی حیزبی و شه‌خسییان. ئه‌وسا ده‌کراکه‌سانێک ‌له‌ ناوه‌وه‌ یان ده‌ره‌وه‌ که‌ پێشتر حیزبی یان شاخییش نه‌بوو بن یان له‌ به‌رێزتان نزیکێش نه‌بووبن له‌ کۆمپانیای وشه‌ جێیان ببووبایه‌وه‌ و دوور له‌ ره‌نگی حیزبایه‌تی کاریان بۆ کردبایه‌، قاعیده‌ه‌یکی فراوان و پرۆفیشنالیزمێکی کاریگه‌رو ره‌نگاوره‌نییه‌کی جوانییان پێببه‌خشیبایه‌.

( 3 )
بنەماڵەییکردن و شەخساندنی کۆمپانیای وشە دەیکاتە کۆپییەکی پارتی و یەکێتیی. مۆدێڕنبوونی گۆران بەوە نابێ کە بە قسەبلێن ناتانەوێت ببنە حیزبێکی تەقلیدیی دەبێ ئەمە لە پرۆسەکەدا دەرکەوێت.
خاڵه‌که‌ی تر که‌ بۆ کاک عومه‌رم ده‌ربڕی ئه‌وه‌ بوو که‌ وه‌ک به‌رێزیشتان ده‌رتان ده‌بڕی، که‌ساندنی (شه‌خسه‌نه‌کردنی) کۆمپانیای وشه‌ ئه‌وسا ‘بزوتنه‌وه‌ی” گۆران دیسان له‌ ئاقاری پرۆسه‌ی ده‌ستووریی و ده‌زگایی داده‌بڕێ وده‌یکاته‌وه‌ به‌ کۆپییه‌کی تری پارتی و یه‌کێتی. وه‌ک نموونه‌: ئه‌و سه‌رنجانه‌م بۆ باسکرد که‌ له‌لایه‌ن خه‌لکه‌وه‌ ئه‌وسا بۆمن درده‌بردرا ده‌رباره‌ی ده‌وری سه‌ره‌کی کاک حه‌مه‌ی تۆفیق وه‌ک روخسارو دیاریکه‌ری سیاسه‌تی کۆمپانیای وشه‌ و لیستی گۆران به‌ تایبه‌تی که‌ له‌ به‌رخزمایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رێزتان گومانی بنه‌ماڵه‌ییبوونی کۆمپانیای وشه‌ و ئه‌وسا بزوتنه‌وه‌ی گۆران دروست ده‌کا. دیاره‌ ئه‌م سه‌رنجانه‌م له‌ دلسۆزی و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتن بۆ جیاوازبوون و سه‌رکه‌وتنی ئه‌رکی گۆرانی دیمۆکراتی بوو. ئه‌گینا من ده‌زانم کاکه‌ حه‌مه‌تؤفیق که‌سێکی به‌تواناو ئێشکه‌ره‌ و بیرو بۆچوونی مۆدێرن و جوانی هه‌ن و هه‌قی خۆیه‌تی ده‌وری سه‌ره‌کی و رابه‌رییانه‌ی هه‌بێ . ئه‌وه‌ی من ئه‌وسا و ئێستاش مه‌به‌ستمه‌ پرۆسه‌که‌یه‌ که‌ ده‌ستووریی و دیمۆکراتی و ده‌زگایی بێ.نه‌ک شه‌خسه‌نه‌کردن و حیزبییکردنی ‘بزوتنه‌وه‌ی’ گۆڕان.
ئه‌م ئامانجه‌ش به‌وه‌ نایه‌ته‌ دی که‌ به‌رێزتان دووباره‌و چه‌ندجاره‌ی بکه‌نه‌وه‌ که‌ نابنه‌ حیزبی ته‌قلیدی، به‌لكو ده‌بێ له‌ پرۆسه‌که‌دا ئه‌مه‌ ده‌ربکه‌وێ.

( 4 )
شەڕی گٶران تەنیا دژی یەکێتی و لە ناوچەی سلێمانی یە
سه‌رنجێکی ترم ئه‌وه‌ بوو که‌ جه‌ختی شه‌ڕی گۆڕان له‌ سه‌ر یه‌کێتیی و سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی و ناوچه‌ی سلێمانییه‌ ئه‌وه‌ش وای کردبوو ئه‌وسا لای زۆر له‌ یه‌کێتییه‌کان وا لێکبدرێته‌وه‌ که‌ کۆمپانیای وشه‌ ته‌نیا ده‌یه‌وێ یه‌کێتی له‌ت بکا و تێکبدا
کۆمپانیای وشە دەتوانێ جەخت لە سەر رەخنەی پەیمانی ستراتیجی و رەخنەی هەردوو بنەمالەکە بکات
له‌ کاتێکدا کۆمپانیای وشه‌ ده‌توانێ جه‌خت له‌ سه‌ر په‌یمانی ستراتیجی جه‌لال تاله‌بانی له‌گه‌ڵ پارتی بکا و ئه‌مه‌ به‌ هۆی شکستی یه‌کێتی دابنێ و له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ به‌ ئاشکراتر ره‌خنه‌ له‌ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ بگرێ. ئه‌مه‌ ئه‌و سێ خاله‌ سه‌ره‌کییه‌ بوو که‌ پێش هه‌لبژاردن بۆ کاک عومه‌رم ده‌ربڕین.

( 5 )
گۆڕان که‌مێتییه‌کی په‌رله‌مانی بێده‌سه‌ڵاته‌، به‌لام ده‌کرێ بێته‌ نموونه‌ی ئۆپۆزیسیۆنێکی مه‌بده‌ئی و ده‌ستووریی و کاریگه‌ر
3- گۆڕان و کۆمپانیای وشه‌: به‌داخه‌وه‌ ئه‌و ده‌وره‌ی به‌رێزت و کاک حه‌مه‌تۆفیق و براده‌رانی ریفۆرمی یه‌کێتی ئێستا له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆراندا ده‌یبین سه‌لماندنی شه‌خسه‌نه‌بوون و حیزبیبوون و ته‌قلیدیبوون و یه‌کێتیی بوونی ‘بزوتنه‌وه‌ی’ گۆرانه‌. ئێستا به‌ ئاشکرا له‌ لایه‌که‌وه‌ هه‌ست به‌ بوونی لیستی گۆران ده‌کرێ که‌ شه‌رعییه‌تی هه‌لبژاردنی هه‌یه‌ به‌لام له‌ په‌رله‌ماندا حه‌تمه‌ن وه‌ک که‌مێتییه‌کی په‌رله‌مانی بێده‌سه‌ڵاته‌، به‌لام ده‌کرێ ببێته‌ نموونه‌ی ئۆپۆزیسیۆنێکی مه‌بده‌ئی وده‌ستووریی و کاریگه‌ر بۆ رۆشنبیرکردن و راكێشانی جه‌ماوه‌ر بۆ پشتگیری ئامانجه‌ ده‌ستووریی و دیمۆکراتی و جه‌ماوه‌رییه‌کان.

( 6 )
هەندێ جار وادەردەکەوێ خۆت بە تەنیا {مجلس قیاده‌ التوره‌} ی گۆران -ی و حەمەتۆفیق زمانحالەکەتە.
له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ هه‌ست به‌ ده‌ور و ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌ی کۆمپانیای وشه‌و شه‌خسی به‌رێزتان وه‌ک بریارده‌ری سه‌ره‌کی رێبازو فه‌له‌سه‌فه‌ی ‘بزوتنه‌وه‌ی’ گۆران ده‌کرێ. که‌ ئه‌مه‌ گۆڕان له‌ چه‌مک و راستیی بزوتنه‌وه‌ بوون و دیمۆکراتیبوون و ده‌زگایی بوون داده‌بڕێ و ده‌یکاته‌ حیزبێکی له‌ ته‌قلیدی ته‌قلیدیتر. ئێستا کۆمپانیای وشه‌ [ که‌ به‌ بیرو پێکهاته‌ کۆنه‌ یه‌كێتییه‌که‌یه‌] به‌ نیسبه‌ت گۆڕانه‌وه‌ هه‌مان ده‌وری {مجلس القیاده‌ التوره‌} ده‌بینێ که‌ له‌ کاتی خۆیدا بۆ وه‌سفی سیستمی بریاردانی یه‌کێتی و پارتی به‌کارت هێنا. هه‌ندێ جار وا ده‌رده‌که‌وی که‌ شه‌خسی خۆت به‌ ته‌نیا {مجلس قیاده‌ التوره‌} که‌ی گۆڕان – ی و کاک حه‌مه‌ تؤفیق زمانحاله‌که‌ته‌. . هیوادارم تێمبگه‌ی که‌ مه‌به‌ستم به‌ هیچ جۆر ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ به‌رێزتان نابێ ده‌وری سه‌ره‌کی و نێوه‌ندیی له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆراندا ببینن. ده‌وری سه‌رکرده‌ و سه‌رکردایه‌تی دلسۆز و به‌ توانا ده‌ورێکی جه‌وهه‌ریی و پێویسته‌ بۆ هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌ک دیاره‌ خۆشت وه‌ک که‌سی دووه‌می ناو یه‌کێتی ئه‌و پێوه‌ندی و ئیمکانیه‌ته‌ت به‌ده‌ه‌سته‌وه‌ بوون بناغه‌و رێبازی ریفۆرم ئه‌وسا لیستی گۆران دابنێی و ڕێبه‌رایه‌تی بکه‌ی.

(7 )
مانەوەی کاک نەوشیروان و کاک حەمەتۆفیق و کاک عوسمان بانیمارانی لە پەرلەمان پێویست بوو، دەبووە بنچینه‌یه‌کی ده‌ستووریی و دیمۆکراسی و شه‌رعییه‌تی جه‌ماوه‌ری بۆ سه‌رکردایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌ دیسان مه‌به‌ستم پرۆسه‌ ده‌ستووریی و دیمۆکراتی و ده‌زگایی یه‌که‌یه‌. به‌ رای من مانه‌وه‌ی تۆو کاک حه‌مه‌ تۆفیق و کاک بانیمارانی له‌ په‌رله‌مان زۆر پێویست بوو. ئه‌وسا بنچینه‌یه‌کی ده‌ستووریی و دیمۆکراسی و شه‌رعییه‌تی جه‌ماوه‌ری بۆ سه‌رکردایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌ ده‌بوو، نه‌ک شه‌رعییه‌تی حیزبی ته‌قلیدی وه‌ک ئێستا.

( 8 )
دروستنه‌بوونی سیستمی ده‌ستووریی ده‌زگایی له‌ کوردستاندا به‌ پله‌ی یه‌که‌م له‌ لاوازیی و ناشه‌رعێتیی سیستمی حیزبییه‌وه‌یه‌
دروستنه‌بوونی سیستمی ده‌ستووریی ده‌زگایی له‌ کوردستاندا به‌ پله‌ی یه‌که‌م له‌ لاوازیی و ناشه‌رعێتی سیستمی حیزبییه‌وه‌یه‌، که‌ حیزبه‌کان خۆیان ده‌ستووریی و یاسایی و ده‌زگایی نین وشه‌خس و بنه‌ماله‌ و ده‌ستوپێوه‌ند بۆ قازانجی شه‌خسی و بنه‌ماڵه‌یی به‌رێوه‌یان ده‌به‌ن. ته‌نانه‌ت پێره‌وی دواکه‌وتووی ناوخۆی خۆشیان فه‌رامۆشکردووه‌ و ده‌وری ئه‌ندام و قاعیده‌ سفره ‌و کۆنفرانس و هه‌لبژاردنی دیمۆکراتی له‌ بیر چوونه‌وه‌. ئه‌وه‌ گه‌ر باسی ده‌سته‌گه‌ریی و گه‌نده‌ڵی و جه‌ریمه‌کاریی دژی گه‌ل نه‌که‌ین. بۆیه‌ من یه‌که‌م یاسا که‌ له‌ که‌مپینی سه‌رکردایه‌تیمدا پێشنیازم کردبوو یاسای ریفۆرمی حیزبیی له‌ کوردستان بوو تا دروستبوون و کارکردنی حیزبی ده‌ستووریی و یاسایی و ده‌زگایی بکرێ.

( 9 )
بەشە پەرلەمانییەکەی حیزب شەرعییەتی زیاتری نوێنەرایەتیکردنی خەلکی هەیە، بۆیە هیوادارم چاو بە بریارەکەتاندا بخشێننەوە و بگەرێنەوە ناو پەرلەمان
به‌لام بوونی حیزب له‌ په‌رله‌ماندا تا راده‌یه‌ک جیابوونه‌وه‌یه‌که‌ له‌م ناشه‌رعییه‌ته‌ و مانای ده‌ستووریبوون و شه‌رعیبوونی لایه‌کی ئه‌و حیزبه‌یه‌ وه‌ک نوێنه‌ری هەڵبژێردراوی خه‌ڵک و کرۆکی ده‌وله‌ت، ئه‌مه‌ گه‌ر هه‌لبژاردنه‌کان دروست و دیمۆکراتی بن.، بۆیه‌ له‌ ده‌وله‌ته‌ دیمۆکراتییه‌کاندا گرنگی زۆر به‌ حیزبه‌ په‌رله‌مانییه‌که‌ ده‌درێ. چونکه‌ ئه‌و نوێنه‌ری پێوه‌ندییه‌ شه‌رعییه‌ ده‌ستوورییه‌که‌یه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ توانای گۆرین و چاکسازیی و خزمه‌تی گه‌لی هه‌یه‌ له‌ ریگای پرۆسه‌ی یاسادانانی په‌رله‌مان و چاودێریی ده‌سه‌لاتی جێبه‌جیکردن و ئیشکردن بۆ پرۆگرامه‌ په‌رله‌مانییه‌که‌ی خۆیان و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی هاوڵاتییان و خزمه‌تکردنیان و سه‌پاندنی حوکمی یاسا و جه‌نگان دژی گه‌نده‌ڵی و نادادیی کۆمه‌ڵایه‌تی .
بۆیه‌ به‌لای منه‌وه‌ بوونی ئه‌و سێ سه‌رکرده‌ی وشه‌/گۆران له‌ په‌رله‌مان یه‌کجار گرنگ بوو بۆ دروستکردنی شه‌رعییه‌تی ده‌ستووری و سه‌لماندنی ده‌وری سه‌رکردایه‌تی و مافی بریاردانی سیاسی له‌ رێگای پرۆسه‌ی په‌رله‌مانی دیبات (ئاخاوتن} و گفتوگۆ و دایه‌لۆگ و به‌رپرسبوون به‌رامبه‌ر یاسا له‌ لایه‌که‌وه‌ و جه‌ماوه‌ر له‌ لایه‌کی تره‌وه‌.
گومان نییه‌ بوونی به‌رێزتان له‌ په‌رله‌مان زیندوو ترو چالاکتری ده‌کرد و پێوه‌ندی و گرێدان له‌گه‌ڵ خه‌ڵک پرۆسه‌دارتر و روونتر و ده‌زگاییتر ده‌بوو. ئێستاش که‌ لیستی گۆران جێی ئه‌و سێ ئه‌ندامه‌ی پڕ نه‌ کردۆته‌وه‌ هیوادارم چاو به‌و بریاره‌ی پێشووتاندا بخشێننه‌وه‌ و خۆتان بچنه‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ کار بۆ کاراکردنی بکه‌ن وه‌ک له‌ خاڵێکی تردا باسی ده‌که‌م.

( 10 )
راستتر وایه‌ ئه‌و 25 که‌سه‌ هه‌ڵبژیردراوه‌ به‌و سێ که‌سه‌شه‌وه‌ که‌ تائێستا نه‌چوون، به‌ ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆران دابنرێن و ئێوه‌ش [به‌رێزتان و کاک حه‌مه‌ تۆفیق و کاک بانیمارانیش) له‌ هه‌موو بریارو قسه‌ و راگه‌یاندنێکدا به‌رامبه‌ر ئه‌وان به‌رپرسیار بن نه‌ک به‌ پێچه‌وانه‌وه

4- هه‌ر له‌م بۆچوونه‌وه‌ که‌ ده‌سته‌ی هه‌ڵبژێردراوی په‌رله‌مان شه‌رعییه‌تی جه‌ماوه‌ریی و ده‌ستووریی هه‌یه‌، ئه‌وان ده‌توانن له‌گه‌ڵ پراوه‌کردنی ده‌وره‌ په‌رله‌مانییه‌که‌یان له‌ ناو په‌رله‌ماندا ده‌وری دیمۆکراتیکردن و گه‌شه‌پێکردنی رێکخراوێکی جه‌ماوه‌ری بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌ماندا ببینن. به‌م پێیه‌ به‌ لای منه‌وه‌ راستتر وایه‌ ئه‌و 25 که‌سه‌ هه‌ڵبژیردراوه‌ به‌و سێ که‌سه‌شه‌وه‌ که‌ تائێستا نه‌چوون، به‌ ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆران دابنرێن و ئێوه‌ش [به‌رێزتان و کاک حه‌مه‌ تۆفیق و کاک بانیمارانیش) له‌ هه‌موو بریارو قسه‌و راگه‌یاندنێکدا به‌رامبه‌ر ئه‌وان به‌رپرسیار بن نه‌ک به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ و میتۆدی دایه‌لۆگ و بیرورای جیاوازو بریاروه‌رگرتنی دیمۆکراسی و به‌ده‌نگدان به‌کار بێنن و کۆبوونه‌وه‌ی کراوه‌ بکه‌ن.

( 11 )
ڕێگای یاسایی هەڵبژاردنی بەرپرسانی گۆڕان
باشتر وابوو له‌ جیاتی دانانی سه‌رۆکی لیستی گۆران له‌ لایه‌ن ئێوه‌وه‌ ده‌رگای خۆ کاندید کردن بۆ ئه‌و ده‌وره‌ بۆ هه‌موو ئه‌ندامان بکرابایه‌وه‌ و به‌ پرۆسه‌یه‌کی یاسایی سه‌رپه‌رشتیکراو له‌ لایه‌ن قازییه‌که‌وه‌ هه‌لبژاردنی ئازادی بۆ بکرابایه‌. هه‌روه‌ها ده‌کرێ به‌ هه‌مان چه‌شن هه‌لبژاردن له‌ ناو ئه‌و 25 که‌سه‌ هه‌لبژێردراوه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نێکی 8 که‌سیی بۆ سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی دروستکردنی یاسایی و دیمۆکراتی بزوتنه‌وه‌ی گۆران بکه‌ن له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان: سێ که‌س بۆ پارێزگای هه‌ولێر، سێ بۆ سلێمانی و دوو بۆ دهۆک. ئه‌و دەسته‌یه‌ش سه‌رپه‌رشتیی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌کانی گۆران بکه‌ن به‌ بێ خۆتێگه‌یاندنی راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆی کۆمپانیای وشه‌.

( 12 )
ده‌سته‌ی لیستی گۆران که‌ بیانه‌وێ ده‌توانن ببنه‌ په‌رله‌مانی ناو په‌رله‌مان، ده‌شتوانرێ بکرێنه‌ ئامرازێک بۆ سازشکردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و بوجه‌ به‌ده‌ستخستن و هه‌ڵخه‌له‌تاندنی میلله‌ت.
به‌ کورتی ده‌سته‌ی لیستی گۆران که‌ بیانه‌وێ ده‌توانن ببنه‌ په‌رله‌مانی ناو په‌رله‌مان و هێزێکی مه‌ه‌دنی یاساخوازو دیمۆکرات به‌وه‌ی که‌ خۆیان ببنه‌ نموونه‌ی په‌رله‌مانته‌ری ده‌ستووریی و دیمۆکراتی و لێزان و به‌کار. ده‌شتوانرێ وه‌ک ئه‌ندامانی پێشووی چوارحیزبه‌که‌ بکرێنه‌ ئامرازێک بۆ سازشکردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و بوجه‌ به‌ده‌ستخستن و هه‌ڵخه‌له‌تاندنی میلله‌ت. ئێستا به‌ ئاسانی هه‌ست به‌ (گۆڕانی په‌رله‌مانیی) ده‌کرێ که‌ په‌راوێز و لاواز ده‌رده‌که‌وێ به‌رامبه‌ر به‌ (گۆڕانی گرده‌که‌) که‌ له‌وه‌ ده‌چێ به‌ بێ هیچ پرۆسه‌یه‌ک و پلاتفۆرمێکی دیمۆکراتی هه‌موو بریاره‌کانی به‌ده‌ست بن و دیکتاتی گۆڕانه‌ په‌رله‌مانییه‌که‌ بکا. ره‌نگه‌ وا نه‌بێ به‌ڵام تا ئێستا بۆ ده‌ره‌وه‌ وا دیارده‌که‌وێ که‌ ئه‌مه‌ش دروست نییه‌

( 13 )
کەی ئێن ئێن بە گەندەڵیی دروستکراوە و گردێکی بۆ داگیرکراوە.
مادام کەی ئێن ئێن به‌ پاره‌ی گه‌نده‌ڵیی دروستکراوه ‌و گردێکی گه‌وره‌ی شاری سلێمانی به‌ ناره‌وا و نایاسایی داگیرکردووه‌ تاقە پاکانەیەک بۆ رەوایی ئەوە بوو وەک ئەلجەزیرە ببێتە تەلەفزیۆنیكی سەربەخۆ و بواری هەموو بیرارایەکی جیاواز بدات
5- وه‌ک ده‌زگایه‌کی راگه‌یاندنیش به‌راستی به‌تایبه‌تی دوای ده‌سبه‌کاربوونی که‌ی.ئێن.ئێن من چاوه‌رێم ده‌کرد، که‌ وه‌ک ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لجه‌زیره‌ ته‌واو سه‌ربه‌خۆ بێ و کۆمه‌لێ پرۆفێشنه‌لی ئازاد و بێلایه‌ن بیبه‌ن به‌رێوه‌و ده‌رفه‌تی یه‌کسان بدا به‌ هه‌موو مرڤێک و گرۆیه‌کی کوردیی و [عیراقی و جیهانیش} خاوه‌ن بیرو بۆچوونی جیاواز . مادام پرۆژه‌که‌ راستی بڵێین به‌ پاره‌ی گه‌نده‌ڵی دروستکراوه‌ و گردێکی گه‌وره‌ی شاری سڵێمانی به‌ ناره‌وا و نایاسایی داگیرکردووه‌، به‌لای منه‌وه‌ ئه‌مه‌ تاقه‌ رێگایه‌کی دروست و ره‌وا بوو بۆ مانه‌وه‌و کارکردن و خۆپاککردنه‌وه‌ی تا یاسایه‌کی گشتی دژی گه‌نده‌ڵی له‌ کوردستاندا به‌رقه‌رار ده‌بێ. ئه‌لجه‌زیره‌ به‌ راوێژ له‌گه‌ل پسپۆرترین که‌سانی سیاسیی و میدیایی، ستراتیجێکی میدایی جیهانی زانستی بۆ خۆی دانا و ئه‌وسا له‌ هه‌موو دنیادا گه‌را به‌ دوای ئه‌و که‌ سه‌ ناودار و به‌تواناو پرۆفێشنه‌له‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌ی ده‌توانن ئه‌و ئامانجه‌ ستراتیجییانه‌ به‌دیبێنن. ئێستا ئه‌لجه‌زیره‌ی ئینگلیزی به‌ ئاسانی مونافه‌سه‌ی بی.بی.سی ده‌کاو زیاتریش.

( 14 )
که‌ی.ئێن.ئێن نه‌ک هه‌ر نه‌بووه‌ سه‌کۆیه‌کی ئازاد به‌داخه‌وه‌ زۆر حیزبیتر و چیکلدانه‌ته‌سکتر و گۆشه‌گیرتر له‌ ده‌زگا حیزبییه‌کانی تر خۆی ده‌رخست
که‌چی که‌ی.ئێن.ئێن نه‌ک هه‌ر نه‌بووه‌ سه‌کۆیه‌کی ئازاد به‌داخه‌وه‌ زۆر حیزبیتر و چیکلدانه‌ته‌سکتر و گۆشه‌گیرتر له‌ ده‌زگا حیزبییه‌کانی تر خۆی ده‌رخست. رێگا نه‌دان به‌ من له‌ کاتی کامپینی هلبژاردن و دوای کامپینیکه‌ تا بیروبۆچون و هه‌لوێستی خۆم ده‌ربرم هیچ پاکانه‌یه‌کی سیاسی و پیشه‌یی و ئه‌خلاقی نه‌بوو کاتێ که‌ من %100 پشتگیری ئامانجه‌کانی گۆران بووم و به‌پێی توانا و ده‌رفه‌ت به‌شداربووم له‌ ڕێگه‌خۆشکردن بۆی و له‌ماوه‌ی که‌مپیه‌ینه‌که‌دا له‌ زیاتر لە 10 شوێن وتارم بۆ جه‌ماوه‌ری گۆران داوه‌ و پرسیارو وه‌لام و دایه‌لۆگی عه‌قلانی هێمنیان به‌دوادا هاتووه‌. که‌ هیچیان وه‌ک هه‌واڵیش نه‌ له‌ که‌ی.ئێن.ئێن نه‌ له‌ رۆژنامه‌ دا بلاو نه‌کرانه‌وه‌ له‌ کاتێکدا هاواری عاتیفییانه‌ی کاک فه‌رهاد سه‌نگاوی زه‌مانی جه‌نگی مه‌غڵوبه‌ی شاخی بیری خه‌ڵک دێنایه‌وه‌. هه‌ر چۆنێ بێ ئه‌مه‌ تێپه‌ڕی و ته‌نیا وه‌ک نموونه‌یه‌ک باسی ده‌که‌م.

( 15 )
کەی ئێن ئێن قه‌ت کۆمپانیایه‌کی میدیایی سه‌ربه‌خۆ نه‌بووه‌ و ئێستاش له‌ زمانحالێکی حیزبیی به‌ولاوه‌ نییه‌
6. له‌ چاوپێکه‌ونێکدا به‌رێزت وتت که‌ دوای هه‌ڵبژاردن کۆمپانیای وشه‌ ده‌بێته‌وه‌ به‌ کۆمپانیایه‌کی میدیایی سه‌ربه‌خۆ. دیاره‌ کەی ئێن ئێن. قه‌ت کۆمپانیایه‌کی میدیایی سه‌ربه‌خۆ نه‌بووه‌ ئێستاش که‌ی ئێن ئێن له‌ زمانحالێکی حیزبیی به‌ولاوه‌ نییه‌، به‌ رای من دوای هه‌لبژاردن و ئه‌و خه‌لکه‌ زۆره‌ی به‌ حه‌ماسه‌وه‌ ده‌نگی بۆ گۆڕان دا، ئێستا ره‌وا نییه‌ وه‌ک پێش هه‌لبژاردن به‌رده‌وام بێ. ده‌ستپێشخه‌ری سیاسه‌تی رادیکالانه‌ لای به‌رێزتانه‌وه‌ گرنگه‌‌. کورد چه‌مکی کاتی نییه‌ و {نان ئه‌و نانه‌ ئه‌مرۆ له‌ خوانه‌ی} به ‌دڵ بێ هه‌موو رابردوو له‌ بیر ده‌باته‌وه‌ و سبه‌ینێش چ ده‌بێ مه‌سه‌له‌ نییه‌. کات ره‌گه‌زێک نییه‌ بۆ ئه‌نجامدانی کارێک له‌ ماوه‌یه‌کی دیاریکراوداو پێداچوونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی، ئه‌مه‌ بۆ قه‌زاوقه‌ده‌رو پێشهاتی زه‌مانه‌و ‘کاری نه‌زان خوا ده‌یگێڕێ ” هه‌ڵده‌گیرێ.

( 16 )
کوردستان بەشێکی کەمی خەڵکەکەی (عومەری مورتاحن) و زۆرینەی (هۆمەری فەوتاون)
براده‌رانی کوردستان پۆست کاک عومه‌ر فه‌تاح –یان ناوناوه‌ ‘(عومه‌ر مورتاح). ئه‌و ناوه‌ وه‌ک ناوێکی گشتی نموونه‌یی ده‌کرێ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌کار بهێنرێ که‌ به‌ گه‌نده‌ڵی و دزیی پاره‌ و سامان و خانووو زه‌وی و کۆمپانیا و بازرگانییان پێکه‌وه‌ ناوه‌ و هه‌موو بنه‌ماله‌و که‌سوکاریان کردوونه‌ پاره‌دار و وه‌زیفه‌دارو کچ و کوریان له‌ باشترین خوێندن یان وه‌زیفه‌دان یان له‌ خاریجن. به‌داخه‌وه‌ مۆدێلی عومه‌رە مورتاحەکان ته‌نیا گه‌نده‌ڵه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی پارتی و یه‌کێتی ناگرێته‌وه‌. به‌لکو به‌لای که‌مه‌وه‌ به‌شێکیش له‌وانه‌ی به‌ خۆیان ده‌ڵێن ریفۆرمیست و گۆڕانخواز. بۆیه‌ گۆڕان لای ئه‌وانه‌ له‌ چه‌مک و بیرێکی بۆشی بی به‌رنامه‌و ستراتیج و کات زیاتر نییه‌. ئه‌وه‌یان به‌لاوه‌ گرنگتره‌ له‌ گه‌ڵ ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ڵ موساوه‌مه‌ بکه‌ن بۆ پاراستنی حاله‌تی عومه‌ر مورتاحیی خۆیان له‌وه‌ی بیر له‌ به‌دیهێنانی ئه‌و هه‌موو به‌ڵێنه‌ گرنگ و زۆرانه‌ بکه‌نه‌وه‌ که‌ له‌ کاتی هه‌لبژاردندا به‌ خه‌ڵک دران. به‌ڵام دیاره‌ به‌شی هه‌ره‌ زۆری گه‌ل عومه‌ر مورتاح نییه‌ به‌لكو [هۆمه‌ری داماوه‌].

( 17 )
ئه‌مه‌ نموونه‌ی خه‌لكی کوردستانه‌ که‌ له‌ شه‌وو رۆژێکدا به‌ خه‌به‌ر هاتن و سه‌یریان کرد شۆڕشگێره‌کان هه‌موو ملك و مالیان داگیرکردوون
ئه‌مه‌ نموونه‌ی خه‌لكی کوردستانه‌ که‌ له‌ شه‌وو رۆژێکدا به‌ خه‌به‌ر هاتن و سه‌یریان کرد شۆڕشگێره‌کان هه‌موو ملك و مالیان داگیرکردوون، زه‌وی ناو شار، خانوو، بینایه‌ی حکومه‌ت، زه‌وی کشتوکالی، گردو دۆڵ.. کارخانه‌ و دایه‌ره‌ نه‌ماوه‌ که‌ به‌ ناهه‌ق و حه‌رام نه‌کرابێته‌ ملكی تایبه‌تی گه‌نده‌لان و بنه‌ماله‌کانیان یان کۆمپانیا حیزبییه ناشه‌رعییه‌کانیان. له‌ ژێر سایه‌ی ئه‌و سیستمه‌ به‌ربه‌رییه‌ داگیرکارییه‌دا رۆژانه‌ ژنان ده‌کوژرێن و گه‌نجان نائومێد و ئاواره‌ ده‌کرێن ژماره‌ی خیزانانی هه‌ژار و سوالکه‌‌ران تا دێ زیاتر ده‌بن وته‌ندروستیی و په‌روه‌رده‌ و به‌رهه‌می ناوخۆیی و سیستمی ئه‌خلاق داده‌ڕمێن و وێران ده‌کرێن. منالانی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان بێ نازو پاشه‌رۆژن.

( 18 )
خه‌لک چاوه‌رێی باشتر کردنی ژیان و عه‌داله‌ت و نمونه‌ی نوێی خه‌بات و ده‌سکه‌وتی به‌رچاوه‌ لە گۆران گه‌رچی بچووکیش بێ
خه‌ڵک چاوه‌رێی ئه‌وه‌ نییه‌ له‌ هه‌ولێر و به‌غدا گۆران ببێته‌ حیزبێکی زیاده‌ بۆ چوار حیزبه‌که‌ یان جێگه‌ی ئه‌وان بگڕێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی به‌ لایه‌وه‌ گرنگ بێ سه‌رکردایه‌تی کام لیژنه‌ و هاوپه‌یمه‌نی کێ ده‌کا و چۆن پاره‌ په‌یدا ده‌کا. خه‌لک چاوه‌رێی باشتر کردنی ژیان و عه‌داله‌ت و نمونه‌ی نوێی خه‌بات و ده‌سکه‌وتی به‌رچاوه‌ گه‌رچی بچووکیش بێ.

( 19 )
با له‌ ماوه‌ی دوورو درێژی ده‌وری به‌رێزتان له‌ ناو یه‌کێتیدا له‌ سلێمانیدا ته‌نیا یه‌ک ده‌سکه‌وتی به‌رچاوتان هه‌بایه‌ وه‌ک پاراستنی ته‌نیا زانکۆی سلێمانی له‌ ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی و مانه‌وه‌ی وه‌ک بنکه‌یه‌کی زانستی و په‌روه‌رده‌یی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی پێشره‌و، یان پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی دادگا.
بۆ نموونه‌ گه‌ر له‌ ماوه‌ی دوور و درێژی ده‌وری به‌رێزتان له‌ ناو یه‌کێتیدا له‌ سڵێمانیدا ته‌نیا یه‌ک ده‌سکه‌وتی به‌رچاوتان هه‌بایه‌ وه‌ک پاراستنی ته‌نیا زانکۆی سلێمانی له‌ ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی و مانه‌وه‌ی وه‌ک بنکه‌یه‌کی زانستی و په‌روه‌رده‌یی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی پێشره‌و، یان پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی دادگا، یان زامنکردنی ئه‌وه‌ی پارێزگاری سلێمانی که‌ ده‌وترێ سه‌ر به‌ ئێوه‌ بووه‌، به‌ پێی یاسا و رێوشوێنی عه‌داله‌ت و یه‌کسانی ده‌رفه‌ت و دژه‌ گه‌نده‌ڵی و ئه‌خلاق کاره‌کان ئه‌نجام بدات‌، هه‌ر یه‌کێ له‌م کارانه‌ ئێستا ده‌بوونه‌ نموونه‌ و مودێل بۆ دڵخۆشکردنی و هیواپه‌یدا کردنی خه‌ڵک بۆ کارو ده‌سکه‌وتی گه‌وره‌تر. به‌لام له‌ بزریی و نه‌بوونی هیچ ده‌سکه‌وتێکی به‌رچاو جگه‌ له‌ وشه‌و وشه‌کاریی، که‌ کورد وته‌نی قسه‌ هه‌ژاره‌ و هه‌موو که‌س پێی ده‌وێرێ و ده‌رکه‌وتنه‌وه‌ی روخساری یه‌کێتییه‌ کۆنه‌که‌ی گۆڕان، ئێستا خه‌لک خه‌ریکه‌ جارێکی تر هیوابراو ده‌بێ که‌ ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین ئامانج و خواستی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵه‌.

( 20 )
وەک دەستپێشخەرییەک دژی گەندەڵی لە خۆتانەوە دەستپێبکەن و گردی وشە بدەنەوە بە خەڵک
بۆیه‌ به‌ رای من ده‌سپێشخه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی به‌رێزتان دژی گه‌نده‌ڵی پێویسته‌ به‌وه‌ی که‌ ئه‌وه‌ی خۆت و کۆمپانیای وشه‌ له‌ توانایاندا هه‌یه‌ ئه‌وه‌ بکه‌ن به‌ر له‌وه‌ی داوا له‌ خه‌ڵکی تر بکه‌ن. ئه‌ویش به‌وه‌ی:
1- به‌ داواکرنی ده‌رکردنی بریارێکی په‌رله‌مان (یان که‌ نه‌یانکرد به‌ بریاری لیستی گۆران خۆی)، گردی وشه‌ بگێرنه‌وه‌ بۆ میلله‌ت و بکرێته‌ کتێبخانه‌یه‌کی زانکۆیی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌ و کتێبی زانستی و سه‌رچاوه‌یی له‌ هه‌مو دنیاوه‌ به‌ به‌خشین یان کڕین بۆ بهێنرێ. له‌گه‌ڵ بنکه‌یه‌کی ئه‌رشیفی نه‌ته‌وه‌یی و داتای کۆمپیوته‌ری و نێوه‌ندێکی لێکۆلینه‌وه‌و دیراساتی زانستیی نه‌ته‌وه‌یی و ته‌کنۆلۆجی کۆمپیوته‌ر. ئه‌مه‌ به‌شێک هیواو ره‌نگ و جوانی بۆ سلێمانی وه‌ک پایته‌ختی رۆشنبیری ده‌گێڕێته‌وه‌و گه‌ر حکومه‌ت ئه‌م کاره‌ی نه‌گرته‌ ئه‌ستۆ ده‌کرێ له‌ رێگای پیتاکی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ پاره‌ی بۆ کۆ بکرێته‌وه‌.

( 21 )
کەی ئین ئێن و کۆمپانیای وشە بکەنە دەزگایەکی نەتەوەیی سەربەخۆ
2- که‌ی.ئێن.ئێن وده‌زگای وشه‌ ، دیسان به‌ بریارێکی په‌رله‌مان که‌ لیستی گۆران داوای بکا، ببن به‌ ده‌زگایه‌کی میدیایی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ربه‌خۆ و که‌سانی پسپۆری بێلایه‌نی – له‌ سه‌ر مۆدێلی ئه‌لجه‌زیره‌. له‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ بهێنرێن و هیچ ده‌سه‌لات و خۆتێگه‌یاندنی کۆمپانیای وشه‌ی به‌ سه‌ره‌وه‌ نه‌مێنێ.
به‌رای من ئه‌م دوو کاره‌ی به‌رێزتان زۆر زیاتر له‌ هه‌وڵی لاوازو بێبه‌ری، بوون به‌ ئۆپۆزیسیۆن له‌ په‌رله‌ماندا ده‌ور ده‌بینێ و متمانه‌ی خه‌ڵک به‌ ئێوه‌ و گۆران زۆر زیاتر ده‌کا و ده‌سکه‌وتێکی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌ بۆ نه‌وه‌کانی ئێستا و داهاتوو به‌ده‌ستدێنن و نموونه‌ی موئه‌سسه‌ساتی نه‌ته‌وه‌یی راسته‌قینه‌ پێشکه‌ش ده‌که‌ن.

( 22 )
گه‌ر یه‌کێتی بۆ پلینۆم 1500 که‌سی ده‌ستبژارده‌ی کۆکرده‌وه‌ من چاوه‌رێم ده‌کرد ‘بزوتنه‌وه‌ی گۆران’ 5000 که‌س له‌ نوینه‌رانی راسته‌قینه‌ی خه‌لک کۆبکاته‌وه‌
6- دروستکردنی کۆمیته‌کانی ده‌ره‌وه‌و ئه‌نجومه‌نه‌کانی ناوه‌وه‌. به‌ لامه‌وه‌ زۆر سه‌یر بوو که‌ به‌و شێوه‌ حیزبییه‌ کلاسیکییه‌ کۆنه‌یه‌كێتییه‌کان که‌وتنه‌ خۆیان بۆ دروستکردنی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ و ئه‌نجومه‌ن و رایه‌له‌ی ناوه‌وه‌!. گه‌ر یه‌کێتی بۆ پلینۆم 1500 که‌سی ده‌ستبژارده‌ی کۆکرده‌وه‌ من چاوه‌رێم ده‌کرد ‘بزوتنه‌وه‌ی گۆران’ 5000 که‌س له‌ نوینه‌رانی راسته‌قینه‌ی خه‌لک کۆبکاته‌وه‌ تا ئه‌نجومه‌نێکی هه‌رێمیی نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان وه‌ک بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری گۆڕان، هه‌لبژێرن دوایی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ گه‌ر پێویست بایه‌ سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌ نێوان کۆمه‌له‌ کاندیدێک به‌ ئازادیی و خواستی خۆیان هه‌لبژێڕن گه‌رچی باشتر وایه‌ سه‌رۆکایه‌تی به‌ کۆمه‌ل هه‌بێ و هه‌ر شه‌ش مانگێک جارێک سه‌رۆکه‌کان جیگۆڕکێ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تاقه‌ سه‌رۆکی مه‌رکه‌زی ته‌قلیدی نیمچه‌ ستالینی دروست نه‌بێ. به‌لام گرنگه‌ ئه‌و سه‌رکردانه‌ به‌ هه‌لبژاردن بن نه‌ک به‌ ده‌ستبژێر و ده‌ستنیشانکردن. ده‌کرا یه‌که‌مجار ئه‌وروپا بکرابایه‌ به‌ نموونه‌. بۆ نموونه‌ له‌ له‌نده‌ن ده‌کرا هه‌موو کوردێکی گۆرانخواز بێ جیاوازی بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریی بانگکرابایه ‌و له‌ ژیر جاودێری دادوه‌رو پارێزه‌ری سه‌ربه‌خۆ و که‌سێتی کوردی سه‌ربه‌خۆ و نوێنه‌رانی رێکخراوی به‌ریتانی هه‌لبژاردنی نوێنه‌ران بکرابایه‌. وه‌ک سیستمی به‌ریتانی ده‌بوو به‌لای که‌مه‌وه‌ 21 رۆژ پێشتر خه‌ڵک له‌و کۆبوونه‌وه‌ ئاگادار بکه‌ن و داوایان لێ بکه‌ن پێشنیاز و بۆچوونی خۆیان ئاماده‌ بکه‌ن. دیاره‌ بۆ رێکخراوێکی تازه‌ دانانی ده‌ستوور و پرۆگرام و به‌رنامه‌ی کار به‌ یه‌ک رۆژو کۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام نادرێ به‌لای که‌مه‌وه‌ کۆنفرانسێکی سێرۆژیی نوێنه‌رانی هه‌لبژێردراوی ده‌وێ تا ئه‌م کاره‌ به‌ رێکوپێکی و ته‌واوی ئه‌نجام بده‌ن به‌لام دیاره‌ پێویست به‌ دروستکردنی رێکخراوی نوێ و به‌رنامه‌ی نوێ نه‌بووه‌.

( 23 )
به‌ رای زۆر خه‌ڵک گۆران هه‌ر یه‌کێتییه‌ شاخییه‌ کۆنه‌که‌یه‌ و براده‌رانی ریفۆرمیش له‌ کوردستانه‌وه‌ هاتوون سه‌رپه‌رشتی هه‌لبژاردن لە لەندەن بکه‌ن له‌ جیاتی دادوه‌ر و نوێنه‌ری سه‌ربه‌خۆی به‌ریتانی!
به‌ رای زۆر خه‌ڵک گۆران هه‌ر یه‌کێتییه‌ شاخییه‌ کۆنه‌که‌یه‌ و براده‌رانی ریفۆرمیش له‌ کوردستانه‌وه‌ هاتوون سه‌رپه‌رشتی هه‌لبژاردن بکه‌ن له‌ جیاتی دادوه‌ر و نوێنه‌ری سه‌ربه‌خۆی به‌ریتانی. یان خه‌ڵکی ده‌ستوورزان و پرۆفێشنال له‌ کوردستانه‌وه‌ به‌رنه‌وه‌ بۆ سه‌رپه‌رشتی هه‌لبژاردنی ناوه‌وه‌. به‌ پێی راپۆرتێک که‌ له‌ هاولاتی خوێندمه‌وه‌ دروستکردنی ئه‌نجومه‌نه‌کانی کوردستانیش هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ بووه‌. له‌ کاتێکدا ده‌بوو ده‌رفه‌تی یه‌کسان به‌و هه‌زاران که‌سه‌ بدرێ که‌ ده‌نگیان بۆ گۆڕان داوه‌ به‌ تایبه‌تی گه‌نجه‌کان و خەڵک به‌ ئازادی خۆیان له‌ هه‌موو شار و گوند و گه‌ره‌ک و گردێک به‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌ندامانی هه‌لبژێردراوی لیستی گۆران له‌ په‌رله‌مانداو دادوه‌ر وپارێزه‌رانی سه‌ربه‌خۆ، هه‌لبژاردن ئه‌نجام بدرێ و له‌ هه‌ر قه‌زایه‌ک ماوه‌ی دوو رۆژ بۆ دایه‌لۆگ و گفتوگۆ ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌و سیاسه‌ت و داهاتوی گۆران ته‌رخان بکڕێ و کۆبوونه‌وه‌که‌و موناقه‌شه‌کان به‌ ئازادی له‌ لایه‌ن که‌ی.ئێن.ئێن – ه‌وه‌ بلاو بکرێنه‌وه‌.

( 24 )
گۆڕان پێویستە سەرکردە کۆنەکان خانەنشێن بکات و سەدان سەرکردەی نوێ دروست بکات
گه‌ر گۆڕان بیه‌وێ جیابێ و ته‌قلیدیی و ستالینیی نه‌بێ ده‌بێ ئه‌مه‌ هه‌ر به‌ قسه‌ و راگه‌یاندن نه‌بێ و میتۆدی ستالینی و تاکره‌ویی و سه‌پاندنی ده‌وری سه‌رکرادیه‌تی به‌کارنه‌هێنێ و دیمۆکراسی رێکخراوه‌یی ناوەوەیی راسته‌قینه‌ پیاده‌ بکات و سه‌دان سه‌رکرده‌ دروست بکات و ده‌سته‌ی شاخیش وردە وردە خانه‌نشین بکات و تووشی داخران نه‌بێ و هه‌موو لایه‌کی تر و هه‌موو هاونێشتمانییه‌ک تر بخوێنێته‌وه‌ پێشگرنگی به‌ هاوئامانجی و هاوپرۆسه‌یی بدرێ نه‌ک ده‌سکه‌وتی حیزبی و مومافه‌سه‌ی حیزبی ته‌سک.

( 25 )
ئه‌وه‌ی به‌تایبه‌تی لای من جێگه‌ی داخه‌ هه‌ڵوێستی سیاسیی کۆمپانیای وشه‌یه‌ به‌ تایبه‌تی ده‌رباره‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌ریم و پارتی
7- هه‌لوێست به‌رامبه‌ر سه‌رۆکایه‌تی و پارتی. ئه‌وه‌ی به‌تایبه‌تی لای من جێگه‌ی داخه‌ هه‌ڵوێستی سیاسیی کۆمپانیای وشه‌یه‌ به‌ تایبه‌تی ده‌رباره‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌ریم و پارتی.
له‌ کاتێکدا له‌ ئێران و ئه‌فغانستان نیو ئه‌وه‌نده‌ی کوردستان ئه‌وا به‌ ئاشکرایی و بێباکی و به‌ربه‌رییانه‌ ته‌زویر له‌ هه‌لبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا نه‌کرا، که‌چی له‌ ئێران و ئه‌فغانستان به‌ هۆی ئۆپۆزیسیۆنی مه‌بده‌ئی و نه‌به‌رده‌وه‌، ته‌زویره‌که‌ نیونه‌ته‌وه‌یی کراو ئه‌نجامه‌کانی هێشتا له‌ زۆر رووه‌وه‌ بۆ خزمه‌تی پرۆسه‌ی دیمۆکراتی و دژه‌گه‌نده‌ڵی هه‌ر دوو گه‌له‌که‌ کاریگه‌رن و به‌رده‌وام ده‌بن. که‌چی به‌ داخه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی به‌ خۆیان ده‌ڵێن ئۆپۆزیسیۆن و گۆڕانخواز و یاسا خواز هه‌لوێستی زه‌عیفترین ئیمانیشیان نه‌نواند به‌وه‌ی که‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش بڵێن ئێمه‌ به‌شداری په‌رله‌مان ده‌که‌ین به‌لام سه‌رنج و گومانمان له‌و ئه‌نجامه‌ هه‌یه‌ له‌ کاتێکدا هیچ ده‌وڵه‌تێکی دنیا پیرۆزبایی ڵێنه‌کردووه‌ و به‌ هه‌لبژاردنێکی دروستی دانه‌ناوه‌..

( 26 )
له‌ کاتی هه‌لبژاردندا وته‌ی سه‌ر زاری کۆمپانیای وشه‌ ئه‌وه‌ بوو که‌: باوه‌رمان به‌ سه‌رکردایه‌تی نییه‌ و ده‌نگی بۆ ناده‌ین، به‌لام ئه‌و باوه‌رنه‌بوونه‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تی دوای هه‌لبژاردن چی لێهات؟
له‌ کاتی هه‌لبژاردندا وته‌ی سه‌ر زاری کۆمپانیای وشه‌ ئه‌وه‌ بوو که‌: باوه‌رمان به‌ سه‌رکردایه‌تی نییه‌ و ده‌نگی بۆ ناده‌ین، که‌ ئه‌مه‌ به‌لای منه‌وه‌ سه‌یرترین هه‌لوێستی سیاسیی غه‌یبی بوو! چۆن باوه‌رت به‌ شتێک نییه‌ که‌ هه‌یه‌، یاسایه‌کی تایبه‌تی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم هه‌یه‌، فه‌سڵێکی تایبه‌تی به‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌ و سه‌رۆک حیزبێکی گه‌وره‌ و خاوه‌ن ئه‌ماره‌ت کاندیده‌ و ده‌یه‌وێ ده‌سه‌لاتی خۆی و بنه‌ماله‌که‌ی بسه‌پێنێ. ئیدی سه‌رم سورمابوو باوه‌رمان به‌ سه‌رۆکایه‌تی نییه‌ یانی و له‌و حاله‌ته‌دا باوه‌رت پێ بێ یان نه‌بێ چ له‌ راستی مه‌سه‌له‌که‌ ده‌گۆڕێ.! به‌لام ئه‌و باوه‌رنه‌بوونه‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تی دوای هه‌لبژاردن چی لێهات؟
1- وه‌ک وتم لیستی گۆران لاوازترین {تحفض) ی به‌رامبه‌ر به‌ ته‌زویری هه‌لبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ده‌رنه‌بری و که‌م یان زۆر، دوور یان نزیک خۆی له قه‌ره‌ی نه‌دا.
2- ده‌ق له‌ سی یان سیویه‌کی ئابدا بوو، که‌ به‌ناوی لیستی گۆران- ه‌وه‌ په‌نایان بۆ سه‌رۆکی ته‌زویر بردو له‌ به‌ری پارانه‌وه‌ که‌ به‌ سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێکی مه‌رحه‌مه‌تی خۆی 1600 که‌سی ده‌رکراویان بۆ بگێرنه‌وه‌. ئه‌مه‌ ئه‌وانه‌ بوون که‌ باوه‌ریان به‌ سه‌رۆکایه‌تی نه‌بوو. ئه‌مه‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌سته‌یه‌کی تازه‌ی هه‌لبژێردراو له‌ لایه‌ن خه‌لکه‌وه‌ تا نوێنه‌ری ئازار و ئاواته‌کانیان بن، ریکه‌وتی یادی 31 ی ئاب یه‌کسه‌ر دوای سه‌رکه‌وتنیان له‌ هه‌ڵبژاردن به‌ ده‌رفه‌تێکی مێژوویی زێرین بزانن تا هه‌لوێستیکی مه‌بده‌ئی ئێنسانی نه‌ته‌وه‌یی به‌و بۆنه‌وه‌ بنوێنن و به‌یانێ ده‌رکه‌ن و داوا له‌ په‌رله‌مان بکه‌ن کۆببێته‌وه‌ و پرۆژه‌ی یاسایه‌ک بۆ ئیدانه‌کردنی خیانه‌تی سیویه‌کی ئاب و داواکردنی ئاشکراکردنی پێشینه‌ و نهێننیه‌کانی و ئاشکراکردنی کوژراو و گیراو و قوربانییه‌کانی و گێرانه‌وه‌ی ئاواره‌کانی و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی قوربانییه‌کانی و سزادانی تاوانباره‌کانی بکه‌ن.
یان له‌ جیاتی پارانه‌وه‌ له‌ سه‌رۆک و سه‌لماندنه‌وه‌ی قودسییه‌ته‌ له‌ شکاندننه‌هاتووه‌که‌ی، کۆمپانیای وشه‌ دلسۆز بوایه‌ بۆ بروانه‌بوونه‌که‌ی به‌ سه‌رۆکایه‌تی بۆ سه‌لماندنی ئه‌مه‌ش ده‌بوو داوا له‌ مه‌سعود بارزانی بکا ئه‌و به‌لێنه‌ی خۆی به‌جێبێنێ که‌ له‌ سلێمانی له‌ ژێر فشاری کامپینه‌که‌ی مندا، ته‌سلیم بوو-و داوای کرد ئه‌و مادده‌یه‌ی ده‌ستوور که‌ ده‌سه‌لا‌تی دیکتاۆری به‌رفراون به‌ سه‌رۆک ده‌دا، هه‌ر هه‌مووی هه‌ڵگیرێ، ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی مه‌سعود بارزانی به‌ ده‌نگ و ره‌نگ و راپۆرت هه‌یه‌، بۆ لیستی گۆران کاری له‌ سه‌ر ناکات؟ نا، له‌ جیاتی ئه‌مه‌ ماستاوکردن بۆ سه‌رۆک و سازش کردن بۆ پارتی و نزیکبوونه‌وه‌ی هه‌لپه‌رستانه‌ی بێ بناغه‌و پاکانه‌ له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ به‌رده‌ه‌وامه‌ وه‌ک هه‌موو هیوای گۆڕانی میلله‌ت ئه‌وه‌ بێ که‌ کۆمپانیای وشه‌ جێگای مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی ئێستا بگرێته‌وه‌ له‌ ‘پێوه‌ندی ستراتیجی، له‌گه‌ڵ پارتیدا، واته‌ له‌ خزمه‌تی بنه‌ماڵه‌دا و کردنی به‌ عه‌زیا له‌م میلله‌ته‌.

( 27 )
دوای شەش ساڵ پروپاگاندەی بۆشی رێفۆم لە ناو یەکێتییدا، ئێستا بانگاشەی بۆشی ریفۆرمخوازیی نێچیروان دەکەن لە ناو پارتیدا
3- بۆ ماوه‌ی به‌لای که‌مه‌وه‌ شه‌ش ساڵی ره‌به‌ق ئه‌فسانه‌ی گۆڕان و ریفۆرمتان له‌ ناو یه‌کێتیدا به‌ بێ بناغه‌و ئه‌نجام په‌ره‌پێدا، ئێستاش ئه‌وه‌ به‌ هیممه‌تی کۆمپانیای وشه‌و ته‌ئسیری گه‌وره‌ی ئێوه‌ له‌ سه‌ر (هاولاتی و لڤین) ئه‌و ئه‌فسانه‌ بێزهێنه‌ره‌وه‌ دروست ده‌که‌ن و میلله‌تی هه‌ژاری پێهه‌ڵده‌خه‌ڵێتنن که‌ ئه‌مجار نێچیروان بارزانی ده‌بێته‌ پاله‌وانی ریفۆرم له‌ ناو پارتیدا و هه‌لبه‌تا ئاخری ئه‌و دوو باڵه‌ گرنگه‌ی ریفۆرم یه‌کده‌گرن و حوکمێکی مۆدیرن و به‌هه‌شت بۆ میلله‌ت دروست ده‌که‌ن. واته‌ ریفۆرم له‌ناو پارتیدا ته‌نیا له‌ ناو بنه‌ماله‌وه‌ دێ به‌لام له‌ ناو یه‌کێتیدا ناکرێ له‌ رێگای تازه‌ بنه‌ماله‌وه‌ بۆ نموونه‌ له‌ رێگای هێرۆ خانه‌- ه‌و ریفۆرم بکرێ له‌ کاتێکدا گه‌ر به‌راوردی ئه‌م دوانه‌ بکه‌ین ده‌بینین هه‌موو تاوانه‌کانی گه‌نده‌ڵی و شاردنه‌وه‌ی بودجه‌ و یه‌کنه‌گرتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌کان و هێزی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ و به‌رده‌وامی حوکمی میلیشیا و گه‌نده‌ڵی کۆنتراکته‌کانی نه‌وت و کوشتن و سوتاندنی هه‌زاران ژن وقۆرخکرنی هه‌موو ده‌رفه‌ته‌کانی کارو ژیان له‌لایه‌ن حیزبه‌وه‌ و ته‌سلیمکردنی ئابووری و بازاری کوردستان به‌ تورکیا و دارمانی ئابووری ناوخۆ و کوشتنی وزه‌ و هیوا و ئاواره‌کردنی گه‌نجان و رووخانیی ئاستی په‌روه‌ره‌ده‌یی و زانستی زانکۆکان و هه‌للوشینی پاره ‌و ملکوماڵێ میلله‌ت له‌ لایه‌ن حیزبه‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌کانه‌وه‌ و به‌ ده‌یان ده‌ردو به‌لای تر له‌ سه‌رده‌می زێرینی کابینه‌ی کاک نێچیرواندا و به‌ سیاسه‌تی ئه‌و له‌ ژێر سایه‌ی راسته‌وخۆی ئه‌ودا ئه‌نجامدران و ئێستاش ئه‌و له‌ ده‌ره‌وه‌ی حوکمیش ده‌سه‌لات و هێزی زۆر له‌ سه‌رۆکوه‌زیرانه‌که‌ی ئێستای یه‌کێتی زیاتره‌.

( 28 )
ڕەقیی و توندیی لەگەڵ د. بەرهەم و کۆسرەت و نەرمونۆلی لەگەڵ بنەمالەی بارزانیی
پێم سه‌یره‌ له‌ کاتێکدا به‌رێزتان ئه‌وه‌نده‌ توند و ره‌ق بوون ده‌رباره‌ی هیچ جۆره‌ هاوکاری و ڵێکگه‌یشتنێک له‌ گه‌ل د. به‌رهه‌م [ که‌ له‌ له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ کاک حه‌مه‌ تۆفیق باسم کرد) و به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ کاک کۆسره‌ت [کاتێ له‌ سه‌ردانی سێیه‌ممدا له‌گه‌ڵم باس کردی]، ته‌نانه‌ت به‌ مه‌رجی قبۆڵکردنی ئه‌جندای گۆرانیش به‌ و بیانوه‌ی که‌ ئه‌وان گه‌نده‌ڵن، که‌چی ئێستا ئێوه‌ نه‌ک هه‌ر بنه‌ماله‌ به‌ گه‌نده‌ڵ نازانن و وشه‌یه‌ک ده‌رباره‌ی سه‌رۆکی ته‌زویر و سه‌رۆکوه‌زیرانی پێشوو نالێن و له‌ مه‌سه‌له‌ی فه‌زیعه‌تی ئاشتیی هه‌ورامی و نێچیروان بارزانیدا له‌ په‌رله‌مان ده‌ورێکی زۆر هه‌زیلتان هه‌بوو.

(29 )
وا ده‌رده‌که‌وێ بتانه‌وێ بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رکردایه‌تی ته‌قلیدی خۆتان، بزوتنه‌وه‌ی گۆران به‌ ئاقاری موساوه‌مه‌ و خزمه‌تی بنه‌ماله‌ی بارزانیدا به‌رن، به‌لکو له‌ راگه‌یاندنه‌کانی به‌رێزتان و کاک حه‌مه‌ تۆفیق و کاک شۆڕش حاجی و نووسینه‌کانی رۆژنامه ‌و زۆر ‌هێمای تر، وا ده‌رده‌که‌وێ بتانه‌وێ بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رکردایه‌تی ته‌قلیدی خۆتان، بزوتنه‌وه‌ی گۆران به‌ ئاقاری موساوه‌مه‌ و خزمه‌تی بنه‌ماله‌ی بارزانیدا به‌رن. دیاره‌ هه‌لوێستی زۆر سه‌لبی کۆمپانیای وشه‌ به‌رامبه‌ر من له‌ کاتی هه‌لبژاردن و به‌تایبه‌تی دوای هه‌لبژاردن، به‌شێکه‌ له‌م ستراتیجییه‌. به‌لام من حه‌ز ناکه‌م مه‌سه‌له‌ی شه‌خسی، که‌ لای من گرنگی نییه‌، له‌گه‌ل مه‌به‌سته‌ ده‌ستووری و دیمۆکراتی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان تێکه‌ڵ بکه‌م.

(30 )
گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئاینده‌ییه ‌و رزگارکردنی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان له‌ سیستمی دزیی داگیرکاریی به‌ربه‌ریی بنه‌ماله‌یی ژنکوژ چار نییه‌ ده‌بێ ئه‌جندا و ئامانجی سه‌ره‌کی و جه‌وهه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بێ

8- گۆڕان و وتاری یاسایی تاوان: گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئاینده‌ییه ‌و رزگارکردنی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان له‌ سیستمی دزیی داگیرکاریی به‌ربه‌ریی بنه‌ماله‌یی ژنکوژ چار نییه‌ ده‌بێ ئه‌جندا و ئامانجی سه‌ره‌کی و جه‌وهه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بێ. بۆ ئه‌مه‌ش ناتوانرێ چاو له‌ رابردوو بپۆشرێ و هه‌رچ تاوانیكی کۆن یان تازه‌ بکرێ دوای 24 سه‌عات له‌ بیر بچێته‌وه‌. ده‌ورێکی گه‌وره‌ی گۆڕان ئه‌وه‌یه‌ بیره‌وه‌ری به‌کۆمه‌لیی میلله‌ت بێ و پارێزه‌ری ژیان و که‌رامه‌ت و مافه‌کانی رابردوو-و ئێستای بێ.

(31)
حەزەرت دەربارەی ڕابردووی خۆت نابێت ببێتە هۆی شاردنەوە و فرامۆشکردنی تاوانەکانی رابردوو

به‌ رای من ترس و حه‌زه‌ر ده‌رباره‌ی رابردووی خۆت و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی تاوانبارکردنی تۆ یان هاوه‌له‌کانت به‌ تایبه‌تی به‌ کاره‌ساته‌کانی کاتی شه‌ڕی ناوخۆیی له‌گه‌ڵ پارتی یان ئه‌نفال نابێ ببێته‌ هۆی موساوه‌مه‌ له‌گه‌ڵ پارتی یان بنه‌ماڵه‌کان چونکه‌ ئه‌مه‌ مه‌سه‌له‌ی تاکه‌که‌سان نییه‌ به‌لكو مه‌سه‌له‌ی عه‌داله‌ت و حوکمی یاسا و پاککردنه‌وه‌ی رابردوو-و راستکردنه‌وه‌ی مێژوو-وبه‌رپردسیی ویژدانیی ئێمه‌ به‌رامبه‌ر هه‌زاران شه‌هی دو قوربانی غه‌در لێکراو. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌رێزتان نه‌توانن باسی کاره‌ساتی وه‌ک سیویه‌کی ئاب و تاوانه‌کانی تری شه‌ری براکوژی و تاوانه‌‌کانی دزی و تالانی مالی میلله‌ت بکه‌ن، له‌ هه‌مان کاتدا نابێ هه‌وڵبده‌ن بیانشارنه‌وه‌ یان سه‌ربه‌سه‌رییان پێبکه‌ن وه‌ک زۆر جار له‌ هه‌لوێست و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌کانی کۆمپانیای وشه‌دا ده‌رده‌که‌وێ (بۆ نمونه‌ له‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ولی گرتنی به‌رێز کاک سه‌رکه‌وتی کوببه‌دا که‌ بوه‌ هۆی ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌کی به‌هێز له‌لایه‌ن لیستی گۆرانه‌وه‌ به‌لام بۆ ده‌رکردنی 1600 که‌س له‌ به‌ر بارزانی پارانه‌وه‌ ، یان به‌رامبه‌ر ته‌زویرکردنی ئیراده‌ی میلله‌تێک له‌ هه‌لبژاردن سه‌رۆکایه‌تیدا رێگه‌تان به‌ من نه‌دا دوو ده‌قیقه‌ که‌ی. ئێن.ئێن به‌کار بێنم تا داوا له‌ جه‌ماوه‌ر بکه‌م خۆپیشاندان بکا، یان تاوانبارکردنی تۆ له‌ لایه‌ن پارتی یه‌وه‌ به‌ ئه‌ندازیاری شه‌ڕی براکوژی که‌ بووه‌ هۆی بلاوکردنه‌وه‌ی زنجیره‌ی ‘ خه‌ون یان مۆته‌که‌، که‌ ده‌بوو رانه‌گیرابایه‌، یان ئه‌و راگه‌یاندنه‌ بۆ هاولاتی که‌ کۆمپانیای وشه‌ ئه‌وه‌نده‌ی به‌لگه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسان هه‌یه‌ که‌ بلاوبکرێنه‌وه‌ حکومه‌ت ده‌ڕوخێ، یان راگه‌یاندنی تۆ له‌ چاوپێکه‌وتنی که‌ی. ئێن. ئێن دا که‌ گه‌نده‌ڵی که‌سان نین و سیستمه‌ و براده‌رانی ئێوه‌ش که‌م یان زۆر که‌سانی گه‌نده‌ڵی تێدان، هتد، هتد). مه‌سه‌له‌ی تاوانی کوشتن و برین و خیانه‌ت دژی گه‌ل و گه‌نده‌ڵی و تالانکردن و دزینی بوجه‌ و ملکومالی میلله‌ت تاوانن به‌ مانای سیاسی و ئه‌خلاقیی و یاسایی وشه‌ی تاوان. بۆیه‌ ته‌نیا وتاری یاسایی ده‌بێ بۆ پێناسه‌کردن و وه‌سفکردن و چاره‌سه‌ری ئه‌و تاوانانه‌ بخرێته‌ کار.

( 32 )
ئه‌وه‌ی له‌ کوردستاندا بزره‌ و بوونی نییه‌ تا ئێستا وتاری یاسایی و ده‌وری یاسادانان و یاساو حوکمی یاسایه‌ له‌ چاره‌سه‌ری تاوانه‌کانی رابردوو – و ئێستاشدا به‌ تاوانی به‌رده‌وامی ئه‌نفالکردنی ژنانی کوردستانه‌وه‌.

ئه‌وه‌ی له‌ کوردستاندا بزره ‌و بوونی نییه‌ تا ئێستا وتاری یاسایی وده‌وری یاسادانان و یاسا و حوکمی یاسایه‌ له‌ چاره‌سه‌ری تاوانه‌کانی رابردوو – و ئێستاشدا به‌ تاوانی به‌رده‌وامی ئه‌نفالکردنی ژنانی کوردستانه‌وه‌. به‌داخه‌وه‌ ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تایه‌کی لاوازی ده‌رکه‌وتنی وتاری یاسایی لای لیستی گۆڕانیش نییه‌. من له‌ به‌رنامه‌ی کامپینی سه‌رکردایه‌تیمدا پێشنیازی دوو یاسام کردبوو، یه‌که‌م بۆ چاره‌سه‌ری تاوانه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ مرۆڤی کورد له‌ لایه‌ن ده‌سه‌لاتی عێراقی یان کوردییه‌وه‌ له‌ 1961 ه‌وه‌ تا ئێستا، و دووه‌م بۆ چاره‌سه‌رکردنی یاسایی تاوانه‌کانی دزی و داگیرکارییه‌کانی مالی ده‌وله‌ت و میلله‌ت و بوجه‌و سامان، له‌ لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی حیزبییه‌وه‌ له‌ 1992 – وه‌وه‌ تا ئێستا. ته‌نیا ئه‌و کاته‌ی که‌ به‌ ئیراده‌ی ئازادی میلله‌ت یاسای پێویست بۆ جاره‌سه‌ری تاوانه‌کان ده‌رده‌چێ و تاوانباران ده‌درێنه‌ داداگا و قوربانییه‌کان قه‌ره‌بوو ده‌کرێنه‌وه‌ و مال و سامان و پاره‌ی گه‌ل بۆ گه‌ل ده‌گێردرێته‌وه‌، ئه‌وسا ده‌توانین به‌ ویژدانی ئارامه‌وه‌ ئه‌و پرسانه‌ حه‌واله‌ی مێژوو بکه‌ین نه‌ک بۆ بێده‌نگبوون به‌رامبه‌ریان به‌لکو بۆ تۆمارکردنیان وه‌ک به‌شێک له‌ بیره‌وه‌ری به‌ کۆمه‌ڵی زیندووی گه‌له‌که‌مان و گوازتنه‌وه‌ی بۆ نه‌وه‌کانی دادێ بۆ په‌ندو لێفێربوون هه‌تا هه‌تایه‌.

( 33 )
پەرلەمان دەسەلاتی شەشەمە
9. په‌رله‌مان و ئۆپۆزیسیۆن: له‌ ناو ئه‌و سیستمه‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌ به‌ربه‌رییه‌دا که‌ هێمام بۆ کرد، په‌رله‌مان ته‌نیا ده‌سه‌لاتی شه‌شه‌مه‌ له‌ دوای ده‌سه‌لاتی ره‌های دوو سه‌رۆک حیزبه‌کان، ده‌سه‌لاتی بێسنووریی بنه‌ماله‌کانیان، ده‌سه‌لاتی ده‌زگای پاراستن و زانیاری و میلیشیا تایبه‌تییه‌کانیان، ده‌سه‌ڵاتی مه‌کته‌بی سیاسییه‌کان، ئه‌وسا حکومه‌ت، که‌ له‌ سه‌رووی په‌رله‌مانەوه‌یه‌، ئه‌وسا په‌رله‌مان به‌و سه‌رۆکایه‌تییه‌ و به‌رێوه‌بردن و کارکردنه‌ جوانه‌ی. بۆیه‌ تا ئێستا ئه‌و ده‌زگا ساخته‌یه‌ له‌ گه‌مه‌یه‌کی گالته‌کردن به‌ چه‌مک وپرۆسه‌ی په‌رله‌مانیی و دیمۆکراسییه‌ت زیاتر نییه‌. له‌ کاتێکدا پارتی زیره‌کانه‌ بۆ خۆشکردنی ئه‌و گه‌مه‌یه‌ دوو ژنی یه‌کێتی تێک به‌رداوه‌ ( له‌ کاتێکدا ده‌یان ژن رۆژانه‌ به‌ره‌ورووی توندوتیژی وکوشتن ده‌بنه‌وه‌و خانمان کوێستان و سۆزان بێباکن به‌رامبه‌ریان) و ئه‌ماره‌تی دوبه‌ی خۆی په‌ره‌پێده‌دا و قودسییه‌تی خۆی ده‌سه‌لمێنێته‌وه‌، ئێوه‌ش له‌ په‌رله‌مانیشدا، له‌ به‌ر ئه‌جندای شه‌خسی ته‌سک، جه‌خت له‌ سه‌ر قودسییه‌تی که‌مال که‌رکوکی [ یان سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان چونکه‌ ئێستا باوه‌رتان به‌ سه‌رۆکایه‌تییه‌کان هه‌یه‌) ده‌که‌نه‌وه‌ و داوا له‌ جه‌نابیان ده‌که‌ن سۆزانی خاله‌ شه‌هاب-تان بۆ ته‌مێ بکات! به‌راست له‌ خه‌ون یان مۆته‌که‌ش دا ره‌چاوم نه‌ده‌کرد بزوتنه‌وه‌یه‌ک که‌ گوایه‌ بۆ گۆڕان و مۆدێرن کردن هاتبێته‌ کایه‌وه‌ کاری په‌رله‌مانی بۆ ئه‌م ئاسته‌ گوناحه‌ دابه‌زێنێ.

( 34 )
به‌بێ ئازادیی و بوونی کاتی ته‌واو بۆ دیبات و ئازادیی پرسیارلێکردن و پرسینه‌وه‌ له‌ ‘سه‌رۆکی هه‌رێم’ و سه‌رؤکی وه‌زیران و وه‌زیران و فه‌رمانبه‌ران و حیزبه‌ سیاسییه‌کان و بنه‌ماله‌کان، هتد کاری په‌رله‌مانی له‌ گه‌مه‌یه‌کی چه‌واشه‌کاری به‌ولاوه‌ نییه‌
ئه‌مه‌ زیاتر له‌ مه‌سه‌له‌ی گوایه‌ لێپێچینه‌وه‌ی ئاشتی هه‌ورامی دا، به‌ ته‌واوی ده‌رکه‌وت. په‌رله‌مان خۆی یانی ئاخاوتن، قسه‌کردن، ، بۆیه‌ شه‌ری قسه‌ [دیبات ] رۆح و ناوه‌رۆک و میتۆد و میکانیزمی کاری په‌رله‌مانییه‌. به‌بێ ئازادیی و بوونی کاتی ته‌واو بۆ دیبات و ئازادی پرسیارلێکردن و پرسینه‌وه‌ له‌ ‘سه‌رۆکی هه‌رێم’ و سه‌رؤکی وه‌زیران و وه‌زیران و فه‌رمانبه‌ران و حیزبه‌ سیاسییه‌کان و بنه‌ماله‌کان، هتد کاری په‌رله‌مانی له‌ گه‌مه‌یه‌کی چه‌واشه‌کاری به‌ولاوه‌ نییه‌. به‌داخه‌وه‌ ئێستا له‌وه‌ ده‌چێ له‌ جیاتی لێپرسینه‌وه‌ له‌ سه‌رۆکی هه‌رێم و کاره‌کانی و سه‌فه‌ره‌کانی و پێوه‌ندییه‌کانی و ته‌زویره‌کانی و رابردووه‌کانی و مووچه‌ و پاره‌ و سامانه‌کانی، هتد، ئێستا ئه‌وتان کردبێته‌ حه‌که‌م له‌ کاره‌کاندا و چاو له‌ ده‌ستی هیممه‌ت ومه‌رحه‌مه‌تی ئه‌و بن. کاتێ له‌ دیباتی فه‌زیعه‌ته‌ ئاشکراکه‌ی ئاشتی هه‌ورامی – دا سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان رازی نه‌بوو له‌ مافی پرسینی سێ پرسیار زیاتر بدا به‌ لیستی گۆڕان ده‌بوو به‌شدارییان نه‌کردایه‌ و په‌رله‌مانیان جێهێشتایه‌. ئه‌مه‌ مه‌سه‌له‌یه‌که‌ دیباتی سێ ڕۆژیی هه‌لده‌گرێ نه‌ک سێ سه‌عاتی. ئه‌مه‌ په‌رله‌مان نییه‌ که‌ مافت ناداتێ له‌ سێ پرسیار زیاتر بکه‌ی ئه‌مه‌ باخچه‌ی ساوایانه‌. کاریگه‌ری هه‌ر کارێک به‌ ئه‌نجام و ده‌سکه‌وته‌کانی ده‌پێورێ نه‌ک چه‌واشه‌کاری میدیایی وه‌ک له‌ هه‌رێمدا بۆته‌ عاده‌ت. کوا ئه‌نجامی فه‌زیعه‌ته‌که‌ی ئاشتی هه‌ورامی چی بوو. که‌مترین شت ده‌بوو لیژنه‌یه‌کی پسپۆڕی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ بۆ به‌دواداچوون دروست کراباو بۆ ساغکردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌ خه‌ته‌رناکه‌و ته‌واوی کێشه‌ی نه‌وت و گرێبه‌سته‌کان و پرۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی کوردستان و پێوه‌ندی به‌ به‌غداو کۆمپانیاکانه‌وه‌ جه‌دوه‌لێکی زه‌مه‌نی بۆ کاره‌کانی ئه‌و لێژنه‌یه‌ دانرابایه‌.

( 35 )
دەبوو لیستی گۆران هه‌ر به‌ر له‌ ده‌ستبه‌کارکردنی په‌رله‌مان به‌ هاوکاری لیسته‌کانی تر به‌ تایبه‌تی یه‌کگرتوو – وکۆمه‌لی ئیسلامی ، پرۆژه‌ی یاسای گۆڕینی په‌یره‌وی ناوخۆی پرۆسه‌ی کاری په‌رله‌مانیان پێشنیاز کردبایه‌ و سووربوونایه‌ له‌ سه‌ری

بۆیه‌ هه‌ق وابوو براو خوشکانی خۆشه‌ویست و به‌رێزی لیستی گۆران هه‌ر به‌ر له‌ ده‌ستبه‌کارکردنی په‌رله‌مان به‌ هاوکاری لیسته‌کانی تر به‌ تایبه‌تی یه‌کگرتوو – وکۆمه‌لی ئیسلامی ، پرۆژه‌ی یاسای گۆڕینی په‌یره‌وی ناوخۆی پرۆسه‌ی کاری په‌رله‌مانیان پێشنیاز کردبایه‌ و سووربوونایه‌ له‌ سه‌ری وه‌ک یه‌که‌م پرۆژه‌ی یاسایی که‌ ده‌بێ بریار بدرێ و ده‌وری و مافی ئۆمپۆزیسیۆن به‌ گشتی و تاکتاکی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و پرۆسه‌ی دیبات و ستاندارده‌کانی و به‌رێوه‌بردنی و مافی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ به‌ یاسا و کاتی وه‌ک یه‌ک بۆ وتار دان و ده‌ربرینی سیاسه‌تی جیاوازی بلۆکه‌ په‌رله‌مانییه‌کان و به‌ته‌له‌فزیۆن نیشاندانی راسته‌وخۆی دیباته‌کان هتد به‌ وردی به‌ یاسا دیاریبکرێن. به‌بێ ده‌رچوونی یاسایه‌کی له‌م چه‌شنه‌ په‌رله‌مان هه‌ر باخچه‌ی ساوایان ده‌مێنێته‌وه‌ و له‌و پرسانه‌دا که‌ ده‌سه‌لات به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ره‌کی هه‌یه‌، وه‌ک یاسای هه‌لبژرادنی عێراق، مه‌ودا و کاتی گه‌مه‌که‌ که‌مێ به‌رفراوان ده‌کاته‌وه‌ له‌ مه‌سه‌له‌کانی میلله‌تیشدا ده‌بێ مناله‌کان به‌ عاقڵی دابنیشن و ئه‌و پرسیارانه‌ نه‌که‌ن که‌ گه‌وره‌کان به‌ تایبه‌تی ‘سه‌رۆکی ساخته‌ی هه‌رێم’ بره‌نجێنن به‌لکو ده‌بێ وه‌ک حه‌که‌م و بابه‌گه‌وره‌ سه‌یریان بکه‌ن. ئه‌مه‌ زۆر دووره‌ ته‌نانه‌ت له‌ سه‌ره‌تا ساده‌کانی کاری په‌رله‌مانییه‌وه‌. بۆ مه‌سەله‌یه‌کی ئێنسانی و خه‌ته‌رناکی گه‌وره‌ی وه‌ک به‌رده‌وامی ئه‌نفالکردنی ئافره‌ت له‌ ژێر ده‌سه‌لاتی سیستمی بنه‌ماله‌یی به‌ربه‌ری له‌ کوردستاندا له‌ جیاتی سووربوون له‌ سه‌ر دیباتکردنی چه‌ند رۆژه‌ی ئه‌و کاره‌ساته‌ و چوونه‌ ناو وردو درشتی هۆکاره‌کانی، به‌داخه‌وه‌ فراکسیؤنی گۆران وه‌ک حیزبێک یان رێکخراوێکی مه‌ده‌نی بچووک بێ ، به‌یانێک ده‌رده‌کا!

( 36 )
کاری په‌رله‌مانی زانسته‌: واته‌ زانین و شاره‌زایی و ته‌نانه‌ت پسپۆری هه‌م له‌ کارو پرۆسه‌ی په‌رله‌مانی خۆیدا و له‌و بابه‌ته‌ گرنگانه‌ی باس ده‌کرێن

10- زانست و زانیاری. لایه‌کی تری کاری په‌رله‌مانی زانسته‌: واته‌ زانین و شاره‌زایی و ته‌نانه‌ت پسپۆری هه‌م له‌ کارو پرۆسه‌ی په‌رله‌مانی خۆیدا و له‌و بابه‌ته‌ گرنگانه‌ی باس ده‌کرێن و ده‌بێ دیبات بکرێن. ئه‌ندامێکی په‌رله‌مان ده‌توانێ چی ده‌رباره‌ی فه‌زیعه‌ته‌که‌ی ئاشتی هه‌ورامی بڵێ که‌ نه‌زانی دی،ئێن. ئۆ –ی نه‌رویجی و جێنێل ئینێرجی تورکی و هێریتیجی به‌ریتانی و کۆمپانیکانی تر چین و کێن و چۆن هاتوونه‌ کوردستان و کێ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئیمزاکردوون و به‌ چ مه‌رجێک و ئه‌و ئیمکانیاتی توێژینه‌وه‌ و باسکاریی و به‌ده‌ه‌ستهێنانی زانیاری له‌ لا نه‌بێ چ وه‌ک توانای خۆی وه‌ک زانینی زمان و خوێندنه‌وه‌و به‌دواداچوون چ وه‌ک پاڵپشتی ده‌زگایه‌کی لیكؤڵینه‌وه‌ و میدیای پێشکه‌وتوو. به‌ داخه‌وه‌ ئه‌مه‌ش له‌ کاری په‌رله‌مانی کوردیدا به‌دیناکرێ. یان چ ده‌توانی ده‌رباره‌ی کێشه‌ی تراژیدیای به‌رده‌وامی توندوتیژیی دژی ژنان بڵێی گه‌ر داتا و زانیاری که‌یسه‌کانت لا نه‌بێو ده‌وری پۆلیس و خه‌سته‌خانه‌ و ده‌سه‌لات و کۆمه‌ل ئاشكرا نه‌بێ. کۆمه‌لگه‌ی کوردستان له‌و هه‌ژده‌ ساله‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردییدا ئه‌وه‌نده‌ جه‌نگه‌ڵیی کراوه‌ که‌ ته‌نانه‌ت ناوو وێنه‌ی ژنه‌ کوژرا وو سوتاوه‌کانیش ئاشکرا ناکرێن.

( 37 )
کۆمه‌لگای کوردیی به‌ته‌واوی کۆمه‌لگایه‌کی حیزبیی ساخته‌کاری سه‌قه‌ته
راستی کۆمه‌لگای کوردیی به‌ته‌واوی کۆمه‌لگایه‌کی حیزبیی ساخته‌کاری سه‌قه‌ته‌. کۆمه‌ڵگای مۆدێرن له‌ سه‌ر سێ بنچینه‌ی لێکدانه‌براو دامه‌زراوه‌: دیمۆکراسی، یاسا و زانست، ئه‌وه‌ی رۆح و میکانیزمی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ل و ژیانه‌ زانسته‌. به‌بێ زانست نه‌ دیمۆکراسی. نه‌ یاسا ناتوانن کارا بن. لای ئێمه‌ نه‌ دیمۆکراسی، نه‌ یاسا ، نه‌ زانست ده‌وریان هه‌یه‌. نه‌ ئیراده‌یه‌کی سیاسی یان نه‌خشه‌ی ستراتیژیی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌یه‌ که‌ ئه‌و سێیانه‌ وه‌ک سیستمی سیاسی مۆدێرن پێکه‌وه‌ کۆ بکاته‌وه‌.‌
بۆیه‌ بوونی یاسایه‌ک بۆ رێکخستنی په‌رله‌مان خۆی و کاره‌کانی و ئه‌رک و مافی په‌رله‌مانتاران زۆر پێویسته‌.

( 38 )
دروستکردنی بینایه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی نوێی گه‌وره‌ی مۆدیرن بۆ په‌رله‌مان
گرنگه‌ ئه‌م یاسایه‌ پرۆژه‌ی دروستکردنی بینایه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی نوێی گه‌وره‌ی مۆدیرن بۆ په‌رله‌مان بگرێته‌وه‌ که‌ به‌شی تایبه‌تی توێژینه‌وه‌و باسکاریی و به‌کارهێنانی داتای کۆمپیوته‌ری ئینته‌رنێت و کتێبخانه‌و ئۆفیس و ژووری لیژنه‌کان و هۆلی کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و بۆ رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و خه‌لکیش تێدا بێ و له‌به‌ر دەمی بینایه‌که‌ش مه‌یدانی تایبه‌تی بۆ مۆنیومێنت و نیشاندانی کاری هونه‌ری و ئاهه‌نگی کراوه‌و کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و خۆپیشاندان هه‌بێ و سێ ده‌وره‌که‌شی باخ بێ.
بینایه‌ی په‌رله‌مان ده‌بێ جوانترین و گرنگترین بینایه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان بێ. له‌ رووی ئارکیتێکچه‌رییشه‌وه‌ دیزاینێکی مۆدیرن و جوان و سه‌رنجراکێش بێ که‌ ئه‌رکیتێکچه‌ر و سروشتی کوردستان و که‌لتووری کوردیش ره‌نگی تێدا بداته‌وه‌. هه‌روا په‌رله‌مانتاران پێویسته‌ ده‌رماله‌ی (مه‌نحه‌) یه‌کی تاتبه‌تییان بۆ توێژینه‌وه‌ به‌کارهێنانی باسکاران و راوێژکاران و به‌دواداچوون هه‌بێ و مه‌رج بۆ سه‌رفکردن و به‌کارهێنانی ئه‌و ده‌رماڵه‌ دابنرێ. هتد به‌بێ ریفۆرمی کارو پرۆسه‌ی په‌رله‌مان خۆی و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیی و شاره‌زایی په‌رله‌مانتاران و زیادکردنی ده‌سه‌لاتیان به‌ تایبه‌تی له‌ رووی به‌ده‌ه‌ستهێنانی زانیاریی وکاتی ته‌واو بۆ دیبات و ماف و پرۆسه‌ی یاسادانانه‌وه‌‌، په‌رله‌مان ناتوانێ ببێته‌ ده‌زگایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی کاریگه‌ر. بۆیه‌ له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ یاسای ریفۆرمی پرۆسه‌ی په‌رله‌مانیدا، پێشکه‌شکردنی پرۆژه‌ی یاسایه‌ک بۆ ئازادیی زانیاریی یه‌کجار گرنگ و پێویسته‌. ئه‌م یاسایه‌ بوو که‌ فه‌زیعه‌تی ئاشتی هه‌ورامی و دی.ئێن.ئۆی له‌ نه‌رویج ئاشکرا کرد. ئه‌م یاسایه‌ زۆر به‌ کاریگه‌ریی له‌ به‌ریتانیاش هه‌یه‌و و ده‌کرێ له‌ مۆدێلی نه‌رویج و به‌ریتانیا بۆ کوردستانیش که‌ڵک وه‌ربگیرێ.
گه‌ر گۆڕان ئۆپۆزیسیۆن نه‌بێ به‌رامبه‌ر پارتی ئیدی ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیا ئۆپۆزیسیۆن بێ به‌رامبه‌ر یه‌کێتی یان باله‌کانی یه‌کێتی به‌ بێ ئه‌وه‌ی له‌ شتی شه‌خسی به‌ولاوه‌، ئامانجه‌کانی ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنبوونه‌ روون بێ.

( 39 )
ڕوون نییە گۆڕان ئۆپۆزیسیۆنە بەرامبەر کێ و بۆچی؟

11- کاری ئۆپۆزیسیۆنیی: تا ئێستا لام روون نییه‌ کاری ئۆپۆزیسیۆنی لیستی گۆڕان چییه‌ و ئۆپۆزیسیۆنه‌ به‌رامبه‌ر کێ. گه‌ر گۆڕان ئۆپۆزیسیۆن نه‌بێ به‌رامبه‌ر پارتی ئیدی ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیا ئۆپۆزیسیۆن بێ به‌رامبه‌ر یه‌کێتی یان باله‌کانی یه‌کێتی به‌ بێ ئه‌وه‌ی له‌ شتی شه‌خسی به‌ولاوه‌، ئامانجه‌کانی ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه‌ روون بێ چونکه‌ ئێستا باسی ده‌ستوور و رێکه‌وتنی ستراتیجی پارتی و یه‌کێتی و بوجه ‌و جیاکردنه‌وه‌ی حیزب له‌ حکومه‌تیش هتد ناکه‌ن. به‌رێزت له‌ چاوپێکه‌وتنێکتدا ئاماژه‌ت به‌وه‌ کرد که‌ خه‌ڵک بۆیه‌ ئێوه‌ی هه‌لبژاردوه‌ تا ببنه‌ ئۆپۆزیسیۆن نه‌ک به‌شداری حکومه‌ت بکه‌ن. دوای تۆش کاک شۆڕش حاجی –ش هه‌مان قسه‌ی دووباره‌ کردووه‌.

( 40 )
بەشداری کردن لە حکومەتی د. بەرهەم دا هەنگاوێکی گەورە دەبوو بۆ پێشەوە

مه‌سه‌له‌ی گرنگی وه‌ک به‌شداری یان به‌شدارینه‌کردنی حکومه‌ت ده‌بوو وا به‌ ئاسانی بریار نه‌درایه، بەشداری کردن لە حکومەتی د. بەرهەم دا هەنگاوێکی گەورە دەبوو بۆ پێشەوە. گه‌ر گۆڕان ته‌نیا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌شی وه‌رگرتبا و بیتوانیایه‌ ریفۆرمی جددی له‌ په‌روه‌رده‌دا بکا سه‌رکه‌وتنێکی گهو‌ره‌ ده‌بوو ‌
به‌رای من مه‌سه‌له‌ی گرنگی وه‌ک به‌شداریی یان به‌شدارینه‌کردنی حکومه‌ت ده‌بوو وا به‌ ئاسانی بریار نه‌درایه‌. من نازانم هه‌موو نوێنه‌رانی گۆران به‌شدار بوون له‌و بریاره‌دا و چۆن و چ میکانیزمێک تا ئێستا بۆ دیبات و ئاخاوتن و پرۆسه‌ی دیمۆکراتی راده‌ربرین و ده‌نگدان له‌ سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ هه‌یه‌؟ که‌ ئه‌گه‌ر هه‌بێ پێویسته‌ خه‌ڵک بیبینێ و هه‌ستی پێبکاو به‌شدار بێ تێێدا، واته‌ ده‌کرێ هه‌موو ئاخاوتنه‌کان له‌ رێگای ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ بلاو بکرێنه‌وه‌.

( 41 )
ئه‌وه‌ ته‌واو دروست نییه‌ که‌ خه‌لک تەنیا ئێوه‌ی بۆ ئه‌وه‌ هه‌لبژاردووه‌ ببن به‌ ئۆپۆزیسیۆن، خه‌لك بۆ ئه‌وه‌ پشتگیری گۆڕانی کردووه‌ تا گۆڕان بکات له‌ سیستمدا و ئامانجه‌کان و به‌لینه‌کانی بێنێته‌ دی.

به‌لام به‌لای منه‌وه‌ ئه‌وه‌ ته‌واو دروست نییه‌ که‌ خه‌لک ئێوه‌ی بۆ ئه‌وه‌ هه‌لبژاردووه‌ ببن به‌ ئۆپۆزیسیۆن، خه‌لك بۆ ئه‌وه‌ پشتگیری گۆڕانی کردووه‌ تا گۆڕان بکات له‌ سیستمداو ئامانجه‌کانو به‌لینه‌کانی بێنێته‌ دی. گه‌ر ئه‌مه‌ له‌ رێگای به‌شداری له‌ حکومه‌تدا کرا بایه، رێگاکه‌ی کورتتر ده‌کرده‌وه‌وه‌ کاریگه‌ر تر ده‌بوو. هه‌روه‌ها من دژی ئه‌وه‌ش نیم هاوکاری له‌گه‌ڵ کاک نێچیروان یان پارتیش به‌ گشتی بکرێ به‌لام شێوازو چؤنێتیه‌که‌ی ده‌بێ جیاواز بێ له‌وه‌ی پێێ ده‌وترێ رێکه‌وتنی ستراتیجی پارتی و یه‌کێتی، واته‌ ده‌ىی روونبینی تێدابێ و بۆ خه‌ڵک بلاوبکرێته‌وه‌ له‌ سه‌ر چ بنه‌مایه‌کی ده‌ستوری و یاسایی و دیمۆکراتی و بۆ به‌جێهێنانی ‌ چ ئامانجێکی ریفۆرم و گۆڕانی دیمۆکراتی و خزمه‌تی داواکانی گه‌ل رێککه‌وتوون. ده‌بێ رێکه‌وتنه‌کان به‌ پرۆسه‌یه‌کی روونکار بن و به‌نووسین بن و بلاو بکرێنه‌وه‌ نه‌ک ته‌نیا دیماگۆگی قسه‌ و به‌ڵێن. بۆیه‌ به‌لای منه‌وه‌ ئاماده‌یی د. به‌رهه‌م و دیاره‌ له‌ پشت ئه‌وه‌وه‌ پارتی و یه‌کێتیش بۆ به‌شداری گۆڕان و حیزبه‌کانی تر له‌ حکومه‌تدا هه‌نگاوێکی گرنگ بوو که‌ ده‌بوو یه‌کسه‌ر و به‌په‌له‌ ره‌تنه‌کرابایه‌وه‌و گفتوگوی له‌ سه‌رکراباو خاڵی هاوبه‌ش له‌ به‌رنامه‌کانی ئێوه‌ و هاوپه‌یمانی و چاکسازی به‌ تایبه‌تی بۆ ریفۆرم ده‌ستنیشان کرابان و بکرابان به‌ به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی ئه‌و حکومه‌ته‌ و به‌رنامه‌ی یاسادانان و پیکهێنانی کابینه‌یه‌کی زۆر له‌ ئێستا باشتر. گه‌ر گۆڕان ته‌نیا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌شی وه‌رگرتباو بیتوانیایه‌ ریفۆرمی جددی له‌ په‌روه‌رده‌دا بکا سه‌رکه‌وتنێکی گه‌ره‌ ده‌بوو. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ که‌ پێوانه‌ی کاره‌کانی گۆران پێویسته‌ سه‌رکه‌وتنی کۆنکریتی بێ له‌ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی گه‌ل و به‌ڵێنه‌کانی و ده‌سکه‌وتی کۆنکریتی نه‌ک ته‌نیا ئۆپۆزیسیۆنی نادیار له‌ پێناو ئۆپۆزیسیۆندا.

( 42 )
له‌ هه‌موو سیستمی دیمۆکراتیدا وایه‌ که‌مێتیی په‌رله‌مانی، گه‌ر به‌ رێژه‌ی 48 به‌رامبه‌ر 50 ش بێ چانسی سه‌رکه‌وتنی له‌ پرۆسه‌ی په‌رله‌مانیدا که‌مه‌ مادام هه‌موو بریاره‌کان به‌ ده‌نگدانی زۆربه‌ی ساده‌ ده‌درێن
چونکه‌ له‌ هه‌موو سیستمی دیمۆکراتیدا وایه‌ که‌مێتیی په‌رله‌مانی، گه‌ر به‌ رێژه‌ی 48 به‌رامبه‌ر 50 ش بێ چانسی سه‌رکه‌وتنی له‌ پرۆسه‌ی په‌رله‌مانیدا که‌مه‌ مادام هه‌موو بریاره‌کان به‌ ده‌نگدانی زۆربه‌ی ساده‌ ده‌درێن [ دیاره‌ ئه‌و بریارانه‌ نه‌بێ که‌ دوو له‌ سه‌ر سێی ده‌نگیان ده‌وێ]. بۆیه‌ تا چوار سالی تر گۆران ده‌رفه‌ت و موناوه‌ره‌ی که‌می هه‌یه. به‌لام به‌شداری بە مەرج له‌ حکومه‌تدا ئه‌و هه‌ستیاریی و مونافه‌سه‌ شه‌خسییانه‌ی لاده‌برد و ده‌کرا په‌رله‌مانتارانی لیستی هاوپه‌یمانیش بۆ پشتگیری هه‌ندێ یاسای باش رابکێشرین یان هاوکاری له‌نا و په‌رله‌ماندا به‌ گشتی پۆزه‌تیڤتر بێ.

( 43 )
پێویستە ئۆپۆزیسیۆن بکرێتە بەرەیەکی فراوانی ئۆپۆزیسیۆنی گەل

ئێستاش که‌ گۆڕان ده‌وری ئۆپۆزیسیۆنی هه‌لبژاردووه‌ گرنگه‌ به‌رنامه‌ی ئه‌و ئپۆزیسیۆنه‌ به‌ پرۆسه‌ی دیمۆکراتی بریار بدرێ و به‌ به‌شداری له‌گه‌ل حیزبه‌کانی تر به‌ تایبه‌تی یه‌کگرتوو-و کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌گه‌ری ئازاد به‌ره‌یه‌کی فروانی ئۆپۆزیسیۆن پێکبهێنرێ وله‌ کاری حیزبی ته‌سکی تاکره‌وانه‌ و نه‌خوێدنه‌وه‌ی خه‌ڵکی تر دووربکه‌ونه‌وه‌. دیاره‌ ئه‌لته‌رناتیڤی باشتریش هه‌بوون و هه‌ن به‌لام به‌ نه‌بوونی ئاماده‌یی هاوکاری و کرانه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی که‌سانی تر، ئه‌مانه‌ فرامۆشکران. ئه‌گینا وه‌ک جوگرافیا له‌ هه‌موو ناوچه‌ی گه‌رمیان و سلێمانی و کۆیه‌، لیستی گۆڕان و من ده‌نگی هه‌ره‌ زۆربه‌مان بۆ په‌رله‌مان و سه‌رکردایه‌تێش هێنا و ئه‌وه‌ شه‌رعییه‌تی دیمۆکراتی جه‌ماوه‌ری بۆ دۆزینه‌وه‌ی شێوازێک بۆ کارکردنی هاوبه‌ش بۆ به‌ریوه‌بردن و پێشخستنی ئه‌و ناوچانه‌و رزگارکردنیان له‌و فرامۆشی و ناعه‌داله‌تییه‌ی تێیدابوون ، فه‌راهه‌م کردووه‌ گه‌ر ئیشی له‌ سه‌ر بکرێ.

( 44 )
ڕێگای هیچ دایەلۆگێکتان لەگەل من نەداوە.

برای به‌رێز کاک نه‌وشیروان
دیاره‌ له‌ دوای هه‌لبژاردنه‌وه‌ هه‌رجه‌ند زۆریش هه‌وڵم دا مه‌جالی هیچ دایه‌لۆگه‌لێکتان چ له‌ گه‌ل به‌رێزت یان براده‌رانی کۆمپانیای وشه‌ یان براده‌رانی ره‌گ له‌ ده‌ره‌وه‌ نه‌داوه‌ ته‌نانه‌ت له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فونیشه‌وه‌. ته‌نانه‌ت هه‌ولێکی زۆرمدا لیستی ده‌رکراوه‌کانم بده‌نێ تا له‌ له‌نده‌ن له‌ رێگه‌ی ئه‌منێستی و کۆمه‌ڵێ رێکخراوی یاسایی نێونه‌ته‌وه‌یی و حکومەتی بەریتانیی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه‌ کاری له‌ سه‌ر بکه‌م، به‌لام دوای چه‌ندین به‌لێن ئه‌مه‌ش نه‌کرا. دیاره‌ منیش ده‌متوانی هه‌مان هه‌لوێست به‌کاربێنم.

( 45 )
قه‌یناکا ئێمه‌ نانمانبڕاوه‌، به‌لام هیوابڕان زۆر ناخۆشتره‌.
به‌لام پێش گه‌رانه‌وه‌م بۆ له‌نده‌ن هاولاتییه‌ک ته‌له‌فونی بۆ کردم و وتی:” قه‌یناکا ئێمه‌ نانمانبڕاوه‌، به‌لام هیوابڕان زۆر ناخۆشتره‌. بۆ خاتری خوا ئه‌مجاره‌ش هیوامان نه‌بڕن.” منیش ئه‌م نامه‌ درێژه‌م، که‌ به‌ راستی نیازی نامه‌یه‌کی ته‌نیا جه‌ند دێڕیم هه‌بوو، بۆیه‌ نووسی هه‌ر نه‌بێ ئه‌و دایه‌لۆگ و کرانه‌وه‌ و به‌شداریی و فشاره‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بپارێزن که‌ رێگه‌ نه‌دا جه‌ماوه‌ر ‌به‌ تایبه‌تی گه‌نجه‌کانمان و که‌سوکاری شه‌هیده‌کانمان بێهیوا بن. ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی ده‌نگی داوه‌، ده‌نگی به‌ پاشه‌رۆژێکی باشتر به‌ خۆی و به‌ مناله‌کانی داوه‌ نه‌ک بۆ دروستکردنه‌وه‌ی ستراکتوری حیزبی مه‌رکه‌زیی نا دیمۆکراتی دابڕاو له‌ میلله‌ت و ئازارو ئاواته‌کانی.
هیوای ئه‌م نامه‌یه‌ پاراستنی ئه‌و هیوایه‌یه‌ خه‌ڵک به‌ گۆڕانی دیمۆکراتی هه‌یه‌تی: وه‌ک پرۆسه‌و شیوه‌ی کارکردنی نوێی زانستی، ده‌ستووری، ده‌زگایی ، دیمۆکراتی، جه‌ماوه‌ریی نموونه‌یی کراوه‌ و روونکار نه‌ک قسه‌و به‌لێنی یه‌کلایه‌نی سه‌ر ته‌له‌فزیۆن ورۆژنامه‌ حیزبییه‌کان.
په‌ندێکی ئینگلیزی ده‌لێ:” تۆ ناتوانی مالی خه‌ڵک چاک بکه‌ی که‌ نه‌توانی له‌ پێشه‌وه‌ مالی خۆت چاک بکه‌ی.”
به‌ هیوای به‌خته‌وه‌ری و سه‌رکه‌وتنتان

برات
که‌مال میراوده‌لی
سه‌رۆکی هه‌لبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان لە ناوچه‌ی گه‌رمیان و سڵێمانی و کۆیه‌.
10- 12- 2009

وەڵامی کاک نەوشیروان

برای بەرێزم کاک د. کەمال
هیوادارم شاد و بەختەوەر بن.
بە سوپاسێکی زۆرەوە نامەکەتانم وەرگرت. بە وردی خوێندمەوە.
ویستم بەم نامەیە ئاگادارتان بکەم کە زۆر بیرو بۆچوون و پێشنیازی باشی تێدایە. دڵنیابە ئەوەندەی لە تواناماندا بێت، هەولی جێبەجێکردنی ئەدەین.
بێگومان ئەو نامە و هەڵسەنگاندنانە بۆ ئێمە پێویست و بە سوودن.
هیوادارم هەمیشە لە چاودێرییدا بن و هەر بیرو بۆچوونێکتان هەبوو ئاگادارمان بکەن.
لەگەڵ رێزی بێئەندازەی،
نەوشیروان مستەفا
22- 12- 2009

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
دکتۆر کەمال میراودەلی

ئەرشیڤی بەڕێز: دکتۆر کەمال میراودەلی