دڵشاد مەجید: کەی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا و پارتی لەدەڤەری بادینان دەست پێ دەکا.؟

سوپای تورکیا بەھاوکاری و ھەماھەنگی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرقاڵی خۆئامادەکردن بۆ سازدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی گەورە، ھەر لەسنووری ناوچەی زاخۆوە لە حەفت تەنیین تا سنووری ناوچەی بارزان بۆ سەر رووباری ئاڤا […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

سوپای تورکیا بەھاوکاری و ھەماھەنگی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرقاڵی خۆئامادەکردن بۆ سازدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی گەورە، ھەر لەسنووری ناوچەی زاخۆوە لە حەفت تەنیین تا سنووری ناوچەی بارزان بۆ سەر رووباری ئاڤا شین دەگرێتەوە..
ئێستا تورکیا بەچڕی لەڕێگەی ھەردوو دەروازەی گومرگی ( سەرزێڕ و ئیبراھیم خلیل) کەلوپەلی سەربازی و سەربازێکی زۆر لەتورکیاوە دەگوازێتەوه بۆ ناو هەرێمی کوردستان، بو بارەگاکانی سوپای تورکیا له ( گرێ باروخێ، گرێ بیێ، بامەرنێ، سیریێ) ..
ھەرچی چەکی سووک و ماشێن و ھەمەرو سەربازی تورکە لە دەروازەی (سەرزێر ) داخلی کوردستان دەبن، چەکە قورسەکانیش وەک (تانک) لەدەروازەی ئیبراھیم خەلیل داخل دەکرێن.
ئوپەراسیونەکه له هەرێمی حەفت تەنینەوە لەزاخۆ دەست پێ دەکا تا دەگاتە سنووری ئاوی شین لەناوچەی بارزان ..
ئێستا ھەژموونی پەکەکە ھەر لەسوارەتووکەو مانگێشک و چەمانکێی نزیک شاری دھۆک دەست پێ دەکا تا دەگاتە سەرسەنگ و ئامێدی و ھەردوو چیای مەتینا و گارا و ناحیەی دیرالوک وشیلادزێ تا دەگاتە ئاڤا شین ..
ئەم ئۆپەراسیۆنە بەگەورەترین ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک دادەنرێ لەدژی پەکەکە چونکە سنوورێکی جوگرافی پان وبەرین دەگرێتەوە ..
مەڵبەندی ئۆپەراسیۆنەکە شاری ئامێدیە.. چیای گارە کەوتۆتە دەستەراستی و چیای مەتیناش کەکۆتە دەستەچەپی شاری ئامێدی..

ئاماده کاریه کانی سوپای تورکیا و ھێزەکانی پارتی بەم شێوەیەیە..
🔴سوپای تورکیا به هاوکاری پارتی (10) هەمەری سەربازی هێناوته بارەگای (بامەرنێ) که باره گایەکی لوجستی سوپای تورکیایه .
🔴 له (20) روژی رابردودا (3) جار ھەلیکۆپتەرەکانی تورکیا کەل و پەلی سەربازیان هێناوەته بارەگاکانی (سیریێ و گرێ باروخێ) هه روه ها (5) هامەری تریشیان بو بارەگای گرێ باروخێ زیاد کردوه.
🔴 ئێستا زۆربەی جموجوڵەکانی سوپا و میتی تورکیا لەناوچەکە.. بە ھەلیکۆپتەرە، کە له بارەگای هێزەکانی پارتی لەناحیەی زاویتەی سەر بەپارێزگای دهوک هەلده ستن و دەچنه بارەگاکانی سوپای تورکیا.
🔴 پێشمەرگەکانی پارتیش به شدارن لەم ئوپەراسیونه، تایبەت له دەوروبەری سەنته ری شاری دهوک لە ناوچه کانی (چەمانکێ و ده وروبه ری ناحیەی مانگێشک و نزیک بیره نەواتیەکانی تاوکێ له زاخو ). هەروەها لەدەوروبەری قەزای ئامێدی.
🔴 ئێستا هێزه کانی زێرەڤانی پارتی دوو بارەگای گەوریان لە ھەردوو ناحیەی شێلادزێ و دێرالوک کردوتەوه. ئەو ھێزانەش لە خەڵکی دەرەوەی ناوچەکە ھێنراون کە بەشێکیان گەرگەریەکانی زورمار و بەعەقشیقە ئەو ناوەن. چونکه پێشمەرگەکانی پارتی لە قەزای ئامێدی ئامادەنین دژی پەکەکه شەڕ بکەن…
🔴 ھەروەھا پارتی بۆ پاراستنی رێگای نێوان ئامێدی و دیرالوک و شیلادزێ نزیکەی (3) رەبایەی گەورەو(7) خاڵی چاودێری و پاسەوانی داناوە..
🔴 جگە لەمە پارتی لەو سنوورە هاوکاریەکی زۆری ھەواڵگری دەزگای میت و سوپای تورکیا دەکات. بەگوێرەی زانیاریەکان بەرپرسی لقی (18) ی پارتی له قەزای ئامێدی (ع. ا ) کە سەرپەرشتی ئەمنیەتی قەزای ئامێدی دەکات و به ئاشکرا هاوکاری سوپای تورکیا و دەزگای میت دەکات. ناوبراو له سنوری قەزای ئامێدی (200) کەسی دامەزراندوه، ئەرکیان تەنیا کۆکردنەوەی زانیاریە لەسەر جموجۆڵەکانی پەکەکە.
🔴جگە لەمە پارتی چەکێکی زۆری قورسی هێناوته قەزای زاخو و ئامێدی و ئاکرێ و دەڤەری بارزان.
🔴 بازرگانەکانی پارتی ئەوانەی کە کاری بازرگانی لەگەل پەکەکە دەکەن، زانیاری لەسەر بارەگاکانی پەکەکە دەدەنە پاراستن و پاراستنیش دەیداته میتی تورکی.
🔴 ئێستا ڕۆژانە فرۆکەکانی تورکیا ، لەڕێگای ئەو زانیاریانە ناوچەکە بوردمان دەکەن بۆ نموونە دوێنێ شەو 14-7 فرۆکەکانی تورکیا ناوچەی ئاڤاشینیان بۆردوومان کردووە.
خەڵکی دەڤەرەکە دەڵێن، ئەم ئوپەراسیونەی تورکیا لەسەر داوای خودی پارتیە. چونکه ئێستا پارتی لەو دەڤەرە تەنیا جادەی سەرەکی بەدەست ماوە . ناوچەکە بەتەواوی کەوتۆتە ژێر کونترلی پەکەکە.
بۆنموونە لە ناوچەی چەمانکێ کە ( چەندین بیرە نەوتی لێیە) تانکەرەکانی نەوت بەبێ پێدانی (سەرانە و باج ) بە پەکەکە، ناتوانن یەک تەنەکە یەک بەرمیل نەوت بار بکەن.
خەڵکی بادینان لەم ئۆپەراسیۆنە زۆر دەترسن دەڵێن، ئەگەر تورکیا بگاتە ئەو ناوچانە و داگیری بکات، ئەوا دەڤەری بادینان بەتەواوی دەبێته هەرێمێکی سەر بەتورکیا.
بۆیە ئێستا بەئاشکرا بادینان دابەش بۆوە بۆ دووبەرەی جیاواز ، بەرەیەک، بەرەی پارتی و میت و سوپای تورکیە، بەرەکەی تر بەرەی خەڵک و پەکەکەیە.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
دڵشاد مەجید

ئەرشیڤی بەڕێز: دڵشاد مەجید