شێرزاد شێخانى: ئێكسپايه‌ر.

هه‌ولێريات له‌و رۆژانه‌دا دكتۆره‌كى به‌يته‌رى كه‌ ئێستا پێيان ده‌رێن ( فێته‌رنه‌رى ) هۆشدارييه‌كى براوكرده‌وه‌ كه‌وا له‌ده‌واجنه‌كى يه‌ك له‌ناوچه‌كانى كوردستان مريشك به‌ هۆرمۆنه‌كى ده‌كوترێ كه‌ مادده‌يه‌كى تێدايه‌ خه‌ركى تووشى سه‌ڕه‌تان ده‌كاتن […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

هه‌ولێريات
له‌و رۆژانه‌دا دكتۆره‌كى به‌يته‌رى كه‌ ئێستا پێيان ده‌رێن ( فێته‌رنه‌رى ) هۆشدارييه‌كى براوكرده‌وه‌ كه‌وا له‌ده‌واجنه‌كى يه‌ك له‌ناوچه‌كانى كوردستان مريشك به‌ هۆرمۆنه‌كى ده‌كوترێ كه‌ مادده‌يه‌كى تێدايه‌ خه‌ركى تووشى سه‌ڕه‌تان ده‌كاتن خوا به‌دوورمان بگرى لێى. داواشى له‌حكومه‌تى هه‌رێم كرديه‌ كه‌وا به‌فرياى ئه‌و حاڵه‌ته‌ بكه‌وى و عيلا‌جه‌كى بكا. ته‌بعه‌ن كه‌لعاده‌ حكومه‌ت حه‌تاكو ئێستاش ته‌قه‌ى سه‌رى دێ و ئاوڕه‌كى له‌و مه‌سه‌له‌يه‌ نه‌دايته‌وه‌، چونكى مه‌سئولانى حكومه‌ت ئه‌و خواردنانه‌ ناخۆن كه‌ تاجيره‌ بێويژدانه‌كان ده‌رخواردى ميلله‌تى‌ ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر نا مشووريه‌كى ئه‌و مه‌سه‌له‌يان ده‌خواردو حه‌دده‌كيان لۆ داده‌نا. ئه‌وه‌ به‌شه‌كى گچكه‌يه‌ له‌و هه‌موو كاره‌ساتانه‌ى له‌و زه‌مانه‌دا رۆژانه‌ به‌سه‌رمان دێن.
به‌نزين كو‌اليتى خراپه‌و فيل په‌مپ ده‌سووتێنى و سه‌ياره‌ ئاگر تێبه‌ر ده‌دا. ده‌رمان ئێكسپاريه‌ر ده‌بى، تاريخه‌كه‌ى ده‌گۆڕنو جاره‌كيدى له‌سه‌يده‌ليه‌كان ده‌يفرۆشنه‌وه‌. برنج فه‌رده‌كه‌ى ده‌گۆڕن دواى به‌سه‌رچوونى ماوه‌كه‌ى سه‌ر له‌نوێ ده‌يهيننه‌ ناو بازاره‌كانه‌وه‌. حه‌تا ئه‌و ئاوى به‌ناو مه‌عده‌نى و پاكه‌ش پييسه‌، ئاوى به‌لوعه‌كان زۆر له‌و پاكترن. له‌و زه‌مه‌ندا ويژدانى زۆربه‌ى تاجيرو كاسبكاران مرديه‌، له‌بۆ ئه‌وه‌ى زووتر ده‌وڵه‌مه‌ند بن و زه‌ره‌ر له‌تيجارته‌كانيان نه‌كه‌ن، به‌هه‌مو نه‌وعه‌ك قۆڵى خه‌ركى ده‌بڕن شته‌كانيان به‌سه‌رياندا ساغ ده‌كه‌نه‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى محاسه‌به‌ش نيه‌ و حكومه‌ت وياسا ته‌داخول ناكه‌ن، لۆيه‌ تاجيره‌كان به‌كه‌يفى خۆيان ژه‌هر ده‌رخوارده‌ى خه‌ركى ئه‌و هه‌رێمه‌ ده‌ده‌ن.
ئه‌توو وه‌ره‌ ته‌ماشا بكه‌ رۆژ نيه‌ ده‌يان تۆن خواردن به‌هۆى ماوه‌ى به‌سه‌رچوونى نه‌سوتێندرێ، به‌ران رۆژه‌ك نه‌مانبيست يه‌ك له‌و تاجيرانه‌ بدرێنه‌ دادگا و حوكم بدرێن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى خه‌رك‌ ژه‌هرخوارد ده‌كه‌ن. ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ى ماده‌كه‌ى ده‌سوتێنن و پێى ده‌رێن جاره‌كيدى وا مه‌كه‌ .هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ وايكرديه‌ زۆربه‌ى ئه‌و تاجيره‌ بێويژدانانه‌ جاره‌كى دى ئه‌و ئيشه‌ قۆڕانه‌ دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌ چونكى ترسيان له‌محاسه‌به‌ نيه‌.
له‌ زه‌مانى مه‌دا تاجيرو كاسبكار ئه‌وه‌نده‌ به‌ويژدان وده‌ستپاك بوون، به‌لايانه‌وه‌ تاوانه‌كى زۆر گه‌وره‌بوو ئه‌گه‌ر فرتوفێر له‌خه‌‌ركى بكه‌ن. دوكاندار ئه‌گه‌ر كيلۆيه‌ك برنجى بفرۆشتبايه‌، له‌لايه‌كى ته‌رازووه‌كه‌ى كيسه‌يه‌كى به‌تارى له‌گه‌ر وه‌زنه‌كه‌ داده‌نا لۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ر كيسه‌ برنجه‌كه‌ هاوتا ببته‌وه‌ .. مه‌نجه‌ره‌ك ماستى بفرۆشتبايه‌، مه‌نجه‌ره‌كى به‌تارى له‌لاى وه‌زنه‌كه‌ داده‌نا لۆ ئه‌وه‌ى يه‌كسان بن. به‌قار ‌ته‌ماته‌ى باشو رزێوى جودا ده‌كرده‌وه‌و هه‌وڵى نه‌ده‌دا رزييه‌كان بخاته‌ بنه‌وه‌ حه‌تا كڕيار نه‌يبينى. ده‌رمان ئيختساسى حكومه‌ت بوو، كێ ده‌وێرا به‌قاچاخيش دوو پاكه‌ت حه‌ب بينيته‌ بازاڕه‌وه‌. ئه‌گه‌ر حه‌قتان ده‌وێ ده‌تانم برێم ئه‌و ئه‌خلاقه‌ ناشرينانه‌ى ئێستا هه‌مووى له‌دواى راپه‌ڕينه‌وه‌ سه‌ريان هه‌ردايه‌، ئه‌و كاته‌ى حكومه‌ته‌كه‌مان ره‌خاوه‌تى كرد له ‌موحاسه‌به‌ى تاجيره‌ بێويژدانه‌كان و بازاڕى به‌ڕه‌‌ڵلا كرد ، ئێستاش زۆربه‌ى ده‌سه‌راتداران خۆيان بونه‌ تاجيرو شه‌ريكه‌ تاجير لۆيه‌ موحاسه‌به‌ به‌يه‌كجارى نه‌ما.
ئينسان له‌و هه‌رێمه‌دا ئێستا دائيم له‌قه‌له‌ق دايه‌. يه‌ك به‌خۆم دائيمه‌ن قه‌له‌قم، ئايا ئه‌و ئاوه‌ى ده‌خۆمه‌وه‌ پاكه‌ يان نا. ئه‌و ده‌رمانه‌ى به‌كارى ده‌ينم ئێكسپايه‌ره‌ يان هێشتا مايتى. حه‌تا كرێمه‌ستيه‌كى ده‌خۆم به‌ عه‌ده‌سه‌ ته‌ماشاى ماوه‌ى به‌سه‌رچونى ده‌كه‌م نه‌بادا به‌سه‌رى تێپه‌ريبى . ژيانى ئه‌وهاش زۆر ناخۆشه‌، به‌ركو مرده‌نييه‌ كه‌ ئه‌توو سيقه‌ت به‌حكومه‌ت و تاجيره‌كانيشت نه‌بيتن. ئێستا نيسبه‌ى نه‌خۆشى زۆر زيادى كرديه‌ چونكى ئه‌و خواردنانه‌ى ده‌يخۆين به‌هه‌زار نه‌وع ده‌ستكارى كرايه‌. ئه‌نواعى هۆرمۆن وماده‌ى كيميايى له‌مێوه‌و سه‌وزه‌ ده‌درێ. گۆشتو مريشك خوا ده‌زانى چى لێ ده‌كه‌ن. حه‌تا ماسيش له‌ناو حه‌وزه‌كاندا كه‌لاكى تۆپى حه‌يوانى ده‌ده‌نێ.. ئاخر له‌و وه‌زعه‌دا هێشتا باشه‌ به‌رده‌وامى ژيان هه‌يه‌، ئه‌گه‌ر چى به‌ نه‌خۆشى وناخۆشيش به‌رێى ده‌كه‌ين. حه‌تا ئه‌و كاته‌ى حكومه‌ته‌كه‌مان به‌خه‌به‌ر دێ، لێره‌دا به‌جێتان دێلم .. باقى وه‌لسه‌لام .

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
شێرزاد شێخانی

ئەرشیڤی بەڕێز: شێرزاد شێخانی