دڵشاد مەجید: فوئاد حسێن و عادل عبدالمھدی. لەبەردەم شەش مەرجی قورس. یان دەبێ جێبەجێی بکەن یانیش دەبێت بارگەیان بپێچنەوە.!

ئەم ڕاپۆرتەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، لەسەر ئەو میوانداریەی کە ڕۆژی 21- 5- 2019 بۆ وەزیری دارایی فوئاد حسین و بەرێوەری کۆمپانیای سۆمۆ سازیان کردبوو. کۆبونەوەکە لەسەر چۆنیەتی فرۆشتنێ نەوتی […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

ئەم ڕاپۆرتەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، لەسەر ئەو میوانداریەی کە ڕۆژی 21- 5- 2019 بۆ وەزیری دارایی فوئاد حسین و بەرێوەری کۆمپانیای سۆمۆ سازیان کردبوو.
کۆبونەوەکە لەسەر چۆنیەتی فرۆشتنێ نەوتی ھەرێم و بڕگەی (ج) لە مادەی 10 ی یاسای بودجەی عیراق بوو..
دوای ئەوەی لێژنەکە ڕاپۆرتی وەزارەتی نەوتی عیراقی سەبارەت بەبڕی نەوتی ھەناردەکراوی ھەرێم پێ دەگات، ھەروەھا ڕاپۆرتی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عیراقی پێ دەگا سەبارەت بەگوژمەی ئەو پارانەی بۆ ھەرێم نێردراوە. ئەم دانیشتنە و میوانداریە لەڕۆژی 21- 5 لەگەل وەزیری دارایی فوئاد حوسێن ئەنجام دراوە.

لەکۆبوونەکە وەزیر ئەم خاڵانەی خستۆتە ڕوو:
1- سەرەتا وەزیر باسی چۆنیەتی ناردنی بەشە بودجەی ھەرێم لەساڵی 20108ی کرد کە مانگانە (317) ملیار دینار بووە کە کۆی گشتی لەو ساڵە ( 2 تڕلیۆن 477 ملیار دینار ) بووەو بۆ ھەرێم نێردراوە.
2- ھەروەھا وەزیر دەڵێ: لە مانگی ئەیلولی 2018 رێکەوتنێک لەنێوان عەبادی و نێچیرڤان بارزانی مۆرکراوە. کە مانگانە 100 ملیۆن دۆلاری تر بخرێتە سەر 317 ملیار دینارەکە. بەڵام حکومەتی عەبادی ئەو زیادەی نەنارد تا کۆتایی 2018 ھەر ( 317) ملیار دینارەکە نێردراوە.
3- لەساڵی 2019 گۆژمەی بودجەی سالانەی ھەرێم لە بودجەی عیراق لە 2 ترلیۆن و 477 ملیار دینار لەساڵی 2018 بۆ ساڵی 2019 بۆ 5 ترلیۆن و 44 ملیار دینار بەرزکرایەوە.
ئەم ڕێکەوتن و زیادانەی وەزیر خستیە بەرچاوو ھەروەھا دابەشنەکردنی مووچەی فەرامنبەران بەشێوەیەکی ڕێک و پێک لەلایەن حکومەتی ھەرێم گفتووگۆ و دەماڵیەکی زۆری لێکەوتەوە. لەو کۆبوونەوەیە ناڕەزایی زۆر رووبەرووی فوئاد حوسێن کرایەوە. ھەتا گەیشتە ئەو ڕادەیەی ھودا سجاد پێی ووت تۆ وەزیری دارایی عیراقی نەک وەزیری دارایی ھەرێم، ئەم تەخشان و پەخشانە بە پارەی عیراق مایەی قوبڵکردن نیە.. بۆیە لەکۆتایی کۆبوونەکە لیژنەی دارایی چەند ڕاسپاردەیەکی بۆ حکومەتەکەی عادل عبدالمھدی نارد.. یەکێک لەو بڕگانە لەبەرژەوەندی فەرمانبەرانی ھەرێمە..
ئەگەر بێت و حکومەت ئەو ڕاسپاردانە جێ بەجێ نەکات.. ئەگەری زۆری ھەێە ئەوا وەزیری دارایی بۆ لێپرسینەوە بانگ بکرێتە پەرلەمان..

ئەمەش ڕاسپاردەکانە.
1- دەبێت سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی ناچار بکا، کە پابەند بێ بەبڕگەی ج لەمادەی 10 ی بوودجەی عیراق. ئەگەر نا عادل عبدالمھدی بەرپرسیارە دەبێت لەبەرامبەر پەرلەمانی عیراق.
2- دەبێت ئەمنیداری ئەنجومەنی وەزیران ، ئەو چەترە یاسایانە بخاتە ڕوو ، کەبەچ یاسایەک لەسەردەمی حکومەتی عەبادی ئەو بڕە پارانە نێردراوە بۆ ھەرێم.
3- دەبێت وەزارەتی نەوتی عیراق رێوشوێنی قانونی دژی ئەو کۆمپانیانە بگرێتەبەر کە نەوتی ھەرێم بەبێ رەزامەندنی وەزارەت دەکڕن.
4- وەزارەتی دارایی دەبێت حکومەتی ھەرێم پابەند بکا، کەسەرجەم میلاکی فەرمانبەرانی ھەرێم بەمەدەنی عەسکەری تەسلیمی وەزارەتی دارایی بکا، دوابەرواریش 30- 6 واتە کۆتایی ئەم مانگە، بۆئەوەی ھەرفامبەرێک ببتە خاوەنی ژمارەی خۆی لەلیستی فەرمانبەرانی عیراق.
5- ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەبێت حکومەتی ھەرێم ناچار بکات ، ئەو مووچانەی کەمانگانە ناوەند بۆ ھەرێمی دەرێنێ، بگاتە دەستی فەرمانبەران، نەک ئەو مووچانەلەشتی تر سەرفی بکات..ئەگەر نەکرا دەبێت حکومەتی ناوەند خۆی مووچەکان بداتە فەرمانبەرانی ھەرێم.
6- پەلە کردن لەدەرکردنی یاسای نەوت و غاز، لەوەرزی داھاتووی پەرلەمان.

ئەگەر بێت و عادل عبدالمھدی و فوئاد حوسێن لەم ماوەیە، ئەو ڕێوشوێنانە نەگرنەبەر.. بەبێ دووڵی ھەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی دەگیرێتەبەر.
ئەمرۆش ھەوڵدرا ئەم ڕاپۆرتە بخرێتە ناو لیستی کارەکانی پەرلەمان. بەڵام بەدلگرانی و عەرقەلە بۆدروستکردن وخاوە خاوە لێکردن بەھەرحاڵ خرایە ناو بەرنامەی کارەکانی پەرلەمان.

# دەقی بەڵگەنامەی ڕاپۆرتی میوانداریەکە.
# قسەی پەرلەمانتار ھودا سجاد لە کۆبوونەکە..
# وێنەی دانیشتکەی رۆژی 21- 5. لیژنەی دارایی لەگەل وەزیری دارایی.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
دڵشاد مەجید

ئەرشیڤی بەڕێز: دڵشاد مەجید