کاوسێن بابەکر: یەکێتی و پارتی، بەڕقەبەرایەتی کەرکوک ناگەڕێتەوە!

هەرکاتێ یەکێتی و پارتی تەبابوبن هەرێم پێشکەوتنی گەورەی بەخۆوە دیوە، بەپێچەوانەشەوە هەرجارێک کەوتبنە ڕقابەرایەتی و دژایەتی یەکتر نەک هەر ڕەوڕەوەی پێشکەوتن وەستاوە، بەڵکو ئەگەر شەڕی ناوخۆش نەبووبێ، هەریم کەوتۆتە ناوقەیرانانەوە. […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

هەرکاتێ یەکێتی و پارتی تەبابوبن هەرێم پێشکەوتنی گەورەی بەخۆوە دیوە، بەپێچەوانەشەوە هەرجارێک کەوتبنە ڕقابەرایەتی و دژایەتی یەکتر نەک هەر ڕەوڕەوەی پێشکەوتن وەستاوە، بەڵکو ئەگەر شەڕی ناوخۆش نەبووبێ، هەریم کەوتۆتە ناوقەیرانانەوە. هەموو ئەو ناکۆکیانەش لەسەر دەستکەوتی حزبی و تەنانەت کەسی بوون، بۆ نمونە کەرکوک لەسەر دانانی پاریزگارێک بزانە چ قیامەتێکیان هەڵساندووە، یەکێتی بەشداری دەنگدانی سەرۆکی هەرێم ناکات، بەڵام بۆ ئاهەنگی سوێندخواردنەکە دەچێت! پارتی لەتۆڵەی ئەو دەنگ نەدانە هیچ گرنگی بەو سەرەوەری و دەستکەوتە گەورانەی مام جەلال ندات و لە ووتارەکاندا ناوی ناهێنێ، کەچی دکتۆر بەرهەم باسی گەورەیی مەسعود بارزانی دەکات و لەو ڕێگەیەوە هەوڵی زەمینەسازی بەهێزکردنەوەی برایەتی ئەو دووحزبەدەدات. لە هەموو ئەوانەدا ڕقەبەرایەتی ئەو دوو حزبە بەتایبەت پارتی دژ بەیەکێتی دەردەکەوێ کەدەبوایە پێچەوانەکەی ڕاست باو مەسعود بارزانی ڕۆڵی مام جەلالی دیبا لە تەبایی ئەو دوو حزبەدا!
پارتی لاملی دەکات لەدانانی پارێزگارێکی یەکێتی لەکەرکوک، گوایە داگیرکراوەو پاریزگار هیچ دەستەڵاتیکی نابێ! بەمەش کێشە بۆ سەرجەم پڕۆسەی سیاسی دروست دەکات هەر لەسەرۆکایەتی هەرێم تادروستکردنی کابینەی نوێ، گریمان وایە بەڵام من یەک پرسیار لەپارتیان دەکەم، ئایا ئەگەر لەجێگای ئەم پارێزگارە فاشیستە کوردێک بێ ئەوکارەخراپانەی پارێزگاری ناوبراو ڕاناوەستێ، پاشان کەرکوکیەکان پاڵپشتێکیان بۆ پەیدانابێ هیچ نەبێ گوێیان لێ بگرێ و بەدوای داواکاریەکانیاندابچێ، پێچەوانەی ئەم پارێزگارە کەدژی هەرشتێکە بۆنی کوردی لێ بێ؟! ئەگەر بێویژدانی بکەن و نەڵێن باشترە ئەوا قسەی ئەوانە ڕاستە، کەدەڵێن پارتی هەرگیز لەگەڵ ئاسییکردنەوەو گەڕانەوەی کەرکوک نییە بۆ باوەشی کوردستان. چونکە ئەگەر رازی بێ ئەوا حوکمی ئیعدامی خۆی دەدا لەکوردستان و دەبێتە حزبی دووەم و تەنانەت سێیەم، چونکە کەرکوک سەرچاوەو دەنگی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە و هەرگیز پارتی بەوە رازی نابێ، ئەی بۆ موسڵ و دەوروبەری هیچ کێشەی نەبوو، بەڵکو بەشداریشی کردو جێگری پارێزگاریش بەرخۆی کەوت و تەنانەت هیج پرس و رایەکی نە بەیەکێتی و نە بە کەس کرد ئەدی ئەوێش داگیرنەکراوە؟ یان کێشەی پارتی نفوس و ڕقەبەرایەتیە لەپێناو دەستەڵاتدا! تکایە ئەگەر مەبەستتان گەڕاندنەوەی کەرکوکە هەنگاوی یەکەم هەڵبێنن کەدانانی پاریزگارێکی کوردە و ئەو هەنگاوەش هەنگاوی گەورەترو گرنگتری بەدوادادێت کەدامەزراندنی حکومەتی هەریم و یەکڕیزی و تەبایی کوردە لەبەغدا. تکایە ڕقەبەرایەتی وەلانێن با زامەکانی کەرکوک ساڕێژ بکەین و زەمینەی گەڕاندنەوەی بۆ باوەشی کوردستان خۆش بکەین کە هەر ئەمەش سەنگەری کوردایەتی تۆکمە دەکات.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
كاوسەین ىابەکر

ئەرشیڤی بەڕێز: كاوسەین ىابەکر