دکتۆر کەمال میراودەلی: خیانەت بەسە!

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

هەر لەو کاتەوە گۆڕان، بە حەماسێکی خۆفرۆشانەی چاوەڕواننەکراوەوە، دەنگیان دا نەخوێندەوارانی بنەماڵە بکەنە عائیلەی مالیکەی ئەبەدیی باشوور و تەنانەت کوردستان، لە دەیان ڕاگەیاندن و شیکردنەوە و هاوارنامەدا ڕوونم کردەوە کە ئەمجارە خۆفرۆشانی گۆڕان و یەکێتی تەنیا و تەنیا وەک نۆکەر و کابانی بنەماڵەی بارزانی وجاشی نیشتمانفرۆشی ئەتاتورکیی بەشداری کۆبوونەوەکانی پەرلەمان و کابینەی بنەماڵە دەکەن. ئیستا کە یەک زەڕرە شەرەفیان تێدا ماوە با وازبێنن و نەبنە ئەداتی پرۆژە ئەردۆگانییەکانی: داگیرکردنی خواکورک و قەندیل، لە ناوبردنی پەکەکە و داگیرکردنی باشوور و هێرشی جێنۆساید بۆ سەر رۆژاوا.
با مێژوو شایەت بێت، کورد و کوردستان شایەت بێت ئێستا گۆڕان و یەکیتی تەنیا وەک خزمەتکاری زەلیلی بنەمالە و جاشتورک دەوری مووچەخۆرییان لە میتخانەکەی هەولێردا هەیە.

 ئەو خیانەتانەی تا ئێستا لێی بێدەنگ بوون و بەشدارن تێیدا:

1- خیانەت و سەرشۆڕیی شیلادزێ:
لە کاتێکدا خەلکی بە شەرەفی شیلادزێ بە دەستومەچەک و سنگی ڕووت بەرامبەر ئەرتەش و تانکی تورکان وەستان و سووتاندیانن، گۆڕان و یەکێتی پاڵپشتی تانکەکانی تورک و گرتن و ئەشکەنجەدانی شۆڕشگێران و جاشایەتی جاشپارتەکانیان کرد . هەر کتومت ئەو کاتە بوو جاسووسە ئیخوانییەکانی گۆڕان، کە بە فیتی پاراستن و میت خزاندراونە ناو گۆڕانەوە و میدیای گۆڕانیان نزیکەی بۆ خۆیان قۆرخ کردووە، پرۆژەی دروستکردنی میرنشینیی مەلەکی بنەمالەیی ئەردۆگانییان بردە پەرلەمان و دەنگیان لەسەر خیانەت و نەخوێندەواریی دا، بەمە بێشەرەفترین و خەتەرترین کەتنیان کرد کە دەسەلاتی ڕەهای بە بنەمالە دا بە ئارەزووی خۆیان خیانەت بکەن و کوردستان و نەوت و خاک و خەلکەکەی بفرؤشن سوپای تورک بۆ داگیرکردنی ئەبەدی باشوور بێنن و پێشی بکەون و هەر دوای ئەمەش بۆ ئەم مەبەستە وەک کۆیلە چوونە خزمەتی ئەردۆگان.
واتە بێشەرەفییە مێژووییە هەرە خەتەرناکەکە بۆ سەرانی ئێستا و ئیخوانییە میتییەکانی گۆڕان دەگەڕێتەوە کە سیستمی قەتنەگۆڕی مەلەکی بنەمالەیی نادەستووریی و خیانەتکارییان [موئەسسەساتی] کرد و هەموو پرینسیپ و بنەما بیریی و ئەخلاقیی و سیاسییەکانی گۆڕان -یان خستە ژیر پێی بنەماڵە و بۆمباباران و زنجیری تانکەکانی داگیرکەرانی تورکەوە.
کوا مێژووی یەکێتیی؟ کوا مێژووی سلێمانی؟ لە چ قۆناغێکی مێژووییدا ‌‌‌هێزی سیاسیی کورد و خەڵکی بە شەرەفی سلێمانی پشتگیریی تانک و سوپای دوژمن بووە دژی خاک و خەلکی خەباتکەر و شۆڕشگێریی خۆت؟
پیرەمێردی نەمر بۆ خیانەتێکی هەزار جار لەمە سووکتر نووسی:
دەک خەجالەت بن لە ڕووی مەحشەرا
ئێمەش خاک و خۆڵ دەکەین بە سەرا
2- بیدەنگیی و بەشداریی لە داگیرکاریی خەتەرناکی قوبروسیانەی تورک:
بێدەنگیی لە هاتنی تۆپخانە و تانک و تەیارەگەلی تورک بۆ ناو خاکی هەرێم بۆ سەیرانی کوشتن و وێرانکردن، لە بۆردومانی بەردەوامی ئەمسەر تا سەری باشوور بە تایبەتی برادۆست و خەلیفان
3- بێدەنگیی لە پێشرەوی جاشپارتییەکان بۆ کلێتەشینەکان
4- چۆلکردنی بنکەکانی هێزی پارتی لە شیلادزێ و ناوچەکانی تری بادینان بۆ سوپای تورک
5- بیدەنگیی لە دەستدریژیکرنە سەر خەلکی کامپی مەخموور و قەدەغەکردنی هاتوچۆیان و گرتن وئەشکەنجەدانی نیشتمانپەروەرانی برادۆست.
6- سیاسەتی بیدەنگیی و چەواشەیی میدیایی و بلاونەکردنەوەی هەوالی شەهیدە قارەمانەکان و شۆڕشی بەرگریی پەکەکە و خەباتکارانی ڕۆژاوا و پیلان و تاوانەکانی کوشتوبڕیی و وێرانکاریی تورک لە باشوور و رۆژاوا و بە پێچەوانەوە بلاوکردنەوەی هەوالی چەواشەکار بۆ پشتگیریی تورک. هەموو میدیا حیزبیی و سێبەرەکان ئێستا بەشێکی تاوانکاریی میدیایی میتیی ئیخوانیین.
7- سەرشۆریی و بێدەنگی بەرامبەر سووڕانەوەی سەربازانی فاشیستی تورک لەسیدەکان و برادۆست و دهۆک هەر وەک لە ناو قاحبەخانەدا بسووڕێنەوە.
8- پشتگیرییکردنی حکومەتە میتییەکەی هەولێر کە یەکێتیی و گۆڕان وەک نۆکەر تێیدا بەشدارن، لە داگیرکاریی قوبروسییانەی تورک لە باشوور:
پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرای کرد کە بۆیە پەرلەمانی بەغدا ناتوانێت دژی هیڕشی تورک بوەستێت چونکە حکومەتی میتیی هەرێم خۆی لەگەل تورک رێکەوتووە و سوپای تورکی بۆ داگیرکردن و وکوشتن و بڕین هێناوە، واتە خۆفرۆشەکانی یەکێتیی و گۆڕانیش لەم خیانەتەدا بەشدارن
9- پارتی و جێگری وەزیرانی پارتی ڕێگرن لەوەی پەرلەمانی عیراق داگیرکاریی باشوور بخاتە ئەجنداوە و دیباتی بکات و… هتد و… و… هتد و… هتد ئەمە دەری دەخات ئەوەی پێی دەوترا ڕیفراندۆم تەنیا پرۆژەیەک بوو بۆ سەربەخۆیی ڕەها بۆ خۆفرۆشتن بە تورک
10- پیلانی کوشتنی زلەمیتی تورک لە عەینکاوە.
دروستکردنی پیلانی کوشتنی میتێکی گەورەی تورک کە جێی گومانی ئەردۆگان بوو بە بەکارهێنانی سیناریۆیەکی میتانە بۆ تاوانبارکردنی پەکەکەو هەدەپە و داگیرکردنی باشوور. ئێستا تەنانەت نووسەرە میتییەکانی بنەماڵەش ئەم سیناریۆیە فەزح دەکەن.

ئەوەتا گەورە میرزای خۆشنووسی ئەوەی پێی دەوتری باڵیکی بنەمالە زۆر بە روونی ئاشکرای کرد:
A- ئەم سیاریۆیە درۆیە و بوۆ تووشکرنی پەکەکە و هەدەپە و قەدەغەکردنی بە ناوی تێرۆر دروستکراوە.
B- لەگەڵ ئەوەشدا کە رووداوەکە لە هەستیارترین شوێن ڕوویداوە و دەیان کامیرای چاودێریی هەیە، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە حەفتەیەکیش نەیانتوانیوە یەک وینەی ڤیدیۆیی کامیرا نیشان بدەن
C- ئەوانەی گیراون بە زوڵم و تاوان گیراون. و بە ناهەق و ستەم ئەشکەنجە دەدرێن تا بە زۆر ئیعتیرافیان پێ بکەن.
D- ئەوەی ئەو تاوانەیان کردووە کەسانی سەو خودی بنەمالە و میتن و دەیانەوێت دەربازیان کەن چونکە ئەو زلەمیتە لە باڵێکی سەر بە عەبدوڵلا گولە و ئاگاداری نهێیی ‌ گەورە بووە و بە خەتەر لە سەر باڵی ئەردۆگان داندراوە.
کەچی تازەمیتەکانی یەکێتیی و گۆڕان قڕ و قاپیان کردووە.
ئەی قۆندەرەخانەکەی پەرلەمان کە لەم هەموو داگیرکاریی و کوشتوبڕ و خیانەت و تاوانانە نەکۆڵێتەوە و بانگیان نەکات بۆ موحاسەبە، ئەرکی چییە؟
E- بۆ ئەوەی بزانین تا چەند گۆڕان لە بزوتنەوەیەکی جەماوەریی شەقامیی مەزن و پیرۆزەوە خزیوە و بۆتە نەبزوویەکی زەلیلی پاشکۆی بنەمالە ئەوەندە بەسە کە راپەرین و خۆپیشاندانە سەد هەزار کەسییەکان دژ بە کوشتن و سیناریۆی شاردنەوەی تاوانی تێرۆرکردنی شادڕەوان سەردەشت عوسمان بێنینەوە یاد کە گۆڕان ڕیبەرایەتی دەکردن؟
ئەو سیناریۆیەی ئێستا سەد جار خەتەرترە لە ئاستێکی نەتەوەیی زۆر گەورەتردا: بیانوویەکە بۆ داگیرکاریی تورک و بەهێزکردنی دەسەلاتی میت لە هەولێردا، زەبرێکی خیانەتکارییە لە هەدەپە و کوردی باکوور، بەلادابردن و چەواشەکارییە بۆ بێئاگاییکردن لە ئامادەکاریی و خۆسازیی خەتەرناکی تورک بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژاوا. کەچی میدیای بۆگەنی بەناو گۆڕان راگەیاندنی [حکومەت] و دەزگای ئاسایش و حیکایەتی ئەوان بلاو دەکاتەوە تەنانەت جورئەت ناکەن ئاشکراکردنەکەی نووسەرەمیتەکەش بلاوبکەنەوە.
11- بیدەنگبوون لە هەڕەشە و ئامادەیی ئاشکرای سوپای تورک بۆ جێنۆسایدی ڕۆژاوا
ئەمڕۆ گەورەترین خەتەر و هەڕەشەی جینۆساید لە سەر رۆژاوا هەیە و سەعات دوای سەعات خەتەرەکە نزیک دەبێتەوە . وەک سیناریۆکەی هەولێر میتی تورکی سیناریۆ دروست دەکات گوایە لە رۆژاوا و ناوچەکانی یەپەگەوە تۆپبارانی ناو تورکیا دەکرێت و سوپاو تانک و زریپۆش زیاد دەکات و خەندەق لێدەدات و 30،000 داعشیی و جاشئیسلامی سووریشیان ئامادەکردووە. هەلوێستی ئەمریکا بەرامبەر هاوپەیمانی ڕوسیا و تورکیا و ئێران و دوژمنایەتی کەڵەگایی رژێمی ئاخوندەکان لە تەنگاوی هورمز و خەلیج و عێراق و سوریا و لوبنان و یەمەن ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر دەبێت و ئەمریکاش نایەوێت و ناتوانیت خۆی تووشی شەرێکی سەرانسەری بێ کۆتایی بکات. تاکە هۆکارێک بۆ مانەوەی پشتگیری بۆ کورد و رۆژاوا ئەخلاقییە، بەلام دەتوانێ لەم هۆکارە بەوە خۆی رزگار بکات کە ئاماژە بۆ سەرانی باشوور بکات و بڵێ سەیر کەن کورد خۆی قاحبە وخۆفرۆشە ئێمە چییان لیبکەین؟ پێشتر ئەمەم لە بانگەوازەکەمدا بۆ گۆرانخوازان روونکردەوە. کەوایە خیانەتی خۆفرۆشانی باشوور خاینەتێکی سەرتاسەری درێژخایەنی خۆکوژیی خەتەرناکە لە سەر هەموو کوردستان و نەوەکانی داهاتوومان.
ڕوسیا بە پێشکەشکردنی عەفرین وەک قۆچی قوربانیی توانی متمانەی تەواوی تورک بەەدستبێنێت و بۆ ناو تۆڕەکەی خۆی ڕایبکێشێت. ئیستاش بۆ ڕاکێشان یان پاڵنانی زیاتری تورک بۆ بەرامبەریی و دوژمنکاریی ئەمریکا، پۆتین زۆر بە ئاسانی قوربانی بە کوردی رۆژاوا دەدا و پشتگیریی هێرشی تورک بۆ سەر گردی سپی و مەنبیج و ڕۆژهەلاتی فورات دەکات. کورد ئەمڕۆ لە هەموو کات زیاتر پیویستی بە وریایی و بە دیپلۆماسیی و سیاسەت و خەباتی یەکگرتوو هەیە، با پیرە سەرانی یەکێتیی هەر نەبێت عیبرەت لە ژیان و مەرگ وەرگرن و یەک دەقیقە تەنیا یەک دەقیقە بیر بکەنەوە دوای ئەم هەموو شەڕەشەق و رقەبەرایەتیی و تەمایە بۆ دەسەلات، ئێستا مام جەلال و نەوشیروان لە کوێن؟ تکایە تکایە بۆ خۆتان دەڕۆن کارەساتی خوێن و خیانەت و ئەنفالی پتر بۆ خاک و نەوەکان بە جێمەهێڵن.