مورەی بوكچینە: گوێڕادێرە ئەی مارکسیست! بەشی چوارەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زمانزا/ زاهیر باهیر
بەکورتی ئیمە داوامان لێدەکرێت کە بگەڕێینەوە بۆ ڕابوردوو بە لە بەینچونمان لەبری گەشە و ژیانمان بۆ ناچارکردنی هەژاندنی واقیعی ژیانمان. ئەم داوالێکردنەش بە ئومێدی هیوا و بەڵێنەکانیان لە فکرە کۆنە بەسەرچووە مردووەکانی تەمەنێكی پێشینەی بەدوور لە ئێستادایە. داوامان لیدەکرێت کە کار بەو پرنسیپانە بکەین نەك بە تەنها لە ڕوی تیئورییەوە بەسەرچوون، بەڵکو بە هۆی پێشکەوتنی خودی کۆمەڵەکە خۆشییەوە.
مێژوو نەوەستاوە لەو کاتەوەی کە مارکس و ئەنگلس و لینین و ترۆتسکی مردوون، هاوکاتیش تەنانەت سادەترین ئاراستەش، کە وێنە کێشراون لە لایەن بیرمەندەکانەوە بە دوایاندا نەهاتووە.. هەرچۆنێك زیرەك و چاک بووبێتن، هێشتا فکر و ئاوەزیان ڕیشەکەی لە چەرخی نۆزدە و یاخود سەرەتای ساڵانی چەرخی بیست دایە. ئێمە خودی سەرمایەدارییمان دیوە کە ئەدای گەلێك وەزیفە دەدات و بەجێیان دەهێنێت ( لەوانە گەشەکردنی تەکنەلۆجیا بۆ کۆمەكکردن بە زیادکرنی کەرەسەکانی ژیان) کە ئەمە بە مەرجێکی سۆشیالیستی، دانراوە، ” خۆماڵیکردنی ” موڵکییەت و یەککەوتنی یاخود ئاوێتەبوونی دەوڵەت لەگەڵ ئابوریی لە هەر شوێنێکدا کە زەرووری بووبێت، بینیوە . چینی کرێکارانیشمان بینی کە بە ” بریکاری یاخود دینەمۆی گۆڕانکاری شۆڕشگێڕانە” دادەنران کەچی بێ لایەنکراون، کە تا ئێستاش هێشتا لەتەك هەیکەلی بورجوازیدا لە ململانێدان بۆ کرێی زیاتر، کاژێری کەمتری سەر کار هەروەها بیمە ” جوزئییەکان، لاوەکییەکان” .
ئاشکرایە، کە ململانێی چینایەتی بە واتا کلاسیکییەکەی بەسەرنەچووە، بەڵکو کرێکاران چارەنوسی زیاتر تالوکەیی و هیلاکەتیان چێشتووە بە خۆگونجاندنیان و بەشداریکردنییان لە سەرمایەداریدا. خەباتی شۆڕشگێڕانە لە ناو وڵاتانی سەرمایەداریی پێشکەوتوودا بەرەو زەمینەیەکی نوێی مێژوویانە، چووە. بووە بە خەباتی نێوانی نەوەیەك لە گەنجان، لاوان کە قەیرانی درێژخایەنی ئابوورییان، کولتور، بەها و بەنرخێتی قییەم، هەرەوها دەسگەکانی نەوەی کۆن لە کۆنەپارێزان کە دید و سەرنجیان لەسەر ژیان بە هۆی کێشەی کەمی پێداویستیەکانەوە و تاوان و سازشکردن و ئەخلاقی سەر کار و هەروەها هەوڵدان بۆ زامنکردنی کەرەسەکانی ژیان، هیچ کام لەمانەیان نەدیوە. دوژمنەکانمان تەنها دامەزاراوە بورجوازییە بەرچاوەکان و جیهازەکانی دەوڵەت نین، بەڵکو هەڵوێست و دیدەگایەکن کە کۆمەك و یارمەتیان پێدەدرێت لە نێوانی لیبراڵەکانا، سۆشیالدیمۆکراتەکانا، ئەوانەی کە دووی ماسمیدیای بۆگەن کەوتون، پارتە ” شۆڕشگێڕەکانی” ڕابوردوو کە ڕەنگە دەردەدار و زەرەرمەند بن بەقەدەر ئەوانەی کە دووی مارکسیزم وەکو دین کەوتوون، هەروەها کرێکارانێك کە لە ڕێگای ڕێکخستنی قوچکەیانەی کارگەوە هەیمەنەکراون، لە ڕێگای ڕەوتینیاتی پیشەسازییەوە، هەروەها لەڕێگای ئەخەلاقی سەر کارەوە. هەموو ئەمانە دوژمنمانن.
خاڵێك کە لێرەدا هەیە یاخود گرفتەکە ئەوەیە کەرتبوون و دابەشبوونەکان لە ئێستادا هەموو ڕیزەکانی چینە کلاسیکییەکانیشی گرتۆتەوە، ئەمانە کۆمەڵێك گیروگرفتیان ورووژاندووە کە هیچ کام لە مارکسییەکان کە مەیل و ئاشنایەتی و نزیکییان هەیە لەتەك ئەو کۆمەڵانەی کە بە قۆناخی نوقسانیی پێداویستییەکانا تێپەڕیون، ناتوانن پێشبینی بکەن.

درێژەی هەیە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت