بەهرۆز جەعفەر: ئێس – 400 و ئیداره‌ى ئه‌مریكا.

ڕۆژێك دواى ئه‌وه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ” مایك پۆمبیۆ” له‌ ده‌ریاى ناوه‌ڕاست (21ى مارسى 2019) سه‌ركرده‌ى لوتكه‌ى “قوبرس- ئیسرائیل- یۆنان” ى كۆكرده‌وه‌، له‌ نیكۆسیا كۆنفڕانسى مێدیتریانه‌ هه‌بو، له‌كاتى ڕێسته‌كه‌دا پیاوێك […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

ڕۆژێك دواى ئه‌وه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ” مایك پۆمبیۆ” له‌ ده‌ریاى ناوه‌ڕاست (21ى مارسى 2019) سه‌ركرده‌ى لوتكه‌ى “قوبرس- ئیسرائیل- یۆنان” ى كۆكرده‌وه‌، له‌ نیكۆسیا كۆنفڕانسى مێدیتریانه‌ هه‌بو، له‌كاتى ڕێسته‌كه‌دا پیاوێك به‌ سیما پتر له‌ موجازه‌فه‌كارو قاچاخچى ئه‌چو، كورسیه‌كه‌ى زۆر هێنابوه‌ دواوه‌، داوام لێكرد یارمه‌تى بدات تا له‌ مێزى پشته‌وه‌ دانیشم. گوتى بۆ نایه‌یته‌ ئێره‌وه‌؟. ئیتر یه‌كسه‌ر پرسیاره‌ ناخۆشه‌كه‌ دێت: خه‌ڵكى كوێیت؟. گوتم: كوردم!. گوتى مۆبایله‌كه‌ت به‌شى “Note” ى تێدایه‌ شتێكت پێ ئه‌ڵێم بینوسه‌!. ئه‌وه‌ش ” ئه‌گه‌ر توركیا S-400 له‌ ڕووسیا بكڕێت ئه‌وا ئه‌مریكا ده‌وڵه‌تێك یان هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ بۆ كورد له‌ توركیا دروست ئه‌كا!.
دواتر زانیم، ئه‌م پیاوه‌ له‌ ساڵى 1978 ئامرازه‌كانى مه‌كائینى كشتوكاڵى له‌ شارى موسڵ دابین كردووه‌و، ناسنامه‌ى ئه‌مریكى هه‌یه‌و، قوبرسیه‌و، له‌ ته‌لئه‌بیب دائه‌نیشێت و، كار له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى نۆبڵ ئینێرجى ئه‌كات كه‌ هه‌ردوو كێڵگه‌ى مه‌زنى لیڤاسان و ئه‌فرۆدێتى یان له‌ژێر ئاودا له‌ سنورى قوبرس و ئیسرائیل دۆزیوه‌ته‌وه‌.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ لاوازه‌، به‌ڵام ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ دواى به‌هارى عه‌ره‌بی و ده‌ستبادانه‌كانى ئه‌ردۆگان به‌رانبه‌ر ئیسرائیل له‌نێوان (2008 بۆ 2010) ه‌دا وه‌ڵامى خۆى بۆ توركیا ئاماده‌ كردووه‌. ئه‌وه‌ش هاوپه‌یمانێتى سێ قۆڵى نێوان یۆنان- قوبرص- ئیسرائیله‌، به‌ پاڵپشتى میسر. كه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ كێبڕكێى ده‌رهێنانى غازى سروشتى ئه‌كه‌ن له‌ ده‌ریاى ناوه‌ڕاستدا. وه‌ڵامه‌كه‌ش ئه‌مه‌یه‌:
– له‌ ڕووى سه‌ربازییه‌وه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ ساڵى 1987 ه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ى له سه ر هه‌نارده‌كردنى چه‌ك و جێگیركردنىى بۆ قوبرص داناوه، ئه‌وه‌ ئیمڕۆ (13/7/2019) كه S-400 ه‌كه‌ گه‌یشت ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه‌ى هه‌ڵگرت.
– له‌ ڕووى ئابوریشه‌وه‌، توركیا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ ڕۆڵێكى له‌ ده‌ریاى ناوه‌ڕاستدا نابێت (له‌ سوریاوه‌ تا ئه‌گاته‌ ئیسرائیل و قوبرس و میسر و یۆنان) ئه‌كه‌ونه‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ئه‌م ده‌ریاى ناوه‌ڕاسته‌. ئه‌وجا ئه‌ردۆگان یاساى ئاویی نێوده‌وڵه‌تى و مه‌سه‌له‌ى Exclusive Economic Zone واتا ناوچه‌ى ئاویی ئابوریی دیاریكراوى پێشێلكردووه‌، دوو كه‌شتى هه‌ڵكه‌ندنى بیرى ناردۆته‌ سنورى قوبرسه‌ توركیه‌كه‌ (قوبرسى توركیش ئه‌بێته‌ یه‌كێكى تر له‌ قوربانیه‌كانى ده‌ستى ئه‌ردۆگان و له‌ده‌ستى ئه‌دات) ئه‌مریكا دوو بنكه‌ى سه‌ربازى له‌ قوبرسه‌ یۆنانیه‌كه‌ هه‌یه‌. ئینجا ڕۆڵى كورد چى ئه‌بێت و ئه‌مه‌ كاریگه‌رى به‌سه‌ر كوردى ڕۆژئاواو باشوره‌وه‌ چى ئه‌بێت، ئەوە تازە لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ئێمه‌ له‌ ئینستیوتى میدیتریانه‌ بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى -MIRS به‌ كوردى بڵاو بۆتەوە به‌ناونیشانى ئاسایشى ووزه‌ له‌ ده‌ریاى ناوه‌ڕاست و كاریگه‌رى به‌سه‌ر باشورو ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌”.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
بەهرۆز جەعفەر

ئەرشیڤی بەڕێز: بەهرۆز جەعفەر