عوسمان عومەر: کوردستان!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەرچەند من هیچ پسپۆریەکم لەبوارى جوگرافیا و جوگرافیاى مرۆیی نییە، بەلام بەهۆى خوێندنەوەو گەران بەدواى سەرچاوەو گوێگرتن لە شیکەرەوەى ئابورى ناسان و هەندێ لە مێژوو نوسان ئەم بابەتە ئامادە بکەم، چونکە جارێکیان لەبەرنامەیەکى تیڤى کەنالێک پرسیار لەگەنجێکى وا پێدەچوو لەئاستێکى خوێندەوارى باش بێ، پرسیى لێی: روبەرى کوردستان چەندە؟ کەچى چەند کەسێک نەیانزانى کە ئەوە سەرەتایی ترین شتە دەربارەى خاکى وولاتەکەت بیزانى و، بیگومان لەبابەتى جوگرافیاى هەندێ لە پۆلە بنەرەتیەکان خراوەتە ڕوو.
کورد یەکێکە لەگەلانى سەر ڕووى زەوى هەر لەکۆنەوە خاوەنى شارستانیەتى خۆی و زمان و کەلتورو داب نەریتى خۆى بووە جیاواز لەگەلانى هاوسێ و دەوروبەرى و خاکێکى بەپیتى هەبووە و پێگەیەکى گرنگى هەبووە، بۆیە داگیرکەران هەر لەکۆنەوە تا ئەمرۆ ویستویانەو دەیانەوێ داگیریى بکەن و سەروەت و سامان و خیرو بیرى بۆخۆیان ببەن. داگیرکارى عوسمانى، ئینگلیزى و سەفەوی و نەیان هیشتوە ببێ بەخاوەن دەولەتى خۆى. رەنگبێ داگیرکاریى هۆیەک بێ، بەلام ناتەبایی نێوان کوردانیش هۆکارى سەرەکییە، تا ئەمرۆ نەگەیشتۆتە ئامانجى خۆى.
کوردستان پێگەیەکى جیۆسیاسى لەخۆرهەلاتى ناوەراست و ڕاڕەوێکى گرنگى فرۆکەوانى شارستانییەو کورتترین رێگایە بەرەو ئەوروپاو باشورى خۆرهەلاتى ئاسیا.
گەلى کورد تاکە گەلى سەرڕووى زەوى نییە، کە خاوەن دەولەت نەبێ. بۆ نمونە تامیلەکان ژمارەى دانیشتوانیان نزیکەى 77 ملیۆن کەس دەبێ لە هیندستان و سریلانکا دەژین و خاوەنى دەولەتى خۆیان نین. گەلى سند ژمارەیان نزیکەى 60 ملیۆن کەس دەبن ئەوانیش خاوەن دەولەت نین و لە هیندستان پاکستان دەژین.

جا بابزانین ژمارەى دانیشتوانى کوردستان چەندە؟
ئەو زانیاریانە بەلاى من و تاکى کورد کرنگە کە نەوەى نوێ بیزانن هەرچەندە لەبابەتى جوکرافیاى هەندێ لەپۆلەکان دا باسى لێوەکراوە و، تەنها باسى لە کوردستانى عیراق کردووە. بەلام وانە سەرجەم کورد دەگرێتەوە، ژمارەى دانیشتوانى کوردستان نزیکەى 40 تا 50 ملیۆن کەس دەبێ. ڕیژەى دانیشتوانى کوردستان لە سەر ژمیرى جیهانى دا 7% پێک دەهێنێ. واتە لەهەر 150 کەس یەک کەس کوردە لە ڕووى دانیشتوانەوە. کوردستان پلەى 32 لە ریزبەندى دەولەتانى جیهان هەیە و، ژمارەى دانیشتوانى کوردستان لە هەریەکە لە پۆلەنداو ئەرجەنتین و کەندا زیاترە و هەر 122کەس لەیەک کم2 دەژین و کورد لەدەرەوەى کوردستانیش رێژەیەکى بەرچاوى هەیە بۆنمونە
1- سێ ملیۆن کورد لە ئەستەمبول دەژین.
2- یەک ملیۆن کورد لە سوریا بەتایبەت لەحەلەب دەژین
3- یەک ملیۆن و نیو کورد لەخۆراسان کۆچەرن.
4- دووسەد هەزار کورد لە ئیسرائیل بونى هەیە.
5- سی سەدهەزار کورد لەدەولەتانى قەفقاس هەیە.
6- دوو ملیۆن کورد زیاتر لە ئەوروپا دەژین و یەک ملیۆن لە ئەڵمانیا و نزیکەى یەک ملیۆن لە سوید و وولاتانى ئەسکندنافى و بەریتانیاو فەرەنسا و ئەمەریکا .
ڕوبەرى کوردستان 409,650 کم2 یە، بە درێژى 1000 کم کوردستان لەناو 214 دەولەتدا 58 مینە لە رووى ڕووبەرەوە, کوردستان لە ڕووى ڕووبەرەوە لەگەل هەریەکە لە ژپۆن و ئەلمانیا یەکسانە و کوردستان لە ئیتالیاو سەنیگال و بەریتانیا گەورەترە , 4جار لە کۆریاى باشور گەورەترەو 10 جار لە سویسرا .
ڕووبەرى دارستان لە کوردستان 160 کم2 یە واتە 39%ى خاکى کوردستان دارستانە و بەرزترین لوتکەى شاخیش لوتکەى شاخى ئاگرینە و بەرزیەکەى 5137 مەترە و دەریاچەى وان لە باکورى کوردستان گەورەترین دەریاچەیە لە خۆرهەلاتى ناوەراست و ڕوبەرەکەى 607کم3 یە و پلەى 16 مینە لە رووى دەریاچەکانى جیهان.
40٤٠ ملیۆن کورد بە زمانى کوردى قسە دەکەن و زمانى کوردى پلەى 26ى هەیە لەریزبەندى زمانەکانى دونیا. ئەوکەسانەى بەکوردى قسە دەکەن، زۆرترە لەوانە بە ئۆکرانى قسە دەکەن.

دەرامەتى ئابورى کوردستان:
بەپێى زانیاریەکان پەترۆڵ لە ژێرخاکى کوردستان دا دەگاتە 45ملیاربەرمیل نەوت و، بەرز دەبێتەوە بۆ 100ملیار بەرمیل، گەر زیاتر نەبێ. واتا دەکەوێتە سەرئاستى هێلى ووزەى جیهانى, نەوتى کوردستان دووبەرابەرى نەوتى لیبیا و 4جار بەرامبەر قەتەر زیاترە. نەوتى کوردستان 7,5% ى پەترۆلى جیهان لەژێر خاکى کوردستان دایە و، لە پلەى هەشتەمى ریزبەندى وولاتانى جیهان دایە. کەچى تا ئیستا ڕێژەى هەژاریى لە کوردستان، بەتایبەت باشور بەرچاوە بەهۆى ناشەفافى و ناعەدالەتى و چاوچنۆکى زۆریک لەحوکمڕانانى کوردستان.

سنورى کوردستان
کوردستان هاوسنورە لەگەڵ عیراق و سوریا و تورکیا و ئێران و ئەرمەنستان و ئازەربایجان. بەلام حاجى قادرى کۆیی کە لەسالى 1817 لەدایک بووە و، ساڵى 1879 کۆچى دوایی کردووە سنورى کوردستانى بە هۆنراوەیەک دیارى کردووە کە دەفەرموێ:

کوردە دەزانى لەکوێ ساکینن خزمانى تۆ
گوێگرە باپێت بڵیم مەسکەن وقەومانى تۆ
کێوى تۆرۆس عومقەى حەوزەکەى ئەسکەندرون
غەربى تا بەحرى رەش و سەرحەدى مەیدانى تۆ
بەحرى ڕەش وئەردەهان ئاوى ئارازە بزان
حەدى شیمالە ئەمە کورەیی بێ ژوانى تۆ
ئەڵوەند وکێوى رۆمى تاسەرى کێوى ئاراس
سەرحەدى ڕۆژهەلاتە جۆگەو کێوانى تۆ
ئەهوازو کێوى حەمرین و ژەنگار ڕووەروى نوصەیبین
بۆ تەرەفى جنوبە رەوزەى ڕیزوانى تۆ
داخلى ئەم سنورە دوانزە ویلایەت هەیە
دەلێن دوانزە ملیۆنە نفوسى کوردانى تۆ
حاجى درۆیە ئەسلا نفوسیان نەنوسراوە
دەگاتە بیست ملیۆن بنوسرێ خزمانى تۆ

واتە لەسەدەى نۆزدە 20 ملیۆن بوبێ، کەواتە ئیستا خۆى داوە لە 50 ملیۆن زیاترداوە. بەلام داخەکەم کورد خاوەنى نەبوەو نییەتى. چۆن کاویس ئاغا دەلێت: کورد خایەئینن ئەوەو چاوچنوکى و کلک گرێدان لەگەل دوژمنان هیچى بەهیچ نەکردوە تا ئیستا . بیگومان ئەم هۆنراوەى حاجى داگیرکەران و دۆژمانانى گەلەکەمان نارەحەت دەکات، بەتایبەت لە باکور کە دان بەبونى گەلى کورد نانرێ .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت