عیماد عه‌لی: ئه‌م براده‌ره‌ لێی تێكده‌چێت جوێن به‌ په‌كه‌كه‌ ده‌دات. به‌ڵكو پارتی خێری پێبكات.

له‌ دونیادا كه‌س لێی تێكنه‌چێت و، ئاخر شه‌ڕ نه‌بێت، چ له‌ ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ یان له‌باری سیاسیه‌وه‌ بێت. كاكه‌ كه‌ وه‌كو به‌نده‌ له‌ سیاسه‌ت سه‌ركه‌وتو نه‌بویت وازبێنه‌ و خه‌ریكی پیشه‌یه‌كی تر […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

له‌ دونیادا كه‌س لێی تێكنه‌چێت و، ئاخر شه‌ڕ نه‌بێت، چ له‌ ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ یان له‌باری سیاسیه‌وه‌ بێت. كاكه‌ كه‌ وه‌كو به‌نده‌ له‌ سیاسه‌ت سه‌ركه‌وتو نه‌بویت وازبێنه‌ و خه‌ریكی پیشه‌یه‌كی تر به،‌ برام. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ بیروباوه‌ڕی تۆكمه‌وه‌ ره‌فتاری نه‌كرد، هه‌ر توشی شكست ده‌بێت. ئه‌وه‌ی ته‌نها رۆژانه‌ی به‌سه‌ربرد و باوه‌ڕی به‌هیچ نه‌ما، بیگومان توشی گۆڵه‌مز ده‌بێت. ئه‌وه‌ی خۆی لێبوو به‌ تۆلستۆی و ماركس و لینین و، فڕی به‌سه‌ر هیچیانه‌وه‌ نه‌بوو كۆتایه‌كه‌ی سه‌رلێشواوی لێ ده‌رده‌چێت.
ئه‌م مامۆستا جه‌عفه‌ره‌ی كۆنه‌ یه‌كێتی، له‌ ژیانیدا یه‌ك زه‌ڕه‌ ستراتیجی نه‌بووه،‌ له‌ سیاسه‌تدا دوای زیزبوون و ڕوو كرده‌ ئۆرپا. گه‌رایه‌وه‌ و هه‌ر رۆژه‌و خه‌ریكی شتێك بوو و. له‌ ڕووی ئێداریشه‌وه‌ هه‌زار قسه‌ی هاته‌سه‌ر و، ئه‌وه‌نه‌ سه‌ركه‌وتو نه‌بوو. به‌تایبه‌تی له‌و كاته‌ی كه‌ به‌خێر كردیانه‌ به‌رپرسی مه‌كته‌بی بیرو هۆشیاری یه‌كێتی و. دواتر خۆی لیستی دروستكرد بۆ په‌رله‌مانی عیراق و، ته‌نانه‌ت 10 ده‌نگی نه‌هێنا و، گه‌وره‌ترین شكستیهێنا. ئینجا له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا خۆی كاندید كرد و ده‌نگه‌كانی له‌وه‌ی پێشتری لیسته‌ تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی باشتر نه‌بوو.ئێستاش واخه‌ریكه‌ مامه‌حه‌مه‌یی بۆ پارتی ده‌كات و، هیچی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌ خۆی لای خه‌ڵك ناشرین بكات و، پارتی نازی بداتێ. هاتووه‌ ره‌خنه‌ی نابه‌جێ ده‌گرێت و جوێن به‌ په‌‌كه‌كه‌ ده‌دات، به‌ڵكو خوایه‌ شتێكی به‌ركه‌وێت. راسته‌ پیری ئاخر شه‌ر زۆر شتی لێده‌قه‌ومێت.
بۆیه‌ له‌ كاتی به‌هه‌ڵه‌چوندا ته‌نانه‌ت ململانێی نابه‌جی جێگه‌ی رێگه‌ی دروستی سیاسه‌ت ده‌گرێته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ بیڵیم كه‌ رۆژگارێك ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستێكی باشت نواندبێت لهریگه‌ی خه‌باتدا تكایه‌ با ئه‌و جوانیه‌ له‌ بیروه‌ری خه‌ڵكدا بمێنێته‌وه‌، باشتره‌ له‌وه‌ی خه‌ڵك زیاتر لێت بێزار بێت و خۆتیش له‌ رووی ده‌روونیه‌وه‌ له‌وه‌زیاتر بێزاربیت ته‌نانه‌ت له‌ خۆتیش تێنه‌گه‌یت.
بۆیه‌ پێویسته‌ په‌ند له‌مێژوو وه‌ربگریت ئه‌گه‌ر به‌ر استی ئه‌و زانیاریانه‌ت له‌و باره‌وه‌ هه‌یه‌ و توانای رۆشنبیریت هه‌یه‌، هیوادرام له‌وه‌ زیاتر نه‌كه‌ویته‌ گۆشه‌گیری هه‌مه‌چشنه‌وه‌ و، ئه‌م قسانه‌ش وه‌كو هاوشاریه‌كت لێموه‌رگره‌ و جگه‌ له‌ خێری خۆت هیچ قازانجێكی منی تێدانیه‌ به‌رێزم.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
عیماد عەلی

ئەرشیڤی بەڕێز: عیماد عەلی