عیماد عه‌لی: به‌ بڕیاره‌كانی دوژمنان شاگه‌شكه‌ ده‌كه‌ن!

به‌ تایتڵێكی گه‌وره‌ و به‌ ناوه‌رۆكێكی وانوسراوه‌ كه‌ بۆت ده‌رده‌كه‌وێت خاوه‌نی ئه‌م سایته‌ چه‌ند دڵخۆشه‌ به‌و بڕیاره‌ی دوژمنان له‌ دژی به‌شیك له‌ برایانی خۆمان ده‌ریانكردووه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیاتری ده‌خه‌نه‌ […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

به‌ تایتڵێكی گه‌وره‌ و به‌ ناوه‌رۆكێكی وانوسراوه‌ كه‌ بۆت ده‌رده‌كه‌وێت خاوه‌نی ئه‌م سایته‌ چه‌ند دڵخۆشه‌ به‌و بڕیاره‌ی دوژمنان له‌ دژی به‌شیك له‌ برایانی خۆمان ده‌ریانكردووه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیاتری ده‌خه‌نه‌ سه‌ر” ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبه‌كه‌ی و لابردنی ئه‌و كۆسپه‌یه‌ كه‌ له‌به‌رده‌م تاكره‌وی حزبی خاوه‌ن سایت دروستبووه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و حزبانه‌وه‌ كه‌ كاكی دارێژه‌ر ته‌نها بۆ رازیكردنی ئاغاكه‌ی و به‌ فه‌رمانی سه‌ركرده‌ ئه‌بڵه‌قه‌كه‌ی و حزبه‌ ته‌سكبینه‌كه‌ی و به‌رچاو خۆی نه‌بینه‌كه‌ی دایرشتووه‌. فه‌رمون بخوێننه‌وه‌ به‌ تایتڵی زۆر گه‌وره‌وه‌ نوسراوه‌: (كۆنگرەی ئەستانە دژی ئیدارە خۆجێیەكانی پەكەكە لە سووریا بڕیاری دا…)
یه‌كه‌م/ ئیداره‌ خۆجییه‌كان هی په‌كه‌كه‌ نیه‌ هه‌ڵقوڵاوی خه‌بات و هه‌وڵ و قوربانیدانی خه‌ڵكی كوردستانی رۆژئاوایه‌.
دووه‌م/ ته‌نها توركیا و روسیا و ئێران به‌یاننامه‌یان ده‌ركردووه‌ نه‌ك كۆنگره‌كه‌ به‌گشتی كه‌ وا كاكی هه‌واڵساز و حزبه‌كه‌ی باسیان كردووه‌.
له‌ ناوه‌خنی هه‌واڵه‌كه‌ و له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌نوسێت: (دژی مانەوە و بەردەوامبوونی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی خۆبه‌ڕێوبه‌ری و جیابوونه‌وه‌ له‌ سووریا بڕیاری دا، كە لەنێویاندا ئیدارە خۆجێیەكانی پەكەكەش لە رۆژئاوای كوردستان دەگرێتەوە).
ئه‌مه‌ هه‌ركه‌سێك بیخوێنێته‌وه‌ ده‌زانێت كه‌ به‌ چ رق و كینه‌ و حزبایه‌تیه‌كی ته‌سكی زاڵبو به‌سه‌ر میشك و ده‌روونی خاوه‌ن سایت نوسیویه‌تی و، ده‌ڵێت؛ دژی جیابونه‌وه‌ و خۆبه‌رێوه‌به‌ری كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌یه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ جه‌نابی چه‌ندین ساڵه‌ به‌ چه‌واشه‌كاری باسی ده‌كات و به‌ ریفراندۆمیش چه‌ند زینامنكرد به‌ڵام قبوڵی ئه‌و قوربانیه‌ بونی ته‌نها له‌به‌ر سه‌ربه‌خۆیی و جه‌نابی بۆ خه‌لكی كوردی به‌شه‌كانیتر به‌ ره‌وای نابینێت، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ داوای سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستانی باشوور چه‌ند له‌ روانگه‌ی حزبی ته‌سك و به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و بنه‌ماڵه‌یی و ته‌نها بۆ مه‌رام و پێویستی و داواكاری قۆناغه‌كه‌ بوووه‌ و ئێمه‌ش به‌و ئیدعایانه‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاین. ئه‌م نوسینه‌ی ئه‌م سایته‌ فه‌رمیه‌ ده‌ریده‌خات كه‌ خاوه‌نی ئه‌م سایته‌ حزبیه‌ چه‌ند دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌ ئه‌گه‌ر كه‌س و لایه‌نی تر به‌ده‌ستی بێنن، ئای ئه‌مه‌ چه‌ند بێمروه‌تی و نه‌زانیه‌ لای ئه‌م حزبانه‌ و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یانه‌وه‌. مه‌عقوله‌ ئێمه‌ی خه‌ڵكی كوردستان پێمان خۆش بێت ئه‌گه‌ر جاشێك سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌دیبێنێت و ئه‌م سه‌ركرده‌ ته‌سكبین و رقو كینه‌ له‌دڵانه‌ ته‌نانه‌ت رێگری بكه‌ن له‌ خه‌ڵكی شۆرشگێڕ به‌ده‌ر له‌ خۆیان هه‌نگاو بۆ سه‌ربه‌خۆیی بنێن، ئای له‌م بێ سه‌لیقه‌ی سیاسی و نه‌زانیه‌ی ئێمه‌ تێیكه‌وتوین.
دیسان ده‌نوسێت: ( وڵاتانی ده‌سته‌به‌ركاری كۆنگره‌ی ئاشتی ئه‌ستانه‌ هه‌وڵه‌كانی دروستكردنی واقعی نوێی له‌ سوریا به‌ پرۆژه‌ نایاسییه‌كانی راگه‌یاندنی حوكمی زاتی واته‌( ئه‌زمونی رۆژئاوای كوردستان) ره‌تده‌كه‌نه‌وه و به‌ره‌نگاریی پیلانی خیاخوازی ده‌بنه‌وه).
ئا به‌م دارشتنه‌ بوغز و كیناویه‌، كه‌ ته‌ماشای ده‌كه‌یت بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌م حزبه‌ و سه‌ركرداتیه‌كه‌ی و خاوه‌ن ئه‌م سایته‌ چه‌ند بیركردنه‌وه‌یه‌كی ته‌سك و عه‌قڵیه‌تی كورتمه‌ودا‌ و كورتبین و بیری كاڵفامانه‌‌یان هه‌یه‌ و هیچ ستراتیجیه‌تێك له‌ مێشكیاندا جێی نابێته‌وه‌.
ئابه‌مه‌ش زۆر به‌ جوانی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ته‌نها بیركردنه‌وه‌ی ئه‌م حزب وسه‌ركردایه‌تیانه‌ ئه‌وه‌نده‌ نزمه‌ ته‌نانه‌ت به‌رچاوی خۆیان نابینن وهه‌موو مافی گه‌لی كوردستان و ئامانجه‌ پیرۆزه‌كانی به‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیشه‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندهیه‌كی ته‌سكی كاتیی حزب و بنه‌ماڵه‌ و سه‌ركرده‌كانیان. ده‌ی خوا ئه‌وه‌ به‌خۆی بگڕێت وا دووجار به‌ده‌ستی لایه‌ك هه‌ڵده‌خه‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ریفراندۆمان به‌ پیرۆز زانی له‌به‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دوارۆژی میله‌تكه‌ی بوو نه‌ك بۆ خۆسه‌پاندنی سه‌ركرده‌ و حزبه‌ كورتبین و سه‌ركرده‌ خۆپه‌رسته‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وابیرمان ده‌كرده‌وه‌ كه‌ (خنكاو په‌نا بۆ پوشێك ده‌بات) و خوا ئه‌و پوشه‌ش له‌ناوبه‌رێت كه‌ خه‌ڵكه‌ خنكاوه‌كه‌ رزگار نه‌كات، به‌ڵكو زووتر و زیاتر بیخنكێنێت و بیسوتێنێت.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
عیماد عەلی

ئەرشیڤی بەڕێز: عیماد عەلی