دڵشاد مەجید: بە بەڵگە/ گەورەترین دوژمنی پێشمەرگە، سەرکردایەتی حزبەکان و. سەرۆکەکانن!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پێش ئەوەی بچینە ناو باسەکە پێویستە ئەم دووخاڵ ڕوونبەکەینە:
1- حکومەتی عیراق لەسەردەمی مالیکی لەساڵی 2007 تەنیا ڕەزامەندی بۆ ( 70) ھەزار پێشمەرگە دەربڕی. بەڵام دوای ھاتەناوەی مام جەلال و بارزانی ژمارەکەیان بۆ 100 ھەزار بەرزکردووە، ھەروەھا مووچەی 90 ھەزار پێشمەرگەی خانەشینکراویش بدات.!
2- ئەم 68 ملیارەی لە بودجەی 2019 بۆ پێشمەرگە تەرخان کراوە. حکومەتی عیراق گەڕاوەتە سەر، ھەر ھەمان 70 ھەزاری ساڵی 2007، بەڵام بەبێ پێدانی مووچەی پێشمەرگەی خانەنشین.
بەگوێرەی بەڵگەنامەکانی ( 3,2,1) بۆمان دەردەکەوێ کەحکومەتی عیراق لەسەردەمی ( نوری مالیکی) پرۆژەی گۆرینی ھێزی پێشمەرگەی بۆ پاسەوانانی ھەرێم لەساڵی 2007 خستۆتە بەردەم سەرکردایەتی کورد. لەو پرۆژە ڕاسپاردەیە، عیراق ڕەزامەندی نیشان داوە کە ھێزی پێشمەرگە لە ( 100 ھەزار) پێشمەرگە پێک بێت و ھەروەھا ( 90) ھەزاریش بەمووچەی ٪80 خانەشین بکرێن. ئەو ( 190) ھەزار پێشمەرگەیەش بوودجەکەی بخرێتە سەر وەزارەتی بەرگری. وە تەواوی پێداویستیەکانیشیان لە چەک و جبەخانە بۆ دابین بکرێ.
ھێزەکە، ھەروەک لە بەڵگەنامەی ژمارە ( 3) ئاماژەی بۆکراوە. لە سێ بنکەی ھەماھەنگی ھاوبەش بەناوی بنکەی ھەمانەگی ھاوبەشی ھەولێر، سلیمانی، دھۆک پێک دێت. ئەو سێ بنکەیە دەبەسترێتەوە بەبنکەی ھەماھەنگی ھاوبەشی ھەرێم، کە لەلایەن سەرۆکایەتی ھەرێم سەرپەرشتی بکرێت. لەوێوەش ڕاستەخۆ ئەو ھێزە لەژێر فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عیراق دەبێ.
لێرەوە کێشەکە سەرھەڵدەدا، بارزانی ( ئەوکات کەسەرۆکی ھەرێم دەبێ) نایەوێ خۆێی و ھێزەکە لەژێر فەرمانی سەرۆک وەزیران بێ. بۆیە ئەم پڕۆژەیە سەرناگرێ و پێشمەرگە لەشایستە داراییەکانی بێ بەش دەکرێ.
ئەوکات حکومەتی عیراق تەنیا ڕەزامەندی لەسەر ( 70 ) ھەزار پێشمەرگە دابوو. بەڵام دوای گفتووگۆیەکی زۆر جەلال تاڵەبانی، توانی ژمارەکە بەرزبکایەوە بگەیەنێتە ( 100) ھەزار.
بەگوێرەی بەڵگەنامەی ژمارە (4) بۆمان دەردەکەوێ، کەحکومەتی عیراق لەساڵی 2019 لەیاسای بودجەی عیراق. ڕەزامەندی لەسەر مووچەی تەنیا (لەنێوان 60 تا 70) ھەزار پێشمەرگە داوە, ئەویش مانگانە 68 ملیار دیناری بۆ پێشمەرگە بڕیوەتەوە، کەساڵانە دەکاتە ( 816) ملیار دینار.

لێرە دەتوانین حیساب و کتابی زیانەکانی لەژیان و گوزەرانی پێشمەرگە پیشان بدەین. کەئەم سەرکردایەتیەی کورد چ زەبرێکی کوشندەی لە ھێزی پێشمەرگە داوە:
1- ئەگەر ئێمە بەگوێرەی ئەو گوژمە پارەیەی لە ساڵی 2019 بۆ پێشمەرگە تەرخان کراوە. پێشمەرگە لەساڵی 2007 وە تا ئەم سال 2019 لە 10 تڕیلۆن و 608 ملیاری دینار مەحروم کراوە..چۆن؟ 86 ملیار 12x مانگ 12xساڵ دەکاتە 10 تڕلیۆن و 608 ملیار دینار.!
2- ھەروەھا ئەگەر 190 ھەزار پێشمەرگەکەی سالی 2007 بە ( بەسعرو نرخی) بودجەی 2019 حیساب بکەین. 190 ملیار 12x مانگ 13xساڵ دەکاتە 29 تڕلیۆن و 640 ملیار دینار.!
ھەروەھا بەھۆی ئەو ڕاسپارادانەی عیراق بوو. کەئەو دوو حزبە، لەساڵی 2007 کەوتونە خۆ، ھەڵمەتی خانەنیشینکردنی کادیرانی خۆیان بەناوی پێشمەرگە خانەنشین کرد بۆئەوەی ژمارەکە بگەیەننە ( 90) ھەزار خانەنشین.!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت