سامان غفور هۆرامی: هەنگاوەکانی ڕابردوو بێئومێدی کردین.. ئەی ئێستە.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مرۆڤ هەوڵی جیاواز بوون دەدات بۆ باشتر بوون، ئەم جیاوازیەش بەکاردێنێتەوە بۆ چاکەی گشتی و خەڵک لێی سودمەند دەبن.. زۆر جاریش زەرەرمەند ھەر خەڵکە.
کۆمەڵگای ئێمە لەناو بازنەیەکی نائومێدیدا ژیانی خۆی دروست دەکات، ئەو بازنە نائومێدیە وای لێکردووە ببێنە مرۆڤێکی تێکشکاو.. گەر زۆر دوور نەڕۆین و بچینەوە ناو ئەحزابی سیاسی لە هەرێمدا لەناو بازنەیەکی داخراودایە، کە سەرەتاکەی لە پارتی دیموکراتەوە دەست پێدەکات و، بەنەوەی نوێ دادەخرێت. ئەم بازنەیە ئەڵقەیەکی جەهەنەمیە و بەردەوام خۆی نوێ دەکاتەوە بۆ ئازار، بۆ مەینەت! بۆ شورەیی و ئابڕوبردن!
لەسەر خۆبەو پێش هەر شتێک ئێمە مرۆڤین، لەناو قاڕەکاندا لەئاسیای پڕ نائومێدیداین، لەناو ئاسیاشدا لەعێراقی دواکەوتوداین، لەناو عێراقیشدا لە هەرێمی کوردستانداین.. ئەمانە هەریەکەیان بازنەیەکی نائومێدیان بۆ ئێمە دروست کردووە، ئەم بازنانە تابێن و گەورە دەبن و زیاتر نائومێدمان دەکەن.. کارمان بەبازنە نائومێدیەکانی ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە نیە، تەنها کار لەسەر بازنەی کوردبوون و بازنەی هەرێمی کوردستان دەکەین.. زیاتریش کار لەسەر بەرهەمی دوای ڕاپەڕین و ئەو نەوەیەی لەسەر دەستی کورد بەرهەم هاتون لەڕووی ئیداری و سیاسیەوە.. ئایا توانیومانە چی بکەین جیاواز لەوەی کە ڕاپەڕین لەدژی؟ توانیمان سەرمایەی مرۆییمان پێشبخەین؟ توانیمان ئاستی خزمەتگوزاریەکان بەرزبکەینەوە؟ توانیمان وەک دەوڵەت کار بۆ هاونیشتیمانیەکانمان بکەین؟ ئایا ئەوەی کراوە توانیویەتی ئەوەی سەدام بسڕێتەوە؟
لەدنیای کۆمەڵایەتیماندا فێری ئەوە بوین کە گرنگی زیاتر بە شتەکان بدەین، واتە کۆڵ بەزۆرشتەوە هەڵدەگرین.. واتە دەمانەوێت شتەکانمان نمونەیی بن، ئەمەش لەڕووی دەرونیەوە زۆر باش نیە؟ چونکە بەهای شتە بچوکەکان فەرامۆش دەکەین، واتە کلیلی بەختەوەری مرۆڤ لەوەدا نیەکە گرنگی زۆر بەشتەکان بدات، واتە هێزی زیادە بۆ هیچ شتێک سەرف مەکە تا نەگەیتە قۆناغی بێهودەبوون. گەر ئەم ڕستانە و بیرکردنەوانە بگوازینەوە بۆ دنیای سیاسەتمان بزانین گەیشتوین بەچی؟
کاتێک شۆڕشی چەکداری دەست پێدەکەین هەموو هێزی خۆمان لە لەناوبردنی حزبی بەعسدا سەرف دەکەین، ئەو هێزە بۆ لەبەین بردنی نەسەبی عەرەب و فارس و تورک بەگەڕ دەخەین کە ناتوانین، ئێمەی گەیاندە قۆناغی بێئومێدی! بابگەڕێینەوە سەر قۆناغەکانی ڕاپەڕین و دواتر و ئەزمونی هەرێم.. کاتێک سەرکردایەتی کورد هەنگاوەکانی خۆبەڕیوەبەری دەست پێکرد. چی ڕوویدا؟ ئەوەی دەکرا لەئاستی داواکاری خەڵکدا نەبوو؟! بەڵکو پێی ڕازی نەبوون کێشەکە لە دیدگای خەڵکدایە چونکە ئومێدێکی گەورەیان لەسەر حکومەتئ کوردی هەڵچنیبوو، بۆیە کارەکان لەئاست ئەو ئومێدانەدا نەبوون.. بۆیە هاوڵاتیان گەیشتنە قۆناغی بێئومێدی.
کاتێک سەرۆکی حکومەتی نوێ بە کەمدوویەکانی و توندیەکەی و هەڕەشەکانی خەڵک جارێکی تر ئومێدێکی تری دروست کردەوە هەمان ئەو ئومێدەیە کە درا بەبزوتنەوەی گۆڕان. گۆڕان شکستی هێناو جارێ نازانین مەسرور بارزانی چی دەکات! دواکاریەکە ئەوەیە جارێ ئومێدی گەورە و گرنگی پێدانی گەورەی لەسەر هەڵمەچنن بانەگەینەوە قۆباغی بێ ئومێدی و جارێکی تر نەزانین چی بکەین

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت