گفتوگۆی ڕۆژنامەی شپیگڵی ئەڵمانی لەگەڵ” ئەسڵی ئەردۆگان.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەگێران یان زمانزا/ پشکۆ ئەمین

ئەسڵی ئەردوگانی رۆژنامەنوس و رۆمان نوس رەخنەگری دەسەڵاتەکەی تورکیا، باس لە زیندانەکانی تورکیا و زیندانی تاکەکسی و شێوەی ئەشکەنجەدان دەکات کە خۆی تیایدا ژیاوە.
ئەم وتووێژە گۆڤاری شپیگڵی ئەڵمانی لەگەڵیداکردوە.
ئەسڵی ئەردوگان لەدایکبووی 1967 لە ئەستەمبول یەکێکە لە ژنە نوسەر و رۆژنامەنوسەکانی تورکیا.
نوسینەکانی بۆ 20 زمان وەرگێراون، لە رۆژنامەکاندا رەخنە لە چەوساندنەوەی ژن لە کۆمەڵگەی تورکیدا دەگرێت، رەخنە لەو هەڵسوکەوتە نابەجێیە دەگرێت، کە لەگەڵ کورد و ئەرمەندا دەکرێت.
ئەسڵی ئەردوگان ساڵی 2016 دوای کودەتاکە بۆ ماوەی شەش مانگ زیندانی کرا، پاشان ئازادکرا، ئێستا لە ئاوارەیدا دەژی لە ئەڵمانیا. ئەمەش چاوپێپێکەتنەکەی خاتو ئەسڵی لەگەڵ ڕۆژنامەی شپیگڵ:
شپیگل دەپرسێت: رۆژنامەنوس دینیز یوساڵ لەبەردەم دادگای بەرلیندا دەڵێت ئەشکەنجە دراوە، تاوانەکەش دەخاتە ئەستۆی ئەردوگان تۆ دەڵێیت چی؟
ئەسڵی ئەردوگان دەڵێت: ئەوەی دەنیز وتویەتی ئێستا زۆر بڵاوە لە زیندانەکانی تورکیادا.
شپیگڵ: تۆ خۆت چەند مانگێک زیندانی بوویت، ئایە تۆش وا دەڵێیت؟
ئەردوگان: شەش مانگ زیندانیان کردم، زیندانی تاکەکەسیم چێشت، ئەمە نازانی چۆنە تا خۆت نەیچێژیت.
شپیگل: تکایە ئەمە رون بکەرەوە؟
ئەردوگان: ئەوە زۆر ترسناکە تۆ بۆ چەند رۆژێک بەتەنهابیت، چۆن ژیان بەسەر دەبەیت لەم زیندانەدا، تیایدا تێکتدەشکێنین و دەتڕوخێنێن، پاش چەند رۆژێک لەو زیندانەدا، چاوەکانت خراپ دەبێت و تێکدەچێت، زمانت لە گۆ دەکەوێت، ئێسکی پشتیت رەق دەبن و دێنەوەیەک، هەموو شتێک لە لەشتدا وشک دەبێت، بەم شێوەیە بەهێواشی تێکتدەشکێنین. من تەنها 8 رۆژ لەزیندانی تاکەکەسیدا بووم، بەڵام ئەمە ناخۆشتربوو لە هەموو کاتی زیندانیەکەم.
شپیگل: چیت بیردەکەوێتەوە کاتێک بیری لێدەکەیتەوە؟
ئەردوگان: زیندانەکە زۆر زۆر پیس بوو، پیسایی لە هەموو شوێنێکدا هەبوو، جێگەکە هەر میز بوو، هەموو شتێک تێیدا ئەشکەنجەبوو، ئاویان لێدەگرتیتەوە، بەتانیەکەیان لێدەبردیت، کاتێک کە دەهاتن لەژێر بەزەیی ئەواندا بوویت، تاکەکتێبەکەتیان دەبرد، نامەکەتیان دەدران، ناخۆشترین شتیش ئەوە بوو کە تۆ بێتاوانیت و واتلێدەکەن، ئاخر من هیچ تاوانێکم نەکردبوو، ئەمە مرۆڤ شێت دەکات.
شپیگل: فیزیات تەواوکردوە وەک نوسەر و رۆژنامەنوس لە 2016 کارت دەکرد، پاش کودەتا سەربازییە سەرنەکەوتوەکەی تورکیا، دەستگیریان کردیت و خرایتە زیندانی باکیرکوی، لە ئەستەمبووڵ.
ئەردوگان: ئەگەر ژنە زیندانیەکانیتر نەبوایە، لە بەشەکانیتر، ئەوا من هەر شێت دەبووم، هاوکاریی یەکترمان دەکرد کە راستیمان بیرنەچێت، تا بێهیوایی نەمان کوژێت، دەبێت بزانین کە چەندان ساڵ هیچ یاسایەک نەبوو بۆ زیندانی، خراپی زیندانەکانی تورکیا بەناوبانگ بوو، لەگەڵ ئەوانەشدا ئەوسا دەتوانی داوای پارێزەر بکەیت، بەڵام ئەوە تەواو بوو، ئێستا زیندانەکان لەژێر دەسەڵاتی یاسادا نەماون، ئەوەی من تاقیم کردەوە و چێشتم زۆر خراپ بوو، بۆیە نابێت و ناکرێت بەراوردیان بکەین، مرۆڤ نازانیت کە رۆژانە چی روودەدات لەو زیندانانەدا.
شپیگل: مەبەستیت چیە؟
ئەردگان: ئەو ئەشکەنجە دەرونیەی کە هی هەندێک خەڵکی ناسراو دەدرێت لەلایەن پۆلیسەکانی زیندانەوە، بەشیوەیک ئازارت دەدەن، تا هیچ ئاسارێک لەسەر لەشت پەیدانەبیت و پێتەوە دیارنەبێت تا نەبێتە ماڵ بەسەریانەوە.
من بە لاشە تەندروستیم باشە، بەڵام زۆربەی زۆری زیندانیەکانی تورکیا وەک منین!
شپیگڵ: لە پەرتوکی ماڵێک لەبەرد ” Das Haus aus Stein کەباس لە ژیانی ناو زیندان دەکەیت، لە ساڵی 2009 دا باس لە ئەشکەنجەدانی بەربەریانە دەکەیت کە هی زیندانیەکان دراوە بەراست ئاوهایە، ئەم رومانەت لەم ماوەیەدا بە ئەڵمانی بڵاوکرایەوە، لەگەڵ وتارێکی زۆر باشتدا، کە باس لە ژیانی زیندان دەکەیت ئایا هیچ وشەیەکی تەواوت دەست دەکەوێت، بۆ گێڕانەوەی ئەو ئەشکەنجەدانە؟
ئەردوگان: زۆر ماندوو دەبوم تا وشەیەکم دەدۆزیەوە کە باس لەزیندان و لە ئەشکەنجەدانەکەی بکات، کاتێک روبەروی ئەو ترسە دەبیتەوە، پێت وایە هەرگیز لەبیرت ناچێت، ئەوە راستە، گەرچی لەشت دەتپاریزێت، بەڵام پاش تێپەربوونی کات، توشی نەخۆشی دەرونی درێژخایەن دەکات، بەهۆیەوە، هەستیت وەک بە هەورێکەوە بەسترابێت و تۆش سەرماتەو بێ پاڵتۆیت. بێگومان ئەوە باشترین وتاری من نەبوو، لەکاتی نوسینیدا بیرەوەریەکان زۆر ماندویکردم.
شپیگل: وەک رۆژنامەنوسێک، هەندێک وشەت لەسەر ناهەقی و چەوساندنەوە نوسیوە، کە لە هەندێک خەڵکیتر دەکرێت، وەک لێدان، بە زۆر دەستدرێژی کردنەسەر، تۆ بەدوای چیدا دەگەرێیت؟
ئەردوگان: هەمووکات خاوەن ویژدانم، کاتێک یەکێک رۆمانێک دەنوسێت ئەو بەرپرسیارێتیی کارەکتەرەکان هەڵناگرێت، بۆیە دەبێت بەرێزەوە ناویان بەرێت، تەنانەت هەوڵی پاریزگاری لە ژیانی جەلادەکانیش بدەم، نابێت هێرش بکەمە سەریان، لەگەڵ ئەوەشدا کە خراپەیان لەگەڵدا کردوم، من بۆم نیە سزا بسەپێنم بەسەریاندا، تا سزایان بدەم.
شپیگڵ: چۆن لەگەڵ خۆت هەڵسوکەوت دەکەیت؟
ئەردوگان: زۆر ئەترسم، بەڵام هیچ هەستێکم نیە پاریزگاری لەخۆم بکەم.
شپیگڵ، بۆ نا ؟
ئەردوگان، لە وانەیە بە هۆی دایکمەوە بێت، کە باوکم لێیدەدات، هەر دەمەوێت رزگاری بکەم، هەموو زیندانیە کوردەکان و ئەرمەنەکان، ژنان و منداڵان، هەرە خۆشەویستەکەم کە چەند ساڵێکە لێیان دزیوم، تەنها خۆم نا.
شپیگڵ: خوێندنەوەی خانویەک لە بەرد، زۆر ئازارت دەدات، ناتوانرێت جیاوازی لەنێوان ناوەوە و دەرەوەی مرۆڤەکاندا بکەیت، سنورێک نیە لە نیوانیاندا، وەک ئەوە وایەکە لە خەوێکی قورسدا بیت، هەموو شتێک بە سەریەکدا دراوە، شتەکان ئازاراوین و لەهەمان کاتیشدا کەڕە، بە شێوەیەکی زۆر ترسناک نوسراوە.
ئەردوگان، بۆ من خۆم هیچ دەورێکی خۆمی تێدانیە. رۆمانەکە روون و ئاشکرایە، ئەکتەرەکان وەک خۆیان دەبینرێن، زۆرم پێخۆشە کە دەڵێیت: رۆمانەکە ترسناکە.
شپیگڵ: بۆچی؟
ئەردوگان: لە تورکیا بەهۆی ئەم رۆمانەوە رەخنەیەکی زۆرم لێگیرا، تەنانەت هاورێکانم پێیان وتم: نابێت من بەشێوەیەکی جوان لە سەر شتێکی ترسناک بنوسم، لەمبارەیەوە زۆر بیرمکردەوە، ئایا من ئەو ئەشکەنجە ترسناکەم وەک فلیمێک نیشانداوە، نا، من ناتوانم بە شێوەیکی جیاواتر بنوسم، بەتایبەتی لەمەو پاش،باس لە خورپەیەک دەکەم کە وەک هاوارێکی بێدەنگە،ئەمە وێنەکەیە کە لە بینمدا گیریخواردوە، دەمەوێت بێتە دەرەوە، بەڵام نایەت و ناتوانم بیهێنم.
شپیگڵ، بۆچوونت چیە بەرامبەر بە حوکمەتەکەی ئەردوگان ئەمرۆ؟
ئەردوگان: بێگومان دیکتاتۆرێتییە، تەنها زەلامێک بریاری زیندانی کردنی کەسێک بدات بۆ هەتا هەتایە، ئەمە تەنها دەسەڵاتێکی خۆسەپێن نیە، باشترە من باس لە فاشیەت بکەم، گەر ئەمە تەواو راستیش نەبێت، حەز دەکەم ئەوە بڵێم کە ئینگەبۆرگ باخمان وتی، فاشیەت هەمیشە لە نێوان دوو کەسدا دەستپێدەکات، ئەمکارە پەیوەست نیە تەنها بە زاڵمەوە، نا، زیاتر پەیوەندی هەیە بە هێز و خۆشیەوە، بەو بڕوایەی کە ئەو مافی تەواوی هەیە ئازاری خەڵکانیتر بدات.
شپیگڵ: دەنیز یوکساڵ، ئەردوگان تاوانبار دەکات بە لێدان و ئەشکەنجەدان، تۆش پێتوایە کە هەمیشە لەسەرەوە بڕیار دەدرێت؟ کەس هەیە خۆی بڕیاربدات، پێتوایە ئەمەش لەگەڵ بۆچوونەکەی باخمان یەکبگرێت؟
ئەردۆگان: ئەمە خاڵی سەرەکیە، سەرۆک ئەردوگان رێگەیەکی داناوە، تیایدا هێندە دەسەڵاتی داوە بە پۆلیس، کە دەتوانێن چیان بوێت بیکەن، لە رەشبکوژی و خراپیی سیستەمەکەوەیە، گەر هەندێ کەسیش خراپە بکەن، هیچ یاسایەک نیە بەراستی سزایان بدات، زادیستەکان دەسەڵاتیان زیاتربووە، رێگەی خەڵک بدە تا خەڵکی بکوژێت، تەعزیبیان بدات، بێگومان دەیکەن، لەم کاتەدا لەچاوی دادوەرەکەدا دەبینیت کە چی بوێت لێتدەکات، دادوەر هیچ بۆ تۆ ناهێڵێتەوە، کەسێک نەماوە کە تۆزیک رێز لە پیشەکەی خۆیبگرێت، هەموان ئەردوگانێکی پچووکن.
شپیگڵ: تەنانەت خەڵکیی وڵاتەکەش؟
لە بەد بەختی، بەڵێ ئەوانیش، رەنگبێت بڕوا نەکەیت کاتێک رۆژانە لە رۆژنامە تورکیەکاندا دەربارەی ئازاردانی ئاژەڵان دەخوێنیتەوە، کە چەند بێبەزەیانە ئازاری ئاژەڵان دەدرێت، ناتوانیت خۆت رابگریت، ئەمە تازیە و تەنها، ماکەرێکی دووگیان دەبەستن بەدوای لوریەکەوە و رایدەکێشین تا ئیسقانەکانی دێتەدەر، هەر بۆ خۆشی، هێشتا باسمان لە بەرزبونەوەی لێدان و ئازاردانی ژن و منداڵ و ئۆپۆزسیونیش نەکردوە.
شپیگڵ: هەستت چیە بەرامبەر بە ژیان لە ئاوارەییدا و لە فرانکفۆرتەوە کە شوێنپێ هەڵدەگریت؟
ئەردوگان: فرەنکفۆرت وەک ئەو ژورە وایەکە لە فرۆکەخانەدا وەک زیندانیەک تیایدا دادەنیشت، تا کاتی ئەوە دێت رێگەت بدەن پچیتە ناو فرۆکەکەوە بۆ هەڵفڕین، تەمەنێکە من بە تەنها لەبەر گاتەکە (دەروازە)کەدا دانیشتوم و چاوەڕوانی هەڵفرینم، من ناژیم، دەنیز یوسیل هاتەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام من ئیتر ناتوانم پچمەوە بۆ ماڵەوە، من بڕیاردەرنیم، دەبێت هەر چاوەرێبکەم، ئەگەر هاتوو منیش وەک زۆر کەسیتر، بڕیاری زیندانی هەتا هەتاییان بۆ دەرکردم، هیوادارم ئەڵمانیا تەسلیمیم نەکاتەوە، لە مانگی یولیدا دەبێت دادگا بڕیار بدات، گەرچی زۆر دەمێکە ئەم دادگاییە هەر دوا دەخرێت.
شپیگڵ: تۆبۆچی دەڵێیت، بۆچی؟
ئەردوگان: ئەوان هیوا دەخوازن کە دنیا منی لەبیربچێت، ئەو کاتە و لەکۆتاییدا دەتوانین ئەوەی دەیانەوێت لەگەڵمدا بیکەن، ئەوەی کە دەیانەوێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت