دڵشاد مەجید: حکایەت بێژەکانی مەکتەب سیاسی یەکێتی… و ڕێبازیی تاڵەبانی.!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مەلا بەختیارو ئەرسەلان بایزەکانی یەکێتی. ئەوەندە بەتاڵن لەروئیاو فکر و سیاسەت. تا ئەو ڕادەیەی قسەکانیان و ووتارەکانیان لە حکایەت گێرانەوەو نوزانەوەو پارانە و نزاو تکا زیاتر ھیچی تر نیە.
ھەرکاتێک پارتی لەجێبەجێکردنی ئەجندا سیاسیەکانی تووشی چەقپەستووی و بێ ھیوای بوبێ. ئەمانە دێنە سەر خەت، ترسەکان و موئامەرەو پیلانەکان زەق دەکەنەوە. بەغداد و تاران و ئەنقەرە دەبێتە مەنبەعی فاشیەت و دژومنی کورد.
کەچی ئەو برادەرانە ئەوەندە یاغنیشن وائەزانن ئێمەش وەک خۆیانن. کەنەیاناسین بای چەندن و ئەم ( حکایەت و ڕەبابە) لێدانەیان بۆچی یە..!! کەچی باشیش دەزانن کە ھەموو قیادەی کوردی بۆ گووکردنیش بەبێ پرسی ئەو پایتەختانە ناچنە سەرئاویش.
لەھەموو سەیرتر ئەوەیە. ئەم حکایەت نووسانە دەڵێن ئەمەی ئێمە کاریی لەسەر دەکەین، تەواو جێبەجێکردن و تەرجومەکردنی ڕێبازەکەی مام جەلالە.!
ئەگەر وابێ پرسیارێک دێتە بەردەمەمان ئەویش ئەوەیە: ئایا رێبازی تاڵەبانی ڕێبازی خۆتەسلیم کردنەوەیە؟ ئاشتیەک بەبێ کەرکوک؟
ھەروەھا ئەم ووتارە ئەوەماشمان بۆدەردەخا کە ئەمڕۆ بنەماڵەی تاڵەبانی و کەرکوکیەکان و قاعدەی یەکێتی دژی ڕێبازی تاڵەبانی ھەڵسوکەوت دەکەن و خیانەت لەڕێبازەکەی تاڵەبانی دەکەن.!
کەوابێ کام بەرە لەنێوان ئەم بەرەیەدا نوێنەری ڕاستەقینەی رێبازی تاڵەبانی؟

ئایا ڕێبازی تاڵەبانی چیە؟
ڕێبازێکە بۆ:
ئاشتیەکی خۆ تەسلیم کەرانە، یا ئاشتیەک بۆ ھێنانەدی پارسەنگ و ھاوسەنگی.؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت