عوسمان عومەر: دوو جۆر پەنجە ڕاوەشاندن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

خۆزێ مۆخیکا کاتێ پەنجەى ڕاوەشاند بۆ ئامۆژگارى بوو، گوتى: هەر سیاسیەک دووخول لەسەر کورسى دەسەلات بمێنێتەوە دەبێ بە دز , گەر نەبوو بەدز ئەوا رێ پێشاندەرى دزان دەبێ,گەر نا دەبێ بە مافیایەکى خوێرى و گەر نەبوو بە هیچ کامیان ئەوا دەبێت بە بازرگانێکى بێ ویژدان و خوێنى گەلەکەى دەمژێ.
ئێردۆغان ئەوە چەند جارێکە پەنجەى ڕادەوەشێنێ بۆ هەرەشە، دەمێ لەکوردانى ڕۆژئاڤا و داگیرکارى خاکەکەیان و قەتل و عام کردنى هاوولاتى سیڤیل و لەناو بردنى هێزە سیاسیە کوردیەکان و ئەوانەى لە فەلەکى ئەودا ناسوڕێنەوە و کۆیلاتى بۆناکەن، وەک سەردەمى سولتانەکانى باپیرى و پێى بلێن سمعا و طاعة یا مولاى و جارێک هەرەشە لە کوردانى باکور و بزاڤە نەتەوەییەکەى و توندکردنى سەرکردەکانى لەکونجى بەندیخانە و جارێکیش پەنجە ڕاوەشاندن دژى هێزى گەریلایی پێککا بە هێرش کردن بۆ سەر قەندیل کە شاخێکە لەهەریمى کوردستان و سنورى عیراقە.
ئەمجارە پەنجە ڕاوەشاندنیەتى لەدژى حکومەتى قوبرص و پێیان دەڵێ جگە لە زمانى یاسا زمانێکى تر بەکار دەهێنین بۆ چارەسەرکردنى کێشەى گەڕان بە دواى گازى شل لەکەناراوەکانى ئەو بەشەى کە خۆیان لەسالى 1974 وە داگیریان کردووە , پەنجە ڕاوەشاندنى ئەمجارەى لەکاتى سەردانەکەى بۆچین بوو لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەى لەوێ بۆ سازدرا و بەئاشکرا گوتى هەموو هەنگاوە پێویستەکانمان گرتۆتە بەر بۆ گەڕان بەدواى گازى شل لەوبەشەى تورکیا داگیرى کردووە. هەریەکە لە یەکیتى ئەوروپاو یۆنان وحکومەتەکەى ترى قوبرص و میسر و ئیسرائیل و ویلایەتە یەکگرتوەکان دژى کارى ئەو گەڕان و پشکینەن بەدواى گازدا.. سەدام حسین پێشتر ربع الخالى خستە سەرخاکى عیراق و نەیدەهێشت کوەیتیەکان کارى پشکنین و گەران ئەنجام بدەن بەرامبەر کێلگەنەوتیەکانى رومیلەو ودواتر کردى بە پارێزگاى نۆزدەهەمى عیراق و کوەیتى داگیرکرد دونیا لێى ڕاپەرى و 33 دەولەت کۆکرایەوە لەکوەیت وەدەرنرا و دواتر ڕژێمەکەى روخێنرا.. خێر بوو نەتەوە یەکگرتوەکان بەم داگیرکاریەى عیراق هاتە سەر هێل و رەزامەندى لێدانى بریار دا کەچى ئەمجارە ئیردۆغان بۆ داگیرکارى چەند شارێک و خاکى سوریاى داگیرکردوەو بنکەى سەربازى تێدا جێگیرکردوەو جینوسایدى کوردانى کردووە ئەمە لەلایەک لەلایەکى ترەوە بەردەوام داوکارى ئەوەدەکات کە کەرکوک مولکى تورکیایەو موسیلیش هەروەها سەرەڕاى ئەمانەش هێزیکى گەورەو بێشومارى لە ناوخاکى هەریمى کوردستان و عیراق جێگیر کردووە و بەتایبەت لە باشیک وەک خۆ مەلاس دانێکە بۆ داگیرکردنى موسل پرسیار ئەوەیە تاکەى ئێردۆغان بەردەوام دەبێ لە سیاسەتى گێچەل کردن بەگەلان و گوایە کاتى خۆى سەربەدەولەتى عوسمانى بوون؟ ئایا سیتەمى نێودەولەتى بەرەو هەلوەشانەوە دەچێ وا ئێردۆغانى بەردواوەتە گشت لایەکى جیهان ؟ ئایا ئەو کارانەى ئێردۆغان بەپالپشتى ناتۆ و ویلایەتە یەکگرتوەکانە یا جنون العەزمەى ئیردۆغان و کۆتایی دەسەلاتەکەیەتى؟ هیوادارم ئەو سەررۆیانەى ئیردۆغان سەرى بە فەتارەت بدات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت