پشتیوان جەمال: کێ لەپشت سەرهەڵدانەوەی داعشە؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی ناسراوبە داعش، ئەوهێزەبوو کەلەساڵی 2014 لەسوریاوە هات و توانی لەماوەی شەو و ڕۆژێکدا دووەم گەورەترین پارێزگای عێراق کە “موسڵ”ە داگیربکات پێشەڕەویەکانی هێندە خێرا بوون تەنانەت لەبەغداش لەژێر مەترسیدابوو، ئەوەی کەجێگای سەرسوڕمانبوو ڕێکخراوێکی ئاوا کە لە هەموو جیهان بەتیرۆریست ناسرابوو، تەمەنی دروستبوونەکەی دەگەڕایەوە بۆ یەک ساڵ کە 2013 دروستبوو بوو، چۆن ئەم توانایایەنەی بۆ دروستبوو: لەڕووی سەربازی، ئابوری، لۆجستی، سەدان ڕاهێنەری سەربازی، میدیایی، پسپۆڕی دروستکردنی چک، لێدانی سککەی پارە! ئەم توانایانە هی ڕێکخراوێکی ئاوانە بوون، بەبێ پاڵپشتی زلهێزێکی جیهانی. دوای ئەوەی لە 24- 3- 2019دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا، پێشوازیی لە كۆتاییهێنان بە خەلافەتی داعش کردو وتی: تیرۆریستان لە هەركوێ‌ بن، روبەرویان دەبنەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریكاش، پیرۆزبایی سەركەوتن و كۆتاییهێنانی داعش لە عێراق و سوریا کرد، بەڵام ئەمریکا کەپشکی شێری هەبوو لە کۆتایی هێنان بەداعش، هیچ کات بەشێوەیەکی فەڕمی ڕاینەگەیاند ئەم ڕێکخراوە کام ووڵات پشتیوانی دەکات.

گومانەکانی سەرتورکیا:
لەسەرتای داگیرکردنی موسڵ کۆمەڵێک لەسەفارەت و نوێنەرانی تورکیا لەموسڵ بوون، بەبێ هیچ زیانێک لەلایەن داعشەوە تەسلیم بەتورکیا کرانەوە، لەکاتێکدا ئەم ڕێکخراوە هاووڵاتی هیچ نەتەوەیەکی قبوڵ نەبوو جگە لە هاوفیکرەکانی، دواتر لەساڵی 2016 تورکیا بە بۆنەی سنور بەزاندنەوە فڕۆکەیەکی ڕوسیای خستە خوارەوە، لەدوای ئەم ڕووداوە ڕوسیا وەک پەرچەکردار چەند گرتەڤیدۆیەکی بڵاوکردەوە کەوا تورکیا هاوکاری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دەکات، گرتنی تڕابلوس بەئاسانی بەبێ زیان لەلایەن تورکیاوە، بەڵام ئەمانەش هیچ کاردانەوەیەکی لەسەر ئاستی ووڵاتانی بەشدار لە جەنگی داعش لێنەکەوتەوە.

گومانەکانی سەرئەمریکا :
بانگەشەی ئەمریکا بۆ لەناوبردنی تیرۆر لە دوای 11ی سێبتەمبەرەوە، نەک قاعیدەو تاڵیبانی لەناونەبرد، داعشی لە منداڵدانی قاعیدەدا هێنایە دەرەوە، نەک تیرۆرو کردەی تیرۆریستی کەم نەکردەوە ، پانتایی تیرۆری و نائەمنی فراوانتر کردەوە، نەک گروپە تیرۆریستەکانیان لەبەین نەبرد بەڵکو ژمارەیان زۆرتر و جغرافیای هەڵسورانیان بەرینترو بەرینتر بۆوە، هەرچەندە زۆربەی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان لەنیشتیمانی عەربیدا سەرهەڵدەدەن، بەڵام بۆسەرهەڵدانی هەرکامێکیان ئەمریکا پێشبینی کردووە کەبەچەندساڵ ئەم ڕێکخراوە لە ناو دەچێت، هەربۆنمونە سەرەتای دەرکەوتنی داعش وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پەنتاگۆن ڕایگەیاند کەوا ئەم ڕێکخراوە دوای 10ساڵ لەناودەچێت، لەم جۆرە وتارانەی ئەمریکا گومان بۆڕای گشتی دروستدەکات.

دەرکەوتنەوەی دووبارە داعش لەعێراق :
دووبارە دەرکەوتنەوەی داعش لەعیراق و بەتایبەت لەناوچەکوردییەکانی وەک کەرکوک و گەرمیان شتێکی سروشتی خۆرسک نییە، بەڵکو دەرئەنجامی گرژییەکانی نێوان ئەمریکاو ئێرانە، وەک هەمیشە ئەمریکا لەپێناو بەرژەوەندی خۆیدا داڵدەو دنەی هەرهێزو لایەنێک دەدات ئەگەر دوژمنی دژەبەرکەی بێت، دەیکات بەمقاش بەکاری دەهێنێت، دیارە کە ئەمریکالە عێراق دژی میلیشیا شیعەکانی ئێرانەولەسەرەتای دروستبونیانەوە دژیان بوو هەمیشەلەهەوڵی هەڵوەشانەوەیاندابووە، بەڵام تاکو ئێستا گرژییەکانی لەگەڵ ئێران بەردەوامە ئەمیش لەڕێگای سەرهەڵدانەوەی داعش کێشەبۆملیشیاکان دروست دەکات، لێرەدا دیسانەوە گومانەکان دەچنەوەسەرئەمریکا کەلەپشت سەرهەڵدانەوەی داعش بێت لەبەرئەوەی: پرسی گەڕانەوەی 32 هەزار لەکەس وکاری داعش لەسوریاوە بۆ موسڵ بەئاگاداری ئەمریکایە، لەکاتێکدا ئەمانە هەمویان کەس و کاری داعشن و بەفیکری ئەم ڕێکخراوە گۆشکراون و مەترسین بۆناوچەکە، ئەوەی دەردەکەوێت ئەمریکاخۆی خزاندۆتەوە نێوان شەڕی مزهەبی شیعەو سونەو دەیەوێت سونەکان لەبەرامبەر شیعەدا بەهێز بکاتەوە سودلە مل ملانێکانیان وەربگرێت، لەخۆنیشاندانەکانی کەرکوک بەڕوونی دەرکەوت کەچۆن ژنێکی سونەی عەرەبی و زۆرێک لەتورکمانەسونەکان، چۆن دەنگی ناڕەزایەتیان بەرزکردەوە وبەئاشکرا بە “سەدام حسین”یان دا هەڵ دەگوت، جیالەمانە ماوەیەکی زۆرە لە لەلایەن سەرکردەعێراقیەکانەوە هۆشداری ئەوەدراوەکەوا جموجۆڵی داعش لەعیراق تایبەت لەکەرکوک و سنوری حەمرین زۆر بووەو بە ئاشکرا دەبینرێن، لەکەرکوک تەقینەوەیانکرد، لەسنوری گەرمیان چوار ئاسایش و پێشمەرگەیان شەهیدکرد، پرسیار ئەوەیەبۆچی ئەمریکا هەوڵنادات ئۆپڕاسیۆنی سەربازی لەم سنورانەدابکرێن دژی داعش؟ لەکاتێکدا ئەمریکا بەناوی تیرۆر لەعیراق، ئەمانەی دەبنرێت هەمویان گومانن لەوەی ئەمریکا لەپشت دوبارە سەرهەڵدانەوەی داعش بێت و لەبەرامبەر ملیشیا شیعەکاندابەکاریان بهێنێت، بەڵام دواجار زیانی گەورەتر بەر ناوچە کوردییەکان و کورد دەکەوێت، بۆیە پێویستە سەرکردایەتی کورد زوتر فریای خۆی کەوێت، بەر لەهاتنی تایە قورسەکە بەڕبەخۆیدابدات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت