مەحمود عەبدوڵا: سوێندخواردنەکەی نێچیرڤان و گەلە کۆمەکێ دژی پەکەکە.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پارتی هەرکات خەریکی کەتن بێت، هەموان کۆدەکاتەوە. ئەوەی ئێستا بۆ خەڵکی کوردستان ڕونبۆتەوە ئەوەیە هەرکات پارتی بخوازێت هەموو لایەنەکان ڕازیبکات بە تەمای کەتنێکە یان پیلانی کەتنێکی هەیە.
پارتی ئەگەر خیانەتێکی بەدەستەوە نەبێت وەک دوژمنی هەموو هێزه کان دەردەکەوێت بەشەق لەخۆیان دوردەخاتەوە، بەڵام کاتێک نیازی ئەنجام دانی کەتنی هەبێت بەپۆست و بەپارە و هێزی نەرم کۆیان دەکاتەوە، دوای بەدەست هێنانی ئامانج هەر بەشەق لەخۆیان دوردەخاتەوە. تا ڕیفراندۆمەکەیکرد بو بەبرای یەکێتی و ئیتر دوایی ملی شکاند و حەشری ڕاگەیاندنی پێکرد، تا گەیشتە ئەوەی لاهور وتی: ئەگەر بێدەنگ نەبن پێڵاوی لاستیک دەخەینە دەمتان، بەڵام پارتی کاتەکەی ناسک بو کەتنی لەپێشە بۆ یە بێدەنگ بوو تا کەتنی سوێندخواردنەکەی نێچیر تێپەڕێت کە سوێندخواردنەکەخودی کەتنە کە نییە ئامادەکاریە بۆ کەتنەکە. لە پێشتریش کە پارتی کەتنی شەنگالی لە پێش نەبوایە لەگەڵ گۆڕان حکومەت پێک نەدەهات وەزارەتی پێشمەرگەی نەدەدا بەگۆڕان بۆ ئەوەی گۆڕانیش ڕیسوابکات دەبو هەندێ نەرمی بنوێنێ ئینجا هەر بەشەق دەریانبکات. “بەسیاسەت هەندێ شتت ئەدەمێ، دوایی بەشەق لێت دەسێنمەوە.”پارتی دەزانێ چی دەکات، نەک لەبەر سیاسەتزانی، بەڵکو لە بەر ئەوەی پارتی لەگەڵ دەزگامخابەراتیەکان پێکەوە سیاسەتی خۆیان دادەڕێژن.
لە ئێستادا نێچیرڤان دەزانێ کە چ کەتنێک دەکات بەفەرماندیی میتی تورک،وەک چۆن مامەکەی دەیزانی چی ڕودەدات پێش هاتنی داعش، چونکە ئەوان نوێنەری دەزگای هەواڵگری میتن، تەنانەت چەنگیز چاندار لەکتێبەکەیدا ئاماژەی پێدەدات کە شەوڕۆژ لەماڵی بارزانی ڕاوێژکاری میت هەیە و بەرنامەیان بۆدادەنێن.لەکەس شاراوە نیە کە ئەو بنەماڵەیە هێزی خۆیان لەخیانەت و مورتەزەقەیی وەردەگرن، لەناوخۆشدا لەشکرێک نوسەرو ڕۆژنامەنوسیان بەکرێگرتوە بۆ چەواشەکردنی ڕایگشتی و دەمامک کردنی سیاسەتەکانیان. مێژوی بنەماڵە مێژویەکە لەخیانەت هەموو لاپەڕەکانی مێژو پڕن لەخیانەتی نیشتیمانی، لە تیرۆرکردنی سەرکردەکانی باکور، رۆژئاوا، ڕۆژهەڵات لەسەردەستی بارزانی باوک،لە کارەساتی هەکاری، لە شەڕی پەکەکە بەهاوکاری تورکیا، لەسیو یەکی ئاب بەهاوکاری ڕژێمی بەعس تا فرۆشتنی شەنگاڵ و تا ڕیفراندۆمەکە بەردەوام باوک و کوڕوبرازا و نەوەکانیشیان زنجیرەی ئەوخیانەتە درێژ دەکەنەوە، هەریەکەیان لەقۆناغی خۆیاندا بەرپرسیاریەتی ئەوەیان هەیە کە ئەڵقەیەک لە زنجیرەی خیانەت دروستبکەن.
وەک ئاشکرایە پارتی و خودی مەلا مستەفا داهێنەری لێدان لەشۆڕشی پارچەکانی تری کوردستانن، لەناو باشوری کوردستانیش یەکەم نەیاری شۆڕشی نوێ ” سەرکردایەتی کاتی”بوو، دوای ئاشبەتاڵ کە زیانێکی گەورەی لەشۆڕشی نوێدا. هەرپارتیش بوو کە بەهۆی مورتەزەقەیی و بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی ئێران سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی تیرۆر کردن لەوانە سلێمانی موعینی. مسعود بارزانی وەک درێژە پێدەری ڕێبازی مەلا مستەفا بو بەسورەی بەر لەشکر بۆ تورکیا دژی پەکەکە. ئێستا سەرەی برازەکەیەتی واتا نێچیر کە وەک جەنگیز چاندار دەڵێت” ئەردۆگان وەک کوڕی خۆی خۆشی دەوێت” نێچیروان کە دوێنێ وەک”سەرۆکی هەرێم”سوێندی خوارد. لەم ڕێوڕەسمەدا نێچیر خەڵکی زۆری بانگهێشت کرد، لە ناوخۆ نزیکەی هەموو حیزب و کەسایەتیەکان بەشداربون. هەروەها سەرۆک کۆماری عیراق بەشداربو، وەزیری دەرەوەی تورکیا” کە لە بەر ڕەزای ئەو سرودی ئەیڕەقیب لە بەرنامەدا نەبوو”بەشداربو.

ئەم ڕێوڕەسە لەدەرەوەی پەرلەمان بۆچییە؟
یەکەم/ ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئیتر “سەرۆکی هەرێم”وەک پاشایەک ڕەفتار دەکات.
دووەم/ لەکاتێکدا کە تورکیا بەهاوکاری پارتی هێرشی کردۆتە سەر پەکەکە و پەکەکەش چەندین جار هۆشداری داوە لەو خیانەتەی پارتی، واتای ئەوەیە کە هەموو لایەنەکان و کەسایەتیە بەشداربوەکان ڕازین بەو مورتەزەقەییەی پارتی و لەمەودوا ئەم شەڕە لەژێر فەرمانی نێچیروان دا دەبێت. ئەم بەشدارییە کە پارتی و خودی نێچیر پێی شاگەشکە دەبن ئەوەیە کە وتمان” کۆیان دەکەمەوە،کە ئیشم پێنەمان بەشەق بڵاوەیان پێدەکەم”
کۆکردنەوەی ئەو لایەن و کەسایەتیانە تەنها بۆ ئەو دومەبەستەیە واتا نێچیر دەبێتە پاشا و تەحەکوم بە دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمەوە دەکات و، وەک والییەک لە ژێر فەرمانی سوڵتان ئەردۆگاندا دەجوڵێتەوە. و پەیامێکیشە بۆ پەکەکە کە لەو خیانەتەدا هەموان بەشدارن لەژێر فەرمانی من دا،و منیش لەژێر فەرمانی تورکیا.کاتێکیش هەموو هێزەکان لە ژێر فەرمانی نێچیر پاشادا بن، ئیتر خەڵکی کوردستانیش بێدەنگ دەبێت لەخیانەتەکەمان! ئایا خەڵکی کوردستان ئەو خیانەتە قبوڵدەکات و حیزبەکان تێپەڕدەکات! یان خەڵکی کوردستان هێشتا نەگەیشتۆتە ئەو قۆناغەی کە خیانەت و مورتەزەقەی وکوردایەتی لێک جیابکاتەوە؟ ئایا نوسەرو ڕۆشنبیرەکانمان چیدەکەن؟ ! ئایا ئەوانیش تەماشاکەر دەبن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت