دڵشاد مەجید: خوێندنەوەیەکی تر بۆ ڕووداوی ڕێستورانی ھۆقەباز..کوژانی عوسمان کۆسەی دبلۆماتکاری تورک. بەشی دووەمی.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

* یەکێک لەئامانجەکانی تورکیاو پارتی لەھۆقەباز .. گوشار ھێنان بۆ ئەمریکا و کەچیتر کار لەگەڵ زۆزک گروپ نەکا .. بۆ ئەوەی بەئاسانی دەست بەسەر کارەکانی زۆزک گروپ دابگرن ..!!
* سدقی کەریم خان نزیکەی چەند ڕۆژێک لەجیانی سجن لەماڵی عصمت ئەرگوشی دەست بەسەر بووە..!!
* پارتی تۆمەتەکەی سدقی لەھاوکاری کردنی تیرۆر دەگۆڕدێت بۆ (بۆ مادەی 111)..
* ھەواڵی بەربوون و ئازادکردنی سدقی، لەڕێگای بنەماڵەی سدقی لابرا.

پەیوەندیەکانی ئەمریکاو بنەماڵەی کەریم خان.!
دوای ئەوەی لە 31 ئابی 1996 پارتی بەھاوکاری ڕژیمی بەعس شکست بە یەکێتی دێنێ، ماڵی کەریم خانی برادۆستی دۆستی یەکێتی، لەزەبری پارتی ڕزگاری نابێ و ناوچەکەی و ماڵەکەی داگیر دەکرێ، ئەوەبوو بەشێک لە خێزانی کەریم خانی برادۆستی ڕوو لەسووریا دەکەن لەوێ دێیەک لەحکومەتی سوریا دەکڕن ( بەم ھۆکارە پەیوەندیەکانی ماڵی کەریم لەگەل پەکەکەو عبداللە ئۆجەلان لەسوریا پتەو تر دەبێ).. دوای ماوەیەک مانەوەیان لەسوریا خێزانی کەریم خان و ھەردوو کوڕی ( سدقی و غالیب )ڕوو لەئەمریکا دەکەن، ئێستا ئەو کەسانە بەخاو خێزانیان ھەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمریکین، ئەوانی تر ڕەگەزنامەی سویدیان ھەیە.
سەلام کەریم خانی برادۆستیش بەحوکمی کوڕی گەورەی کەریم خان و پێگەو نفوزی و کاریگەری برادۆستیەکان. لەپرۆسەی ئازادکردنی عیراق لەساڵی 2003، دەتوانێ پەیوەندیەکی بەھێز لەگەڵ سوپای ئەمریکاو چەندین جەنەراڵی ئەمریکی دابمەزرێنێ. ئەم پەیوەندیانەش سەری کێشا بۆ بەیوەندی بازرگانی و ھەماھەنگی لە نێوان زۆزک گروپ و سوپای ئەمریکا. دوای مردنی کەریم خانی باوکی لەئەمریکا 16- 7- 2012، سەلام کەریم خان دەبێتە میری برادۆستیەکان، بەمەش پێگەکەی زیاتر بەهێزدەبێ.
لەلایەکی تر غالیب کەریم خانیش لەسەرەتای پرۆسەی ئازادکردنی عیراق، وەک (نوێنەری ھاوپەیمانی عەشاریەکانی عیراق) ھەماھەنگی و پەیوەندی لەگەل ئیدارەی ئەمریکی و پۆڵ بیمەر ھەبوو. ( ھەروەک لەچاوێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ ڕۆژنامەی -یەڵی دەی نویز- وا پێناسەی دەکات)
ھەروەھا حاجی فەیسەڵی کوری کەریم خانیش یەکێک لەو 21 ئەفسەرەی عێراق بوو، پێش لێدانی عیراق بەشداری دانیشتنەکانی لەگەل ئەمریکیەکان لە واشنتن و ئەنکەرە کردووە.
پەیوەندیەکانی ئەم سێ برایە بووە ھۆکارێکی سەرەکی کە بتوانن پەیوەندی و ھەمانەگی کۆمپانیاکانی زۆزک گروپ لەگەل سوپای ئەمریکا و ئیدارەی ئەمریکا لەعیراق دابمەزرێنن .
بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک لە ساڵی 2007 سوپای ئەمریکا گرێبەستێک بەبەھای 800 ملیۆن دۆلار لەگەڵ کۆمپانیای زۆزک و چەند شەریکێکی ئەو کۆمپانیایە لەزۆنی سەوز مۆر دەکا.( بەڵگەنامەکە پارێزراوە).. بەڵام بەھۆی بەشداری پێ نەکردنی پارتی لەو گرێبەستە، گرێبەستەکە سەری نەگرت.
ھەربۆیەشە ئێستا ئەمریکیەکان بۆ ئازادکرنی ( سدقی کەریم خان) ھاتونەتە سەرخەت، وەفدێکی ئەمریکیش لەم ماوەیە چووبوون بۆ مەسیف، داوای بینینی سدقیان کردبوو، ھەوڵێکی زۆردرا کە ئەو دیدارە ڕوونەدا، بەڵام بەھۆی پێداگری ئەمریکیەکان لەکۆتایی توانیبویان سدقی ببینن. ئەم ھاتنەسەر خەتەی ئەمریکاش بۆ دووھۆکار دەگەڕێتەوو.
یەکەمیان/ سدقی کەریم خان ھاووڵاتیەکی ئەمریکیە .
دووەمشیان/ سدقی و براکانی کار لەگەڵ سوپای ئەمریکا دەکەن.
بۆ زانیاری تا ئێستا ئەمریکیەکان 3 جار سدقی برادۆستیان بینیوە، دواجار ڕۆژی شەمەی ڕابردوو سێ ڕۆژ پێش ئێستا بووە.
لەبەر ئەم گوشارانەی ئەمریکایە، ئێستا سدقی کەریم خان لە گەڵ گیراوەکانی تر لە گرتوخانە نیە، بەڵکو لەماڵێک دانراوە وەک دەستبەسەر. بەڵکو بەپێی زانیاریەکان دوو ڕۆژی یەکەم سدقی لەماڵی ( عصمت ئەرگوشی- بەرێوەری گشتی ئاشایشی ھەرێم ) دەست بەسەر کرابوو.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی نزیک لەماڵی کەریم خان، لەم ڕۆژانە ، پارتی( جۆری )تۆمەتەکەی سدقی کەریم خانی لە( ھاوکاری کردنی تیرۆر، گۆرییەوە بۆ مادەی 111 کە بە تاوانی ئاگادارنەکردنەوەی دەسەڵات ناسراوە) ئەم گۆڕانکاریە لەجۆری تۆمەتەکەی، وا لێکدرایەوە کە سدقی کەریم خان ئازاد کراوە. ئەوەبوو ھەواڵەکە بەھەڵە ڕاگەیاندرا. بەڵام دواتر دوای تەدخولی بنەماڵەی سدقی ھەواڵەکە لابرا.
دەڵێن گۆڕینی جۆری تۆمەتەکەش بۆ ھەوڵەکانی ئەمریکا دەگەڕێتەوە، کەنایەوێ ھاوڵاتیەکی ئەمریکی بەو شێوە تۆمەتانە ناوزەند بکرێ. بەڵام ئەوەش ھەیە بنەماڵە و براکانی سیدقی بەھۆی نەھاتنە ژێر باری گوشارەکانی تورکیا و پارتی، ترسی لای ئەو دوولایەنە دروستکردووە، ڕەنگە گوشاری زیاتر بۆسەر بنەماڵەی کەریم خان، ببێتە مایەی ئەوەی ئەو بنەماڵەیە خۆیان بەیەکجاری بدەنە پاڵ پەکەکە، بۆیە ئەو دوولایەنە تورکیاو پارتی نەرمییان نواندوە، نەک بەھۆکاری گوشارەکانی ئەمریکا.
بۆیە ھەر لەترسی ئەم تۆمەتە تۆمەتی تیرۆر، قونسڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر لەگەڵ دەستگیرکردنی سدقی برادۆستی، ھەواڵێکی لەسەر سایتی خۆی لابرد، کەزیاتر لەسێ ساڵ ئەم ھەواڵە لەسەر سایتەکەیان بوو.
کاتێ قونسڵی گشتی پێشووتری ئەمریکا لەھەولێر ( کین گرۆس) سەردانی ماڵی فەیسەڵ کەریم خان دەکات، بەبۆنەی ھێنانی چەند براندێکی خواردن و ئایس کرێمی ئەمریکی بۆ ھەولێر. ھەواڵەکە بەم شێوەیە بوو:
( لە 28ی کانونی یەکەم 2016، کونسوڵی گشتی کین گروس سەردانی سلام برادوستی کرد، کە بەرێوەبەری جێبەجێکاری (گروپی زۆزک)ـە وە مافی رێگەپێدراوی چەندین براندی بەناوبانگی ئەمەریکی ھێناوەتە ھەرێمی کوردستان. پاشان حاجی فەیسەڵ برادوستی و کونسوڵی گشتی گەشتێکیان بەنێوبراندەکان کرد کە بریتیبوون لە پیتزای پاپا جۆن و سینابۆن و بەستەنی کارڤڵ. ئەی باشترین براندە ئەمریکیاکانی لای تۆ چیە؟)
(On December 28, Consul General Gross visited Salam Bradosti, CEO of Zozik Group, which has brought several successful U.S. franchises to the Iraqi Kurdistan Region. Thereafter, Zozik’s Haji Faisal Bradosti brought Consul General Gross on a tour of their franchises, including Papa John’s
Pizza, Cinnabon, Carvel Ice Cream.)
لێرەوە زۆر بەسانایی دەگەینە ئەو دەرئەنجامە، کە تورکیاو پارتی، ھەوڵی سەرەکیان لەسازدانی ئەو سینارۆییە، گوشار ھێنان بۆ ئەمریکایە، کە چیتر کار لەگەڵ زۆزک گروپ نەکا. بۆئەوەی بەسانایی بتوانن، لەڕێگای گوشارو ئبتیزاز و ترس و ھەڕەشە عەشیرەتی برادۆستیەکان و زۆزک گروپ بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیان.
ماویەتی

لەبەشی داھاتوو باسی مەرامەکانی تورکیا دەکەین لە بەرامبەر ماڵی کەریم خان برادۆستی.

بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە..

دڵشاد مەجید: خوێندنەوەیەکی تر بۆ ڕووداوی ڕێستورانی ھۆقەباز.. بۆ کوژانی (عوسمان کۆسەی )دبلۆماتکاری تورک/ بەشی یەکەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت