دڵشاد مەجید: ئۆفەرێک بۆ وەزیری دارایی تازەی ھەرێم.!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەگەر وەزیری دارایی و( حزبەکەی وەزیر) نیازی چاکسازی و لەناوبردنی گەندەڵیان ھەیە.؟ من بۆ ئاسانکردنی بەرنامەکەی ئەو ئۆفەرەی دەخەمە بەردەست. کەدڵنیام نە خۆی و نە وەزیرەکانی پێشووتری حکومەت، نازانن لەدوای روخانی ڕژێمی عێراق چەند پارە لەبەغداوە ھاتۆتە ھەرێم.
ئەم ئامارە لە بەشی بودجەی فەرمانگەی تۆژینەوەکانی پەرلەمانی عیراق، ئامادەکراوە، کەگشت داتاو زانیاریەکانی لە حکومەت و وەزارەتەکانی عیراق کۆدەکاتەوە و دەیخاتە بەردەم ئەندام پەرلەمان و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان.
ئەم ئامارە لەساڵی 2005 وە تا ساڵی 2016 تەواوی ئەو گوژمە پارانەی لەبەغدا دراوە و نێردراوە بۆ ھەرێم تیدا دەست نیشان کراوە، ھەروەھا ھەرێم لەداھاتە ناوخۆییەکان چەندی گەراندۆتەوە بۆ بەغدا، لەھەمووی گرنگتر گوژمەی دەسکەوتەکانی ھەرێمی تیایە لەفرۆشتنی نەوت لە ھەرسێ ساڵی (2014 و 2015 و 2016).
ئەگەر داھاتی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم لەھەرسێ ساڵی (2017 و 2018 و 2019) و ھەروەھا بودجەی نێردراوی ساڵی 2018 و 2019 ی عیراقیش بۆ ھەرێم و داھاتە ناوخۆییە حەقیقەکانی ھەرێمێ و 30 ملیار دۆلارە قەرزەکەی حکومەتی ھەرێمشی لەگەڵ ھەژمار بکەین..
نزیکەی ( زیاترلە 180 ملیار دۆڵار ھاتۆتە ئەم ھەرێمە).! ئەگەر ئەم پارەیە دابەشی سەر 14 ساڵی بکەین.. ساڵانە بودجەی ھەرێم خۆی لەنزیکەی 13 ملیار دۆلار دەدات.!
وەزیری نوێ .. گوایە ئێوە بۆ چاکسازی ھاتونەتە ناو حکومەت. فەرموو لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەم داھاتە بکە و پێمان بڵێ ئەم پارانە لەکوێن و ئەو عەدالەتەی بەدوای وێڵی بۆمان جێ بەجێ بکە.؟

لەم خشتەیەدا ھاتووە.
1- حکومەتی عێراق لە ساڵی 2005 تا 2016 گوژمەی ( 89 تڕلیۆن و 301 ملیار و 601 ملیۆن دیناری )ناردووە بۆ ھەرێم.
2- حکومەتی ھەرێم لەنێوان ھەمان بەروار ( 2 تڕلیۆن و 273 ملیارو 430 ملیۆن) دیناری لەداھاتی ناوخۆ داوە بەعیراق.
3- دوای دەرکردنی گوژمەی داھاتی ناوخۆ، حکومەتی ناوەند ( 86 تڕلیۆن و 857 ملیار و 157 ملیۆن دیناری) ڕادەستی ھەرێم كردووە.
4- لە ساڵی 2014 تا ساڵی 2016 حکومەتی ھەرێم بەگوژمەی ( 21 تڕلیۆن و 2017 ملیار و 520 ملیۆن دینار) نەوتی ( بەبێ ئاگاداری ناوەند) فرۆشتووە.
5- کۆی ئەو داھاتەی ھەرێم لەساڵی 2005 تا 2016 لەبەغدا بۆی ھاتووە ( 108 تڕلیۆن و 74 ملیارو 691 ملیۆن دینار بووە.
———————————
ئەگەر بێت ئەم گووژمە پارانەشی لەگەل ھەژمار بکەین. بۆمان دەردەکەوێ چ بڕە پارەیەکی زۆر و خەیاڵی ھاتۆتە ئەم ھەرێمە.!
? حکومەتی ناوەند لەساڵی 2018 (8) بوودجەی ھەرێمی نارد، کە ئەویش ( 8 جاران 317 ملیار دینار بوو) کەدەکاتە ( 2 تڕلیۆن و 536 ملیار دینار).
? ھەروەھا حکومەتی عێراق لەم ساڵیش تا ئێستا بوودجەی 6 مانگی ناردووە، ئەویش ( 6 جاران 454 ملیار دینار بوو) کەدەکاتە ( 2 تڕلیۆن و 724 ملیار دینار) ئەمە جگە لەو 68 ملیار دینارەی کەبۆ پێشمەرگە تەرخان کراوە.
?30 ملیار دۆلار قەرز، داھاتی فرۆشتنی نەوتی ھەرساڵی (17 و18و19) و داھاتە ناوخۆییەکان و… ھتد.
ئەم ھەموو بڕە پارەیە خۆی لە زیاتر 180 ملیار دۆلار دەدا.! وەزیری نوێی چاکسازیخواز. ئەگەر دەتەوێ چاکسازی بکەی وەرە لێرەوە دەست پێ بکە.!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت