جولیان ئاسانگ و تۆمەتی نوێ!

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەرگێرانی بۆ کوردی/ عبدالستار شوانی
لە ئێستادا ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمەریکا 17 خاڵی تۆمەتی ڕوبەڕوی دامەزرێنەری ویکیلیکس جولیان ئاسانگ کردۆتەوە، لە نێویاندا تۆمەتی پێشێڵکردنی یاساکانی سیخوڕی. تۆمەتەکان دەربارەی سەدان هەزار دیکۆمێنتی نهێنی مۆرکراو کە ویکیلیکس لە ساڵی 2010 پەخش و بەڵاویکردەوە. دزە پیکردنی نهێنیەکان، تاوانی جەنگی زۆر ترسناکی ئەمەریکای لە شەڕی عێراق خستەڕوو. یەکێک لە نهێنیە زۆر ناسراوەکان، فلیمێك بوو کە لە هەلیکۆپتەرێکی ئەپاتشی ئەمەریکییەوە گیراوە، پیشانی دەدات کە چۆن لەگۆڕەپانێکی ڕۆژهەڵاتی بەغدا، بەویستی سەربازەکان سەربڕگەیەك(قەسابخانە یەك) دەنێنەوە، بە گولە بارانکردنی کۆمەڵێ خەڵك. یەکێك لە کوژراوەکان ڕۆژنامەوانی رۆیتەرز نەمیر نورەدین بوو. ئەمەریکا پێشوەخت نکوڵی لە بەرپرسیارێتی لەم کەیسەدا کرد. بەڵام لە دواییدا چەند برگەیەکی ڤیدیۆیی لەسەر کوشتارەکە بڵاوکردەوە.
خاڵەکانی تۆمەتە نوێیەکان پێشوەخت و بەڕونی پێمان دەڵێت بابەتەکە دەربارەی چییە: لە یەکەم دزەپێکردنی ویکیلیکس، ترسی ئاسانگ بەردەوام لەوەبوو کە دادگایی بکرێت، نهێنییە دزە پێکراوەکان لە ڕۆژنامە پێشڕەوەکانی جیهان بڵاوکرایەوە، یەکێك لەوانە ڕۆژنامەی( The New York Times ) لە ئەمەریکا، بۆیە ئێستا ڕۆژنامەکە کاردانەوەیەکی بەهیزی هەیە لەوەی کە ئاسانگ بەتۆمەتی سیخوڕی تاوانباربکرێت. ترسی رۆژنامەکە لەوەیە کە تۆمەتێکی ئەوها ئەبێتە مەترسیەکی پێشوەخت بۆ دادگاییکردنی ڕۆژنەمەوانیتر لە دواڕۆژدا گەر بابەتی لەم جۆرە بەڵاوبکەنەوە. دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا ئاماژەیانکرد کە ئاسانگ ڕۆژنامەوان نییە بۆیە ناتوانێت داوای ئەو پارێزبەندیە بکات کە ڕۆژنامەوانەکان هەیانە.
جولیان ئاسانگ بەم کارەی درۆی ئەمەریکای دەربارەی جەنگی عێراق بۆ هەموو جیهان ئاشکراکرد، ئەو کارپێکراوانەی ئەمەریکا دەیویست باشاراوەیی بمێنێتەوە، وردە وردە دەرکەوتن. ئەرکە سەرەکییەکانی رۆژنامەنووس ئەمانەن: دۆزینەوەی ڕاستییەکان( حەقیقەت)، ئاشکراکردن و پیشاندانی، وەهەروەها شەرمەزارکردنی(ئیدانە) کردنی بەرپرسیاری تۆمەتبار. لە دوایی و کۆتاییدا نرخاندنی ئەم ڕەوشەی ئاسانگ لەسەر بنەمای ئەگەری ئەوتێڕوانینە دەوەستێت کە ئاشکراکردنی پێشێلکاریەکان لە عێراق شتێکی باشبوو. ئێمە پێمانوایە پەخشکردنی بەڵگەکانی ویکیلیکس گرنگییەکی زۆری هەبوو بۆ تێگەیشتنمان لە پێشێلکاریەکانی شەڕ لە عێراق.
پێش هەمووشتێك داوای بەسزاگەیاندنی ئاسانگ لە لایەن ولایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا بێباوەڕی ئەمەریکیەکانمان نیشاندەدات کەچۆن ڕاستییەکانی جەنگ رۆژێك لە ڕۆژان دەردەکەون. ئەوەی ئێستا گرینگە بۆ رۆژنامەوان، پارێزگارکردنە لە ڕەوایەتی(حەق) و دۆزینەوەی ڕاستییەکان و ڕاگەیاندنی بەجەماوەر. هەرگیز ڕۆژنامەنووس نابێت دوای داخوازییەکانی دەسەڵاتبکەوێت بۆ شاردنەوەی هەڵەکانیان.

سەرچاوە: Klassekampen

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت