عیماد عه‌لی: پێشنیارێكی دۆستانه‌ بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.

دیاره‌ لێره‌وه‌ جگه‌ له‌ دڵسۆزی و خه‌مخۆری بۆ مێژووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و به‌ تایبه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی باسی ده‌كه‌م هیچ په‌یوه‌‌ندیه‌كی نه‌ به‌ من و بیروبۆچون و […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

دیاره‌ لێره‌وه‌ جگه‌ له‌ دڵسۆزی و خه‌مخۆری بۆ مێژووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و به‌ تایبه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی باسی ده‌كه‌م هیچ په‌یوه‌‌ندیه‌كی نه‌ به‌ من و بیروبۆچون و نه‌ ته‌نانه‌ت به‌ فه‌لسه‌فه‌ و بیروباوه‌ڕی ئێستامه‌وه‌ نیه‌ و، ته‌نها خه‌مێكی گشتیه‌ كه‌ یه‌كێتی له‌مه‌زیاتر روو له‌ لاوازی نه‌كات ته‌رازوی هێزی سیاسی كوردستان به‌ یه‌كجاری تێكنه‌چێت و ده‌سه‌لات روو له‌ تاكڕه‌وی زیاتر و دیكتاتۆریه‌ت و بنه‌ماڵه‌یی خۆسه‌پێن تاده‌گاته‌ دواپله‌ هه‌نگاو نه‌نێت، كه‌ له‌و كاته‌دا هیچ بوارێك بۆ پێشكه‌وتنی دۆخی سیاسی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و راستركردنه‌وه‌ی باری لاری حوكمڕانی كوردستان به‌ گشتی نامێنێت و، له‌ ده‌رئه‌نجامدا ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌؛ ده‌بێت چاورێی نسكۆ و كه‌وتن و داڕمان بكه‌ین له‌ نێو ئه‌و هه‌موو پیلانگیڕیه‌ زۆره‌ی ناوچه‌كه‌ و چاو له‌سه‌ر ئه‌زمونی كوردستان له‌ لایه‌ن زۆرێكه‌وه‌ به‌ ناوچه‌كه‌ و نێوخۆیی عیراق و كوردستانیشه‌وه‌ له‌ ئارادایه‌، بۆیه‌ وه‌ك هاوڵاتیه‌كی كوردستان ئه‌م پێشنیاره‌م لێوه‌ربگرن كه‌ به‌ بۆچونی له‌خۆبوردوانه‌ی خۆم قازانجی بۆ یه‌كێتی و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و كورد و پرسه‌كه‌مان به‌گشتی و دوارۆژی كوردستانیش ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌ له‌ نێو یه‌كێتی و به‌ تایبه‌تی پاش كۆچكردنی به‌رێز مام جه‌لال نه‌بونی مه‌رجه‌عیه‌ت و زاڵبونی كوتله‌گه‌ری و كه‌سپه‌رستی و لاوازبونی گیانی حزبی و نه‌مانی باوه‌ڕبون به‌ فكر و ئایدیۆلۆجیا و فه‌لسه‌فه‌ی حزبی و رێباز و كاری تایبه‌تی حزبیانه‌ی دوور له‌ خۆپه‌رستی و نه‌مانی هه‌ست و روحی قوربانیدان به‌ به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌س و، دووركه‌وتنه‌وه‌ نه‌ك ئاوێته‌بوون له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر و هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئامانج و داوا ره‌وا هه‌مه‌جۆره‌كانیان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، لێره‌دا ده‌كرێت باس له‌ گه‌وره‌ترین كه‌موكورتی نێو یه‌كێتی له‌مكاته‌دا ئه‌وه‌بێت، كه‌ حزبه‌كه‌ دووركه‌وتۆته‌ له‌ بریاری ناوه‌ندی و نه‌بونی سه‌ریگه‌وره‌ و سه‌رپه‌رشتیار و پابه‌ندنه‌بون به‌ راوبۆچونی سه‌ره‌وه‌یه‌ له‌م كاته‌دا، كه‌ زۆر قورسه‌ له‌ كۆنگره‌ی چواره‌م به‌م وه‌زعه‌ و پێكهاته‌وه‌ كێماسیه‌كان و كه‌موكورتیه‌ جه‌وهه‌ریه‌كان دیاربكرێن و چاره‌سه‌ر بكرێن و هه‌مو لایه‌ك پێوه‌پابه‌ندبن و، بارودۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستانی باشووریش رێگه‌ نادات كه‌ سه‌ركردایه‌تیه‌كی به‌كۆمه‌ڵ له‌نێو ئه‌م حزبانه‌ی ئه‌مرۆ كوردستانی باشوور به‌ یه‌كێتیه‌شه‌وه‌ په‌یره‌و بكرێت و ده‌رئه‌نجام كوتله‌ و ده‌سته‌بازیه‌كه‌ خۆی ده‌سه‌پێنێت. بۆیه‌ ئه‌گه‌ربهد‌ڵپاكی و دلسۆزیه‌وه‌ برایانی یه‌كێتی نیشتمانی كرودستان لێم وه‌ریبگرن، به‌ بۆچۆنی له‌خۆبوردوانه‌ی خۆم ده‌ڵێم؛ ده‌بێت یه‌كێتی به‌دوای كه‌سێكی دوور له‌م سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی و خه‌ڵكانی ده‌سترۆیشتووی ئه‌م حزبه‌دا بگه‌رێت و ئه‌وه‌ی مێژوویه‌كی پاك و بێگه‌رد و ته‌مه‌نێكی له‌ قوربانیدان و شایانی ئه‌وه‌ بێت كه‌ كادر و ئه‌ندامان و سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی به‌ گه‌وره‌ و بچوكه‌ پابه‌ندبن به‌ راوبۆچونه‌كانی و به‌ مه‌رجه‌عی خۆیان بزانن و توانای فكری و عه‌قڵی ئه‌ویش له‌ئاست ئه‌وه‌بێت كه‌ یه‌كێتی بگه‌یه‌نێته‌ رۆخی رزگاربون له‌م كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووانه‌ی ئه‌مرۆیدا، بۆیه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی مێژووی یه‌كێتی و ئه‌وه‌ی تێدا سیاسه‌تی كردووه‌ و قوربانی داوه‌ و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌به‌رچاوبووه‌ و تا ئێستا دوور بووه‌ له‌ كوتله‌گه‌ری وته‌نانه‌ت خۆی به‌دوورگرتووه‌ له‌ ململانێی سیاسی نێو حزبه‌كه‌ و، به‌ڵام به‌ ئه‌خلاق و ڕوانینی خۆی زۆرجار دڵسۆزیی یه‌كجاریی له‌ قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌كان ده‌ربڕیوه‌ و ده‌ستی یارمه‌تی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئاڵۆزیه‌كان و نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كان هه‌بووه‌، ئه‌ویش به‌ڕێز مولازم عومه‌ر عه‌بدوڵایه‌، كه‌ باوه‌ر ناكه‌م كه‌س نكوڵی له‌وه‌بێت كه پێشتر و ئێستاش هه‌ڵوێستێكی زیانبه‌خشی هه‌بوبێت بۆ هیچ لایه‌نێك نه‌ك ته‌نها یه‌كێتی، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌دووره‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ بارودۆخه‌كه‌ و ئه‌گه‌ر تكای ڵێبكه‌ن وه‌كو سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و وه‌كو ده‌رمانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی و كێشه‌و گرفته‌كانی بۆ ماوه‌یه‌كی باش له‌م ته‌مه‌نه‌یدا ژیانی خۆی (سه‌ره‌رای باری ته‌ندروستیی به‌رێزیان) بۆ حزبه‌كه‌ی ته‌رخان بكات و وه‌كو مه‌رجه‌عی ناوه‌ندیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا بكرێنت و، له‌ كۆنگره‌ی چواره‌م به‌ فه‌رمی دیاریبكرێت و له‌وێوه‌ سه‌رجه‌م كێشه‌كانی تر به‌ شێوه‌یه‌كی تا راده‌یه‌ك ئاسان و ئۆتۆماتیكیانه‌ خۆیان چاره‌سه‌رده‌بن. ئه‌گه‌ر له‌ ئێستاشه‌وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌، ئه‌وا بێگومان هه‌وڵی ته‌كتولگه‌ری و دیاریكردنی نوێنه‌رانی ریكخستنه‌كان بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی ئاسانتر ده‌بێت و هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ نیوه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. با هه‌مووانیش بزانن كه‌ من له‌ ژیانمدا ته‌نها یه‌ك ده‌قه‌ چیه‌ له‌گه‌ڵ كاك مولازم عومه‌ر د‌انه‌نیشتووم و نه‌دواوم، بۆ ئه‌وه‌ی بیری كه‌س نه‌چێت بۆ هیچ لایه‌كیتره‌وه‌.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
عیماد عەلی

ئەرشیڤی بەڕێز: عیماد عەلی