ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێز مستەفا چاوڕەشەوە

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

لەهەندێک ڕۆژنامەو توڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە، هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە. بەرێز شۆڕش ئیسماعیل، کە بژاردەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ـە، بۆ وزیری پێشمەرگە.  بەهۆی هەندێک کێشەوە دەستی لەکار کێشابێتەوەبۆ من.

ڕایدەگەیەنم: لەم هەواڵە بێ ئاگام و دوورە لە ڕاستییەوەو، گەر واش بێت، ئامادە نیم بچمە جێگاکەی بەرێز شۆڕش ئیسماعیل.

وتاریکورد لە ڕێی تەلەفوونەوە پرسیارێکی ئاراستەی بەرێز مستەفا چاوڕەش کرد، گوایە بەڕێز شۆڕش ئیسماعیل لە ژێر زەختی بەرێز کۆسرەت ڕەسوڵ دەستی لەو پۆستە هەڵگرتبێت بۆ ڕێبازی کوڕی؟ . لەوەڵامدا وتی: من بێ ئاگام و وەک ئێوە بیستوومە.