دکتۆر کەمال میراودەلی: ئایا تورکیا هێرش دەکات؟ بەشی سێیەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕوونکردنەوەی خاڵەکان
بۆ ئەمریکا ئیستا کوردی سوریا ی لا ستراتیجییترە لە تورکیا؟
سوپاس بۆ هەموو ئەو خۆشەویستانەی بیر و بۆچوونی زیرەکانە و بە نرخی خۆیان دەربارەی وتارەکەی پێشوو دەربڕی، ئەوانەی رایان لەگەلی هەبوو یان رای جیاوازیان هەبوو. گرنگ بیرکردنەوە و قبوڵکردنی رای جیاوازە و کەس نییە وەلامی بنبڕی هەر پرسێکی پێ بێت مادام پرۆسەی گۆڕان بەردەوام و ئالۆز و فرەلایەنەو، دەشێ لەم سەردەمەدا زۆر خێرا یان چاوەرواننەکراویش بێت.
گرنگ ئەوەیە فێربین بڕیاری پێشباوەڕ و پێشوەخت نەدەین و لۆجیکیی بیربکەینەوە و رووداوەکان وەک پرۆسە و وەک دیمەنە گەورەکە ببینین و لەم سەردەمەدا کە گرنگترین و هەستیارترین و دەگمەنترین زانیاریی بە کلیکێکی گووگل دەستدەکەوێت، خولیای گەڕان و کەمێک خۆمان ماندووکردنمان هەبێت بۆ دۆزینەوەی بەڵگەی بە‌هێز بۆ رایەکانمان. زۆر گوناحە، و راستیی تاوانە، گەنجی ئەم سەردەمە بیت و زمانێکی ئینگلیزیی باش نەزانیت و نەتوانی خۆت بە دوای زانیارییەکاندا بۆ هەموو مەبەستێکی ژیان بگەڕێیت.
ئەم بەشەیان لە سەر خالی یەکەمە:
ئەمریکا بە فیعلی دەمێکە کوردی ‌هەڵبژاردووە بە سەر تورکیادا! بەڵگەکان؟
بەڵگەکان:

( 1 )

ئەردۆگان وا دەڵێت و راست دەکات:
ئەمریکا یەپەگەی بەلاوە گرنگترە لە تورکیا!
ئەوە من نایلێم. ئەوە ئەردۆگان دەیلێت. ئەمریکا بە کردەوە دەیڵێت. تا ئێستا دەیان جار ئەردۆگان ئەوەی لە دەیان خوتبە و چاوپێکەوتندا دووبارە کردۆتەوە:
ئەمریکا بریار بدە: یان ئێمە هەڵبژێرە یان تێرۆریستانی یەپەگە/ پەکەکە.
دەیان جار تەحەددای ئەمریکای کردووە. [ ئێوە یارمەتی یەپەگە دەدەن، بە هەزاران شاحینە چەکی نوییان دەدەنێ، ئەفسەر و جەنەرالەکانتان لەگەل تێرۆریستانی پەکەکە وێنە دەگرن، ئالای پەکەکە/ یەپەگە لە سەر ڤیکلە سەربازییەکانتان بەرز دەکەنەوە، نانیان لەگەڵ دەخۆن و لەگەڵیان پێدەکەنن! ئێستا دەبێ یەکێکیان هەڵبژێرن:
تورکیای هاوپەیمانی ستراتیجیی و ئەندامی ناتۆ،
یان تێرۆریستانی پەکەکە]
لە هەموو جارەکاندا ئەمریکا پەنجەی ناوەڕاستیان بۆ ئەردۆگان بەرز کردۆتەوە، یەپەگە/پەکەکەیان هەڵبژاردووە!

بۆ خوێندنەوەی تەواویی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر .. ئایا تورکیا هێرش دەکات؟ بەشی سێیەم

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت