دڵشاد مەجید: پارتی بەھەڵە مەسجەکانی یەکێتی دەخوێنێیەوە. ئەمجارەیان بارزانی و کۆسرەت ئاوت کران.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پارتی و بارزانی ھەوڵێکی زۆریان دەدا، ئەو گروپە یاخبووەی ناو یەکێتی، کە بەگروپی (16ی ئۆکۆبەر) پێناسەیان دەکا.. لەبڕیارو ھەژمون و دانوسانی نێوان پارتی و یەکێتی دووریان بخاتەوە. بەڵام ئەم گروپە ھەرجارەی بە موفاجەئەیەک پارتی و بارزانی تووشی شووک دەکەن.. ھەموو پارتیەکان بەقاعیدەو قیادە دەڵێن: ھەرگیز چاوەڕوانی ئەوەمان نەدەکرد، کەیەکێتی دەنگ بەسەرۆکی ھەرێم نەدا.!
پارتی لەسەر ئەو مەسجە ھەڵانەی کەلەناو یەکێتیەوە بۆی دێ، کار دەکا و ھەنگاو دەنێ.. ئەمەش دوو شت دەگەیەنێ:
1- یان ئەو نمایدەو کەسانە، ئاگایان لەبڕیاری ژوورە داخراو و حەقلە بچووکە دەستڕۆیشتەوەکەی ناو یەکێتی نیە، کە لە پشتەوەی کۆبوونەکانی م.س دەدرێن.
2- یانیش ئەمانە وەک ( عەمیلی مزدوج) دووسەرە کار دەکەن، بۆئەوەی پارتی بەھەڵەدا ببەن.. مەسجی ھەڵە دەدەنە پارتی.
بەھەرحال پارتی و بارزانی نازانن کەئەم ھەڵانە لە خوێندنەوەو بڕیاردان. مەوقف و ھەڵوێستی ئەو گروپە توندتۆڵ دەکا وە زیاتر پێدادەگرن لەسەر داواکاریەکانیان.
ئەم جارە ئەم گروپەی ناو یەکێتی سەرکەوتنێکی تری بەدەستھێنا، ئەویش ئەوەیە، کەبارزانی مەرجەع و کۆسرەتی جێگێری حیزبەکەیان لەیاریەکە دەرکرد.
بەڵکو گومانیشیان خستە سەر ئەو مەرجەعەی کەنزیکەی ھەشت مانگە کۆنە یەکێتیەکانی تازەبوو بەپارتی و کۆنە گۆڕانەکانی تازە بوو بەپارتی دروستی دەکەن و دەھۆڵی بۆ لێ دەدەن.
ئێستا ئەو گروپەی ناو یەکێتی ھیچ متمانەیان بەبەڵێن و وەعدەکانی مەرجەع نەماوە. ھەروەھا دەستی کۆسرەت رەسوڵیشیان بڕیی، کە لە مەودوا لەدەرەوەی بڕیارو پرس بەم گروپە، ھیچ رێکەوتنێک بکات.
بۆیە پارتی و بارزانی دەبێ باش تێبگەن، ئەگەر بەردەوام بن لەخوێندنەوەی بەھەڵەی مەسجەکان.. دڵنیابن ئەمجارەیان یەکێتی دەنگ بۆ سەرۆکی حکومەتەکەشتان نادات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت