عوسمان عومەر: ديمۆگرافیا. بەشی دووەم و کۆتایی.

کوردستان و دیمۆگرافیا لەسالى 1977- 1978 وە ڕژێمى بەعس نەخشەیەکى ستراتیژى خۆى لە ڕووى دیموگرافیەوە دارشتبو بەشێوەیەک کە ڕێژەى نەتەوەیی لە عیراق تێکبدات بەجۆرێ کورد ڕێژەى هەرەکەمى دانیشتوان بێ لەعیراق […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

کوردستان و دیمۆگرافیا
لەسالى 1977- 1978 وە ڕژێمى بەعس نەخشەیەکى ستراتیژى خۆى لە ڕووى دیموگرافیەوە دارشتبو بەشێوەیەک کە ڕێژەى نەتەوەیی لە عیراق تێکبدات بەجۆرێ کورد ڕێژەى هەرەکەمى دانیشتوان بێ لەعیراق و چەندین عەشرەتى کورد و پەیرەوانى ئاینزاکانى لەکوردستان بە عەرەب لەقەلەم دەدا لەوانە کاکەیی گەرگەرى شەبەک , سالەیی و شێخ بزەینى جگە لەوانەش دیانەکان و و شێخ و سەیدەکانیش ئەوتێکدانی دیموگرافیە پاش ڕاگواستن و خاپورکردنى نزیکەى 4000 گوند شارۆچکە بۆئەوەى هیچ پەیوەندیەکى مێژوویی خەلکەکە بەخاکى باب باپیرانەوە نەمێنێ و تواندنەوەى لە بۆتەى نەتەوەى عەرەب دا لە قالب بدرێن و یەکیتى نەتەوەیی کورد تێک بدەن. مەبەستى سەرەکیشى لەو گۆڕینە دیموگرافیەی باشورى کوردستان دروستکردنى بۆشاییەکى جوکرافیاى زەوى لە نێوان باشوروپارچەکانى دیکەدا دروست بکات، چۆن ئیستا رژیمى تورک ئەو هەولە لە ڕۆژئاواى کوردستان خەریکى جێبەجێ کردنیەتى.
دواى ئەو خستنە ڕووە پیویستە ئیمەش وەک وولاتان مامەلە لەگەل دیمۆگرافیا بکەین بۆ ئەوەى لە وولاتان و پێشکەوتن دانەبڕێین کەواتە دیموگرافیا پێکهاتەى تەمەنى دانیشتوانەکەیەتى. ئەو دانیشتوانە چەندى لەنێوان پانزە سالى و شەست و پێنج سالیەوەیە؟ و، چەندى لەسەرو 65 سالەوەیە؟ بۆیە کەئەو داتایەت زانى بەئاسانى دەتوانى قسە لەسەر ئەو کۆمەلگایە بکەى چەند پیکهاتەى گەنجەو چەند پیکهاتەى پیرن بۆنمونە کۆمەڵگایەک زۆربەى دانیشتوانى تەمەنیان لە نێوان 35 یا 40 سالى دایە و چەندى لە ژێر 15 سالیەوەیە، ئەو کۆمەڵگایە بە کۆمەلگایەکى گەنج دەژمیردرێ. ئەو پیکهاتەیە لەوولاتێکى گەشە سەندو نزیکە ئابوریانە پێى دەگوترێ، سەربارى ئابورى جابابزانین چییە: ئەو وولاتەى دانیشتوانى لەتەمەنى کارنەکردن، دەولەت پێویستە ئەوانە تێربکات گەر سیستەمى ئابورى وولاتەکە سەردەمیانە و پێشکەوتو بێ نەک وەک لاى خۆمان دەیان هەزار گەنجمان هەیە مشوریان ناخورێ و تەنها خەمى گیرفان و بازرگانى و کورەکانى خۆیان و کەسوکاریان لەبەرە، ئەویتر هیچى بۆناکرێ. بەلام گەر سیستەمى ئابورى وولاتەکە سەردەمیانەو پێشکەوتو نەبێ ئەوا ناتوانرێ ئابوریەکى بەهێز دروست بکات، واتە سەرەکیترین چینى بەرهەم هێنەرى ئابورى کۆمەلگایە. بەلام گەر تۆ پشتگوێت خست و هیچت بۆ نەکرد سەرەڕاى ئەوەش قاچ و قوچى لێبکەی و هەرجارەى قەیرانێکى بۆ دروست بکەى ئەوا هیچ بە هیچ ناکرێ، بەلام کە وولات جەماوەرێکى گەنج و پرتوانا بن دەتوانرێ هاندەرى گەشەى کۆمەلایەتى و ئابورى وسیاسیش بێ.
ئایا پێکهاتەى تەمەنى دانیشتوانى کوردستان دەکەوێتە کام لەوانەى کە لەسەرەوە ئاماژەم پێکردون لەگەل ئەوەش پرسیارێکى دیکە دێتە ئاراوە ئایا دانیشتوان کەسانى تەمەن سەرو 65 سال لە 15% تێدەپەرێت. ئایا لە زیاد بونن یا کەم بون بەهۆى ئەوەى هیچ ئامارو داتایەکم لەبەردەست نییە تا بزانین پیکهاتەى دانیشتوانى کوردستان لە ناو کام پێکهاتەیە.
ئەو ژمارەو ڕێژانەى دەیانخەمە ڕوو هیچى داتا و ئامارى فەرمى نین، بەلکو مەزەندەیەکە! چونکە من پسپۆر نیم لە بوارى داتاو ئامار و لەفەرمانگەیەکى ئامار کارم نەکردوە. بەلام دەیخەمە بەرچاوى شارەزایان و پسپۆرانى ئەو بوارە تا لەداهاتودا وەک سەرەتا کارى لەسەر بکرێ.
گەر کەمێک لەبارەى دانیشتوانى کوردستان ووردبینەوە و تێى بڕوانیین چەند پرسێک دێتە پێشمان لەوانە چەند لە دانیشتوانى کوردستان بەگشتى لەژێر تەمەنى 15 سالیەوەیە؟ و چەندى دانیشتوان تەمەنیان لە نێوان 15 تاکو 65 سالیەوەیە و چەندى لە سەروو 65 سالیەوەن ؟ بۆت دەردەکەوێت ئایا پێکهاتەیەکى گەنجى هەیە یا پێکهاتەیەکى پیرو بەسالاچوو؟ گەر کۆمەڵگایەک زۆربەى دانیشتوانى زیاتر 35% یا 40% دانیشتوان لەو ڕیژەیە بن ئەوا دەدردەکەوێ کە پێکهاتەکەى تەمەنى گەنجى زۆرە ئەوگەلانەى لەو رێژەیە بن لە وولاتێکى گەشەسەندو نزیکە.
گەر هاتوو دانیشتوان لە ژێر 15 سالى و سەروو 65 سالیەوەبن ئەو جۆرە دانیشتوانە ناتوانن ئابورى وولات بەهێز بکەن و بەرهەمهێن بن. گەر ژمارەى دانیشتوان لە ژێر 15 دابەزێتە ژێر 35، یا 30% ئەوا ژمارەى دانیشتوان لە 15 تا65 بەرز دەبیتەوە، ئەویش لەئەنجامى کۆنترۆلکردنى ئاستى منالبون و مردن، واتە ئەو کۆمەلگایە لە ئاستى تەمەنى ئیش کردن، پێکهاتەیەکى بەرهەم هێنەرى ئابورین، نەک وەک لاى خۆمان پشت گوێ بخرێن ئەو پیکهاتەیە هاندەرى گەشەى کۆمەلایەتى و ئابورى و تەنانەت سیاسیش دەبن، بۆیە لە پیشتر نوسیومە دیموگرافیا پەیوەندى بە زانستەکانى تریشەوە هەیە.
پرسیارێکى تریش خۆى دەسەپێنێ ئایا چەند دانیشتوانى کورد کۆچیان کردوە بۆ هەندەران و رێژەى ئەوانەى تەمەنیان لەخوار 65 سالیەوەن چەندە؟ ئایا ئەوانەى لە نێوان 25 سالى و 30 سالین چەندە ؟ ئەوانەى لەوێ دەستى کارن چەندن؟ سەرو 65 سالى چەندن؟ ئەوانە هەموى ئامارو داتاو کەسانى پسپۆرى گەرەکە بۆ ئەوەى بخرینە چوارچیوەى دیمۆگرافیاى کوردستانەوە.
دەتوانم بڵێم پێکهاتەى تەمەنى زۆربەى بەشەکانى کوردستان( بێ داتاو ئامار )لە نەوەدەکاندا پێکهاتەیەکى گەنج بووە دەتوانرا لەگەل گەشەو پێشکەوتنە بگونجێ بیگومان بەمەرجى ئەوەى ئیدارە بدرێن نمونەشم بۆ ئەو حالەتە دانیشتوانى تورکیا, چین, کۆریاى باشورە، ئەوەشمان بیرنەچێت جەماوەرى بەسالاچوى ئەوان سەربارى ئابورى بەرز دەکەنەوە لەگەڵ پارێزگارى سیاسى, دانیشتوانى ژاپۆن و سوید و ئیتالیا و هەندێ وولاتى تر پێکهاتەیەکى بەسالاچونیان هەیە .
ئەوپیکهاتەیەى دانیشتوان کە لەتەمەنى گەنجیدا دەژین واتە 15 تاکو 65 سال تواناى ئیشکردن و داهێنەربن و ئەزمونى بەریوەبەرایەتى وەرگرن و تواناى گەشەدانیان بە کەرتەکانى کشتوکال و پیشەسازى و تواناى بەرەو پیشچونى زانستى یان هەیەو تواناى بوژاندنەوەى کۆمەلایەتى و کەلتورییان هەیەو، هیزیکى کارى زۆر بەتوانان دەتوانن کاروبارى کۆمەلایەتى و سیاسى و ئابورى ئەو وولاتە بە چاکترین شێوە بگرنە ئەستۆ و ببنە هۆى گەشەى هەمەلایەنە.
بەهۆى ئەوەى لە زۆربەى پارچەکانى کوردستان سیاسەتێکى جیاواز پەیرەو کراوەکەواتە پێکهاتەیەکى جیاوازى دیموگرافیشى هەیە بۆنمونە گەر کوردستانى باکور وەرگرین پێکهاتەى تەمەنى دانیشتوانى لە نێوان 15 تاکو 65 ساڵ بی رێژەى مندالبون لەسەرو 3 منالەوەیە بەلام لەکوردستانى ڕۆژهەلات ریژەى منالبون لە 2 مندال کەمتر نییە وباشورى کوردستانیش بەبرواى من 30% دانیشتوان لە ژێر 15 سالیەوە بێگومان (ئەوە بێ داتاى فەرمى) تەنها گریمانەیەکە ورێژەى مندال 2- 3 یە کۆمەلگایەکى گەنجە لێرەوە پێم باشە بەریوەبەرایەتیەکانى ئامار لەهەرێم سالانە ئەو داتایانە بخە ڕوو تاکو هەموو کەسێک یا ئەوەى پیویستیەتى بزانێ ئایا کۆمەلگاى باشورى کوردستان کۆمەلگایەکى گەنجە یا کۆمەلگایەکە بەرەو پێرى دەچێ , کوردستانى ڕۆژئاوا دواى ئەو ڕوداو و بەسەرهاتانەى پێشوو دیموگرافیاى دانیشتوانەکەى نارۆشن بوو بەلام وەک پێشبینى ئەوانیش کۆمەلگایەکى گەنجیان لەبەردەستە بەپێى تێڤى و سایت و ڕۆژنامەو هەوالەکانى بەرچاو دەکەون مەزەندە دەکرێ کۆمەلگایەکى گەنج دێنە بەرچاو لە نیوان 15 تاکو 65 سالى دابن و رێژەى مندالبون لە نیوان 3- 5 بێ پێم وایە ئیدارەیەکى باش دەکرین و پاشە رۆژیان رۆشنە لە پێشخستنى کۆمەلگا گەر بارودۆخى سیاسییان جێگیربێ.
لەکۆتایی دا دەگەینە ئەوەى بلێین بەگشتى دانیشتوانى کوردستان خاوەن کۆمەلگایەکى گەنج و ژمارەى دانیشتوانێکى چەند ملیۆنى چ لەڕووى روبەرەوە چ لەرووى ژمارەوە لە چەندین وولات گەورەترە وگەلێکى چارەنوس سازە گەلێکە دەتوانێ ئامانجى ئابورى وسیاسى وەدەست بێنێ گەر بەباشى بەڕیوەنەبرێ و دەرفەتى بۆنەرەخسێنرێ زۆر بۆ پێکهاتەیەکى سیاسى کۆمەلایەتى مەترسى داربن کەواتە هەموو کوردستان بەتایبەت باشور بەرامبەر دیموگرافیا دەکرێتەوە بۆ گەشەى هەمە لایەنە هەروەها کێشەى دامەزراندن, نیشتەجی بوون, ئیش وکار هەمویان دەگەرێتەوە بۆ گەنجیەتى کۆمەلگاى کوردستان .مرۆڤ گەورەترین سامانى کۆمەلگایە گەر گرنگى زیاترى پێ بدرێ.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
عوسمان عومەر

ئەرشیڤی بەڕێز: عوسمان عومەر