رەزا شـوان : شـادی و پێـنووس.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

چـیرۆک بۆ منـداڵان
ئەمساڵ شادی لە پۆلی چـوارەمی قوتابخـانەی بنەڕەتـیدا بـوو، کە لە تاقـیکردنەوەکـانی نیـوەی ساڵ بە دووەمی پۆلەکەی دەرچوو، باوک و دایکی پیرۆزباییان لێکرد. هەر بەم بۆنـەیـەوە بـاوکی پێـنووسێکی جـوانی مەرەکـەب وشـکی بـۆ کـڕی و پێشکـەشی کـرد.
شادی ئەم دیارییەی بـاوکی زۆر لە دڵ شـیرین بوو.. تا ئـەو رادەیـەی کە پێـنووسەکەی بە هـاوڕێیـەکی جـوانی خـۆی دەزانـی.. بەیـانیت بـاش و ئێـوارەت بـاش و شـەو شـادی لە پێـنووسەکـەی دەکـرد.
شـادی بەیانییەک وەکـوو رۆژانی تـر، بەیانیـت بـاشی لە پێنووسەکـەی کـرد و گـرتی بە دەستییەوە، لەسەر دیوار و دەرگای ژوورەکەیدا چەند وشەیەکی نووسی.. پێنووسەکەی ئاگاداری کردەوە کە ئەمە کارێکی هەڵە و ناشیرینە. بەڵام شادی گوێی بە ئاگادارییەکەی پێـنووسەکەی نـەدا.
شادی چـوو بۆ قوتابخانە.. کە دایـکی چـاوی بەو نووسیـنانە کـەوت، تـووڕە بـوو، تا بە کەفـاو و ئـاو سـڕینییەوە، هـیلاک بـوو. هـەڕەشـەی کـرد و وتی: گـەر شادی ئەم کـارە ناشـیـرینەی دووبـارە بکـاتـەوە، پێـنووسەکەی فـڕێـدەدەمە نـاو سەبـەتـەی خاشـاکەوە.
پێـنووسەکە لە دڵ خۆیـەوە وتی: جا گونـاهی مـن چـیـیە؟ ئـەو بە قـسـەی مـنی نەکـرد.
کە شادی لە قوتابخانە گەڕایەوە، رۆژ باشی لە پێـنووسەکەی کـرد.. بەڵام پێنووسەکەی بـەم شـێـوازە وەڵامـی دایـەوە: رۆژم بـاش نیـیە!
شـادی: بـۆ هـیچ بـووە..؟ بـۆ پەسـت و کـزۆڵـە دیـاری؟
پێـنووسەکە: ئەم پـرسـیارە لە خـۆت بکـە.
شـادی: تێـناگـەم .. مـن چـیـم کـردووە؟
پێـنووسەکە: کەتنەکـەت کـردووە و خـۆت بێ ئاگـادەکـەیـت.. ئـەی بەیـانی پێـم نـەوتی.. لەسـەر دیـوار و دەرگـای ژوورەکـەت مەنـووسە.. گـوێـت لـێـنەگـرتـم.. بـە هــۆی ئـەم کـارە ناشـیرینەی تـۆوە، دایکـت هـەڕەشـەی لـێکـردم کـە فـڕێـم بـدات.
کە شـادی هـۆی پەسـتی پێنووسـەکەی زانـی، هـەسـتی بە هـەڵـەکـەی کـرد و زانـی کە کارێکی ناپەسەنـد و ناشـیرینی کـردووە.. شـەرم دایگـرت و پەشـیمانی خـۆی دەربـڕی.
شادی: ببوورە هـاوڕێی جوان و خۆشەویستم. دان بەوەدا دەنێم کە کارێکی هەڵەم کرد.
پێـنووسەکە: بـڕۆ داوای لـێـبووردن و بەخـشـین لە دایـکـت بـکە.
شادی: دایکە گـیان، لێم ببوورە کە ئەمڕۆ ماندووم کـردی. بەڵـێن بێت کە ئەمە یەکەمین و دوایـەمین کاری ناشـیرینم دەبێـت.. هەرگـیز کـاری ناشـیرینی وا دووبـارە ناکـەمـەوە، لەسەر دیـوار و دەرگـای مـاڵ و قـوتابخانە و هـیچ شوێنـێکی تر، هیچ شتێک نانووسم.
دایکی: لـێت دەبـوورم.. هـیوادارم کە هەردەم کـاری جـوان و پەسەنـدت لـێبوەشـێتەوە.
دڵنیاشبە کە پێـنووسکەشت فـڕێنادەم، لەو کاتەدا تـووڕەبـووم، بۆیـە ئەو قسەیەم کرد.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت