لاوک کونجرینی: پاڵەوانی کوردایەتی ئاری هەرسین.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

1- لینکی نوسینەکەی کاک زانا عەبدوڵای مەلا عەلی ببینن لە خوارەوە، بزانە ئاری هەرسین چەند پارەی خواردووە.
2- چاوپێکەوتنێکی ئاری هەرسین لە کەناڵی ئێن ئاری تی” کە پرسیارێکی شەقامی لێ دەکات، کە ئەو بە ترسنۆک ناسراوە.
ئاری هەرسین کارەکتەرێکی ناوشاشەو مێدیاکان، ئەم دەرکەوتنەی ئاری هەرسین لە وێڵی و بێ ئاگایی حیزب و کورد و مێدیاکان دەژمێردرێت.
ئاری هەرسین نە خاوەنی مەعریفەیە، نە خاوەنی داهێنانێکی مرۆڤ دۆستانەیە، نە دەرکەوتەی جەنگێکە بۆ نیشتمان و ئەو پاڵەوانەکەی بێت. نەتوانیویەتی ڕۆژگارێک وەک خۆی دەڵێت: من لە هەشتاکان پێشمەرگە بووم، ئەو نەبووەو لە شۆڕشیشدا بوونی نەبووە. ئەو لە کۆتایی هەشتاکاندا لە هۆڵنداوە بۆ سەردان ڕوویکردە ئێران و دواتر بە حوکمی ئەوەی خۆی بەکەسێکی نەتەوەیی عەیارە 46 دەزانی. دەبێت بپرسین بۆ عەیارە 46 چوونکە کوردایەتی و ئاری هەرسین دوو سەرە تیریی ڕوووەرگێردراون. ئەسڵی پێشمەرگایەتییەکەی ئاری هەرسین، چۆن و چەند بووە؟
ساڵی 1988 ئاری هەرسین، هەوای کوردایەتی هەڵی دەگرێت و ڕوو لە ئێران دەکات. پێش ئەوەی دەست بە گەشتەکەی بکات، خوشکی بەڕێز ( زانا عەبدوڵا مەلا عەلی – کە لە پێشمەرگایەتی دا بە شیروان ناسرا بوو) لە هۆڵندە بەم گەشتەی ئاری دەزانێت و بەپەلە 2000 هەزار دۆلار بۆ کاک ئاری دەهێنێت و بە هەزار سوپاس و پێزانینەوە دەیداتە دەستی تا بیگەیەنێتە برا پێشمەرگەکەی لە بناری قەندیل. ئاری دەستی کرد بە گەشتەکەی و، ڕوویکردە سەرکردایەتی پاسۆک و، چەند کاژمێرێک لەوێ مایەوەو، ڕێزیان لێگرت و، ترس ئاسمان و زەوی لەو داپۆشی بوو، وەک ئەوەی لەسەر ساجێک بێت، ها جەستەی بسوتێنێت. بەپەلە گڕایەوە ئێران و تا کۆتایی گەشتەکەی. کاک ئاری لەو سەردانەیدا بۆ بارەگای سەرکردایەتی پاسۆک، لەوێ چاوی بە کاک زانا ناکەوێت و کاک زاناش وجودی نابێت لەوێ، سەرگوزەشتەی ئەم پارە خواردنە لەلایەن کاک ئاری هەرسینی پێشمەرگەی هەشاتاکان لە خوارەوە لە نوسینێکەی کاک زانادا  بووونی هەیە، بیخوێنننەوە. ئەمە ژیانی پێشمەرگایەتی کاک ئارییەو، ئیتر ئێمە بێ ئاگاین لەوەی کاک ئاری لە هێزی زێریڤانی لەشکری سووری هۆڵندا پێشمەرگە بووبێت و لەوێ بە بێ جلوبەرگ و بێ پاسەوان، شنگالی بەریی خۆرئاوای هۆڵندای ڕزگار کردبێت. کە حیزبەکەی ئەو لە خیانەتێکی مێژوویدا/ بە 3 هەزار کوردی ڕەسەنی یەزیدییەوە بە گورگان خواردی دا.
ببینن هاورێیان، بزانن لەم چاوپێکەوتنەی ئاری هەرسین لە کەناڵی 2 ی ئێن ئاڕ تی، چۆن وەسفی خۆی دەکات و قسە لەسەر ئەو چەند کاژمێر پێشمەرگایەتییەی هەشتاکانی دەکات!. هەروەها باسی ڕزگارکردنی شاری شەنگال دەکات لەلایەن ئەوانەوە، واتا پارتی. چۆن ئەو بەبێ پاسەوان بەشدار بووە، واتا ئەو جەبهەیەکی گرتووەو بە تەنها داعشەکانی ڕاماڵییەوە بەبێ ئۆتۆمبیلی زرێپۆش. لەوەڵامی پرسیاری مێدکاریی تیڤییەکە، کە دەڵێت: باشە زۆر جار گلەیت لێ دەکەن، گوایە کاک ئاری هەمیشە لەپشتی جەبهەوە وجدی هەیەو، لە پێشەوەی شەر وجودی نییە؟
لەوەڵامدا بە دەم لەرەوەو خەندەی داپۆشینەوە، وەڵام دەداتەوەو دەڵێت: دەکریت لە فەرماندەکان زێڕیڤانی و وەزیری پێشمەرگە بپرسن.
لەم چاوپێکەوتنەدا مرۆڤ چەند خالێکی بەزەهندا دێت:

1- ترسی ئاری لە هەموو شوێنێک، لە پێشمەرگایەتییەکەی وەک خۆی دەڵێت، لە وەڵامدانەوەی پەرچەکرداری هەموو سینارۆ خۆهەڵكیشەکانی لەناو مێدیاو خەڵک و حیزبەکەی.

2-  ئاری هەرسین، خۆی و خەڵک دەزانێت لەگەڵ هیچ هێزێک نەچۆتە شەڕگەوە، تەنها لە گەڵ هێزەکانی پارتی چۆتە شەڕگە، ئەوان شرۆڤەو تواناو ئازایەتی کاک ئاریان گەیاندۆتە دوواوەی شەڕگەو، لە وێوە بۆ ناو خەڵک.

3- کاک ئاری ئەو شتانەی کە هەڵی گرتووە وەک یادگار، دەپرسین کاک ئاری تاکەی و تا چەند بەدەست وەهمەوە کە خۆی پێ هەڵدەکێشیت، دەمێنێتەوەو، دواتر لەئاست وەڵامدانەوەی پرسیارەکان، شەرمەزاریی بکێشێت.

4- وەڵامدانەوەکەی کاک ئاری لەم پرسیارە پڕ شەرمەزارییەدا، قسە لەسەر هێزیک دەکات لەدەرەوەی حیزبەکەی خۆی، کە گوایە ئەوان بوختانیان بۆ دەکەن و ئەم کەسێکی ئازا و جەربەزەو، هێزی زێریڤانی و وەزیری پێشمەرگە، وەڵامدەری ئەو ئازایەتی و گیانبازییەی ئەون لە مێژووی بەناو پێشمەرگایەتییەکەیدا.

تێبینی/ کلیک بکەرە سەر ئەو لینکە بۆ بینینی وتارەکەی کاک زانای عەبدوڵای مەلا عەلی..ئاری هەرسین 2 هەزار دۆلاری منی خواردووە

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت