به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: قوبرص, دیارده‌یه‌كى ئابوریی و جیۆپۆڵه‌تیكى بێده‌نگ.

قوبرس، دوورگه‌یه‌ك له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست و باشورى ئه‌وروپا، خاڵى په‌ڕینه‌وه‌ى شارستانیه‌تى كۆنى هێلینى و جێ پێى ئیمپراتۆریه‌تى رۆم و، عوسمانیه‌كان، به‌رده‌بازى ئیمپریالیزمى به‌ریتانى و په‌ڕینه‌وه‌ بۆ ده‌ریاى سوور […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

قوبرس، دوورگه‌یه‌ك له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست و باشورى ئه‌وروپا، خاڵى په‌ڕینه‌وه‌ى شارستانیه‌تى كۆنى هێلینى و جێ پێى ئیمپراتۆریه‌تى رۆم و، عوسمانیه‌كان، به‌رده‌بازى ئیمپریالیزمى به‌ریتانى و په‌ڕینه‌وه‌ بۆ ده‌ریاى سوور و گه‌یشتن به‌ كه‌ناڵى سوێس، جوگرافیایه‌ك بۆ به‌یه‌ك گه‌یشتنى سێ كیشوه‌رى ئاسیاو ئه‌فریكاو ئه‌وروپا.
دیارده‌یه‌كى هه‌ست پێنه‌كراو و قسه‌ لێ نه‌كراو له‌ ڕوانگه‌ى ئیتنى و كه‌مایه‌تیه‌كانه‌وه‌، دوورگه‌یه‌كى بچوك پیًكهاتووه‌ له‌ ده‌وڵه‌تێكى ئه‌وروپى و هه‌رێمێكى توركى، كه‌چى چه‌ندین كه‌مایه‌تى وه‌كو: جیپسى و جوله‌كه‌و به‌ریتانى و ئه‌رمه‌نى و مارۆنى (ماۆرنیته‌كان كه‌بابێكى خۆشیان هه‌یه‌). هه‌مووشیان نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان یاساى پاراستنى كه‌مایه‌تى بۆ ده‌ركردوون، كه‌ هه‌یانه‌ ته‌نها (336) كه‌سن پارێزگاریان له‌ ناسنامه‌و مانه‌وه‌ى خۆیان كردووه‌. كوردیش میلله‌تێكى دێرینه‌و، ده‌یان ملیۆنن، له‌ ناوه‌ڕاستى مانگى ڕابردوو (ئایارى 2019) شوێنه‌وارناسه‌ ئه‌ڵمانیه‌كان كۆشكێكى ئیمپراتۆریه‌تى میتانه‌كانیان له‌ پارێزگاى دهۆكى كوردستان دۆزییه‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ى 5500 ساڵه زیاتر له‌ 15 میدیاى جیهانى به‌گرنگیه‌وه‌ باسى كرد، كه‌چى هێشتا گره‌نتیه‌كى جوگرافى و سه‌ربازى و نێوده‌وڵه‌تى و یاسایی نییه‌ بۆ مانه‌وه‌!.
ساڵى 2011 له‌ قوبرص غازى سروشتى نزیكه‌ى 4.3 تریلیۆن پێ سێجا غازى سروشتى دۆزرایه‌وه‌، ساڵى 2018 ش ناونرا ساڵى خه‌به‌ره‌ خۆشه‌كه‌ كه‌ تیایدا كۆمپانیاى ئینى ENI ى ئیتاڵى نزیكه‌ى 6 بۆ 8 تریلیۆن پێ سێجا غزى سروشتى ترى له‌ بلۆكى ژماره‌ شه‌ش كه‌ به‌ كالیپسۆ-Calypso به‌ناوبانگه‌ دۆزرایه‌وه‌. له‌وبه‌ریشه‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئیسرائیل و میسر ده‌یان هێنده‌ نه‌وت و غازیان له‌كه‌نارو قووڵایی ده‌ریا دۆزییه‌وه‌و، سه‌رقاڵى ده‌رهێنانن.
كه‌چى توركیا 40000 چل هه‌زار سه‌ربازى له‌ پارچه‌ قوبرسه‌ توركیه‌كه‌ جێگیركردووه‌و، ئه‌مساڵى 2019 یه‌ 2 دوو كه‌شتى هه‌ڵكه‌ندنى بۆ كه‌ناره‌وه‌كانى قوبرسه‌ توركیه‌و سه‌رسنوره‌ ئاوییه‌كانى قوبرسه‌ یۆنانیه‌كه‌ ناردووه‌. ئه‌مه‌ش پێشێلكارى یاساى ئاویی نێوده‌وڵه‌تیه‌. قسه‌ى كۆتایی ووڵاتانى گوێ چه‌مه‌كه‌ (مێدیتریانه‌) واته‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ میسر- قوبرص (كه‌ ده‌وڵه‌ته‌و ئه‌ندامه‌ له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا)- ئیسرائیل- یۆنان به‌ پاڵپشتى ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه‌ توركیا نابێ هیچ ڕۆلێك ببینێت له‌ ده‌ریاى ناوه‌ڕاست (مێدیتریانه‌). ئینجا ئه‌مه‌ بۆ سوریا و ڕۆڵى توركیاش له‌ سوریا هه‌ر وایه‌. بۆیه‌ ئه‌بێت كوردیش خۆى بۆ ئه‌م گۆڕانكارییه‌ ئاماده‌ بكات.

ڕۆژى دووشه‌ممه‌ى ئاینده‌ له‌سه‌ر ئه‌مه‌ ئه‌نه‌لایزێكى ئێمه‌ بڵاوئه‌بێته‌وه‌.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
بەهرۆز جەعفەر

ئەرشیڤی بەڕێز: بەهرۆز جەعفەر